▫️پایەکانی لا إلە إلا اللە؟
بەشی یەکەمی شایەتمان شایەتیدانە بە لا إلە إلا الله، بەڵام لا الە الا اللە چی لە خۆ دەگرێ؟ دوو پایە و ھەشت مەرج لە خۆ دەگرێ، جا ھەر کەس خۆی بە موسڵمان دەزانێ واجبە ئەو دوو پایە و ھەشت مەرجە لە خۆیدا جێ بە جێ بکات.
ئەگەر بێین جارێ باسی پایەکانی بکەین؛ تەفسیری لا إلە إلا الله بریتیە لەوەی ھیچ پەرستراوێك نییە بە حەق شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ھەموو ئەو شتانەی لە غەیری الله دەپەرسترێن دەبێ ڕەدد بکرێنەوە و نەفی بکرێن و نابێت بە پەرستراو دابنرێن کە ئەمەش پایەی یەکەمە، وە پایەی دووەم ئەوەیە کە الله وەڪو تاکە پەرستراوی ڕاستەقینە و حەق جێگیر بکەین.
بەڵگە بۆ ئەم قسانەش بەم ئایەتە دێنینەوە ڪە الله تعالی دەفەرمووێت :
| ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ هُوَ ٱلْبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ | (سورة الحج : ٦٢)
واتە : وه بهم شێوازه الله پهرستراوی ڕاستەقینەیە وه بهڵێنهکانی ڕاستەقینەیە، وه ئهوانهی که جگه له الله دهپهرسترێن ئهو پهرستراوانه ههموویان پووچهڵ و بهتاڵ و بێ بنهمان وه به دڵنیایى الله زۆر بهرز و بڵنده له زاتی پیرۆزیدا وه له کردهوهڪانیدا، وه الله زۆر گهورهیه.
کافران لە غەیری اللە چەندەھا شتیان کردووە بە پەرستراو و دەیپەرستن، جا تۆی موسڵمان پێویستە لەسەرت ھەموو ئەوەی کە جگە لە الله دەپەرسترێ بە پووچەڵ و ناڕەوای بزانیت، وە شوێنکەوتەکانیشیانت لا کافر بێت، لەگەڵ ئەمەشدا زاتی الله بە پەرستراوی ڕاستەقینە بزانی و شوێنکەوتەکانی ئیسلامت لەلا موسڵمان بێت.
ئینجا ڕەحمەتت لێبێت مەڵێ من حەقم بەسەر پەرستراوی باتڵ و شوێنکەوتوانیان چییە؟!، ئەم قسەیە ھەڵەیە؛ چونکە تۆ کە ئیسلامت قبوڵ کردووە دەبێت خۆت لە ھەموو غەیرە ئیسلامێك داڕنیت و لێیان بەری بیت، ھەر ئەمە ڕێبازی ھەموو پێغەمبەران بووە کە پێشەواکەیان پێغەمبەر ابراھیم علیە السلام بووە، جا الله تعالی فەرمانی بە پێغەمبەری ئێمە و ئوممەتەکەشی کردووە شوێنی بکەوین، بڕوانە ئایەتی ٤ لە سوڕەتی الممتحنة.