دیسان سەر ئێشە و ژورە تاریکەکەم و هەزارەها دڵۆپ فرمێسک و گۆرانیەکی خەمگین ، رۆژگار ئارەزوەکانمان دانە دانە لێ ئەسێنێ 🙂! ئەی خودا من ئیتر ئەمەوێت لەم جەنگەڵستانە نەمێنم ، ئەمەوێ لەو هەموو تەنهاییە ڕزگارم بێت لەو مرۆڤە خراپانەی کەتەنها لەئاستی ئێمەیا خراپیان ئەنوێنن ، ئیدی هەرچەندە بنوسین ناگەینە ئەو حەدەی قسەی دڵمان بکەین و ئازارەکەی ڕون بکەینەوە یاخود دڵمان بەتاڵ بکەینەوە ، یانی سەیری هەر شوێنێک ئەکەین دیسان هۆکارێک نیە بۆ دڵخۆش بوون و دڵی خۆمانی پێ بدەینەوە ، دووبارە لەپشت کیبۆردێکەوە ئەنوسم ئەنوسم ئەنوسم بەڵکو شتێک بنوسم و بڵێم ئەمەیان قسەی دڵمە بەڵام نا ئەو ئازارەی لەڕوحمە تەنانەت بە ڕۆمانێکیش دەرنابڕدرێت ، سەختە هەست بە ماندووێتی ڕوحت بکەیت لەوەش سەخت تر نەتوانیت لەو حاڵە دەر بچیت و ڕزگار کەرێکت نەبێت ،
خەریکم هیچ ئەنوسم ،
خەریکم هیچ ئەنوسم ،