ئاڵۆز


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


ئاڵۆزاوم وەک تاڵە خاوەکانی قژم...
ئەنووسم و لە شوێنی خۆم ئەگەڕم"

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


گەر نەبی، کەسێک هەیە دڵ نیگەرانی نەبوونت بێت؟!


ناهومێدم مەکە ئازیزەکەم، لەم دونیا قوڵ و چوڵە تۆ لەم قەربالغی دا ناهومێدم مەکە. با دونیا بۆ خۆی بڕوات و مروڤەکان یەک یەک یە پەنیای من و تۆ بڕۆن. بەڵام تۆ تەنیا لەگەڵم بمێنەوە. هەنگاوم لەگەڵ هەڵ بگرە و من بەرەو ئاسۆ ببە. من لە جەنگەی چاوڕەوانیدا مەکوژە و دەستم بەر مەدە. دڵی ئاوێنەییم مەشکێنە و چاو لە چاوم کە و ڕاستی و حەقیقەتی ئەم ژیانەم پێ بڵێ. ناهومێدم مەکە و ئەو باوڕە ڕاستەقینە هۆشت پێ بێت و ئەو متمانە مەشکێنە. ژیان بە قەد چاو لێ دانی من و تۆ کورتە. تۆ لەو کورتەی ژیان لەگەڵم دا بمێنەوە و ناهومێدم مەکە.


مامۆستا هەژار لە کتێبی چێشتی مجێور ئەفەرمێت:« کوری خۆم، بەهیچ کەسێک لەم دونیایە متمانە مەکە. کەس زۆر بە زوویی بە دۆستی خۆتی مەزانە. لەم جیهانە هیچ کەسێک بە تەواوی دۆست و ئازیزی تۆ نیە.
بەرلە هەموو شتێک ناخی بنیامەکان بناسە و ئینجا بیان کە بە ڕفێقی و بەرادەری  خۆت.
بەڵام ئەگەر کەسێک بوو بە هاو زوانت، زۆر بەباشی لەگەڵی ئەو بمێنەوە.»


بەهێز بە، ژیان کەسی لاوازی ناوێ...!


لە نیوەی ئەو شەڕە گەورەدا من وون بووم، ئاوارە بووم. تەقەی تۆپ و دەنگی تفنەگ لە گوێم ئەزرینگاوو. دەنگەکان کز ئەهاتن، چاوم هیچ شوێنی نەئەدی. بەڵام کەس لام نەبوو. چاوم بە هەر کوێ خشان کەسی تێدا نەبوو. ئاوارە بووم، لە جەنگەی ئەو شەڕەدا کەسم نەدی. خۆشم نەدی. دەستم کوتا بەسەر عەرزدا تا خۆم بدۆزم و هەڵبێم، دەسم چوو بە ئاو و لە ئۆقیانوسێکی گەورە ون بووم. دەمم باز ئەکرد و کەس دەنگی منی گوێ لێ نەبوو. دەستم کوتا، دەستم شوێنێکی نەگرد. هەر ئەچوومە خوارتر و بەڵام ئەو ئۆقیانووسە تەواوی نەبوو. مەلە کردن بۆم مانای نەمابوو، دەستم باز کرد و دەمم تون تون قوچان و خۆم دا بە دەستی ئاو. چاوم نەبەست، تا دواهەمین چرکەی ڕۆشتنی ڕووناکی چاوم لە ئاسمانی گەورە کرد کە لی بێ بەش بووم. خەون نەبوو، کەسیش نەبوو، فیلم و خەیاڵیش نەبوو. دەمم پڕ بوو لە ئاو، دەستم هێنا بە سەری سینگم بەڵام نەمتوانی. شەو پارچەی ڕەشی دا و نە ئەستێرەم دی و نە خۆر.
من ون بووم، لە قەرەباڵغی ئەو شەڕە دا چوم بۆ گۆمی خەمینی ئوقیانوسەکە و نە کەس منی دی و نە منیش هێزم بوو دەس تەکان بەم تا بێن و ڕزگارم کەن.
خنکاو بووم، خنکاو.
دەستی هێنا بە چاوم و وتی هەستە هەمووی ڕۆشتن. وتم یانی چی؟ وتم ڕۆشتن ئیتر. بۆچی ناوێت. سڵامم کرد ئەو جەماعەتە دەسیان کرد بە پێکەنین. وتم چییە؟
وتی گێژە تۆ لە مێژەوە لێرەی سڵامی چی؟!
وتم خنکام، لە شەڕدا بووم.
وتیان قورسەکانت خواردە؟
وتم بۆ شەوە؟
دنکێک وتی تەواو شڵەژاوە، بیبەن بۆ ژورێ.
وتم ژوری چی؟ وتیان حای حای کەم قسە کە.
دەستم مەبەسە، ئەمەوێ ئازاد بم. وەک باڵندە 
من باڵندەم و ئەفڕم، بەو کێوەدا، بەو شەوەدا.
وتیان باڵندە بە شەو چاوی نابینێت. باڵم باز کرد و تا لای مانگ ڕۆشتم، لەو شەوەدا.
وتم خەونە، چاوم باز کرد ڕۆژێکی خۆش، بەهارێک بوو. لە نێوان دەستەیێک باڵندە بەرەو هێلانە ئەڕۆشتین. من لەوێ بووم، چاوم گەڕان تۆ ببینم. نەتم دی و هەر نەتم دی.
ئەوە تا تۆ، لەو سەرەوەی و پێ ئەکەنیت، چاوت بەستە و باڵت بازە. من لە بیر مەکە، لە جەنگەی ئەو باوڕ و پێکەنینەدا من هەر لێرەم.


وەرە ئەی تاقە بەڕوی لێواری ئەم پرچە ڕەشە...


کایا. کایای عزیزم.


دڵی شاعیر وەکوو ئاوێنە دەچێ
گوڵەکەم! تۆ دڵەکەم مەشکێنە
ڕاستە زۆر ناسکە، ئەمما کە شکا
وەکوو خەنجەر دەبڕێ ئاوێنە

هێمن


Forward from: ` 𝐿𝑖𝑡𝑡𝑙𝑒 𝑔𝑜𝑑𝑑𝑒𝑠𝑠 ✨🪽
Video is unavailable for watching
Show in Telegram
آنه ی عزیزم ....


دڵت گەورە بێت.






من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵم گرتوە...

هێمن


هەر لەبەر چاوی ئاسمان خۆی
هەوریان دزی.
بە بەر چاوی هەوریشەوە
"با"یان دزی.

هەر بە بەر چاوی "با"یشەوە
دڵۆپە بارانیان دزی
هەر لەبەر چاوی بارانیش
خاکیان دزی و
لە خاکیشدا
ئەو چاوانەیان شاردەوە
کە دزەکانیان بینیبوو!

شێرکۆ بێکەس




🥲✨


گووڵەبەڕۆژەی ئازیزی من...
alozao


‏گەر قسەی نێوانمان بڕا و
ڕێگەی گەیشتن پچڕا و
دوور بووینەوە، لە یەک جیا
وەرە سەرلەنوێ
لەگەڵم ئاشنا ببەوە...

نەزار قەبانی


Forward from: هیوآی‌بَەهآر
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار...

@HiwayBahar


لە تۆ جوانترم نەدیوە، ئەی کە من گرفتاری تۆم...
alozao

20 last posts shown.

65

subscribers
Channel statistics