«ئاشنابوون بەسەلەفیەت»


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


«ئاشنابوون بەسەلەفیەت»
ڪەناڵێڪ بۆ ئاشنابوونی تاڪی کورد بەڕاستە شەقامی ئیسلامەتی ڪە بریتیە لە سەلەفیەت.
▪️ لینڪی ڪەناڵ لە تیلیگرام:
https://t.me/Ashnabun_Ba_Salafiat
▪️▫️▪️▫️▪️▫️
بۆهەرسەرنجێ بفەرموون:
▫محمد ڪامیل سەنگاوی
https://t.me/Muhammad_K_Sangawy

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


🔰🔰🔰🔰🔰🔰🔰🔰🔰

#ڕونکردنەوەی_حاڵی_زاکیرنایک
کە دەڵێ هاوار بکەیتە خواکانی بوزیەکان هاواری خوای گەورەت کردووە!!
وە ڕونکردنەوەی ئەوەی کە یەک دینمان هەیە، وە ووشەی ئەدیانەکان کوفرو بیدعەیە.

ـ⌚١١:٤٠

🎙مامۆستا هوشیار احمد
لینکی یوتوب
https://youtu.be/IST1SfyS1mc
لینکی تلیگرام
https://t.me/wtarakanmamostahushyar


دروست نیە بۆ هیچ کەسێک کە موسوڵمانان کافر بکات جگە لە زانایان نەبێت.....

شێخ عبد السلام بن برجس رحمه الله دەفەرموێت:

دروست نیە بۆ هیچ کەسێک کە موسوڵمانان کافر بکات جگە لە زانایان نەبێت، وە تاک تاکیان بە دیاری کراوی کافر بکات، لەو بابەتە شاراوانە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە هەندێک لە خەڵکی عەوام و تەڵەبەی علمی سەرەتایی، لەوانەیە ئەم حوکمانەی گوێ لێبێت پاشان خۆی بکاتە حاکم و ئەمرکەر بەسەر خەڵکیەوە فڵان کافر بکات وە فڵان فاسق بکات وە جاهیلیش بێت بە ئەحکام و مەرجەکانی تەکفیر کردن.
بۆیە دەڵێین کە بۆ هیچ کەسێک نیە کە بچێتە ناو نمونەی ئەم بابەتانەوە جگە لە زانایان نەبێت.

سەرچاوە:
القول المبين في حكم الاستهزاء بالمؤمنين ص٢٠.

ــــــــــــــــــــــــ

لا يجوز لأحد غير العلماء أن يكفر المسلمين
قال الشيخ عبد السلام بن برجس رحمه الله:
لا يجوز لأحد غير العلماء أن يكفر المسلمين، ويحكم على أعيان منهم بالكفر، في مثل هذه المسائل الخفية، وذلك لأن بعض العامة وطلبة العلم المبتدئين قد يسمع هذه الأحكام، ثم ينصب نفسه حاكما على العباد، يكفر هذا، ويفسق ذاك، وهو جاهل بأحكام التكفير وشروطه.
ومن هنا قلنا: لا يجوز الخوض في مثل هذه الأمور إلا للعلماء.
القول المبين في حكم الاستهزاء بالمؤمنين ص٢٠.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


✍عیلم بڵاوکردنەوە.

🔰ابن الجوزی ـ ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ دەڵێت:

👈 هەر کەسێ دەیەوێ کە کردەوە چاکەکانی نەپچڕێ دوای مردنیشی هەر چاکەی بۆ بچێ
👈ئەوە با عیلم بڵاوبکاتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ قال ابن الجوزي -رحمه الله-:
«من أحب أن ﻻ ينقطع عمله بعد موته فلينشر العلم»

📘 التذكرة (٥٥).
وەرگیراوە


پرسیار:

ئایا شوێنکەوتوانی کەسێکی موبتەدیع دەدرێنە پاڵ موبتەدیعەکە؟

وەڵام:

بەڵێ دەدرێنە پاڵی،
ئەگەر موبتەدیعەکە سەربخەن و پشتیوانی بکەن و بەرگری لێبکەن،ئەوانە جوند و سەربازی ئەو موبتەدیعەن،وە ئەو یەکێکە لەوان،
وەک جوندیەکانی فیرعەون(نمونە دەهێندرێتەوە بەڵام قیاس ناکرێت)
خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وقــالا ربنا إنا أطعنا سادتنا وكبرائنا فأضلونا السبيلا. ربنا آتهم ضعفين من العذاب ولعنهم لعناً كبيراً }
{وە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئێمە گوێڕایەلی گەورەکانمان کرد و ئێمەیان لە ڕێگای ڕاست گومڕاکرد،.....}بۆیە شوێنکەوتوان ئەوان لاوازەکانن،
ئەوانەی ئەهلی باتڵ فێڵیان لێدەکەن،
وە بەرەو موخالەفەکردنی حەق و دژایەتی کردنی ئەهلی حەق دەیان بەن،
ئەوانە حوکمی گەورەکانی خۆیان هەیە،

بەڵام ئێوە ئەگەر بینیتان هەندێک خەڵک فێڵیان لێکراوە ئەوە هیچی تێدانیە کە ڕێگایان پێنیشان بدەن وە حەقیان بۆ ڕونبکەنەوە،وە ئەگەر هەر بەردەوام بوون لەسەر شوێنکەوتنی گەورەکەی ئەوا پاڵدەدرێنە لای ئەو،بەڵێ.

سەرچاوە:|[ من شريط "المنهج التمييعي وقواعده" للشيخ : ربيع بن هادي المدخلي - حفظه الله ]|

ـ======
السؤال:

هل يلحق
أتباع المبتدع بالمبتدع ؟
*الجواب:

نعم، يُلحقون به؛ إذا ناصروه وأيدوه ودافعوا عنه هم جنده، وهو واحد منهم، مثل جند فرعون { وقــالا ربنا إنا أطعنا سادتنا وكبرائنا فأضلونا السبيلا. ربنا آتهم ضعفين من العذاب ولعنهم لعناً كبيراً } فالأتباع هم الضعفاء؛ الذين يخدعهم أهل الباطل، ويقودونهم إلى مخالفة الحق ومحاربة أهله، هـؤلاء لهم حكم سادتهم لـكـن أنتم إذا رأيتم بعض الناس مخدوعين فلا بأس أن تبصروهم وتبينوا لهم الحق.
وإذا استمر في الالتصاق بسادتهم فـيُلحقون بهم. نعم

ـ======
*|[ من شريط "المنهج التمييعي وقواعده" للشيخ: ربيع بن هادي المدخلي - حفظه الله ]|*
ـــــــــــــــــــــــــــ


[شیخ الٳسلام ابن تيمية - ڕەحمەتی خوای لێبێت - دوو بابەتی گرنگمان بۆ ڕوون دەکاتەوە دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ کاربەدەستانی موسڵمانان]

۱- ئایا ئەهلی عِلم و دین و فەزڵ ڕێگە لە چی کارێك دەگرن کە بەرامبەر کاربەدەستانی موسڵمانان بکرێت؟

قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله:
«وأمَّا أهل العلم والدين والفضل فلا يرخِّصون لأحدٍ فيما نهى الله عنه من معصية ولاة الأمور وغِشِّهِم والخروج عليهم بوجهٍ من الوجوه، كما قد عُرِف من عادات أهل السنَّة والدين قديمًا وحديثًا، ومن سيرة غيرهم».

شيخ الإسلام ابن تيمية - ڕەحمەتی خوای لێبێت - دەفەرمووێت: ئەهلی عِلم و دین و فەزڵ ڕێگە نادەن بە هیچ کەسێك کە شتێك بکەن کە خوای گەورە نەهی لێکردبێت لە سەرپێچی کردنی كاربەدەستانی موسڵمانان - لە چاکەدا - وە غەش بکەن لەكاربەدەستانی موسڵمانان وە خروج لە دژیان بکەن بە شێوەیەك لە شێوەکان، هەر وەکو چۆن ئەم شێوە مامەڵە کردنە لەگەڵ كاربەدەستانی موسڵمانان لە داب و نەریتی ئەهلی سونەت و ئەهلی دینداری بووە لە سەردەمانی ڕابردوو وە لە ئێستاشدا، وە لە سیرەو ژیانی خەڵکانی تریشدا هاتووە کە مامەڵەیان بە هەمان شێوە بووە لەگەڵ كاربەدەستانی موسڵمانان .

[مجموع الفتاوى لابن تيمية (۳٥/ ۱۲)]

۲- ئایا ئەهلی سونەت لە چ کاتێکدا گوێڕایەڵی کاربەدەستانی موسڵمانان دەکەن؟

قال ابن تيميَّة ـ رحمه الله ـ
فأهل السنَّة لا يطيعون ولاة الأمور مطلقًا، إنما يطيعونهم في ضمن طاعة الرسول صلى الله عليه وسلم، كما قال تعالى: { أَطِيعُوا اللهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الأَمْرِ مِنكُمْ } [النساء: ٥۹].

شيخ الٳسلام ابن تيميَّة - ڕەحمەتی خوای لێبێت - دەفەرمووێت: ئەهلی سونەت گوێڕایەڵی کاربەدەستان ناکەن بە ڕەهایی و مطلقی، بەڵکو لە کاتێکدا گوێڕایەڵی کاربەدەستان دەکەن کە گوێڕایەڵی کردنەکە یەکی گرتبێتەوە لەگەڵ فەرمانەکانی پێغەمبەری خوادا - صلى اللهُ عليه وآله وسَلَّم -
وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: گوێڕایه‌ڵی خواو گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن- صلى الله عليه وسلم - وه‌ گوێڕایه‌ڵی وَأُولِي الأَمْرِ - كاربه‌ده‌ستان و زانایان - بکەن له‌ چاكه‌دا به‌ڵام له‌ خراپه‌دا گوێڕایه‌ڵى ناكرێن .

[منهاج السنَّة النبوية لابن تيمية (۲/ ۷٦)]

سوودم وەرگرتووە لە بابەتێکی ماڵپەڕی - الآجري -
بە ناونیشانی: وقفة في أحكام مع ولاة الأمور - ابن تيمية - .
وەرگیراوە


[زانایان جوانین بۆ زەوی هەروەکو چۆن ئەستێرەکان جوانین بۆ ئاسمان]

قال الإمام ابن القيم في: "أما تشبيه العلماء بالنجوم فإن النجوم يهتدى بها في ظلمات البر والبحر وكذلك العلماء، والنجوم زينة للسماء و كذلك العلماء زينة للأرض .

ئيمام ابن القيم دەفەرمووێت: زانایان لە ئەستێرەکان دەچن ئەستێرەکان هۆکاری دۆزینەوەی ڕێگان لە تاریکاییەکانی دەریاو وشکانیدا بە هەمان شێوە زانایانیش، ئەستێرەکان جوانین بۆ ئاسمان بە هەمان شێوە زانایانیش جوانین بۆ زەوی .

مفتاح دار السعادة (۱۷/۱)

وەرگیراوە لەبرای شیرینم کاك دیاری جزاە الله خیرا


منقول


سورة المؤمنون بصوت الشيخ رمضان شكور رحمه الله واجعله من الشهداء، تلاوة هادئة مريحة.


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
گفتوگۆیەکی زانستی و بەپێز و بەسوودی نێوان دوو فەرموودەناسی گەورەی ئووممەت لەبارەی حوکمی بەڕۆژووبوونی ڕۆژی شەممان بۆ ڕۆژووی سووننەت لەنێوان فەرموودەناسی گەورە ئیمامی ئەلبانی بەڕەحمەت بێ، لەگەڵ شێخی فەرموودەناس عبدالمحسن العباد البدر خوای گەورە بیپارێزێ....

گوێبیستی بن، زۆر سوودبەخشە، تائەوەی شتێ لەزانایانەوە فێرببین کەچۆن گفتوگۆ بکەین چۆن سەیری بەڵگەکان بکەین چۆن ڕێز لەیەکتری بگرین لەکاتی ڕاجیاوازی فیقهیدا....

لەگەڵ ئەوەی چەندە پێویستە فێری زانست ببین لەسەلەفەوە و بیروباوەڕ و اعتقادمان هاوشێوەی سەلەف بێ، بەهاوتای ئەوەش پێویستە لەسەرمان ئەخلاق و ڕەوشت و مامەڵەشمان هەروەکو ئەوان بێ، ڕەحمەتی خوا لە پێشەوایانی ئووممەت بێ، خودا لەمردوەکان خۆشبێ، و زیندووەکانیش بپارێزێ.


💡وە لە فەرمودەیەکی تردا پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت:
« ستلقون بعدي أثرة،فاصبروا حتى تلقوني على الحوض ».
وصف:قال الشيخ الألباني:صحيح الصفحة أو الرقم:224 / 5383،خلاصة حكم المحدث،
صـحـيـح،اسم الكتاب:المجتبى من السنن.
واتە:
« دوای من کەسانێک بە زوڵم کەسی نەشیاو لە شوێنێک دادەنێن کە شایستەی ئەو شوێنە نین و فەزڵ دەدرێت بەسەرتان،جا بۆیە سەبڕو ئارامیتان هەبێت تاوەکو لەسەر حەوضی كەوثر پێمدەگەن ».

👈((لەم فەرمودەیەدا پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێنموێنی کردین بە سەبڕو ئارامی چونکە ئەوە خێری دونیاو قیامەتی مەسوڵمانی تێدایە)).

💡وە هەروەها پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت:
« من رأى من أميره شيئا يكرهه فليصبر عليه فإنه ليس أحد يفارق الجماعة شبرا فيموت إلا مات ميتة جاهلية ».
وصف:تخريج السيوطي(حم ق) عن ابن عباس. تحقيق الألباني(صحيح) انظر حديث رقم: 6249 في صحيح الجامع.‌ الصفحة أو الرقم :/ 6249 اسم الكتاب:صحيح وضعيف الجامع الصغير وزيادته.
واتە:
« هەر کەسێک لە ئەمیر و دەسەڵاتدارەکەی شتێکی بینی لە خراپە و پێی ناخۆش بوو،ئەوە با سەبڕو ئارامی هەبێت لەسەری،
چونکە هەر کەسێک جیابێتەوە لە جەماعەت و لە دەسەڵاتداری دەربچێت بە ئەندازەی بستێک و دوای ئەوە بمرێت، ئەوە بە مردنێکی جاهیلی مردوە ».

👈((لەم فەرمودەیەشدا باسی سەبڕ گرن دەکات، وە هەرەشەش دەکات لەو کەسانەی کە خروج دەکەن لە دەسەڵاتدار جا خروجەکە بە زمان بێت یان بە چەک و لاشە)).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


💡ئەم جۆرە دەسەڵاتدارانە هاتن چی بکەین؟؟
ئایا شەڕیان لەگەڵ نەکەین؟؟!!وەکو زۆرێک لە خەڵکی ئەمڕۆ وادەڵێت!!.
صەحابی بەڕێز حذيفة ڕەزای خوای لێبێت لە دەمی پێغەمبەری خواوە ﷺ وەڵاممان دەداتەوە:

💡لە حُذَيْفَةَ بْنَ الْيَمَان ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێ:
كَانَ النَّاسُ يَسْأَلُونَ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) عَنِ الْخَيْرِ وَكُنْتُ أَسْأَلُهُ عَنِ الشَّرِّ مَخَافَةَ أَنْ يُدْرِكَنِى فَقُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا كُنَّا فِى جَاهِلِيَّةٍ وَشَرٍّ فَجَاءَنَا اللَّهُ بِهَذَا الْخَيْرِ فَهَلْ بَعْدَ هَذَا الْخَيْرِ شَرٌّ قَالَ « نَعَمْ » فَقُلْتُ هَلْ بَعْدَ ذَلِكَ الشَّرِّ مِنْ خَيْرٍ قَالَ « نَعَمْ وَفِيهِ دَخَنٌ ».
قُلْتُ وَمَا دَخَنُهُ قَالَ « قَوْمٌ يَسْتَنُّونَ بِغَيْرِ سُنَّتِى وَيَهْدُونَ بِغَيْرِ هَدْيِى تَعْرِفُ مِنْهُمْ وَتُنْكِرُ ».
فَقُلْتُ هَلْ بَعْدَ ذَلِكَ الْخَيْرِ مِنْ شَرٍّ قَالَ « نَعَمْ دُعَاةٌ عَلَى أَبْوَابِ جَهَنَّمَ مَنْ أَجَابَهُمْ إِلَيْهَا قَذَفُوهُ فِيهَا ».
فَقُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ صِفْهُمْ لَنا.
قَالَ « نَعَمْ قَوْمٌ مِنْ جِلْدَتِنَا وَيَتَكَلَّمُونَ بِأَلْسِنَتِنَا ».
قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ فَمَا تَرَى إِنْ أَدْرَكَنِى ذَلِكَ قَالَ « تَلْزَمُ جَمَاعَةَ الْمُسْلِمِينَ وَإِمَامَهُمْ ».
فَقُلْتُ فَإِنْ لَمْ تَكُنْ لَهُمْ جَمَاعَةٌ وَلاَ إِمَامٌ قَالَ « فَاعْتَزِلْ تِلْكَ الْفِرَقَ كُلَّهَا وَلَوْ أَنْ تَعَضَّ عَلَى أَصْلِ شَجَرَةٍ حَتَّى يُدْرِكَكَ الْمَوْتُ وَأَنْتَ عَلَى ذَلِكَ » متفق عليه .

💡وفي رواية لمسلم قال (ﷺ):ـ
« يكون بعدي أئمة لا يهتدون بهداي ولا يستنون بسنتي وسيقوم فيهم رجال قلوبهم قلوب الشياطين في جثمان إنس.
قال حذيفة قلت كيف أصنع يا رسول الله (ﷺ)
إن أدركت ذلك ؟ قال:تسمع وتطيع الأمير وإن ضرب ظهرك وأخذ مالك فاسمع وأطع).
صحيح البخارى: 3606، ومسلم: 4890.
واته‌:
💡 « لە‌ حوزه‌يفه‌ى كوڕى يه‌مانه‌وه‌ فه‌رمووى: خه‌ڵكى پرسياريان ده‌كرد له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ)‌ له‌ باره‌ى خێر و چاكه‌ ، به‌ڵام من پرسيارى شه‌ڕ و خراپه‌م لێ ده‌كرد له‌ ترسى ئه‌وه‌ى توشم ببێت ،

بۆيه‌ ووتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ئێمه‌ له‌ناو نه‌فامى و شه‌ڕ و خراپه‌دا بووين پاشان خواى گه‌وره‌ ئه‌م خێره‌ى بۆ هێناين كه‌ ئيسلامه‌ ، ئايا له‌ دواى ئه‌م خێره‌، شه‌ڕ و خراپه‌ هه‌يه‌ وه‌ك چۆن له‌ پێشدا هه‌بوو ؟

💡پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) فه‌رمووى : به‌ڵێ .
ووتم : ئه‌ى له‌دواى ئه‌م شه‌ڕه‌ خێر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ؟ فه‌رمووى : به‌ڵێ ، به‌ڵام خه‌ڵت و لێڵى تێدايه‌ .

ووتم : ئه‌ى خه‌ڵت و لێڵیەکەی چى يه‌ ؟

فه‌رمووى (ﷺ) : خه‌ڵكانێك دێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و ڕێبازى من ناڕۆن ، چاكه‌ و خراپه‌شيان لێ ده‌بينيت .

💡ووتم : ئايه‌ له‌ دواى ئه‌و خێره‌ شه‌ڕ هه‌يه‌ ؟

فه‌رمووى : به‌ڵێ ، بانگه‌واز كارانێك و بەناو مەلایانێک دێن كه‌ له‌سه‌ر ده‌رگاكانى دۆزه‌خ ڕاوه‌ستاون هه‌ر كه‌سێك وه‌ڵاميان بداته‌وه‌ ئه‌وه‌ فڕێى ده‌ده‌نه‌ ناويه‌وه‌ .

ووتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) وه‌سفيان بكه‌ بۆمان ؟

فه‌رمووى: ئه‌وانه‌ له‌ پێستى خۆماندان و به‌زمانى خۆمان قسه‌ ده‌كه‌ن .

💡ووتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) به‌ چ شتێك فه‌رمانم پێ ده‌كه‌يت ئه‌گه‌ر گه‌يشتم به‌و سه‌رده‌مه‌؟

فه‌رمووى : په‌يوه‌ستبه‌ به‌ كۆمه‌ڵى موسوڵمانان و پێشه‌واو سەرکردەو دەسەڵاتدارەکەیانەوە .
👈((کە ئەوە بەڵگەیە لەسەر حەڕامی حزبایەتی، وەهەروەها پەیوەستبون بە سەرکردەی وڵاتەوەو خروج نەکردن لە ڕێبازی پێغه‌مبه‌رى خوایە (ﷺ) ))

ووتم : ئه‌ى ئه‌گه‌ر موسوڵمانان نه‌ كۆمه‌ڵيان هه‌بوو وه‌ نه‌ پێشه‌واو دەسەڵاتدار؟

فه‌رمووى (ﷺ) :ـ
خۆت دوور بگره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و فيره‌قانه‌ و گروپانه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ قه‌پ گرتنيش بێت به‌ ڕه‌گى دره‌ختێكدا ، تاوه‌كو مردن پێت ده‌گات تۆ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌و شوێن هيچيان نه‌كه‌ويت .

💡وە لە ڕیوایەتەکەی سەحیحی مسلم داهاتوە کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی:
پێشەواو حاکم و دەسەڵاتدارانێک دێن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و ڕێبازى من ناڕۆن وە لەسەر ڕێنموێنی من ناڕۆن، وە پیاوانێکیان تێدا هەڵدەکەوێ لەو حوککام و دەسەڵاتدارانە دڵیان دڵی شەیتانە لە لاشەی مرۆڤدا.

💡صەحابی بەڕێز حذيفة ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی:
ووتم چی بکەم ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەگەر گەیشتم بەم حاکمانە؟

💡پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی:
گوێبیست و گوێڕایەل بە -لە چاکە- بۆ حاکم و دەسەڵاتدار، ئەگەر چیش لەپشتیشی دای، وە ماڵیشی بردی، گوێبیست بەو گوێڕایەل بە -لە چاکە-».

👈((پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەیفەرموو ئەگەر ئەو جۆرە دەسەڵاتدارە هاتن خۆپیشاندان بکەن و مانبگرن و شەڕوئاژاوەو شۆڕش و..هتد بەرامبەریان بکەن، وە بەڵگەی تێدایە کە مەرج نیە سەرکردە حوکم بە قوڕئان بکات لە هەموو شتێک ئینجا گوێبیست و گوێڕایەل بیت و ئینجا خروج حەڕام بێت، لێرەدا دەفەرموێ لەسەر ڕێبازو ڕێنموێنی من نین))...


"مەنهەجی سەلەفیەت"

ئەگـــــەر دەتـەوێ خــــــــوا پەرست بی
دوور لە موشرك و ئــــاگــــر پەرست بی

دووربیت لـــــە بیدعە و لە خورافیەکان
دووربیت لە پەرستنی بت و پیاو چاکان

دووربیت لـــەوانــەی دڵـیان نــەخــۆشە
هەموو شەو و ڕۆژ عەقڵیان بێ هــۆشە

ئــــەوا بیگرە بـەر مەنهەجــــــی سەلەف
دوور لە خوانــــاسی نەزانـــــــی خەلەف

مەنهەجی سەلەف دوورە لــــــــە ته‌کفیر
ئەیگرێتە بەر ڕێگـــــای ســـــــەقــامـگیر

دوورە لە تیرۆر و لــــــــــە کــاولـکــــاری
دوورە لە گــروپی بەنــــــاو دیـــنــــداری

مەنهەجی حــەقــە و خـــــــودا دەیەوێ
دەی شوێنی کەوە ڕەحمــــــەتت لـێ بێ

"سەنگاوی"


فائدەیەکی خۆشی شێخ حافظ الحكمي رحمە الله

م.سیروان اشقر حفظە الله


⬆⬆⬆⬆⬆


سەر پردی - الصِّراط - لە ڕۆژی قیامەتدا .

تێبینی/ ئەم فەرموودەیەی ئیمام ابن القيم - ڕەحمەتی خوای لێبێت - لەم بارەیەوە هێناویەتی فەرموودەیەکی لاوازەو کاری پێناکرێت .
۲۹- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری نەهێشتنی وشکی و بێتاقتی و خەم و خەفەت .
۳۰- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە خوای گەورە ستایشت بکات لە لای بەندەکانی لە ئاسمان و زەوی - لە ئاسمان لە لای فریشتەکان - لەبەر ئەوەی صەڵاوات دەر داوا لە خوای گەورە دەکات کە وەسف و ستایش و ڕێز لە پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - بگرێت، پاداشت وەرگرتن بە پێی کردەوەکردنە، لەبەر ئەوەیە صەڵاوات دەر ئەو وەسف و ستایشە بە دەست دەهێنێت لە لایەن خوای گەورەوە .
۳۱- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە بەرەکەت بکەوێتە ناو کردەوەو تەمەنتەوە، وە بەرەکەت بکەوێتە ناو ئەو هۆکارانەی کە سوودت پێدەگەیەنن .
۳۲- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری بەدەست هێنانی بەزەیی و ڕەحمەتی خوای گەورە .
۳۳- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری بەردەوام بوون و زیادبوونی خۆشەویستیت بۆ پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - .
۳٤- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری زیاتر خۆشویستنی پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - بۆ صەڵاوات دەر .
۳٥- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری هیدایەتدان و ڕێنمایی کردنت بۆ ڕێگای ڕاست و هۆکارە بۆ ژیانەوەی دڵ، لەبەر ئەوەی هەتاوەکو زیاتر صەڵاوات لێبدەیت و باسی بکەیت زياتر خۆشەویستیەکەی زاڵ دەبێت بەسەر دڵتدا، بەهۆی ئەوەوە هیچ دژایەتیەك و پێناخۆش بوونێك لە دڵتدا نابێت بەرامبەر فەرمانەکانی پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - .
۳٦- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ناوت دەهێنرێت و باس دەکرێیت لە لای پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - .
۳۷- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پێیەکانت جێگیرو دامەزراوبێت وە هۆکاری ئاسان پەڕینەوەتە لەسەر پردی - الصِّراط - .
۳۸- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - جێبەجێکردنی بەشێکی کەمی مافەکانی پێغەمبەری خوایە - صلی الله عليه وسلم - .
۳۹- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - زیکرکردن و یادکردن و شوکرکردنی خوای گەورە لەخۆ دەگرێت، وە پێزانین و هەستکردن بە نیعمەتی خوای گەورەی تێدایە لە ناردنی پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - .
٤۰- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دوعا کردنە - دوعا کردن: عیبادەتە -، لەبەر ئەوەی داوا لە خوای گەورە دەکەیت کە ستایشی پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - بکات، یان داوای جێبەجێبوونی پێداویستیەکی خۆت دەکەیت .

سێ تێبینی:

۱- ئەگەر ویستت بەڵگەکانی ئەو - چل فائدەیە - بزانیت تەماشای کتێبی - جِلاءُ الأفهام في فضلِ الصَّلاة على خير الأنام لابن القيم - بکە
* وە لەم کتێبەدا - جِلاءُ الأفهام - ئیمام ابن القيم باسی - چل و یەك - شوێنی کردووە کە صەڵاواتی تێدا دەدرێت - بەڵام هەموو شوێنەکان صەحیح نین - .
۲- شێخ البانی - ڕەحمەتی خوای لێبێت - لە کتێبی - صفة صلاة النبي - حەوت شێوازی صەڵاوات دانی باس کردووە (لاپەڕە: ۱٤۳) وە دەفەرمووێت: لە هیچ شێوازێکیاندا وتەی - السيادة: واتە: سەیدینا - نەهاتووە، وە لە هیچ یەکێك لە هاوەڵە بەڕێزەکانەوە نەهاتووە (لاپەڕە: ۱٥۱،۱٤۹).
* وە شيخ الٳسلام ابن تيمية - ڕەحمەتی خوای لێبێت - دەفەرمووێت: باشتروایە هەر جارێك بە شێوازێك صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - بدەیت .
(مجموع الفتاوی: ٤٥۹/۲۲)
۳- قال البخاري: قال أبو العالية: صلاة الله: ثناؤه عليه عند الملائكة، وصلاة الملائكة: الدعاء .
ئیمام البخاري - ڕەحمەتی خوای لێبێت - دەفەرمووێت: أبو العالية فەرموویەتی: صەڵاواتی خوای گەورە: سەنا و ستایش کردنیەتی لە لای فریشتەکان، وە صەڵاواتی فریشتەکان: دوعا كردنە بۆ پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - .
[صحيح البخاري كتاب التفسير: ۱۲۰٥] دار ابن كثير .

الفوائد والثمرات الحاصلة بالصلاة عليه - صلی الله عليه وسلم -

جِلاءُ الٲفهامِ في فضلِ الصَّلاةِ والسَّلام علی خير الٲنام - صلی الله عليه وسلم - لابن القيم (لاپەڕە: ٥۲۱-٥۳٤) دار ابن حزم

وەرگێڕانی: دیاری حمە صديق


[چل سوود و فائدە لە صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم -]

۱- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - جێبەجێکردنی فەرمانی خوای گەورەیە .
۲- صەڵاوات دانی ئێمە لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - یەك دەگرێتەوە لەگەڵ صەڵاوات دانی خوای گەورە لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم -، ئەم دوو صەڵاوات دانە جیاوازن، صەڵاوات دانی ئێمە دوعا كردن و داوا كردنە بۆی، صەڵاوات دانی خوای گەورە سەنا و ستایش کردنیەتی لە لای فریشتەکان .
۳- صەڵاوات دانی ئێمە لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - یەك دەگرێتەوە لەگەڵ صەڵاوات دانی فریشتەکان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - .
٤- هەر کەسێك یەك صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - لێبدات خوای گەورە دە صەڵاواتی لەسەر لێدەدات .
٥- هەر کەسێك یەك صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - لێبدات خوای گەورە دە پلە بەرزی دەکاتەوە .
٦- هەر کەسێك یەك صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - لێبدات خوای گەورە دە چاکەی بۆ دەنوسێت .
۷- هەر کەسێك یەك صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - لێبدات خوای گەورە دە خراپەی بۆ دەسڕێتەوە .
۸- هیوا وایە ئەگەر لە پێش دوعا کردنەوە صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - لێبدەیت دوعاکەت وەربگیرێت، بەهۆی صەڵاواتەوە دوعاکەت بەرز دەبێتەوە بۆ لای خوای گەورە، لە کاتێکدا کە دوعاکەت لە نێوان ئاسمان و زەویدا دەوەستێت پێش صەڵاوات دانت لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - .
۹- صەڵاوات دانت لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکاری شەفاعەت کردنی پێغەمبەری خوایە - صلی الله عليه وسلم - بۆت - لە ڕۆژی قیامەتدا - ئەگەر داوای - الوسيلة - ی بۆ بکەیت یان تەنها صەڵاوات بدەیت .
۱۰- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکاری سڕینەوەی تاوانەکانە .
۱۱- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکاری نەهێشتنی خەم و خەفەتەکانتە .
۱۲- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکاری نزیکبوونەوەتە لە پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - لە ڕۆژی دواییدا .
۱۳- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە جێگرەوەی خێرکردن بۆ کەسانێك کە فەقیر و کەم دەرامەتن .
۱٤- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری جێبەجێبوونی کارو پێداویستیەکانت .
۱٥- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری صەڵاوات دانی خوای گەورەو فریشتەکان لێت .
۱٦- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری سڕینەوەی تاوانی کەسی صەڵاوات دەر .
۱۷- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پێش مردنت مژدەی بەهەشتت پێبدرێت .
۱۸- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکاری ڕزگار بوونە لە ناخۆشیەکانی ڕۆژی قیامەت .
۱۹- صەڵاوات دانت لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکارە بۆ ئەوەی کە پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - صەڵاواتت لەسەر لێبدات .
۲۰- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکارە بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو شتانەی کە لەبیرتچووەتەوە .
۲۱- صەڵاوات دانت لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکارە بۆ بۆنخۆشی و چاکی کۆڕو کۆبونەوەکان، وە هۆکارە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا خەم و خەفەت نەخۆیت لەو کۆڕو کۆبوونەوەیەت .
۲۲- صەڵاوات دانت لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکارە بۆ نەهێشتنی فەقیری و نەداری .
۲۳- صەڵاوات دانت لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکارە بۆ ئەوەی لەو کەسانە نەبیت کە بە بەخیل ناودەبرێن لە کاتی ناو هێنانیدا .

۲٤- صەڵاوات دانت لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکارە بۆ ئەوەی لەو کەسانە نەبیت کە پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دوعای لێکردوون و فەرموویەتی: لووتی ئەو کەسانە بە خۆڵدا بچێت کە ناوم دەبرێت و صەڵاواتم لەسەر نادەن .
۲٥- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەبێتە هۆکاری ئەوەی خاوەنەکەی بکاتە سەر ڕێگەی بەهەشت، وە وازهێنان لە صەڵاوات دان هۆکاری لادان و دوور کەوتنەوەیە لە ڕێگەی بەهەشت .
۲٦- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکاری ڕزگار بوونتە لە بۆنی ناخۆشی ئەو مەجلیس و کۆڕانەی کە باسی خوای گەورەو پێغەمبەری خوای - صلی الله عليه وسلم - تێدا ناکرێت، وە سوپاس و ستایشی خوای گەورەی تێدا ناکرێت، وە صەڵاوات نادرێت لەسەر پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - تێیدا .
۲۷- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکاری تەواو بوونێکی باش و کۆتایی هێنانێکی باشە بەو وتانەی کە بە سوپاس کردنی خوای گەورەو صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - دەستی پێکردووە .
۲۸- صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر - صلی الله عليه وسلم - هۆکاری بەدەستهێنان و فراوان بوونی نورو ڕوناکییە لە


💎 خوای گەورەی بە حیکمەت و بە دەسەڵات دەفەرموێت:{...إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ ۗ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ} [الرعد : 11].
واتە:{...بەڕاستی خوای گەورە حاڵی قەومێک ناگۆڕێت،تاوەکو ئەوەی نەفسی خۆیان نەگۆڕن،وە ئەگەر ویستی سزای هەبێت بۆ قەومێک ئەوا گەڕانەوەی نیە،وە بێجگە لە خوای گەورە کەسیان نیە کە سزایان لەسەر لابدات و هیچ پەناگەیەکیان نیە}💎.
ـــ🌹🌹🌹🌹🌹ـــ

✏شێخ ناصر السعدي رحمه الله لە تەفسیرەکەیدا لە ڕاڤەی ئەو ئایەتەدا دەفەرموێت:

☜خوای گەورە حاڵی هیچ قەومێک ناگۆڕێت لە نیعمەت و چاکە و خۆشی ژیان،تاوەکو لە نەفسی خۆیان نەیگۆڕن و ببنە هۆکاری نەمان و گۆڕینی ئەو نیعمەت و خۆشیانە و لەدەست چونی،
ئەو نیعمەتانەش لەناو دەچێت و دەگۆڕێت بۆ ناخۆشی:
☜بەوەی کە لە ئیمانەوە بچنە سەر کوفر،
☜وە لە گوێڕایەلی خوای گەورە بچنە سەر بێفەرمانی و سەرپێچی خوای گەورە،
☜یاخود لە شوکرانەی خوای گەورە بچنە سەر کوفرانە بژێری خوای گەورە،
☜بۆیە خوای گەورە بە هۆی ئەو هۆکارانەوە ئەو نیعمەت و خۆشیانەیان لێوەردەگرێتەوە.

☜وە بەهەمان شێوە،
☜ئەگەر بەندەکان ئەوەی نەفسی خۆیان بگۆڕن لە تاوان و سەرپێچی وە چونە سەر گوێڕایەلی خوای گەورە،
☜ئەوا خوای گەورە ئەوەی لەسەریانە لە ناخۆشی و ناڕەحەتی دەیگۆڕێت بۆ خێر و خۆشی و چاکە و ڕەحمەت،
☜وە ئەگەر ویستی سزاو ناخۆشی و شتانێکی هەبێت کە پێیان ناخۆش بێت،ئەوا ویست و فەرمانی خوای گەورە هەر دەبێت بێتە جێ،وە گەڕانەوەی نیەو کەس ناتوانێت ڕێگری لێبکات،

☜وە بێجگە لە خوای گەورە کەسیان نیە کە سزایان لەسەر لابدات و هیچ پەناگەیەکیان نیە و ببێتە پشتیوانیان و ئەوەی حەزیان لێیە بۆیان فەراهەم بکات،وە ئەوەی حەزیان لێ نیە بۆیان لابدات،

☜بۆیە با وریاو ئاگاداری شتانێک بین کە خوای گەورە پێی خۆش نیە،کە بێتە هۆی ئەوەی سزاو ناخۆشیمان توش بێت،کە گەڕانەوەی نیە لەسەر قەومی تاوانکارو موجریم.


وەڵامی یەکێک لە گومانەکان لەسەر وێنەی فۆتۆگرافی(وێنەی کامێرا) کە دەڵێن ئەوەی حەڕامە ئەوەیە کە بەدەست دەکێشرێت!!! 📷 📷 📷 📷 📷 📷

شێخ حەموﺩ کوڕی ﻋﺒﺪﺍﻟﻠﻪ ﺍﻟﺘﻮﻳﺠﺮﻱ رحمه الله دەفەرموێت:

بابەتێک{وە لە گومانە باتڵەکان ئەوەیە هەندێک لە کەسی سەردمی ئێستا دەڵێن ئەوەی کە حەڕامە لە وێنەگرتن ئەوەیە کە بە دەست بکێشرێت،ئەمما ئەوەی کە بە ئامێری فۆتۆگرافی دەگرترێت ئەوە حەڕام نیە!!!،

ئەم گومانە لە گومانە سەیرەکانە وە بەڵگەیە لەسەر زۆری نەزانی کەسی بێژەری ئەو قسەیە،
وە ئەم جۆرە گومانانە بە هۆی ڕونی باتڵەکەی پێویستی بە وەڵامدانەوە نیە بۆ کەسی عاقڵ چ جای بۆ کەسێک کە تۆزێک زانستی هەبێت،

ئەگەر کەسێک گوتی:
لە عارەق دا حەڕام نیە تەنها ئەوەی کە بە دەست دروست دەکرێت و دەگوشرێت!!،
بەڵام ئەوەی بە ئامێرە ئامادەکراوەکان دەگوشرێت حەڕام نیە ئەگەر سەرخۆشکردنەکەی زیاتریش بوو لەوەی کە بەدەست دروست دەکرێت!!،

ئەگەر لە نێوان ئەو قسەیەی ئەو کەسەو ئەوەی ئەو گومانە دەهێنێتەوە لەسەر وێنە جیاوازی هەبێت،

چونکە هەردوو کەسەکە شتێکیان حەرام کرد وە لەو گەورەتریان حەڵاڵ کرد کە لە جنسی ئەو شتەیە،وە ئەوەی حەڵاڵی کردوە لەپێشترە بۆ حەڕامکردن لەوەی تر.

وە پێشتریش ئەوەم باسکرد کە هۆکاری حەڕامێتی وێنەگرتن بریتیە لە خۆ شوبهاندن بە دروست کراوەکانی خوای گەورە،
وەک لە فەرمودەی ئەبو هورەیرەو عائیشە ڕەزای خوایان لێبێت دەردەکەوێت،
ئەو هۆکارە هەموو وێنەیەک دەگرێتەوە جا بە دەست نەخشابێت یان بە ئامێری فۆتۆگرافی(کامێرا)گیرابێت.

وە تاوەکو وێنەکە نزیکتر بێت لە ڕاستی، ئەوا زیاتر حەڕام دەبێت چونکە خۆ شوبهاندنی زیاترە بە دروستکراوەکانی خوای گەورە،
وە لەکەسی ژیرو عاقڵ شاراوە نیە کە وێنەی فۆتۆگرافی ئەو زیاتر لە وێنەی ئاژەڵەکان نزیکترەو لێک چونی زیاترە کە وەک ئاژەڵەکە وێنەکە دەردەکەوێت، بە خیلافی وێنەی نەخشێنراو بە دەست کە لەوانەیە وەک ڕاستیەکە نەبێت لە لێکچونیدا، بۆیە وێنەی فۆتۆگرافی حەڕامیەکەی زیاترە لە وێنەی نەخشێنراو بە دەست ﻭﺍﻟﻠﻪ ﺃﻋﻠﻢ.

سەرچاوە:( لاپەرە 77-76/ ‏).

وە هەروەها شێخ حەموﺩ ﺍﻟﺘﻮﻳﺠﺮﻱ دەفەرموێت:

خەتابی دەفەرموێت لە حەڕامی نرخی بت فرۆشتن بەڵگەیە لەسەر حەڕامێتی فرۆشتنی هەموو وێنەیەک کە دروست کرابێت لە قوڕ و دار و ئاسن و زێڕ و زیو وە وێنەی ئەوانە لە یاری و هیتر.

گوتم:بە هەمان شێوە ئەوە بەڵگەی تێدایە لەسەر حەڕامی وێنەی فۆتۆگرافی چونکە ئەویش لە هاوشێوەی بتەکانە.

سەرچاوە:( لاپەڕە 17/ ‏).

سەرچاوەی پەرتوک:
ﻛﺘﺎﺏ: ﺇﻋﻼﻥ ﺍﻟﻨﻜﻴﺮ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﻤﻔﺘﻮﻧﻴﻦ ﺑﺎﻟﺘﺼﻮﻳﺮ - ﻟﻠﺸﻴﺦ ﺍﻟﻌﻼﻣﺔ ﺣﻤﻮﺩ ﺑﻦ ﻋﺒﺪﺍﻟﻠﻪ ﺍﻟﺘﻮﻳﺠﺮﻱ ﺑﺘﻘﺪﻳﻢ ﺍﻹﻣﺎﻡ ﻋﺒﺪ ﺍﻟﻌﺰﻳﺰ ﺍﺑﻦ ﺑﺎﺯ - ﻭﺍﻟﺸﻴﺦ ﺍﻟﻌﻼﻣﺔ ﻋﺒﺪﺍﻟﺮﺯﺍﻕ ﻋﻔﻴﻔﻲ
ـ➖➖🔹➖🔹➖➖
📦 وەرگیراوە لە شبكة سحاب السلفية


ربَّ كلمةِ....

ئامۆژگاریەکی برایانە:

کاتێ ئەتەوێ ورەی کەسێ بەرز بکەیتەوە هەرگیز پێی مەڵێ تەمەڵی لەمەودوا دەبێ زیرەك بیت!
لەقاموسی دەرون زانەکاندا شتێ بوونی نیە بەناوی تەمەڵی، ئەوەی هەیە ئاستە، هەیە ئاستی بەرزەو هەشە نزم، بۆیە دڵی کەس بریندار مەکە و وریای وشەکانت بە، هانی بدە و هاوکارو یارمەتی دەری بە بەڵکو هەستێتەوە سەر پێ، تۆ کێ بەتەمەڵ ئەزانی ئا موبایلێ بدە دەستی بزانە هەڵی ئەوەشێنێ یان نـــا؟
کەوابوو ئەو وشانە بەرامبەر کەس بەکارمەیەنن بەڕەحم بن میهرەبان بن، بەتایبەت ئەوانەی ئوومێدی خێریان لێ ئەکەی، بەوشەیەکیش بێ درێغی مەکە و پشتیوانیان بە، ئیمامی بوخاری ئەفەرمووێ مناڵ بووم لەمجلسی مامۆستاکەمدابووم مامۆستاکەم وتی خۆزگە یەکێ هەڵەستا فەرموودەکانی کۆئەکردەوە و ئەینوسیەوە، ئەفەرمووێ لەدڵما حەزێ دروست بوو ئەو کەسە من بم وەفیعلەن واشبوو هەستا بەوکارە، ئیمامی ذەهەبیش ئەفەرمووێ مناڵ بووم دەست و خەتم جوان بو کەسێ قسەیەکی خێری بۆکردم وتی ماشاء الله جوانە ئەڵێی دەستو خەتی ئەهلی حەدیثە، ئەڵێ خۆشەویستی ئەهلی حدیث کەوتە دڵم تاخۆی بو بەمحدث و فەرموودەناس، سەلەف ئەیان فەرموو پێچێ وشەیە هەبێ سوودگەلێکی زۆرمان پێ بگەیەنێ، بۆیە هەمیشە لەبیرت بێ "وقولوا للناس حسنا" دروستکەر و بنیات نەر بن ڕووخێنەر مەبن، دەستبار و هاوکار بن، ڕێگر و ساردکەرەوە مەبن، گەر یەک قسەی خێریشە بەکەمی مەزانە بیڵێ و بیکە ڕۆژێ لەڕۆژان هەر سوودی ئەبێ پشت بەخوا، بۆیە ئاممان نەکەی هەستی بەرامبەرت بریندار بکەی بەوشەیەکی ڕووخێنەر، هیچ کەسێ بەشانو بازووی خۆی نەبۆتە ئەو پیاوەی تۆ ئەیبینی، لەپڕێ نەبوەتە کوڕێ، بەتەماشاش نەبوەتە پاشا، بەڵکو بەهەوڵ و ماندووبوون و قسەی خەیر ووو هتد.

خوا هەموو لایە سەرکەوتوو بکات.



20 last posts shown.

460

subscribers
Channel statistics