هەڵەی من ئەوەبوو لە ڕادەبەدەر میهرەبان بووم لەگەڵت، من دەبوو درەنگ وەڵامی نامەکانت بدەمەوە تا بە کەم سەیرم نەکەیت، دەبوو دوای دوو سێ پەیوەندیت تەلەفۆنەکەم لەسەر هەڵگرتبای تا وا تێنەگەیت دایم بیر و هۆشم لای تۆیە! من دەبوو دوای سەدجار داواکردن تەنها جارێک خۆم نیشان دابای تا وا هەست نەکەیت وەک هەموو کچانی ترم و دەبوو داوای هیچ وێنەیەکت لێ نەکەم تا وا هەست نەکەیت تامەزرۆی بینینتم! بەڵێ، دانی پێدا دەنێم هەڵەم کرد کە میهرەبان بووم لەگەڵت، دەی من لەکوێ بمزانیبا کە ڕۆژێک ئەم میهرەبانیە ورد و خاشم دەکات، بریندارم دەکات، وە دواجار دەمکوژێت و لەناوم دەبات.