ناهومێدم مەکە ئازیزەکەم، لەم دونیا قوڵ و چوڵە تۆ لەم قەربالغی دا ناهومێدم مەکە. با دونیا بۆ خۆی بڕوات و مروڤەکان یەک یەک یە پەنیای من و تۆ بڕۆن. بەڵام تۆ تەنیا لەگەڵم بمێنەوە. هەنگاوم لەگەڵ هەڵ بگرە و من بەرەو ئاسۆ ببە. من لە جەنگەی چاوڕەوانیدا مەکوژە و دەستم بەر مەدە. دڵی ئاوێنەییم مەشکێنە و چاو لە چاوم کە و ڕاستی و حەقیقەتی ئەم ژیانەم پێ بڵێ. ناهومێدم مەکە و ئەو باوڕە ڕاستەقینە هۆشت پێ بێت و ئەو متمانە مەشکێنە. ژیان بە قەد چاو لێ دانی من و تۆ کورتە. تۆ لەو کورتەی ژیان لەگەڵم دا بمێنەوە و ناهومێدم مەکە.