‎ مِّلَّةِ إِبْرَاهِيمَ


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


سبیل الله لاى خۆتان بڵاوی بڪەنەوە"
(بانگەوازی تەوحید … لە سەردەمی کوفر و ئیلحاد ، شکێنەری بتەکان و خوایە باطڵەکان ✍🏻)

اللهم انصر المجاهدين في سبيلك اللهم ثبت اقدامهم اللهم قوي عزائمهم اللهم صبرهم على مصيبتهم اللهم تقبل شهدائهم

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


#ڕوانگەی_سێیەم

بەڕاستی پێداویستی بەندەكان بەوەی كە تەنها (الله) پەرستراویان بێت و، پەرستنی بۆ بكەن. وەكو پێداویستییانە بەوەی كە پەروەردگاریان بێت و دروستیان بكات و ڕزقیان بدات و لەش ساغ و خۆشحاڵیان بكات.
واتە هەروەكو چۆن بەبێ‌ ئەو پەروەردگارە نە بوونیان دەبێت، وە نە بەردەوامیش. بەهەمان شێوەش ـ بگرە زیاتریش لەمانەی پێشوو ـ ئەگەر بەندایەتی كردنیان نەبێت بۆ الله؛ ئەوە ژیانی ڕاستەقینەیان لە دەست دەچێت و، ژیانی تاڵی دونیاو قیامەتیان تووش دەبێت. كەواتە بۆ ئەوەی خۆشحاڵی ڕاستەقینەو بەردەوامیان دەست كەوێت، ئەوە لە نان و ئاو زیاتر، پێویستیان بەوەیە كە الله بپەرستن و لە هەموو یەكێك خۆشتریان بوێت و ڕازی بێت لێیان و لە تووڕەیی خۆی بیانپارێزێت.
چونكە فەقیریی دونیا ماوەكەی كورتەو بڕاوەیەو هەتا سەر نیە، بەڵام فەقیریی قیامەت هەرگیز ماوەیەو بەردەوام نەبڕاوەیە.
وە مرۆڤ گەر لاشەكەی ماوەیەكی كورت لە ناڕەحەتی دابێت لە ژیانی دونیای بڕاوە، ئاسانترە لەوەی دڵ و لاشەی بە بەردەوامی لە تاڵی و عەزاب و ئازاردا بێت لە دواڕۆژی نەبڕاوە. پەنا به الله.
وە هەروەها دڵی مرۆﭪ خۆش نابێت بە بەدەوامی و تەواوی لە هەموو ڕوانگەیەكەوە، تەنها بە الله نەبێت.
بەڵام غەیری الله ئەگەر ببێتە هۆی خۆشییەكیش بۆ دڵی مرۆﭪ؛ ئەوە نە خۆشیەكی تەواوو بێ‌ ناخۆشی دەبێت، وە نە تاسەرو بەردەوامیش دەبێت، وە بگرە زۆر جاری واش هەیە ئەو خۆشییه كاتییه، خۆی لەخۆیدا دەبێتە هۆی ناخۆشی و ژیان تاڵی داهاتووی هەتاسەر.
وە نیشانەی ئەم ڕاستیانەش لە واقیعدا دەبینرێن زۆر بە ئاشكرا.
بۆ نمونە موسڵمانی تەنها الله پەرست بە ڕاستی و لەسەر زانستی، بەردەوام دڵ خۆش و ڕوو گەشە، وە خۆشی و لەزەتی ئیمان و الله پەرستیەكەی بە هەموو دونیا ناگۆڕێتەوە، وە بگرە ئەوكاتە بەلایەوە خۆشترین كاتە، كە هەموو دونیای دەكاتە قوربانیی الله پەرستیەكەی، وە خۆشی لەو پێناوەدا بەخت دەكات.

وە تاوەكو زیاترو چاكتر الله پەرستی بكات، ئەوە زیاتر لە هەموو كاتەكانی تری خۆشحاڵترە، ئەگەر لە دونیاشدا لە هەموو كەس هەژارترو بێ‌ دەسەڵات تریش بێت.
بەڵام مرۆڤی دوور له الله، كە بەندایەتی و ملكەچی بۆ خوا ناكات و، دڵەكەی خۆشویستنی تەواوی الله ى تێدا نیە، دەبینین ئەو مرۆڤانە ئەگەر خاوەنی هەموو سامان و دەسەڵاتی دونیاش بن، هەر دڵتەنگ و ژیان تاڵ و نا ئارام و نا موڕتاحن، چونكە خۆشەویستی ڕاستەقینەیان ـ كە(الله)یە ـ لە دەست چووە، ، كە ئارامی تەواوو كامل بە دڵ دەدات : {أَلَا بِذِكْرِ‌ اللَّـهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ﴿٢٨﴾} [الرعد] بۆیە دەبینین هەر ڕۆژەی خۆشەویستێك دەگۆڕن و دڵیشیان هەر ناحەسێتەوە:
جا هەندێكیان خۆشەویستەكەی ماڵ و سامانە، كە لای هەموو شتێكە، وە ئامادەش نیە دینارێك ببەخشێ‌ بەبێ‌ بەرامبەرو بەدیل. بەڵام ئامادەیە ناموس و شەڕەفەكەی بفرۆشێت بە پارە.
هەندێكیشیان زەعامەت و دەسەڵات وناو و شوهرەت خۆشەویسترین شتە بەلایەوە. وە لە پێناو دەست كەوتن و مانەوەی زەعامەتەكەی، ئامادەیە سەدان و هەزاران كەس بە كوشت بدات و بیانكاتە قوربانی دەسەڵاتەكەی ئەگەر بە جۆگەی خوێنیش بێت !
وە هەندێكیشیان ئافرەت سەرخۆشی كردووەو بەلایەوە گەورەترین ئاوات و مەبەستەو، خۆشویستنی ئافرەت دڵی داگیر كردووەو، ئاگای لە چاكەو مرۆڤایەتی و یادی پەروەردگاری نەماوە.
بەڵام بێگومان هەر یەك لەم سێ‌ خۆشەویستەی ئەوان، ئاكامێكی تاڵی دەبێت و ژیانی ناخۆشیشی بەدواوەیە.
وە جاری واش هەیە كە خۆشەویستەكەی دەست ناكەوێت، یان لە دەستی دەچێت، خۆی ئینتیحار دەكات و خۆی دەكوژێت، كەواتە خۆشەویستەكەی بووە هۆی ناخۆشحاڵی دونیاو دوا ڕۆژی، وە لەزەتی خۆشەویستیەكەی وەكو خواردنێكی شیرینی ژەهراوی كراو وابوو، سەرەتا بە شیرینیەكەی خەڵەتاو، كۆتاییەكەیشی لەناوچوونی خۆی بوو بە ژەهرەكە.
كەواتە چۆن لاشە پێویستی بە خواردن و خۆراك و ئیسراحەت هەیە، بە هەمان شێوەش ـ بگرە زیاتریش ـ دڵ پێویستی بە خۆشی و ئیسراحەت هەیە، وە تاكە خۆشی و ئیسراحەت و ئارام و لەزەتی دڵ، لەوەدایە كە تەنها خوا پەرستراوی بێت و لە هەموو یەكێك زیاتر خۆشی بوێت و ڕەزا بوونی ئەوی دەست كەوێت و تووڕەیی و سزای ئەوی لێ‌ بەدوور بێت.

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور


🔶بسم الله الرحمن الرحيم 🔶


#ڕوانگەی_دووەم

١.هەموو زیندەوەرێك لەسەر ئەوە دروست بووەو ڕاهاتووە (مجبولٌ علَى) كە خۆشەویستێكی هەبێت و، ئەوی مەبەست بێت و، دڵی پێوەی بەند بێت و ئارام بگرێت و خۆشحاڵی تەواوی لێ وەدەست كەوێت.

٢.وە پێویستیشی بە یارمەتیدەرو گەیەنەرێك هەیە، بیگەیەنێتە داواكاریە مەبەست بووە خۆشەویستەكەی و ئەو خۆشیەی كە مەبەستیەتی.

٣.وە هەروەها مرۆﭪ وا دروست بووەو، وا ڕاهاتووە كە لادان و دوورخستنەوەی زەرەرو ناخۆشی بەلاوە مەبەست بێت.

٤.وە دیسان بۆ لادانی ئەو ناخۆشیەش پێویستی بە وەسیلەو یاریدەدەرێك هەیە.
كەواتە هەموو مرۆڤێك ئەم چوار شتەی پێشووی پێویستەو، بوون و بەختەوەری نابێت بەبێ‌ ئەم چوارە، بەڵام بابزانین ئەو چوارە چین ؟


(١) بێگومان دڵ ئەو زاتەی خۆش دەوێت و، ملكەچی بۆ دەنوێنێت و هۆگرو ئاڵودەی دەبێت، كە ئیعتمادی دەخاتە سەر، بۆ لێ وەدەست كەوتنی ڕزق و ڕۆزی و سەركەوتن و سەرفرازی و بەختەوەری خۆشحاڵی، وە لەبەر ئەو هەموو بەرژەوەندیە سودبەخشانەی كە لەوەوە دەستی دەكەون.

(٢) جا كە هاتوو ئەو زاتەی كە سەرچاوەی خۆشی ئەو دڵەیە، هەر ئەویش توانای دەست خستنی خۆشیەكانی هەبوو بۆ ئەو دڵە، واتە بەیارمەتی خۆشەویستەكەی بگاتە خۆشیەكانی لە خۆشەویستەكەی. ئەوە زیاتر خۆشی دەوێت و پشتی پێ‌ دەبەستێت و زەلیلی بۆ دەنوێنێت.

(٣) وە كە بزانێت دووركەوتنەوە لەو زاتە، یا ڕەنجانی ئەو زاتە لێی، سەرچاوەی زەرەرمەندی و ژیان تاڵی بەردەوامی ئەو دڵەیە؛ ئەوە زیاتر دڵ پێوەی بەند دەبێت و بە گەورەی دادەنێت و، لە تووڕە بوونیشی دەترسێت.

(٤) وە دەگەڕێت بەدوای وەسیلەو یاریدەدەرێك كە لە تووڕەیی ئەو بیپارێزێت. بەڵام دوای گەڕان و پشكنین، دیسان كەسی دەست ناكەوێت بتوانێت لەو مەترسیە گەورەیە لای بدات و، تووڕەیی ئەو زاتەی لێ‌ بەدوور بگرێت، جگە لە زاتەكە خۆی نەبێت.
كەواتە تەنها الله ى پەروەردگار شیاوی ئەوەیە خۆشمان بوێت؛ لەبەر خودی خۆی لەبەر ئەوەی كە خۆی تەواوەو خاوەنی ناوو سیفەتی جوان و بەرزە. وە دیسان خۆشمان بوێت لەبەر بەخشندەیەتی و میهرەبانێتی و چاكە زۆرەكانی لەگەڵ بەندەكانی كە نایەنە ژمار.

وە پێویستە تەنها ئەو پشتیوان و یاریدەدەرمان بێت بۆ دەست كەوتنی ڕەزابوونی و بەخشندەیی و فەزڵ و نیعمەتەكانی.

وە هەر لەویش بترسین كە خاوەنی هێزو دەسەڵاتێكی گەورەو بێ‌ سنورەو هەموو هێزەكان لە ئاستیدا بێ‌ هێزو، بێ‌ دەسەڵات و نەبوون.

وە تۆڵەو سزاو تووڕەیی ئەو زۆر سەختەو ئەگەر لێمان تووڕە بێت ئەوە ڕەنج بەخەسارو زەرەرمەندی بەردەوام دەبین.
وە هەر پەناش بەو بگرین، لە تووڕەیی ئەو، وەك لە حەدیسدا هاتووە:

(أعوذ: برضاك من سخطك. وبمعافاتك من عقوبتك. وأعوذ بك منك).

(اللهم أسلمت نفسي إليك و وجّهت وجهي إليك وفوضت أمري إليك، و ألجئت ظهري إليك، رغبةً ورهبةً إليك، لا ملجأ ولا منجا منك إلاّ إليك...).
(لبيك وسعديك و الخير كله في يديك والشر ليس إليك).

كەواتە لە كۆتاییدا زانیمان مرۆﭪ دڵی بەخۆشەویستێكەوە دەنیشێت و زەلیلی و ملكەچی لە پێناودا دەنوێنێت و بە گەورەی دادەنێت. وە بۆ گەیشتنیشی بە خۆشەویستەكەی پێویستی بە یارمەتیدەرێك و ئاسانكارێك هەیە.
بۆمان دەركەوت كە تەنها زاتی الله شیاوی ئەوەیە خۆشەویستی مرۆﭪ بێت و بە تەواوی دڵی پێوەی بەند بێت و، زەلیل و ملكەچی بێت و، بە گەورەی دابنێت؛ چونكە تەنها خۆشویستنی ئەو سودبەخش و بێ‌ زیانە(٢) وە هەر ئەویش تەواوو جوانەو بەخشندەو میهرەبانەو خاوەنی سیفاتی بەرزو پاك و پیرۆزە. كە شیاوی ئەوەیە لە هەموو ڕوانگەیەكەوە خۆشمان بوێت. وە خۆشی و بەختەوەریش هەمووی لە خۆشویشتنی ئەودایە.
وە تاكە زاتێكیش كە بتوانێت بە ڕەزامەندی ئەوت بگەیەنێت و خۆشیت بۆ دابین بكات و ناخۆشیشت لەسەر لابەرێت هەر تەنها خۆیەتی (سبحانه وتعالى).
كەواتە تەنها ئەو پەرستراومانەو داوای یارمەتیش هەر تەنها لەو دەكەین:
{إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ﴿٥﴾} [الفاتحة].


فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور


🔶بسم الله الرحمن الرحيم 🔶


#ڕوانگەی_یەكەم

لە پێناسەی بەندایەتی و پەرستن بۆكردن لە شەرعدا، بۆمان دەردەكەوێت كە لە پەرستن كردندا چەند ڕوكنێك پێویستە: ئەگەر بوونیان نەبێت، ئەوە پەرستنیش بوونی ڕاستەقینەی نابێت، كە ڕوكنەكانیش بریتین لە:
١.زەلیلی و ملكەچی نواندنی تەواو.
٢.خۆشویستنێكی تەواو(١).
٣.گوێڕایەڵی كردن؛ بە بەجێهێنانی فەرمانەكان و دووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكان.
جا كەبەندایەتی كردن ئەم شتانە بێت؛ ئەوە گومانی تێدانییە كە تەنها زاتی خوای پەروەردگار شایستەو شیاوی ئەوەیە ئەم جۆرە بەندایەتیەی بۆ بكرێت بەتەنها چونكە:

١. زەلیلی و ملكەچی: بۆ یەكێك دەنوێنرێت كە ئەوپەڕی تواناو دەسەڵات و گەورەیی و تۆڵەو سزای هەبێت. ئەم سیفەتانەش تەنها لە الله ى پەروەردگاردا هەن كە ئەوە: [المجيد، الكبير، العظيم، الجليل، العليُّ الأعلى، العزيز، القويُّ، المتينُ، الجبّار، المتكبِّر، الرقيبُ، المحيطُ، القهَّار، ذو الجلال والإكرام، القابِض الباسط، المعطي المانع ].

٢. وە خۆشویستنی تەواو: تەنها بۆ یەكێك دەكرێت، كە خۆی لە خۆیدا جوان و تەواوو سیفەت بەرز بێت لە لایەكەوە، وە لە لایەكی تریشەوە بەخشندەو میهرەبان و خاوەن چاكە بێت لەگەڵا خەڵكی بێ‌ بەرامبەر. وە هیچ یەكێكیش ئەم دوو لایەنەی تێدا نین بەتەواوی جگە لە الله ى بەبەزەیی كە ڕەحمەتەكەی هەموو شتێكی گرتۆتەوەو، خاوەنی چەندین سیفەتی بەرزو جوانە وەك: [ الصمد، الحميد، العفوُّ، الغفور، التواب، الودود، الفتاح، الرزاق، الغنيُّ، المُغني، الحليم، الشاكر، القريب، المجيب، الكافي].

٣. وە گوێڕایەڵی: یەكێك دەكرێت، كە فەرمانەكانی هەموو عەدل بن، وە فەرمان بە چاكەو شتی پاك و سوودبەخش بكات، وە نەهیەكانی لە شتی خراپ وپیس و زەرەرمەند بێت. وە هەروەها فەرمانەكانی بگونجێن لەگەڵا سروشتی مرۆﭪ.
وە تەنها فەرمانی ئەو زاتە لە هەموو ڕوانگەیەكەوە عەدل و چاك و سوودبەخش و، گونجاوە لەگەڵا سروشتی ئادەمیزاد، كە ئادەمیزادی دروست كردووەو، بونەوەریش هەمووی لەسەر نیزامی ئەو بەڕێوە دەچێت:
{إِنَّ رَ‌بَّكُمُ اللَّـهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْ‌شِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ‌ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ‌ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَ‌اتٍ بِأَمْرِ‌هِ ۗ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ‌ ۗ تَبَارَ‌كَ اللَّـهُ رَ‌بُّ الْعَالَمِينَ ﴿٥٤﴾} [الأعراف].

{ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّ‌سُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَ‌اةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُ‌هُم بِالْمَعْرُ‌وفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ‌ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّ‌مُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَ‌هُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُ‌وهُ وَنَصَرُ‌وهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ‌ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿١٥٧﴾} [الأعراف].
وە هەر الله خۆی خاوەنی ئەم سیفەتانەیە كە وادەخوازن تەنها ئەو مافی شەریعەت دانانی هەبێت و هەر خۆی شیاوی بەرنامەو یاسا بۆ دانان بێت، وەك:
[الحكم، العدل، الهادي، الرشيد، الحق، الرب، الملك، العليم، الخبير، السميع، البصير، الخالق، الباريء، المصوِّر، المهيمن، الحيُّ القيُّوم، الأوَّل، والآخِر، والظاهِر، والباطِن]






(١) تێبینی: عیبادەت دوو ڕوكنی سەرەكی و بنەڕەتی هەیە، كە بریتین لە:
كمالُ الـحب وغايته، مع غاية الذل
واتە: تەواوی خۆش ویستن، لەگەڵا ئەو پەڕی زەلیلی و ملكەچی نواندن بۆ ئەو زاتەی كە كردارو گوفتارەكەی بۆ ئەنجام دەدرێ‌.
كەواتە هەر كردەوەیەك كە ئەم دوو ڕوكنەی تێدا بێت، ئەوە عیبادەتە؛ جا كە بۆ الله بكرێت، ئەوە پەرستنێكی تەوحیدی و پیرۆزە، وە كە بۆ غەیری ئەویش بكرێت، ئەوە پەرستنێكی شیركی وكوفرەو، خاوەنەكەی دەبێتە ئەهلی دۆزەخ بە بەردەوامی.
قال الحافظ الحكمي -رحمه الله-: ((وأنَّ مناطها- يعني العبادة- الذي لاقوام لها إلاّ به هو: كمال الحب وغايته، مع غاية الذل، ولا تسمى عبادة إلاّ مع ذلك كلّه... فإذا اجتمعا في العمل كان عبادة: إن كانت لله فهو التوحيد الذي هو أشرف المطالب، وإن كانت لغيره فالشرك الأكبر المخلد صاحبه في النار، والعياذ بالله)) . (معارج القبول) ١/٢٥٩.


فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور


🔶بسم الله الرحمن الرحيم 🔶


#بۆچی_الله_بپەرستین_بەتەنها ؟

ئایا بۆچی پێویستە الله بپەرستین؟!
وە كە بشیپەرستین، بۆ دەبێت تەنها بۆ ئەو پەرستن بكەین و هیچ یەكێكی تر لەگەڵا ئەودا نەپەرستین، وە تەنها داوای یارمەتی و بە فریاكەوتن و پەناگرتن هەر لەو بكەین و ئیعتیقادمان هەر بەو بێت بە تەنها ؟
ئایا پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكانیش، خۆشەویست و دۆست و (أولياء الله) نین؟ كەوابوو بۆچی دروست نیە لەگەڵ الله تعالى هاواریش بكەینە ئەوان و ناوی ئەوانیش بهێنین لەگەڵ الله، وە نەزریان بۆ بكەین و ئیعتیقادمان پێیان بێت؟
وەڵامـی ئەم پرسیارە لەم چەند ڕوانگەیەكەوە دەدەینەوە:


فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور


🛑گۆڕینەوەی ئەڵقەی هاوسەرگیری
عادەتێکی نەصارايه تەرکی بکەن🛑

نەصارا (مەسیحی) کاثۆلیکی پێیان وایە گۆرینەوە ئەڵقەی هاوسەرگیری و مانەوەی لە دەستدا ئەوا پەیوەندی بە دڵی ژن و مێردەکە هەیە و دڵیان بەیەکترەوە پەیوەست ئەکات، هەر بۆیەش لە کاتی مارە کردندا لە دەستی ڕاستی ئەکەن، کاتێک بەیەک ئەگەن لە دەستی ڕاستەوە ئەیگوازنەوە بۆ دەستی چەپ بە حیساب دڵ لەلای چەپە بۆیە ئەیخەنە دەستی چەپە، بە بیڕوباوەری ئەوان مانەوەی ئەم ئەڵقەیە لە پەنجەیان خۆشەویستیان بەردەوام و بەهێز ئەکات، بۆیەش زۆر ئەترسن هاوسەرەکانیان ئەڵقەکە لە پەنجەیان بکەنەوە بڕوایان وایە بە لابردنی ئەڵقەکە ئەم خۆشەویستی و پەیوەست بوونە نامێنێ.

موسڵمانانیش پێ بە پێی ئەوان لاساییان ئەکەنەوە، لەکاتی مارەیی لە دەستی راستی ئەکەن و لەکاتی گواستنەوە لە دەستی چەپ، وە غيره لەیەکتر ئەکەن کاتێک یەکێکیان ئەڵقەکە لە پەنجەی ئەکاتەوە بە تایبەتی ئافرەتان زیاتر.

پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:
(من تشبه بقوم فهو منهم)
ئەوەی لاسایی قەومێک بکاتەوە ئەوا لەوانە.

بۆیە موسڵمانان ئەم لاسایی کردنەوەی کافران تەرک بکەن ئەم کارە هیچ ئەسل و ئەساسی نیە لە دینی ئیسلامدا، شتێکە تایبەتە بە مەسیحیەکان ناتوانن بڵێن عادەتێکی ئاساییە خۆمانە ئەنجامی ئەدەین و لە دیندا کێشەی نیە، مادام لاسایی کردنەوەی کافرانە کێشەیە و جائیز
نیە.


فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرينكه_زور


🔹بسم الله الرحمن الرحيم 🔹


هـەرڪەسێڪ ئیطاعەۍ (زانـا ، أمیر ، سەرڪردەڪان) بڪات ، لـەوەدا ڪە شتیڪ حـەڕام بڪرێت ڪه️ اللّٰه تعالۍ حەڵاڵۍ ڪردووە یـان شتێ حەڵاڵ بڪەن ڪە️ اللّٰه تعالۍ حـەڕامۍ ‌ڪردووە ئـەوا ئەوانۍ ڪردووە بە️ اللّٰه ـو پەرستراوۍ خۆۍ جگە لە️ اللّٰه تعالۍ!!!

إبـن عباس دەڵێت : نـزیڪە لە ئـاسمانەوە بـەرد دابارێت بەسەرتـاندا ، چونڪە دەڵـێم :️ رسول اللّٰه ﷺ ئـاواۍ فەرمووە ، ئـێوەش ڕەتۍ دەڪەنەوە و دەڵـێن : أبو بڪر و عـمر ئـاوایان گـوتوە. [ بە نمونە هێناویەتییەوە ]

ئـیمامۍ أحمد دەڵـێت : سـەرم سوڕماوە لـەو ڪەسانەۍ ڪە شـارەزاۍ ئیسنادۍ حەدیسن و دەشـزانن ڪام حـدیث صەحیحە ( واتـا زانـان و شـارەزان ) دەڕۆن شـوێن ڕەئۍ ( سـوفیانۍ ثەورۍ ) دەڪەون. [ بە نمونە هێناویەتییەوە ]

️اللّٰه تعالۍ ــش پێیان دەفەرمووێت :
[ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ] سورەتۍ الـنور ئایەتۍ ٦٣
واتـا : ئـەوانەۍ ڪە موخـالەفەۍ أمرۍ️ رسول اللّٰه ﷺ دەڪەن و لـێۍ لا دەدەن بـترسن و خـۆیان بـپارێزن لەوەۍ ڪە توشۍ فیتنە یـان سـزایەڪۍ بە سوێ ببن.
دەزانـن ئـەم فیتنەیە چییە ڪە لەم ئـایەتەدا بـاسڪراوە ؟ ئـەم فیتنەیە ( شـیرك )ــە.

ئەگەر هەندێ وتەۍ️ رسول اللّٰه ﷺ ڕەتبڪەنەوە ( لەبەر خـاترۍ قسەۍ ڪەسێ ڪە خـۆۍ بە زانـا یان بە الله
پەرستۍ دەزانـێ ) بـەو هـۆیەوە ڪەمێڪ لادان لە دڵـیدا ڕوو بـدات بەو هـۆیەوە بە هـیلاڪدا دەچێت.

[ صحیح لغیرە ، أخرجـە أحمد ٣١٢١ صحیحە أحمد شـاڪر في الـمسند ].

عدۍ ڪوڕۍ حـاتەم ڪە ( نەصرانۍ ) بوو پـاشان بوو بە ( موسڵمان ) ، دەڵـێت : گـوێم لە️ رسول اللّٰه ﷺ بوو ئـەم ئـایەتەۍ دەخـوێند :
[ اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ ] سـورەتۍ الـتوبة ئایەتۍ ٣١
تـا ڪۆتایۍ ئایەتەڪە واتـا : دژۍ ئـەوانە بجەنگن ، چونڪە ئـەو ( جولەڪە ) و ( نەصرانۍ )ـیانە ( زانـا و خودا پەرستەڪان)ـۍ خـۆیان ڪردبوو بە ( پەرستراوۍ خۆیان ) جـگە لە (️ اللّٰه تعالۍ ).
وە مەسیحۍ ڪوڕۍ مەریەم ـیشیان ڪردبوو بە ( پەرستراو )ـۍ خـۆیان ، وە ئـەوان هیچ ئەمرێڪیان بەسەردا نـەدرا بوو تەنھا ئەوە نەبـێت ڪە یەك️ اللّٰه بپەرستن ، هیچ پەرستراوێڪ نییە ڪە بەحـەق بێت جـگە لە️ ( اللّٰه سبحان و تعالۍ ).
ئـەویش پــاك و بێگەردە و دوورە لـەوەۍ ڪە شەریڪیان بـۆ دانـاوە.
[ أربـاب ] واتا : شەریڪیان بۆ️ اللّٰه دانـابوو لە یاساداناندا

عـەدۍ دەڵـێت : مـنیش گوتم : ئـەۍ️ رسول اللّٰه ﷺ ئـێمە ( پـێشتر ڪە نەصرانۍ بووین ) نـەمان پەرستوون. ( واتـا سوجدە و ڕڪوعمان بـۆ نەبردوون )
️رسول اللّٰه ﷺ فەرمووۍ : ئـەۍ ئەوە نییە ، ئـەوەۍ️ اللّٰه حەڵاڵۍ ڪردووە ئـەمان هـاتوون حەڕامیان ڪردووە ، ئـێوەش یەڪسەر بە حەڕامتان دادەنـا ، ئـەوەشۍ ڪە️ اللّٰه حـەڕامۍ ڪردووە ئـەوان بە حەڵاڵـیان ڪردووە ، ئـێوەش یەڪسەر بە حـەڵاڵـتان دادەنـا ؟
( عەدۍ ) منـیش گوتم : بەڵـێ وایە.
️رسول اللّٰه ﷺ فەرمووۍ : دەۍ ئـەوە پەرستنەڪەۍ ئـەوانە. ( ڪە لە ئایەتەڪەدا بـاسڪراوە ).

[ حـسن أخـرجة الـترمذي ٣٠٩٥ وأحمد ].

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرنگە


🔸بسم الله الرحمن الرحيم 🔸


ئایا تەڪفیرڪردنی موسڵمان بەناهەق
ڪوفرە یاخود تەنها تاوانە ؟



چەند فەرمودەیەڪ لەم بارەیەوە هاتوە
وەڪ ئەوفەرمودەی
هەرڪەسێ
#بەبراڪەی بڵێت ئەی ڪافر ئەگەر وانەبێت بۆخۆی دەگەڕێتەوە.
زاناڪان خیلافیان هەیە
هەندێڪیان وتویانە واتا تاوانی ئەوتەڪفیرە ناهەقە بۆخۆی دەگەڕێتەوە
هەندێ تریش وتویانە ڪوفرەڪە بۆی دەگەڕێتەوە
جائێمە بۆئەوەی لەم خیلافە ڕزگارمان بێت و وتەی ڕاست بدۆزینەوە پێویستە بگەڕێینەوە بۆلای وتەی الله تعالی پاشان رسولەڪەی تابزانین وتەی ڪام زانا دروستە
بەڪۆڪردنەوەی هەموو فەرمودەڪان ڪەلەم بارەیەوە هاتوە تێدەگەین تڪفیرڪردنی موسڵمان بەئەنقەست وبەبێ بینینی ڪوفر تاوانە نەڪ ڪوفربێت
پێغەمبەرۍ اللە صلۍالله علیە وسلم [فەرمویەتۍ ]
(ومن رمى مؤمناً بالكفر فهو كقتله.)البخاری
هەرڪەسێ باوەڕدارێت تەڪفیربڪات وەڪ ئەوە وایە ڪوشتبێتی .
ڪەواتا تەماشاڪە پێغەمبەر صلۍ الله علیە وسلم تەڪفیرڪردنی موسڵمانی  ڕێڪ ڪردە هاوشانۍ ڪوشتن وەسف ڪرد
ڪەواتا تەڪفیر وەڪ ڪوشتن ڪوفرێڪی بچوڪە خاوەنەڪەی پێی ڪافرنابێت
هەموو ئەوو فەرمودانەش ڪەهاتوە
دەفەرموێت (گەریەڪێڪ بەبرا موسڵمانەڪەی بڵێت ڪافر ئەگەر ڪافرنەبێت بۆخۆی دەگەڕێتەوە )
بەپێی فەرمودەڪەی سەرەوە لێی تێدەگەین واتا ڪوفری بچوكی ڪردوه
شيخ الإسلام ابن تيمية لە الاستقامة:
فەرمویەتۍ
فقد سماه أخا حين القول، وقد قال: فقد باء بها. فلو خرج أحدهما عن الإسلام بالكلية لم يكن أخاه.
پێغەمبەری اللە [هەردوڪیانی)بەبرای یەڪتر  ناو برد جائەگەر گەڕانەوەی ڪوفرەڪە  بۆسەر یەڪێڪیان لەئیسلام دەریان بڪات ئەوا ناوی نەدەبرد بەبرا .
ابن قدامة  المغني فەرمویەتۍ
: هذه الأحاديث على وجه التغليظ والتشبيه بالكفار لا على وجه الحقيقة.
ئەم فەرمودانە لەسەرشێوەی هەڕەشەهاتون نەڪ لەسەرشێوەی هەقیقەت وەڪ فەرمودەی خۆشوبهاندن بەڪافران .
وە وەڪ فەرمودەی سباب المسلم فسوق وقتاله ڪفر.
بەڵام بەنەصی ئایەت قتال ڪوفری گەورە نیە وبڪەرەکەی لەناو ئیسلام وئیمان ئەمێنێتەوە
وە وەڪ فەرمودەی زیناڪەر زینا ناڪات ڪاتێ زینا ئەڪات  ئیمان دارنیە وە دز دزی ناڪات ڪاتێ دزی ئەکات ئیماندارنیە
ڪەچی هەرلەفەرمودەدا هاتوە پێغەمبەری اللە فەرمویەتی ئەوڪەسەی بمرێت وشەریڪی بۆ اللە دانەنابێت دەچێتە بەهەشتەوە ئەگەر زینا ودزیشی ڪردبێت .
جائەگەر هەرڪەس ڕووکەش ئەوفەرمودانە موسڵمان تڪفیربڪات لەبەر تڪفیری ناهەق  ئەوا وەڪ  خەوارج وایە چونڪە خەوارج یش بەتاوان موسڵمانیان تەڪفیر ئەڪرد .
بۆیە هەرڪەس تڪفیرمان ڪات بەناهەق تاوانبارە وتكفیری ناڪەین


فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرنگە


🔸بسم الله الرحمن الرحيم 🔸


گوزەرێک بە مێژووی جوندول ئیسلام.pdf
720.7Kb
ئەنسارول ئیسلام تۆ چ موژدەیه‌ك بوویت:
تۆ موژدە بوویت ئەنسارول ئیسلام ئەی چەقلی چاوی کافر و موڕتەدەکان ڕەمزی خۆڕاگری ئاواتی دێرین سوپاس بۆ خوا کە بە ئازایەتی و گیان فیدای هاتیە مەیدان ڕەحمێکی خوایی بووی لەسەردەمی پڕ زەلیلی موسڵمانان لە ڕۆژگاری واز هێنان لە جیهاد و فڕکە فڕکی ناو پەرلەماندا لە دایک بووی، لە کاتێکدا ئومەیەی ئەم سەردەمە بەردی دەخستە سەر سینگی بیلالەکانت ئەبو جەهلەکانیش (سومەییەکانی) ئەشکەنجە دەدایت و خەبابیش لەناو سوچی زینداندا بەسکی برسی ئاسنی سورەوەبویان لە جەستەدا سارد دەکرایەوە تۆ لەداک بووی، چ عومەرێ بوی کاتێ بە دەنگی زوڵاڵت دات بە گوێی هەموواندا نەخێر بۆ دەست لەملانێی عەلمانی و موڕتەدەکان، نەخێر بۆ بەرنامە دەستکردەکان،

@ktibxanay_ahle_sunna_pdf

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە


🔴موسڵمانی ناسک🔴

ئەزانن موسڵمانی ناسک کێیە ؟

ئەوانەن کە هیوایەتیانە گوێ لە عبدالواحد بگرن، یان گوێ لەو ئەوروپیانە بگرن کە ڕەددی مولحیدەکان ئەدەنەوە

هیوایەتیانە ببینن لە ئەوروپا لەناو شەقام نوێژی جەماعەت ئەکرێ

هیوایەتیانە گوێ بیستی بانگ بن لە ئەوروپا

یان ڤیدیۆیەک ببینن کە کەسێکی ئەوروپی ئەبێتە موسڵمان

هیوایەتیان ئەم جۆرە پۆستانەیە ⬇
پیاوێکی بەریتانی بە موسڵمانێکی ووت ئێوە بۆ تەوقە لەگەڵ ئافرەت ناکەن ؟
موسڵمانەکە ووتی ئێوە ئەتوانن لەگەڵ شاژنی بەریتانیا تەوقە بکەن ؟
کابرای بەریتانی وتی نەخێر
موسڵمانەکە ووتی: ئافرەت لای ئێمە وەک شاژن وایە هەموو کەسێک ناتوانێ تەوقەی لەگەڵ بکات.

جا ئەمانە شتی چاک و باشن هەموو موسڵمانێک دڵی پێخۆشە
بەڵام ئەم ناسکۆڵانە دینیان تەنها لەم شتانەدا بچووک کردۆتەوە بێ ئاگان لە قورئان و سوننەت و تەوحید و عەقیدە و تەکفیر و بیدعە، تەنها بەدوای شتانێکن کە هەستی مرۆڤ ئەجوڵێنێ، ڤیدیۆیەکی زاکیر نایک بە سەدان کتێبی سەلەف ناگۆڕنەوە، لە کوردستانیش ئەم جۆرانە زۆرن، بە تایبەتی ئەوانەی موتابەعەی دەزگای ئاستانە ئەکەن و سەرسامن بە بانگخوازەکانی ئەم دەزگایە، زۆربەی لەم گەنجە ناسکۆڵانەن، هەموو هیوایەتیان ئەوەیە بیسەلمێنن عائشە لە تەمەنی ٦ ساڵی مارە نەکراوە و لە تەمەنی ٩ ساڵی نەگواستراوەتەوە، هیوایەتیانە بیسەلمێنن کە هەبوونی کەنیزەک شتێکی کاتی بووە لەو سەردەمە ئیسلام دژی بووە هەوڵی نەهێشتنی داوە، زۆرەها شتی تر کە ئەمڕۆ بەناو موسڵمانەکان شەرمی لێئەکەن باسی بکەن، خاڵێکی تریش زۆر کاریگەرن بە زانستی سەردەم وەک شتێکی مەعسوم ئەیبینن، هەر شتێک لە دین پێچەوانەی زانست بێ، لەلای ئەوان بڕاوەتەوە کە زانستەکە دروستە هەوڵی ئەوە ئەدەن دەقە دینیەکە چۆن لەگەڵ زانستەکە بگونجێنن.

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرنگە


🔸بسم الله الرحمن الرحيم 🔸


#هەندێك_لە_طاغوتەکانی_سەردەم

🔴 چوارەم: مرۆڤایەتی ( الإنسانية ) :

یەکێك لەو شتانەی کە پێویستە هەموو موسڵمانێکی پیاو و ئافرەت بیزانێت ئەوەیە کە الله تعالی فەڕزی کردووە بەسەر هەموومان کە دوژمنایەتی کافر و موشریکان بکەین و ڕقمان لێیان بێت و دۆستایەتیان نەکەین و خۆشمان نەوێن، وە فەڕزی کردووە لەسەرمان ئیماندارانمان خۆش بوێت و سەریان بخەین بە کردەوە و وتە و بیروباوەڕ(دڵ)، وە دەبێ بزانین کە ئەمە یەکێکە لە مەرجەکانی ئیمان بەڵکو بریتیە لە ئەصڵی دین، وە بەڕاستی الله تعالی ئیمانی لەو کەسەدا نەهێشتووە(نەفی کردووە) کە دۆستایەتی کەسێك بکات کە دوژمنایەتی الله و پێغەمبەرەکەی بکات، ئەگەرچی نزیکترین کەسیش بێت، جا ئەم ئەحکامانەش کە الله تعالی فەڕزی کردووە پێچەوانەی ئەو طاغوتەیە کە بەناو مرۆڤایەتیە، چونکە مرۆڤایەتی جیاوازی ناکات لەنێوان کافر و موسڵمان لە مامەڵەکردن، خەڵك لەیاساکانی ئەم طاغوتەدا هەمووی یەکسانن لە ئەرک و مافەکاندا، سەرەڕای جیاوازی ئینتیما و لایەنی دینی و عەقیدەیی، لەئەنجامیشدا تەقواداترین و چاکترین کەس تیایدا یەکسانە لەگەڵ کافرترین کەس... پەنا بە الله

⁦ الله تعالی فەرموویەتی: {أَفَنَجْعَلُ ٱلْمُسْلِمِينَ كَٱلْمُجْرِمِينَ}• [القلم: ٣٥] واتە: ئایا موسڵمانان وەکو تاوانباران حیساب بکەین ؟!
ابن کثیر فەرموویەتی: أي: أفنساوي بين هؤلاء وهؤلاء في الجزاء ؟ كلا ورب الأرض والسماء إ.ھ
واتە: ئایا یەکسانی بکەین لەنێوان ئەوانە و ئەمانەدا لە پاداشت؟ نا سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمان.

🔸 جا کاتێك مرۆڤایەتی دەبێتە دروشمێك کە خۆشەویستی و دوژمنایەتی لەسەر ببەسترێت، وە لەپێناویدا ڕۆحەکان ببەخشرێن و شەڕ و ئاشتی لەپێناویدا ڕابگەیەنرێت، بەڵکو تەنانەت عەبدەکانی مرۆڤایەتی گەیشتوون بەو ڕادەیەی کاتێك ناو لەکافرێك دەنرێت بەکافر توڕە دەبن و پێیان ناخۆشە و بەمەش پێچەوانەی ئایەتەکە دەکەن کە هاتووە تیایدا : {قُلْ يَا أَيُّهَا ٱلْکَـٰفِرُونَ} واتە: بڵێ ئەی کافر و بێباوەڕان.
ئەوانیش هەستاون ناوێکی تریان لێ ناوە کە پێچەوانەیە، جا بەڕاستی مرۆڤایەتی لەم وێنەیەدا طاغوتێکە لەجیاتی الله دەپەرسترێت.

🔸 هەروەها الله تعالی ئەگەرچی حەڕامی کردووە زوڵم و ستەم لەکافر بکرێت بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا نەهی کردووە و قەدەغەی کردووین لەوەی دۆستایەتی و موالاتی بکەین و لەگەڵ موسڵمان یەکسانی بکەین لە ئەحکامەکان، بەڵکو خوێن بایی کافری کردۆتە نیوەی خوێنبایی موسڵمانێك یاخود چارەکێك، هەروەها موسڵمان بەهۆی کوشتنی کافرێك ناکوژرێتەوە کە بە پێچەوانەوە کافر لەکوشتنی موسڵمان دەکوژرێتەوە، هەروەها میراتگری و شەفاعەت و شتی تریشی پێ نەدراوە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا موسڵمان تایبەتمەند کراوە بەچەندین حەق و ماف کە کافر بەشدار و هاوبەش نیە تیایدا، لەوانەش فەرموودەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) : ( حق المسلم علی المسلم ست ) حەقی موسڵمان بەسەر موسڵمان شەش شتە..

🔸 لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤایەتی هیچ ئەساس و بنەمایەکی نیە بەڵکو هەر بوون و حەقیقەتی نیەو تەنها داهێنراوی عەقڵە، چونکە دوژمنایەتی کافران بۆ موسڵمانان شتێکی بەردەوامە و ئەوان هەرگیز هەڵوێستیان ناگۆڕن تا ئەوکاتەی موسڵمانان پێچەوانەی دینەکەیان دەردەخەن بۆیان، الله تعالی فەرموویەتی: {وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ}[البقرة: ٢١٧].
واتە: ئەوان بەردەوام شەڕتان لەگەڵ دەکەن و کوشتارتان دەکەن تا ئەوکاتەی لە دینەکەتان هەڵتان دەگێڕنەوە ئەگەر بۆیان کرا.
{وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ}• [البقرة: ١٢٠]
واتە: جولەکە و گاور لێت ڕازی نابن تاکو شوێن دینەکەیان نەکەویت.
{هَا أَنتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ}• [آل عمران: ١١٩]
ئا ئەوانەن کە ئێوە خۆشتان دەوێن ئەوانیش ئێوەیان خۆشناوێت.


فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرنگە


🔴بسم الله الرحمن الرحيم 🔴


#هەندێك_لە_طاغوتەکانی_سەردەم

🔴 سێیەم : ئاڵا ( الرَایَة ) یان { العَلَم } :

تێبینی: [ ئەم باسە دوورە لە ئاڵای لا إله إلا الله ].

ئەمەش بەشێکە لەطاغوتی دووەم بەڵام هەروەك باسمان کرد وەکو سەردەمی جاهیلیەتی پێشوو ئێستا بت و صەنەم زۆر بوون، لەسەردەمی جاهیلیەت چۆن موشریکەکان چەندین بتیان هەبوو ئێستاش بەهەمان شێوە لەوڵاتەکانماندا چەندین بت و ئەعلامی جاهیلیەت هەن دەپەرسترێن.
ئەم بتەی ئێستاش باسی دەکەین زۆر ڕوونتر پەرستن و تێکۆشان لەپێناوی و خۆشویستن و گەورەکردنی دیارە و لەهیچ کەسێك شاراوە نیە، هەر نیشتیمانێك بتێکە، هەر بتێکیش نیشانەو دروشمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەو بتەش بریتیە ئاڵا، واتە وای لێهاتووە هەر بتێك ئاڵای تایبەت بەخۆی هەیە و بۆتە نیشانەو ناسەرەوە بۆ ئەو بتە، والعیاذ بالله.

بتی ئاڵا، لەنێو شار و وڵاتەکاندا دەپەرسترێت، وە بەرزکراوەتەوە و پیرۆزکراوە، ڕێزی لێ دەگیرێت و یاساو حوکمی بۆ دەرکراوە و دەبێت گەلی دانیشتوو پابەند بن پێیەوە، چەندەها شت بەو ئاڵایە تایبەت کراوە کە بەڕاستی ئەمە پەرستنی ئاشکرایە الله بمانپارێزێت :

1- خۆشەویستی و ڕق لێبوونەوەی لەسەر بونیات نراوە، بەو مانایەی کە هەر کەسێك ڕقی لە ئاڵای وڵاتەکەت بێت دەبێت تۆش ڕقت لەو بێت، هەرکەسێکیش خۆشی بوێت دەبێ تۆش خۆشت بوێت، لەکاتێکدا پێشتر باسمان کرد کە خۆشەویستی و ڕق لێبوونەوە تەنها لەسەر ئەساسی دینە.

2- سوکایەتی پێکردنی دەبێتە هۆی سزادان و ئەشکەنجە و زیندانی کردن و جاری واش هەیە کوشتن.

3- بەرزکردنەوە و پاك ڕاگرتنی و ڕێز لێگرتنی واجب کراوە بەسەر دانیشتووان، تەنانەت دام و دەزگاکان پڕ بوون لێی، وە بۆتە نیشانەی ناسەرەوە بۆ تاکەکان و ئینتیساب و دانەپاڵیان هەر بۆ ئەم ئاڵاو نیشتیمانەیە.

4- وەك چۆن موسڵمانێك نوێژ بۆ الله دەکات، یان بوزیەکی پیس لەبتەکەی دەپاڕێتەوە، یان گاورێکی موشریك لەکەنیسە شیرك بۆ الله بڕیار دەدات یان...هتد، بەهەمان شێوە لەئاهەنگ و قوتابخانەکان ئەم ئاڵایەش نوێژی بۆ دەکرێت و دەپەرسترێت، لەکاتی ئامادە بوون نابێ جوڵە بکرێت و دەبێ ئاڵاکە ماچ بکرێت و سرود و شتە بەناو پیرۆزەکانی لە بەرامبەر بوترێت و دەست و پەنجەی تەحییەو ڕێز بەرز بکرێتەوە بۆی، هەربمێنێ و هەربژی و شتی لەم شێوەیەی بۆ بکرێت، تەنانەت لەم کوردستانە پیسە لەناو سرودەکە دەوترێت ( نایشکێنێ دانەری تۆپی زەمان ) واتە الله ناتوانێت ئەم ئاڵاو نیشتیمانە بشکێنێت و لەناوی بەرێت.. پەنا بە الله..

5- ئەم ئاڵایە بۆتە دروشمی شەڕکردن و جەنگ لەهەر شوێن و جێگایەك بێت، دەبینین خەڵکی نەفام بە گەنج و پیرەوە خۆیان کردۆتە فیدای ئەم بتە و ڕۆحیان لەپێناویدا هەرزان کردووە، لەکاتێکدا شەڕکردنیش عیبادەتە و دەبێ تەنها بۆ الله بێت و لەپێناو دینەکەی بێت، پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وعلی اله‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من قاتل تحت راية عمية يدعو إلى عصبية أو ينصر عصبية فقتلته جاهلية )[صحيح]
واتە: (ئەوەی لەژێر بەیداخ و ئاڵای یه‌کی ( كوێرانەدا ) واته‌؛ جگه‌ له‌ئیسلام (بكوژرێ ،یان بانگەشە بۆ جاهلي بۆ دەمارگیری بكات، یان دەمارگیری سەربخات ، ئەوە كوژرانەكەی كوژرانێكی جاهیلییە.
پێشه‌وا احمد 'رحمه‌ الله‌ ' فه‌رموویه‌تی ؛[واته‌ ؛ئه‌وه‌ی له‌جه‌نگێکی کوێرانه‌ دا کوژرا بێت کوێرانه‌ش له‌پێناو ده‌مارگیری دایه‌ که‌ نازانێ له‌سه‌رچی و ڕووی له‌کوێ یه‌ واته‌، سه‌رلێشێواو ] وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئێستا خه‌ڵك ئه‌کوژرێ خۆشی نازانێ بۆچیه‌ ته‌نها فریوی خواردوه‌ به‌ناوی به‌رگری له‌ خاك و وڵات ؟؟

چەندەها کار و کردەوە و ترسناکی تر کە ئەم شتانە خاوەنەکەی لە ئیسلام دەبەنە دەرەوە و کافری دەکەنەوە
..


فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی
#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#گرنگە


🔸بسم الله الرحمن الرحيم 🔸

20 last posts shown.

448

subscribers
Channel statistics