#ڕوانگەی_سێیەم
بەڕاستی پێداویستی بەندەكان بەوەی كە تەنها (الله) پەرستراویان بێت و، پەرستنی بۆ بكەن. وەكو پێداویستییانە بەوەی كە پەروەردگاریان بێت و دروستیان بكات و ڕزقیان بدات و لەش ساغ و خۆشحاڵیان بكات.
واتە هەروەكو چۆن بەبێ ئەو پەروەردگارە نە بوونیان دەبێت، وە نە بەردەوامیش. بەهەمان شێوەش ـ بگرە زیاتریش لەمانەی پێشوو ـ ئەگەر بەندایەتی كردنیان نەبێت بۆ الله؛ ئەوە ژیانی ڕاستەقینەیان لە دەست دەچێت و، ژیانی تاڵی دونیاو قیامەتیان تووش دەبێت. كەواتە بۆ ئەوەی خۆشحاڵی ڕاستەقینەو بەردەوامیان دەست كەوێت، ئەوە لە نان و ئاو زیاتر، پێویستیان بەوەیە كە الله بپەرستن و لە هەموو یەكێك خۆشتریان بوێت و ڕازی بێت لێیان و لە تووڕەیی خۆی بیانپارێزێت.
چونكە فەقیریی دونیا ماوەكەی كورتەو بڕاوەیەو هەتا سەر نیە، بەڵام فەقیریی قیامەت هەرگیز ماوەیەو بەردەوام نەبڕاوەیە.
وە مرۆڤ گەر لاشەكەی ماوەیەكی كورت لە ناڕەحەتی دابێت لە ژیانی دونیای بڕاوە، ئاسانترە لەوەی دڵ و لاشەی بە بەردەوامی لە تاڵی و عەزاب و ئازاردا بێت لە دواڕۆژی نەبڕاوە. پەنا به الله.
وە هەروەها دڵی مرۆﭪ خۆش نابێت بە بەدەوامی و تەواوی لە هەموو ڕوانگەیەكەوە، تەنها بە الله نەبێت.
بەڵام غەیری الله ئەگەر ببێتە هۆی خۆشییەكیش بۆ دڵی مرۆﭪ؛ ئەوە نە خۆشیەكی تەواوو بێ ناخۆشی دەبێت، وە نە تاسەرو بەردەوامیش دەبێت، وە بگرە زۆر جاری واش هەیە ئەو خۆشییه كاتییه، خۆی لەخۆیدا دەبێتە هۆی ناخۆشی و ژیان تاڵی داهاتووی هەتاسەر.
وە نیشانەی ئەم ڕاستیانەش لە واقیعدا دەبینرێن زۆر بە ئاشكرا.
بۆ نمونە موسڵمانی تەنها الله پەرست بە ڕاستی و لەسەر زانستی، بەردەوام دڵ خۆش و ڕوو گەشە، وە خۆشی و لەزەتی ئیمان و الله پەرستیەكەی بە هەموو دونیا ناگۆڕێتەوە، وە بگرە ئەوكاتە بەلایەوە خۆشترین كاتە، كە هەموو دونیای دەكاتە قوربانیی الله پەرستیەكەی، وە خۆشی لەو پێناوەدا بەخت دەكات.
وە تاوەكو زیاترو چاكتر الله پەرستی بكات، ئەوە زیاتر لە هەموو كاتەكانی تری خۆشحاڵترە، ئەگەر لە دونیاشدا لە هەموو كەس هەژارترو بێ دەسەڵات تریش بێت.
بەڵام مرۆڤی دوور له الله، كە بەندایەتی و ملكەچی بۆ خوا ناكات و، دڵەكەی خۆشویستنی تەواوی الله ى تێدا نیە، دەبینین ئەو مرۆڤانە ئەگەر خاوەنی هەموو سامان و دەسەڵاتی دونیاش بن، هەر دڵتەنگ و ژیان تاڵ و نا ئارام و نا موڕتاحن، چونكە خۆشەویستی ڕاستەقینەیان ـ كە(الله)یە ـ لە دەست چووە، ، كە ئارامی تەواوو كامل بە دڵ دەدات : {أَلَا بِذِكْرِ اللَّـهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ﴿٢٨﴾} [الرعد] بۆیە دەبینین هەر ڕۆژەی خۆشەویستێك دەگۆڕن و دڵیشیان هەر ناحەسێتەوە:
جا هەندێكیان خۆشەویستەكەی ماڵ و سامانە، كە لای هەموو شتێكە، وە ئامادەش نیە دینارێك ببەخشێ بەبێ بەرامبەرو بەدیل. بەڵام ئامادەیە ناموس و شەڕەفەكەی بفرۆشێت بە پارە.
هەندێكیشیان زەعامەت و دەسەڵات وناو و شوهرەت خۆشەویسترین شتە بەلایەوە. وە لە پێناو دەست كەوتن و مانەوەی زەعامەتەكەی، ئامادەیە سەدان و هەزاران كەس بە كوشت بدات و بیانكاتە قوربانی دەسەڵاتەكەی ئەگەر بە جۆگەی خوێنیش بێت !
وە هەندێكیشیان ئافرەت سەرخۆشی كردووەو بەلایەوە گەورەترین ئاوات و مەبەستەو، خۆشویستنی ئافرەت دڵی داگیر كردووەو، ئاگای لە چاكەو مرۆڤایەتی و یادی پەروەردگاری نەماوە.
بەڵام بێگومان هەر یەك لەم سێ خۆشەویستەی ئەوان، ئاكامێكی تاڵی دەبێت و ژیانی ناخۆشیشی بەدواوەیە.
وە جاری واش هەیە كە خۆشەویستەكەی دەست ناكەوێت، یان لە دەستی دەچێت، خۆی ئینتیحار دەكات و خۆی دەكوژێت، كەواتە خۆشەویستەكەی بووە هۆی ناخۆشحاڵی دونیاو دوا ڕۆژی، وە لەزەتی خۆشەویستیەكەی وەكو خواردنێكی شیرینی ژەهراوی كراو وابوو، سەرەتا بە شیرینیەكەی خەڵەتاو، كۆتاییەكەیشی لەناوچوونی خۆی بوو بە ژەهرەكە.
كەواتە چۆن لاشە پێویستی بە خواردن و خۆراك و ئیسراحەت هەیە، بە هەمان شێوەش ـ بگرە زیاتریش ـ دڵ پێویستی بە خۆشی و ئیسراحەت هەیە، وە تاكە خۆشی و ئیسراحەت و ئارام و لەزەتی دڵ، لەوەدایە كە تەنها خوا پەرستراوی بێت و لە هەموو یەكێك زیاتر خۆشی بوێت و ڕەزا بوونی ئەوی دەست كەوێت و تووڕەیی و سزای ئەوی لێ بەدوور بێت.
فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور