غەریبە


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


🦢
بێ تۆ لە تەواوی عالەم غەریبم'

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


لەبیرکردنت سەخت نیە تەنها نامەوێت..


هاوار هاوار بۆ ئەو ڕۆژەی تۆ زاوایت و من بوک نیم، تۆ قاتی زاوایەتیت لەبەرە و من جلی بوکێنیم لەبەر نیە، تۆ ڕەش پۆشیت و من سپی پۆش نیم.. هاوار هاوار بۆ ئەو ڕۆژەی تۆ دڵخۆشیت و من دڵخۆشکەرەکەت نیم، تۆ پێدەکەنیت و من هۆکارەکەی نیم.. هاوار بۆ ئەو ڕۆژەی دەستێکت لەدەستدایە و دەستی من نیە، سەرێک لەسەر سینگتە و سەری من نیە، ڕوخسارت لە گلێنەیەکەوە دەرکەوتووە و چاوی من نیە، ناوت لەسەر ناسنامەی کەسێک نوسراوە و ئەو ناوەی لەسەر ناسنامەی تۆ نوسراوە ناوی من نیە..! هاوار هاوار بۆ ئەو ڕۆژەی خانمێک لە ماڵتدایە و من نیم، تاڵە قژەکانی ژنێک لەخەو ڕاتەچەڵەکێنێ و قژی من نیە، ماچی کەسێک ئەتخەوێنێ و من ماچم نەکردووی.. هاوار بۆ ئەو ڕۆژەی باوکی مناڵێکیت و من دایکی نیم، هاوار بۆ ئەو ڕۆژەی تۆ پیریت و من گۆچانت نیم، هاوار هاوار بۆ ئەو ڕۆژەی تۆ مردوویت و من ئەژیم، تۆ بۆ هەمیشە سپی ئەپۆشی منیش ڕەش..


دوو شەو پێش ئێستا هەر خەریکی قسەکردن بووین، ئەوەندە برادەرم بوو کە لە هەر ناڕەحەتی و هیلاکیەکی دەروونی دووریبخەمەوە..
پێم وت وازبێنە کاکە مەچۆرە ئاهەنگی بوکێنییەکەی! باوەڕبکە هیچکەس بۆی گرنگ نییە کوڕە مامی بوکەخانی لێبێت یا نەبێت، ئەسڵەن ئەوەندە قەرەباڵغە کەس هەستی پێناکات..
بزەیەکی کرد و ووتی خۆت باش دەزانی لەهەموو کەس زیاتر گوێت لێدەگرم، دەزانیت لەم دوانزە سیانزە ساڵەی برادەرایەتیمان هەرشتێکت وتبێ بەگوێم کردووی بەڵام بەخودا سوێندت دەدەم ئەم جارە باسی مەکە و وازم لێبێنە، دەمەوێت بڕۆم، ڕێگەبدە ئەوەی دەمەوێت ئەنجامی بدەم..
کە ئەمەی وت تێگەشتم کە دەبێت بڕوات، دەبێت بڕوات تا لەدڵیدا نەمێنێتەوە، تا کەسێک کە تاوەکو ئەم ساڵی پێشووش نیشانەکراوی بووە لە نێو تارای بوکێنیدا بیبینێ..
دوێنێ حەوت هەشت کاتژمێر لە بازاڕ گەڕاوین تا لە کۆتاییدا قاتوچاکەتێکی بەدڵ بوو، بە وەسواسییەوە دەگەشت بەهەرکێ دەیپرسی ڕەنگەکەی جوانە؟! قەمیسەکەی ژێرەوەی شین بێت باشتر نییە؟! بۆینباغەکەی چی ڕەنگێ بێت؟! ..
ئێوارە کاتێک ویستی بڕوات پێی وتم
« نیگەران مەبە، بەخوا باشم » دووەمجاری بوو کە پێم بڵێ بەخوا باشم، جاری یەکەمی سەیارە لێیدابوو و بە ڕووخساری خوێناوی و دەست و پای وێرانەوە دەیوت بەخوا باشم..

ڕۆشتە ئاهەنگی بوکێنی کچە مامی، نیشانەکراوی پێنج ساڵەی..
منیش ڕۆشتمە سەر شەقامی لای هۆڵەکە، دەمزانی لەدوای ئەم ئازارەوە نابێتەوە ئەو کەسەی پێشوو!
ئۆتۆمبێلی بوک کە گەیشت، لە ناوەندی ڕەشبەڵەک بینیم نامەی ناردووە « لەکوێی ؟! بڕۆین؟! » وتم هەر لێرەم، وەرە بڕۆین..

هەر لە ئۆتۆمبێلەکەدا جلوبەرگەکانی گۆڕی، چەند کاتژمێر لەم شارە هەزار ڕەنگە و ناوەندی مرۆڤانێک کە ڕۆژێک ئاشقن و ڕۆژێک بێ هەواڵ دەسووڕاینەوە، هیچ قسەیەکی نەدەکرد، لای مامەوە تا گوێم لە بێدەنگییەکەی بێت، پێی وتم من دەڕۆمەوە ماڵ نیگەران مەبە بەخوا باشم..
دەستیم گرت و وتم ئەمشەو وەرە لای من تامەزرۆم تا بەیانی دانیشین و بۆخۆمان فیفا بکەین، چەندەس یاریمان کرد تا چاوانی هیلاکبوو و لە ژێر هەوای سپلیتەکە خەوی لێکەوت..

« ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر سەخت بوو بۆم،
بەڵام نیگەرانی من مەبن، بەخوا باشم »


حوسێن حائریان 📝
وەرگێڕان: ژین


من دیلی دڵێک بووم کە بۆ من لێی نەئەدا..


من ئەگەر مەبەستم ئازار دانت بوایە لە زۆر ڕووەوە دەمتوانی ئازارت بدەم، بەڵام نەمویست! ئەگەر مەبەستم پشت لێ کردنت بوایە لە زۆر کاتدا دەبوو پشتت تێکەم بەڵام نەمویست و پشتم گرتیت.. ئەگەر مەبەستم ئیهمال کردنت بوایە کەس هێندەی من شارەزایی لە ئیهمالکردنی مرۆڤەکاندا نیە، بەڵام نەمکرد! ئەگەر مەبەستم بوایە دڵتەنگت بکەم مامۆستای ئەو بوارەم، بەڵام نەمکرد.. هەموو ئەمانەم نەکرد کە ئەگەر بمکردنایە زۆر بە باشی بەهای منت دەزانی.


لە هەر شوێنێک هاوارم کرد
منی بە بێدەنگی ئەویست،
من بۆ ئەو شیفا بووم
ئەو تەنها دەوای ئەویست..


ئەو نەرمییەی لە دڵی مندا هەیە بۆت
لە دڵی هیچ کەسێکی دیکە نایدۆزیتەوە.


هەڵەی من ئەوەبوو لە ڕادەبەدەر میهرەبان بووم لەگەڵت، من دەبوو درەنگ وەڵامی نامەکانت بدەمەوە تا بە کەم سەیرم نەکەیت، دەبوو دوای دوو سێ پەیوەندیت تەلەفۆنەکەم لەسەر هەڵگرتبای تا وا تێنەگەیت دایم بیر و هۆشم لای تۆیە! من دەبوو دوای سەدجار داواکردن تەنها جارێک خۆم نیشان دابای تا وا هەست نەکەیت وەک هەموو کچانی ترم و دەبوو داوای هیچ وێنەیەکت لێ نەکەم تا وا هەست نەکەیت تامەزرۆی بینینتم! بەڵێ، دانی پێدا دەنێم هەڵەم کرد کە میهرەبان بووم لەگەڵت، دەی من لەکوێ بمزانیبا کە ڕۆژێک ئەم میهرەبانیە ورد و خاشم دەکات، بریندارم دەکات، وە دواجار دەمکوژێت و لەناوم دەبات.


من تەنیا ئەوەندە دەڵێم؛
تۆ نەدەبوو بزانی کە من خۆشم دەوێی،
دەبوو ئەم نهێنیە لە سینەی خۆمدا بشارمەوە.


عەشق یانی یەکجار لەپێناو یەک کەس
تەواوی یاساکانت بشکێنیت.


دەزانی عەشق چیە؟
عەشق هەر ئەوەیە کە چ نامە بنێری چ نەینێری من هەر خۆشمەوێیت، ئەوەیە کە دەسیشت لێ نەدەم هەر دڵم هی تۆیە و من هەر دوعات بۆ ئەکەم، ئەوەیە کە من ئێستاش کارێك ناکەم تۆ پێت ناخۆش بێ، عەشق ئەوەیە کە من لەسەر بەڵێنەکانی خۆم ماوم، شەوان پێش خەوتن ماچی وێنە بێ ڕووحەکانت ئەکەم، گوێ لە ڤۆیسە کۆنەکانت ئەگرم و فرمێسك دێتە خوارەوە بە چاوماو ئاهێك هەڵئەکێشم.. عەشق ئەوەیە کە من چاوم کەس نابینێت جگە لەتۆ، ئەوەیە کە لێدانی دڵم بۆ تۆ جیاوازە کە تەنها بۆتۆ وا لێ ئەدا، کە گوێم لە ناوت ئەبێ تەزویەك بە گیانما دێت، ئەوەیە کە ئێستاش وا ڕۆژ ئەژمێرم بۆ ڕۆژی لە دایكبوونت، ئێستا زانیت عەشق چیە؟! عەشق پێویستی بە قسەکردن و دەس لێدان نییە.


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
دەستم بگرە،
من هی ئەوە نیم
لەم کاولستانە تەنهام بکەی.


تۆ وەرە بەهانەی مانەوەت لەسەر من.


چەنێک عەجیبە کە من و تۆ ئیتر بەیەکەوە نادوێین، ئیتر لە ڕۆژانەی یەک ئاگادار نین، ئیتر بەیانیەکان بە هیوای بینینی نامەی تۆ سێری مۆبایل ناکەم، ئیتر شەوەکان بێ شەوشادی تۆ دەخەوم، ئیتر تا ئەبەد قسمەتی من لە تۆ دڵتەنگیەکی قۆڵە، هەتا ئیتر ئێمەیەک بوونی نەماوە، دەزانی لەوە عەجیب‌تر و ترسناک‌تر چیە؟ دەبێ ئیتر سات بە سات چاوەڕێی هەواڵی ئەشقت بم بۆ کچێکی تر.!


لەناو مندا شەڕێک هەیە لە نێوان
ئەو بەشەی زۆر گرنگیت پێئەدات و
ئەو بەشەی هەوڵی ئیهمالکردنت ئەدات..


من بێ تۆ بێ خۆمم.


وتی خۆ خیانەتم لێ نەکردووی
بۆوا دەرەکەوی کە زۆر ئازارم داوی؟

وتم ئەزانم خیانەتت نەکرد بەڵام هێشتت بە دڵتەنگی بخەوم، خیانەتت نەکرد بەڵام بەردەوام بووی لە کردنی ئەو شتانەی ئازارم دەدەن، خیانەتت نەکرد بەڵام ئەگەر گلەییم بکردایە لەوەی کە شتێکت کردووە و من بە دڵم نییە، من خەتابار ئەبووم! خیانەتت نەکرد بەڵام وات کرد هەست بە تەنهایی بکەم تەنانەت ئەو کاتەنەش کە لەگەڵمی، خیانەتت نەکرد بەڵام هەستی تەنهاییت پێ چەشتم خیانەتت نەکرد بەڵام منت لە دوای هەمووان دانا، ئەزانم خیانەتت نەکرد بەڵام ئازارت دام، بەخودا ئازارت دام..


هەمیشە منت لە کۆتایی هەمووان خۆشویست.


دڵتەنگ نیم، بەڵام پڕم لەو هەستانەی
حەزم لێیان نییە و ناتوانم ناویان لێ بنێم.


دایکم هەمیشە دەڵێت مەچۆ ناو پەیوەندی یان هاوسەرگیری تا کەسێک نەدۆزیتەوە کە وەک منداڵەکەت بێت بۆت!

جارێک پرسیم مانای چییە؟ وتی یانی وەک منداڵێک کە لە گۆشت و خوێنی خۆتە ئامادەنیت بیگۆڕیتەوە بە کەسێکی تر، جا باش بێت یان خراپ، جوان بێت یان ناشرین، دەوڵەمەند بێت یان هەژار، یان هەر عەیب و کەموکوڕییەکی هەبێت، ئامادە نیت بیگۆڕیتەوە بە کەسێکی باشتر، چونکە لە هەر بارودۆخێکدا باشترینە بۆ تۆ.
هاوسەرگیری بکە کاتێک دڵنیا دەبیتەوە کە دەتوانیت وەک دایکێک لە سەختی و هەژاری و نەخۆشی و ناڕەحەتیدا بمێنیتەوە، ڕووبەڕووی ئاسمانی هەور و خۆرگیری ژیانت ببیتەوە، هەندێک جار چاویلکەی خۆر لەچاو بکەیت، هەندێک جار چەترێک بەدەستەوە بگریت.

20 last posts shown.

421

subscribers
Channel statistics