زانکۆی زادی


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی): زەمینەیەکی ئازادە لە گەیاندنی زانستی شەرعی.
بۆ نامە ناردن:
@ferxwazanyzady

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


بیرخستنەوە:

سبەی سێشەممە ٣١ی۸ وادەی تاقیکردنەوەیە لە کتێبی (لەبەرکردنی جوزئی عەممەو ماناکەی) له پۆلی یەکەمی ناوەندیی نیدا ـ خولی دووەم

کاتژمێر: ۹ی بەیانی بۆ ۱۲ی شەو.


پەرۆشی فێرخوازان بۆ بەشداریکردن لە زانکۆی زادی..

پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت:
(من أدلج بلغ المنزل)
ئەوەی زوو بکەوێتە ڕێ، زووش دەگاتە شوێنی مەبەست.


کاتێك دەسەڵاتی موسوڵمانان لاوازبوو و کافران خاکی موسوڵمانیان لە ڕووی سەربازییەوە داگیرکرد، هەستیان کرد هاتونەتە نێو خەڵکانێکەوە؛ فیکریان ئازادە و خۆیان نادەن بە دەستەوە! بۆیەش هەندێك ڕێکاریان گرتە بەر بۆ داگیرکاریی فیکرییش لە هەمان کاتدا. وا ئێستا دوای داگیرکاریی فیکری، دەبینین سەبازەکانیان دەبەنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، چونکە وڵاتی داگیرکراو، دەستەمۆ بووە و هێزی سەربازیی پێویست نییە.

یەك لە ڕێگا سەرەکییەکانیان؛ ئیفلیجکردنی سیستەمی گەشەپێدەری خوێندنی ئیسلامی بوو، هاوکات دانانی شێوازی نوێ لە خوێندن؛ بە ئارەزووی داگیرکەر. بۆیەش ئەوەی ئێستا بەسەر خوێندندا هاتووە لە سیستەمی خوێندنی حکومەتی هەرێمدا، دەرەنجامی ئەو پیلانانەیە.

چار نییە؛ بێ لەوەی جارێکی تر پایەکانی خۆمان دانێینەوە؛ تا خۆمانی لەسەر بونیاد بنێین، تا مرۆڤگەلێکی باڵای وەکوو نەوەی یەکەمی ئیسلام و نەوەکانی دواتری پیشانی دونیا بدەینەوە، تا ژیارێکی تر بخەینەوە بەرچاوی دونیا، بڵێین ئەکرێت مرۆڤەکان تا ئەو ئاستە پاك و گەورە بن.

لە زادییەوە دەستمان پێکرد، چونکە زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی): دەنگی ئازاد و ڕەسەنی زانستی شەرعییە، ڕەسەنە؛ نەك لەبەر ئەوە سەردەمیانە نییە، نا، ڕەسەنە چون ئومێدمان وایە هەمان مەعدەنەکانی پێشوو درووستەکاتەوە. ئازادیشە، چون زەمینەیەکی جوانی دیراسەی ئیسلامییە؛ بەبێ سانسۆری هیچ دەوڵەت و حیزبێك.🌸🤍

زادی:ٚ دەستپێك، ئازاد و ڕەسەن، دروستەکەرەوەی پایە گەورەکە، هەلی تەمەن و نیشانەی فەزڵی خوا بەسەر ئەم بەندە بێنازانەوە کە مەحروومکراون لە هەموو شتێك.

#لەبارەی_زادییەوە

ئێستا دەتوانی لێرەوە ناو بنوسیت:
https://t.me/zankoyzady/101




Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
دەربارەی زانستی شەرعی، چی دەخوێنم لە زانکۆی زادی؟

#من_لە_زادی_چی_فێردەبم؟
#لەبارەی_زادییەوە

ئێستا دەتوانی لێرەوە ناو بنوسیت:
https://t.me/zankoyzady/101


زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی): دەنگی ئازادی زانستی شەرعی. زەمینەیەکی جوانی دیراسەی ئیسلام؛ بەبێ سانسۆری هیچ دەوڵەت و حیزبێك.🌸🤍


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ فێرخوازانی خۆشەویست

۱ـ تکایە کاتێك لە بەشی (تۆمار) ئیمێڵەکەت داخڵ دەکەیت، دەبێ (۲٤) کاتژمێر بووەستی ئینجا بچیتە (خانەی فێرخواز)، پێش ئەم (۲٤) کاتژمێرە داخڵی (خانەی فێرخواز) مەبن.

۲ـ ئەو فێرخوازانەی کە ناویان تۆمار کردووە، دەبێ لە (خانەی فێرخواز) بچنە ژورەوە و پڕۆفایل پڕ بکەنەوە، بەپێچەوانەوە لە بەشداریکردنی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنەکە بێبەش دەبن.

۳ـ تکایە هەوڵبدەن نامەکانتان بۆ ئەکاونتی فێرخوازانی زادی لە تیلیگرام بنێرن، ئەمە لینکەکەیەتی: https://t.me/ferxwazanyzady

٤ـ ئەوانەی پڕۆفایلیان پڕ کردووەتەوە، چاوەڕێبن بەرواری (۲۰۲۱/۹/۱) کاتژمێر ٦ی ئێوارە بۆ دوانزەی شەوی داهاتوو تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن دەکەن.

٥ـ بۆ چۆنییەتی ناوتۆمارکردن، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن:
https://youtu.be/S-6RfREv0HY


بیرخستنەوە:

سبەی شەممە ٢٨ی۸ وادەی تاقیکردنەوەیە لە کتێبی (لەبەرکردنی دەقی ٢٠ فەرموودەی نووری ڕێ) له پۆلی یەکەمی ناوەندیی نیدا ـ خولی دووەم

کاتژمێر: ۹ی بەیانی بۆ ۱۲ی شەو.


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
زۆر پێمخۆشە برایەك یان خوشکێکی بەڕێز؛ دەیەوێت پێکەوە خزمەتی ئەم دینە بکەین و، ئێمەش ئەزموونی دوای ئەم تەمەنەی خۆمی پێ بگەیەنین، بۆ ئەمەش؛ یەکەم شت پێویستە لە (زانکۆی زادی) بخوێنیت و فێری ئەو زانستانە بیت.

مامۆستا کرێکار❤


ـ شوێنپێی پیاوە گەورەکان، ئاماژەیە بۆ ڕێگای بەرەوخوا چوون؛ بۆ سەرکەوتنی مەیدانی دونیا و ئاخیرەت.

#لەبارەی_زادییەوە

ئێستا دەتوانی لێرەوە ناو بنووسیت:
https://t.me/zankoyzady/101


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
پرسیار: ئایا سوودی خوێندنگەی جەنابتان بۆ ئافرەتان چییە؟
م.کرێکار: ئەم خوێندنەی ئێمە بۆ پیاوان و ئافرەتان یەك شتە...🌸


ـ منداڵەکانتان پێویستییان بە دایکێکی ڕۆشنبیر و زانا هەیە.

#لەبارەی_زادییەوە

ئێستا دەتوانی لێرەوە ناو بنووسیت:
https://t.me/zankoyzady/101


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
چەند جارێکی تریش ئەمەم وتوەتەوە پێشتر: تەسەور ئەکەم هەر کەسێڪ سێ پۆلەکەی ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی لە زانکۆی زادی تەواو بکات؛ "گومانم لەوە نییە" کە، زاناتر، ڕۆشنبیرتر و هۆشیارتر دەرەچێت لەو کەسەی، کە ئەزهەری تەواو کردووە، یان جامیعەی ئیسلامیی لە مەدینە خوێندووە، واللە اعلم.

ـ پێویستە فێرخوازانی زادی بەو متمانەیەوە بخوێنن، متمانەتان بە پێگەیشتنی خۆتان هەبێت، واللە المستعان.

#لەبارەی_زادییەوە

ئێستا دەتوانی لێرەوە ناو بنووسیت:
https://t.me/zankoyzady/101


پەرتووکی دواتری قۆناغی ئامادەیی ئامەد - پۆلی یەکەم
پەرتووکی: مێژووی خیلافەتی ڕاشدین
نووسینی: د. ڕاغب السرجانی
وەرگێڕانی: هادی شارباژێڕی
بواری: مێژوو
قۆناغی: ئامادەیی ئامەد
پۆلی: یەکەم
ژمارەی لاپەڕە : (١٧٩) لاپەرە
دیزاینی ناوەوە و بەرگ: زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)
بڵاوکراوەی: زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)
بەرواری تاقیکردنەوە: (١٥/٩/٢٠٢١)


تێبینی: بۆ زیاتر سوودمەندبوونی فێرخوازان، دوو وانەی م. مروان کوردیمان داناوە بە ناونیشانی(چۆن مێژوو بخوێنینەوە) بەهەردوو وانەکە ۳ پرسیاری لێ دێتەوە، کە دەکاتە ٦نمرە


وەرگێڕی کتێب دەربارەی ئەم کتێبە دەفەرموێت:
ئەم کتێبەی بەردەستت بەشێکە لەکتێبی(الموسوعة المیسرة في التأريخ الإسلامي)، كەنوسەری بەتوانا دکتۆر "ڕاغب ڵلسرجانی" نووسیوێتی، کتێبەکە بەزمانی عەرەبی نوسراوە دوو بەرگی گەورەیە، باس لەمێژووی ئیسلام دەکات لەسەرەتای هاتنە دونیای پێغەمبەرەوە(صلی الله علیه وسلم) هەتا ڕۆژگاری ئێستامان بەشێوەیەکی کورت و پوخت، نوسەر لەباسکردنی ئەم  مێژووە دوورو درێژەدا نەهاتووە هەموو باس و خواسەکان بهێنێتەوە، بەڵک و تیشکی خستۆتە سەر ڕووداوە گرنگ و کاریگەرەکان، بەشی دووەمی کتێبەکە باس لەخەلافەتی ڕاشیدین دەکات بەشێوەیەکی پوخت، منیش ئەو بەشەم وەرگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی، هیوادارم سوودمەند بن لێی و بەچاوێکی کراوەوە کتێبەکە بخوێننەوە، شارەزای ئەوەبن کەسیستەمی حوکم و دەسەڵات لەسەردەمی چوار خەلیفەی ڕاشیدین چۆن بووەو چی گوزەراوە لەو کاتەدا؟، هەروەها ئەو ڕووداو و بەسەرهاتە کاریگەرانەی کەڕوویانداوە وێنەیەکی ڕاست و دروستمان دەستبکەوێت، کەدووربێت لەگێڕانەوەی لاوازو هەڵبەستراو و قسەی نەشیاو و بوختان بەهاوەڵانی پێغەمبە(صلی الله علیه وسلم)، زانین و شارەزابوون لەمێژووی دەسەڵاتی ئەو چوار خەلیفە بەڕێزە زۆر جێی بایەخە، چونکە ئەم چوار خەلیفەیەنزیکترین ۆەسانی دەوری پێغەمبەر بوون(صلی الله علیه وسلم)،وە زۆرترین هاوەڵانی پێغەمبەر لەو سەردەمەدا ژیاون و دەوری کاریگەریان هەبووە لەڕووداوەکاندا، بۆیە وەك زانایان دەفەرموون قۆناغی ڕاشیدین نزیکترین قۆناغە لەڕۆحی ئیسلامەوە لەدوای وەفاتی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)لەهەموو ڕەهەندەکانیەوە ئەگەر وردبینەوە لێی...

لینکی پەرتووکەکە لە پێگەی زادی:

http://new.zadyreman.com/class_Section_Drizha2.aspx?jimare=76&ClassID=4&SchoolID=2
لینکی گوێگرتن لە وانە دەنگیەکان:
https://youtube.com/playlist?list=PLZnD8IH2HnSA9aqZhsG4pz-WPIDPiyXhu
خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی ئامەد پۆلی یەکەم:

http://new.zadyreman.com/detailnews.aspx?jimare=271&babet=55
پەیچی زانکۆی زادی لەفەیسبوك
https://m.facebook.com/zadyuniversity/
تیلیگرامی زادی:
https://t.me/zankoyzady

ئەکاونتی فێرخوازانی زادی لە تیلیگرام:
https://t.me/ferxwazanyzady

سایتی فەرمیی زادی ڕێمان:
www.zadyreman.com




Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
من لە زادی چی فێردەبم؟
بۆچی دەبێت زادی هەڵبژێرم؟

#لەبارەی_زادییەوە

ئێستا دەتوانی لێرەوە ناو بنووسیت:
https://t.me/zankoyzady/101


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
وەسێت بێت لە خوێندنەکەی خۆمان بخوێنن...
دوای عومری شەشت ساڵی نوسیومن...

#لەبارەی_زادییەوە

ئێستا دەتوانی لێرەوە ناو بنوسیت:
https://t.me/zankoyzady/101


بیرخستنەوە:

سبەی چوارشەمە ٢٥ی۸ وادەی تاقیکردنەوەیە لە کتێبی (عەرەبیی ڕۆشن (عەرەبیی ئاسان) / بەرگی یەکەم
) له پۆلی یەکەمی ناوەندیی نیدا ـ خولی دووەم

کاتژمێر: ۹ی بەیانی بۆ ۱۲ی شەو.


بیرخستنەوە..
ئەمڕۆ وادەی تاقیکردنەوەیە لە کتێبی (ڕمان و ڕامان)
ئامادەیی ئامەد ـ پۆلی یەکەم


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
زادی چییە؟

#لەبارەی_زادییەوە

بۆ ناونووسین:
https://t.me/zankoyzady/101


موژدە لە زانکۆی (زادی)یەوە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی...

بۆ ھەموو کوردێکی موسوڵمان، ئەوانەی دەیانەوێ شارەزابن لە زانستی شەرعی لە بوارەکانی(عەقیدەی ئیسلامی، فیکری ئیسلامی، تەفسیری قورئان، تەجوید، سیرەی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)، فەرمودە، فیقھی ئیسلامی، ژیانی ھاوەڵان، مێژوی ئیسلامی، ئادابی کۆمەڵایەتی، رەفتار و رەوشتی ئیسلامی، زانستی فەرمودە، زانستەکانی قورئان، سیاسەی شەرعی، بانگەوازی ئیسلامی، زمانی عەرەبی، ژیانی پێغەمبەران)

دەتوانن لێرەوە لەم زانکۆیەوە بەشداربن لە خوێندنی ئەلیکترۆنی لەسەر ئینتەرنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆی زادی بڕیاریدا، کە لەم ساڵدا ھەل بۆ فێرخوازان بڕەخسێنێت، ھەتا لەم کاروانی زانست و ئیمانە بەردەوام بن و دوانەکەون.
زانکۆی زادی بڕیاریدا کە بەرواری (۲۰۲۱/۹/۱) کاتژمێر ٦ی ئێوارە بۆ ١٢ی شەوی دواتر بەکاتی ھەولێر، ھەلێکی نوێ بکاتەوە بۆ وەرگرتنی فێرخوازی نوێ لەم ساڵدا.
بۆیە داوا لەھەموو ئەو فێرخوازانە دەکەین کە دەیانەوێ بەشداربن، ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە سایتەکە، بۆئەوەی لەم بەروارەدا بتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی ئاستەکان بکەن، کە ئەم تاقیکردنەوەیە پێکدێت لە (٥٠) پرسیار، پرسیارەکانیش بریتین لە پرسیاری گشتی لەسەر ئیسلام.

ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە ئاستی فێرخواز دیاری بکرێت، ھەتا ئەوانەی کە ئاستیان باشە لە (ئامادەی ئامەدی ئیسلامی)یەوە دەستپێبکەن، ئەوانەشی ئاستیان خوارترە لە (ناوەندیی دیراساتی ئیسلامی ـ ندا)وە دەستپێبکەن.

ھەر فێرخوازێك لە تاقیکردنەوەی ئاستەکاندا (٦۰) و زیاتری ھێنا، ئەوا دەخرێتە ئامادەیی ئامەد، وە ھەر فێرخوازێك نمرەی لە خوار (٦۰)ەوەی ھێنا، دەخرێتە ناوەندیی (ندا).

بۆ ناو تۆمارکردن تکایە رەچاوی ئەم خاڵانە بکە:-
۱- بۆ ناو تۆمارکردن بچۆ ناو سایتی (زادی ڕێمان) و کلیک لەبەشی (تۆمار) دەکەیت، کاتێک دەکرێتەوە داوات لێدەکات کە ئیمێڵێک داخڵ بکەیت لەگەڵ دانانی پاسۆردێکی نوێ، تکایە ئاگاداربن ئەم پاسۆردەی کە داخڵی دەکەیت با پاسۆردێکی ئاڵۆز نەبێ، یان بۆ ئەوەی بیرت نەچێتەوە لە شوێنێک بینوسە و ھەڵیبگرە بۆ ئەوەی ئەو ئەکاونتەی درووستتکردووە لەدەستت نەچێت.
۲- کاتێک ئیمێڵ و پاسۆردەکە داخڵ دەکەیت، کلیک دەکەیت لەسەر (بەشداریکردن).
۳- لەپاش کلیک کردن لەسەر (بەشداریکردن)، چاوەڕێ دەکەیت بۆ ماوەی ''٢٤'' کاتژمێر، ھەتا ھەژمارەکەت لەلایەن ئەدمینەکانی سایتەکەوە چالاک دەکرێت.
٤- پاش تەواو بوونی "٢٤" کاتژمێرەکە، فێرخواز دەچێتە سەر (خانەی فێرخواز) و کلیک دەکات لەسەری.
٥- لەپاش کلیک کردن لەسەر (خانەی فێرخواز) داوات لێدەکات کە ئیمێڵ و پاسۆردێک داخڵ بکەیت، تۆش ئەو ئیمێڵ و پاسۆردەی پێشتر داخڵت کردبوو لە (خانەی تۆمار) لێرە داخڵی دەکەیت و کلیک دەکەیت لەسەر خانەی (چونە ژورەوە).
٦- لەپاش چونە ژورەوەت بۆ ھەژمارەکەی خۆت، کلیک دەکەیت لەسەر خانەی (پرۆفایل).
۷- کاتێک خانەی پرۆفایل دەکەیتەوە کۆمەڵێک زانیاری ھەیە کە داوات لێدەکات پڕیانبکەیتەوە، پاشان لە کۆتاییدا کلیک دەکەیت لەسەر نوێکردنەوەو پڕۆفایلەکەت خەزن دەبێت و ئیتر تۆ دەبیتە فێرخواز لە زانکۆی زادی.

٨ـ ان شاء اللە دواتر ڕێنمایی پێویستتان دەربارەی شێوازی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەدەینێ.


پەیجی زانکۆی زادی لە فەیسبووك:
https://www.facebook.com/zadyuniversity/

ئەکاونتی فێرخوازانی زادی لە فەیسبووك:
https://www.facebook.com/profile.php?id=100049875192680

تیلیگرامی زادی:
https://t.me/zankoyzady

ئەکاونتی فێرخوازانی زادی لە تیلیگرام:
https://t.me/ferxwazanyzady

سایتی فەرمیی زادی ڕێمان:
www.zadyreman.com



20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

820

obunachilar
Kanal statistikasi