لە نیوەی ئەو شەڕە گەورەدا من وون بووم، ئاوارە بووم. تەقەی تۆپ و دەنگی تفنەگ لە گوێم ئەزرینگاوو. دەنگەکان کز ئەهاتن، چاوم هیچ شوێنی نەئەدی. بەڵام کەس لام نەبوو. چاوم بە هەر کوێ خشان کەسی تێدا نەبوو. ئاوارە بووم، لە جەنگەی ئەو شەڕەدا کەسم نەدی. خۆشم نەدی. دەستم کوتا بەسەر عەرزدا تا خۆم بدۆزم و هەڵبێم، دەسم چوو بە ئاو و لە ئۆقیانوسێکی گەورە ون بووم. دەمم باز ئەکرد و کەس دەنگی منی گوێ لێ نەبوو. دەستم کوتا، دەستم شوێنێکی نەگرد. هەر ئەچوومە خوارتر و بەڵام ئەو ئۆقیانووسە تەواوی نەبوو. مەلە کردن بۆم مانای نەمابوو، دەستم باز کرد و دەمم تون تون قوچان و خۆم دا بە دەستی ئاو. چاوم نەبەست، تا دواهەمین چرکەی ڕۆشتنی ڕووناکی چاوم لە ئاسمانی گەورە کرد کە لی بێ بەش بووم. خەون نەبوو، کەسیش نەبوو، فیلم و خەیاڵیش نەبوو. دەمم پڕ بوو لە ئاو، دەستم هێنا بە سەری سینگم بەڵام نەمتوانی. شەو پارچەی ڕەشی دا و نە ئەستێرەم دی و نە خۆر.
من ون بووم، لە قەرەباڵغی ئەو شەڕە دا چوم بۆ گۆمی خەمینی ئوقیانوسەکە و نە کەس منی دی و نە منیش هێزم بوو دەس تەکان بەم تا بێن و ڕزگارم کەن.
خنکاو بووم، خنکاو.
دەستی هێنا بە چاوم و وتی هەستە هەمووی ڕۆشتن. وتم یانی چی؟ وتم ڕۆشتن ئیتر. بۆچی ناوێت. سڵامم کرد ئەو جەماعەتە دەسیان کرد بە پێکەنین. وتم چییە؟
وتی گێژە تۆ لە مێژەوە لێرەی سڵامی چی؟!
وتم خنکام، لە شەڕدا بووم.
وتیان قورسەکانت خواردە؟
وتم بۆ شەوە؟
دنکێک وتی تەواو شڵەژاوە، بیبەن بۆ ژورێ.
وتم ژوری چی؟ وتیان حای حای کەم قسە کە.
دەستم مەبەسە، ئەمەوێ ئازاد بم. وەک باڵندە
من باڵندەم و ئەفڕم، بەو کێوەدا، بەو شەوەدا.
وتیان باڵندە بە شەو چاوی نابینێت. باڵم باز کرد و تا لای مانگ ڕۆشتم، لەو شەوەدا.
وتم خەونە، چاوم باز کرد ڕۆژێکی خۆش، بەهارێک بوو. لە نێوان دەستەیێک باڵندە بەرەو هێلانە ئەڕۆشتین. من لەوێ بووم، چاوم گەڕان تۆ ببینم. نەتم دی و هەر نەتم دی.
ئەوە تا تۆ، لەو سەرەوەی و پێ ئەکەنیت، چاوت بەستە و باڵت بازە. من لە بیر مەکە، لە جەنگەی ئەو باوڕ و پێکەنینەدا من هەر لێرەم.