دیوانی فیردەوسی


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


ئەم کەناڵە تایبەتە بە هۆنراوەکانی فیردەوسی

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


بیدعە بەربڵاوەکان ٢٢

تەعزییە باری و چونە گۆڕستان
ئەوە بیدعەیە لەدوو جەژنەکان

لەجیاتی خەم و گریان و خەفەت
دوعای بۆ بکە بە دوعای ڕەحمەت

جەژن بۆ ئێمە خـۆشی و شادییە
کەی کاتی خەم و تەعزییە بارییە


✍ دیوانی فیردەوسی




ئاوی زم زم بۆ نەخۆشی شیفـایە
لەخۆیەوە قسە دەکات بێ ئاگایە

بە حساب دکتۆرە و خوێندویەتی
جاهیل بەزانست و شەرعی خوایە


✍ دیوانی فیردەوسی


مولحید بۆ ئیسلام دەمی درێـژە
لەئاست جولەکە مەغۆل و گێژە

ڕەخنە لە وتەی خـــــودا ئەگرێت
کاتێ کە باسی کوشتن ئەکــرێت

گەر موسڵمانێك لە کەسێك بدا
خێرا دێتە خەت تانەی لێ ئەدا

کوشتن و فەساد بۆ جو ڕەوایە
حەقی موسڵمان ئەچێ بە زایە

کافر و بێ دین هەرچییەك بکەن
ئازادییە بۆی گوێشی پێ نـادەن

کوێرن لە ئاستی ستەمی ئەوان
لەو حاڵەتانە مولحید لە خەوان

دونیا کــــاول بکەن نایەنە دەرێ
خودای باڵادەست لەناوتان بەرێ

جولەکەی زاڵم پیس و بێ ئابڕوون
زۆریان نەمــاوە ڕۆژی زەلیل بوون



✍ دیوانی فیردەوسی

١٩ ی ڕەمەزانی ١٤٤٤
شەوی ٣ شەممە
سلێمانی.




وەڵامێکی یەکجاری
بۆ
خەلیل ئەحمەد کەلاری



سەرەتا بەناوی خودای میهرەبان
ڕەحمەتی خودا بڕژێ بەسەرتان

سەرم سوڕماوە لە دەمار گیران
مەدح و تەزکیە بۆ شێخەکەیان

قبوڵی دەکەن لە عـولەمـایان
ئیعلانی دەکەن ئاسانە لایان

بەڵام بەدەلیل جەرح هاتە پێش
دڵـیان پڕ ئەبـێ لە ئازار و ئێش

بەهەر جۆرێ بێ دژی ئەوەستن
ئەیشارنەوە چونکە لێی پەستن

بۆچی بۆ مەدح و بۆ پیا هەڵدانی
قبوڵی دەکەن زۆر بە ئـــاسـانـی

بەڵام بۆ جەرح و تەحذیر کردن لێی
عینادی ئەکەن گــوێتان نــادەن پێی

گەر دەمارگیری و جەهالەت نەبێ
زۆر ئاسـاییە و قــبــوڵیش ئەکـرێ

حەیف کەخەلیل ئەحمەد کەلاری
بۆ عبداللطيف بەرگـری کــــــاری

بوی بە کۆڵەکە و پاڵپشتی مەفتون
کە ئەهلی سوننە چاوەڕێی نەبوون

بەڵکو چاوەڕێی ئەوەیان لێ کردی
وەڵامی مەفتوون بدەیت بەوردی

گومڕاییەکانی جوان بکەی بەیان
قـبوڵت کـردایە جـەرحی زانایان

بەڵام کەشف بوو کە حــاڵت چۆنە
چوونە پاڵ دکتۆر نوێ نیە و کۆنە

عەیبە بۆ کەسێ بەحساب داعی بێ
لەکەسی گومڕا و خائین دوور نەبێ

دەڵێم بە مەلا خەلــــیل کـەلاری
بەسیەتی فیتنە و چەواشەکاری

دەیان گومڕایی مەفتون دەرئەچوو
کە چی جەنابت هیچ دەنگت نەبوو

جگە لە هەندێ مــامۆستا و گەنجان
لەدژ گومڕایی و شوبهەکان وەستان

تۆ جەرح و تەعــدیل لات ئیجتیهادە
ئەو قسە ئەخرێتە حاویەی سەرجادە

چونکە قسەکەت دژ بە ڕاستییە
لای ئەهلی عیلم جێی قبوڵ نیە

ئەمەی کە دەیڵێی لەبەر مەفتونە
بـێ پێـچ و پەنـا و شتەکـە ڕوونە

بە حسـاب کەسێکی زانستت پێیە
ئەمەش فەرموودە گەر ئاگات لێیە

يَنفـون عَنهُ تَحريفَ الغـــــالين
پێت وایە بابەتی ئیجتیهادین

وَ انتِحال المبطلين و تأويلَ الجاهلين
بۆمان ڕون بکەوە با ئێمەش فێر بین!

لەخـودا بترسن شەرمــتان هەبێت
ئەم فیتنە بۆتان قەت سەرناگرێت

قــیامـەت هەیە سبەی کە مـــردی
حاشات لێ دەکا مەفتونی کوردی

لەبەر خاتر چی دەیکەی بەرگری
لە گومڕاکار و لادەر و بیدعەچی

لەبەر خـاتری خـودای میهرەبــان
دووربە لەفیتنە و ئاژاوەو گومان

سەلەفی دەبێ ڕێك و ڕەوان بێت
دژی بیدعەچی و گومڕاییان بێت

زەرەری کەسێ مەنهەجی لێڵ بێت
زیاترە لە کەسێ کـــافر و گێل بێت

خوای پەروەردگار خەلیل کەلاری
هیدایەت بدەی کە بە یەکـجـاری

تەوبە بکات و پەشیمـان بێتەوە
لەو گومڕاییانەی ئەیگوازێتەوە

لە کـۆتـــاییدا دەڵێم بە هەمـووان
دووربن لەفێڵ و تەڵەکە و گومان


✍ دیوانی فیردەوسی




زەکاتی سەرفیترە بە پارە نابێ
موسڵمان دەبێ تەواو وریا بێ

ئەگەر شوێنکەوتەی سوننەتی نەبیت
صلى الله عليه وسلم
ئەبـێ لەو حـوکمە دڵـــ گــران نەبیت

هیچ فەرموودەیەك نییە بۆ پارە
باسمان کردووە نەك دوو دەبارە


وە بەڵگەی ڕاستمان بۆ ئەم قسەیە
خوشك و براکەم ئەم فەرموودەیە 👇

بەڵگەش بۆ ئەمە بریتیە لەفەرموودەی ابن عباس
[عَنْ ابنِ عَبَّاسٍ - رضي الله عنهما - قَالَ: «فَرَضَ رَسُولُ اللهِ - صلى الله عليه وسلم - زَكَاةَ الفِطرِ طُهرَةً لِلصَّائِمِ مِنَ اللَّغْوِ وَالرَّفَثِ، وَطُعمَةً لِلمَسَاكِينِ، مَنْ أدَّاهَا قَبلَ الصَّلَاةِ فَهِيَ زَكَاةٌ مَقبُولَةٌ، وَمَنْ أدَّاهَا بَعْدَ الصَّلَاةِ فَهِيَ صَدَقَةٌ مِنَ الصَّدَقَاتِ ».

أخرجه أبو داود (1609)، وابن ماجه (1827)، وحسنه الألباني في صحيح سنن أبي داود.


✍ دیوانی فیردەوسی


کاتی سەرفیترە ⏱ "٢"

بەر لەوەی بۆ نوێژ جەژن دەربچی
سەرفیترە دەرکە و ببە مل کەچی

وە ڕۆژ و دوو ڕۆژ لەپێشی دەبێ
لەناو هاوەڵان بووە جێ بەجێ

بۆ دوای نوێژ جەژن نابێ دوابخرێ
گەر واکەی تەنها بە خێر دەنوسرێ


✍ دیوانی فیردەوسی

١٢ ی رمضان ى ١٤٤٢.


جۆری خواردن "٣"


برنج و نۆك و نیسك و فاسۆلیا
کشمیش و پاقلە و مێوژو لۆبیا

یاخود ساوەر و گەنم و شتی کە
بۆ سەرفیترەکەت چاکە دەریکە

بەپارە نابێ وەك پێشتر وتمان
عیبادەتێکە بۆ خوای میهرەبان

هەرکەس پێویستی بەخواردن نەبێ
بیدە کـەسێ تر کە زۆر موحتـاج بێ

شتـێك بە وەحــی جێگیرە لە دین
نابێ ملکەچی ڕەئی و بۆچوون بین


✍ دیوانی فیردەوسی

١٢ ی رمضان ى ١٤٤٢.


کورتە وەڵامێك بۆ عبداللطيف


کەسێ بوهتان و درۆ هەڵبەستێ
دژی سەلەفیەکان دایم بوەستێ

گومانی خێری پێ نابەین هەرگیز
بۆ بـرایەتی قەت نـــایخەینە ڕیز

بەسە تێکدانی حەق و ڕاستییەکان
وە خۆدانە پـــــــــاڵ سەلەفییەکان

لایداوە لەحەق جەنابی مەفتوون
د. عبداللطيف لاتـــان ببێت ڕوون

گومڕاییەکانی بەزاندی سنوور
تێکدەری دینە لە نزیك و دوور

مەنهەجی سەلەف بەکەسی لادەر
سەرکەوتوو نــابێ وە نایەتە سەر

بەڵکو بەکەسی بۆ خودا سوڵحاو
پەیــــامی ڕاستی ئەبێ بەر بڵاو


✍ دیوانی فیردەوسی

https://t.me/DewanyFerdawsi


وەڵامێکی کورت و ئاسان
بۆ جەنابی مەلا عیرفــان



مەنهەجی سەلەف ڕێك و ڕەوانە
دژ بە داعــــش و بە تــوندڕەوانە

هەمیشە دژیـــان تیر لە کەوانە
کەچی کەسانێ هەر لە خەوانە

بوهــتـــان و درۆ ئیشی ئەوانە
لێ ئەدرێتەوە کــــــۆنە قەوانە

قسەی بـــاتڵ و هیچ و هەوانە
کەسانی حــزبی دایم هەروانە

مێژوو شاهیدە چۆن بوون ئەوانە
کە چییان دەکــرد ڕۆژو و شەوانە

فکرەی خەواریج زیاد بوو لەوانە
کەچــی ئێمەیــــان خستە کەوانە

ئـــەوانە دەردن مــەڵــێن دەوانە
سەلەفی ناڕوخێ هەرگیز بەوانە


✍ دیوانی فیردەوسی

١٦ ی رمضان ١٤٤٤
شەوی هەینی
سلێمانی.


دەربارەی زەکات   
💰💶💷💵💴💰

زەکـات حەقێکە و خــودا دایناوە
بۆ کەسی موحتاج وە لێقەوماوە

هەشت صنفی تیایە لەئایەت قورئان
باسـی کـردووە خـودای مـیـهـرەبـان

یەکــەم بۆ فـەقـیر ئــەوەی نەدارە
دووەم خاوەن ماڵ بەڵام کەم پارە

سێیەم ئەوانەی زەکات خڕ دەکەن
لە بۆ بەیتول مال تا دابەشی کەن

چوارەم بەوانەی کەوا بێ بڕوان
بۆ کاریگەری خستنە سەر دڵیان

بەڵکو بەو هـۆیە ببنە مـوسڵمان
تا ڕزگار ببن لە کوفر و طوغیان

پێنجەم بۆ بەندە خـۆی بکـا ڕزگـار
هەروەها شەشەم بۆ کەسی قەرزار

حەوتەم لەپێناو خوای پەروەدگار
جیهاد کردنی تیا دەکـرێ هەژمـار

هەشتەم بۆ کـەسێ کەوا ڕێبوارە
ئەمانەش ڕەحمی خوای کردگارە

حەرامە زەکات بدەی بە کەناڵ
بیدە فەقیر و قەرزار و حەماڵ

تەنانەت زەکــات ناشێ بە مـزگـەوت
ئیتر ئەو خەڵکە مەخەنە ڕێی چەوت

زەکـات نادرێتە پرۆژە و ئیعـلام
بۆیە قەت بڕوا نەکەن بەڕیکلام

ئەوەی دروستە زەکـات وەر بـگـرێ
ئەو هەشت تاقمەیە جگە لەو نابێ


✍ دیوانی فیردەوسی


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
وەڕینی سەگ بەردەوامە


ڕێگەی ڕاست بگرە باپێت بڵێن شێت
گـوێ مەدە بەوەی کە چی دێتە ڕێت

گەر خودای گەورە لێت ببێ ڕازی
بــا بڵێن دۆڕاو هــەر سەرفــرازی


✍ دیوانی فیردەوسی


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
پارشێو


کردنەوەی ئاگر بەبۆنەی نەورۆز
ڕێ پێدراو نیە لە شەرعی پیرۆز

جەژنی کورد نیە خۆت بپارێزە
جەژنی کەسانێ بەدو بێ ڕێزە



✍ دیوانی فیردەوسی


گەر موسڵمانێ کەوتە ناو تـــاوان
ستری کە لەبەر خودای میهرەبان

عــەیب و نوقسانی بۆ بشـارەوە
بــڵاوی مـەکە لە دێ و شــارەوە

با لەبەر خـودا ڕێنمایی کار بین
ژیان کاتیە هەموومان ئەمرین


✍ دیوانی فیردەوسی


🔥 نەورۆز لە ئیسلامدا 🔥


ئەم شیعرە تایبەت بە حوکمی نەورۆز
هــەتـا چـەند ڕاستە لە ئاینــی پـیـرۆز

خودا دوو جەژنی داناوە بۆمان
یەکێک ڕەمەزان ئەویتر قوربان

واتە مسوڵمان دوو جەژنی هەیە
وە غەیری ئەمــە دژ بەم دیـنەیە

نەورۆز بە جەژنی مسوڵمان دانانرێت
حەرامە هەرکەسێک ئاهەنگ بگێڕێت

دامەزرێنەری ئەم بۆنەو یادە
زۆر چاک بزانن دەوڵەتی مادە

سەرەتا بە شم النسیم ناسراو بوو
لای بێ باوەڕان وە سەردەمی زوو

ئەم ووشە لەلای فـیرعـەونیەکــان
واتە یەکەم ڕۆژی هاتنەدی جیهان

سەردەمی فـیرعـەون واتە کافــران
ئەو ڕۆژە هەموو دەچوونە سەیران

برای موسـڵـمـان تۆ چاک بزانە
نەورۆز لاسایی یەهودییەکانە

پێویستە لەسەر ئێمەی بڕوادار
هەڵنەخەڵەتێین بەشتی نـاودار

چونکە شتانێک بەناو ڕازاوەن
بەڵام ناوەڕۆک پڕ لە ئــاژاوەن

خەڵکی وا هەیە بە کەسێک ئەگات
جەژنی نەورۆزی لێ پیرۆز ئەکات

کە بۆنەو یادێک لە کافراندایە
بڵێ پـیرۆزی ئەوە لە کـویـایە

وەحەقیقەتی نەورۆز نازانن
لەخۆیانەوە ڕێزی لێ دەگرن

چۆن جەژنی ئێمە قەدەغەیە لایان
جەژنــی ئەوانیش حەرامە بۆمــان

تکــایە چـیتر بۆ ڕۆژێ نـــــەورۆز
بەیەکتر مەڵێن جەژنت لێ پیرۆز

خودا دوو جەژنی بۆمان داناوە
بۆ ڕۆژی نەورۆز ئیـزنی نەداوە


✍ دیوانی فیردەوسی


لای زۆرێک نەما ڕەوشت و ئەتوار
ئەوەی کە دەیڵێم هەیە لە کەتوار

غافڵ لەخودا و بۆ دونیا خەبەر
بۆ حەز و پــارە ئەبن دەر بەدەر


✍️ دیوانی فیردەوسی


بۆ (۸ ی مارس)


لە لای ئەو بەناو ڕۆشنبیرانە
ئاینـی ئیـسلام دژ بە ژنانە

ئەگەر بەراورد بکەین لەنێوان
ئاینی ئیسلام لەگەڵ کـافـران

ئەوسا دەزانین کێیە ڕاستگۆیە
مافـی ئافرەتان لای کێ درۆیە

بەناوی مافـی ئافـرەت و ژنان
قوڕیان کردووە بەسەر میللەتان

خوای گەورە ڕێزی لەئافرەت ناوە
بە حسابی ئەوان مافی نەدراوە

بردنی ئافرەت بەرەو فەسادی
لای فـاسقەکـان ئەوەیە مـافـی

چونکە تێ ناگەن لە ئیسلام و دین
لە ناو گومڕایی و جەهالەت ئەژین

وە ئەوانەی کە دژ بە فرەژنین
زۆر چاك بزانن تەواو ناحاڵین

فرەژنی چــارەسەرە نەوەکـو تاوان
هەم بۆ ئافرەتان وە هەم بۆ پیاوان

ئیسلامە دینی ئەمـان و ڕاستـی
بەسە چەواشە و لادان لەئاستی


✍ دیوانی فیرده‌وسی


لە شەوی نیوەی مـــــــانگی شەعـبان
خودا خۆش دەبێ لەگشت موسڵمان

بەڵام شمـولی دوو تـــــــاقـم ناکـات
ئەوەی هاوبەش بۆ خودا بڕیار دات

هەروەها ئەوانەی کە موشاحنن
ئەهـلی بیدەع و دژی سوننەتن

یاخود موشاحن ئەوانەن کەوا
دوکەس قسەیان نییە پێکەوا

خوای پەروەردگار بێ بەشمان نەکات
لەو لێخۆش بوونەی بە ئێمەی ئەدات

✍ دیوانی فیردەوسی

۱۵ ی شعبان ۱٤٤٠
۲٠ ی ٤ ی ۲٠۱۹
شەوی ۱ شەممە
🌆 سلێمانی.

20 last posts shown.

292

subscribers
Channel statistics