من ژیانم لە ئەوین
ئەوینم لە دڵ
دڵم لەبەر ئەوەی کە ماڵی تۆیە
خۆش ئەوێ
من خەمم لە فرمێسک
فرمیسک لە چاو
چاوم لە بۆ دیتنی تۆ
خۆش ئەوێ
من ئەوین لە بێ دەنگی
بێ دەنگی لە تەنیایی
تەنیاییم بە خاتر لێدانی دڵ
دڵم لەبۆ تۆ
تۆیشم هەر وەکوو دڵم
خۆش ئەوێ....
#سۆران کەریمیان
#کاناڵی خۆزگە🌹🌹🌹
هاوڕێمان بن
@xoozgaa