(Hiwa zirak) باوکی موسلیمە


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


وەرگرتنی بیروباوەڕ لەقورئان و سوننەت
بەتێگەیشتنی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت.
کەناڵی خزمەتکارێکی دین : باوکی موسلیمە (م.هیــوا زیــرەک)
بۆ پەیوەندیکردن لەڕێگەی تیلیگرامەوە : 07705090304

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


سوننەتێک لەپاش خوێندنی قورئان

کاتێک پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) قورئانی بخوێندبا ، کە تەواو دەبوو دەیفەرموو :
(سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أشهد أن لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ) .

السلسلة الصحیحة : ۷ / ٤۹٥. وقال الشیخ مقبل الوادعي : هذا حديث صحيح.






قال الإمام أحمد - رحمه الله -:

*" العلم لا يعدله شيء لمن صحَّت نيَّته، قالوا: كيف تصحُّ النيَّة يا أبا عبد الله؟ قال: ينوي رفع الجهل عن نفسه وعن غيره ".*

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
• المصدر: [المقصد الأرشد (44/3)].


ئیمامی ئەحمەد (بەڕەحمەت بێت) فەرمووی :
زانستی شەرعی هیچ شتێک پێی ناگات ئەگەر کەسێک نیەتی چاکەوە کردبێ ، پێی وترا : چۆن نیەت چاک دەکرێ ؟
ئەویش فەرمووی : نیەت ومەبەستی ئەوەبێ جەهل ونەزانین لەسەر خۆی وخەڵکی دیکەش نەهێڵێت.




https://t.me/hiwazirak


پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (القرآن حجة لك ٲو علیك)..مسلم :۲۲۳.

ئیمامی ابن عثيمين (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت : ئەو فەرموودەیە زۆر قورسە ، چونکه قورئان یان بەڵگەیە بەدەستەوە یاخود بەڵگەیە لەسەرت ، ئەگەر بڕوات بەهەواڵ و ئەحکامەکانی هێناو پەیوەست بووی بەفەرمانەکانی و دوورکەوتیتەوە لەنەهیەکانی ، ئەوا بەڵگەیە بەدەستەوە لەخزمەت پەروەردگار ، ئەگەر بەپێچەوانەوە بوو ئەو کات بەڵگەیە لەسەرت ..

سەرچاوە : التعلیق علی صحيح مسلم ج۲ ص۱۱.




https://t.me/hiwazirak




Forward from: ماڵپەری به‌هه‌شت www.ba8.org
گوزەرێك لەژیانی (3) زانای مەزن (الألباني و ابن باز وابن عثيمين)
http://www.ba8.org/kteb-270


الحمدلله سوودم لەکەرەنتینە وەرگرت ..
بەم زوانە ان شاء الله لەسایتە ناوازەکەی خۆمان (بەهەشت)و(وەڵامەکان) ، چاوەڕوان بن ..




پرسیار : ئەگەر لەتەحیاتی دووەم بووم و تەواوم نەکردبوو ئیمامیش سەلامی دایەوە ، ئایا منیش وازبهێنم و سەلام بدەمەوە یان تەواوی بکەم ؟

وەڵام :
زانای پایەبەرز (ابن عثيمين) بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت :
ئەگەر ئیمام سەلامی دایەوەو تۆش تەحیاتت مابوو ، ئەو کات تۆ سەلام نادەیتەوەو تەحیاتەکەت تەواو دەکەیت و پاشان سەلام دەدەیتەوە ..

٭ الشرح الممتع : (۳/٤٤۲).


هەروەها زانای پایەبەرز ابن باز
(بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت :
پێویستە تەحیات تەواوبکەیت هەرچەندە هەندێکیش دوابکەویت لەسەلامدانەوەکەت ، چونکە تەحیاتی کۆتایی ڕوکنێکە لەڕوکنەکانی نوێژ ..

٭ مجموع فتاوی (۱۱/۲٤۸).




https://t.me/hiwazirak


Forward from: وه‌ڵامه‌كان
نوێ
بەرائەتی پێشەوا ئەلبانی - بە ڕەحمەت بێت - لە ئیرجا !!
لینکى داگرتن
http://walamakan.com/Kteb-72
-----------------
ناوى كتێب : بەرائەتی پێشەوا ئەلبانی - بە ڕەحمەت بێت - لە ئیرجا !!
نوسینى : مامۆستا عدنان بارام کەلارى
ژمارەى لاپەڕە : 516


سبحان الله
" سئل ابن خزيمة من أين أُوتيت العِلم؟ فقال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ماء زمزم لِمَا شُرب له، وإنِّي لَمَّا شَربتُه سألت الله علماً نافعاً ".
|| سير أعلام النُّبلاء (14/370) ||


پرسیار لە ابن خوزەیمە کرا ، لەکوێوە ئەو زانستەت دەستخست ؟
ئەویش فەرمووی : پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ئاوی زەمزەم بۆهەر نیەتێکە کە بۆی بخورێتەوە ، وە منیش کاتێک خواردمەوە داوای زانستی بەسوودم لەپەروەردگار کرد تا پێم ببەخشێت.





https://t.me/hiwazirak


ئەو سیفەتانەى کە پیاوی موسڵمان پێی خۆشە لە خێزانەكەیدا هەبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
http://walamakan.com/2830


لەماڵ بمێنەرەوە :

مر عمر بن الخطاب بامرأة مجذومة ، وهي تطوف بالبيت فقال لها : يا أمة الله ، لا تؤذي الناس . لو جلست في بيتك ، فجلست .
📖 [ الاستذكار الجامع لفقهاء الأمصار/ج١٣/ص٣٥٥ ]


واتە : ئیمامی عومەر (ڕەزای خودای لێبێت) بەتەنیشت ئافرەتێکدا تێپەڕی لەکاتێکدا ئافرەتەکە نەخۆشی گەڕی هەبوو ، ئیمامی عومەریش پێی فەرموو : ئەی بەندەی خودا ، ئازاری خەڵکی مەدەو لەماڵەوە بمێنەرەوە ، ئەویش لەماڵەوە مایەوە.


#لەماڵەوەدەمێنینەوە-.


ئیمامی ئەبوبەکر کوڕی ئیمامی ئەبی داود (بەڕەحمەت بن) لە (منظومة الحائية في السنة)دا ، دەربارەی (هاوەڵان و ڕێزو پلەو پایەیان) دەفەرموێت :

وَقُلْ خَـيْرَ قولٍ في الصَّحَابةِ كُلِّهِـمْ
ولا تَــكُ طَعَّاناً تَعِيْـبُ وَتَجْـرَحُ

فَقَدْ نَطَقَ الوَحْيُ المُبينُ بِفَضْلِهِــمْ
وفي (الفَتْحِ)آيٌ في الصَّحابةِ تَمْدَحُ


دوو تێبینی :
یەکەم :
خۆشۆردن بۆ ڕۆژی هەینی (جمعە) تایبەتە بەڕۆیشتن بۆ نوێژی (هەینی) ، ئەگەر نەڕۆیشتی بۆ نوێژی هەینی و نوێژ نەکرا ، ئەو کات خۆشۆردن واجب و پێویست نیە .

دووەم :
ئەوانەی تایبەتن بەڕۆژی هەینی و پەیوەست نەکراون بەڕۆیشتن بۆ نوێژی هەینی ئەمانەی خوارەوەن :
۱- خوێندنی سورەتی کەهف.
۲- سەڵاواتدان.
۳- پاڕانەوە لەوکاتەی کە دوعا گیرا دەبێت ، ئەویش کۆتایی ڕۆژی هەینیە پێش خۆرئاوابوون.

والله اعلم..




https://t.me/hiwazirak




‏قَالَ ابنُ مَالِكٍ - رَحِمَهُ اللَّـهُ - :

« إعلَم أنَّهُ :
فَسَادٌ عَظِيمٌ أن يَتَكَلَّم الإنسَانُ بِكُلِّ مَا يَسمَع ».

سِيَرُ أعلَامِ النُّبَلَاءِ || ٨ / ٦٦




بەسەرهاتێکی خۆش :
ئیمامی شەعبی (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت :
موغیرەی کوڕی شوعبە (ڕەزای خوای لێبێت) فەرموویەتی :
هەرگیز کەس لێی نەبردوومەتەوە تەنها گەنجێک نەبێت ، کە جارێکیان پرسم پێکرد سەبارەت بەئافرەتێک بۆ خوازبێنی ، ئەویش پێی گوتم : کە پێم باش نیە خوازبێنی بکەی.
منیش پێمگوت : لەبەرچی ؟!
گەنجەکەش گووتی : لەبەرئەوەی من بینیم پیاوێک ماچی کرد .
پاش ماوەیەک پێمگەیشت کە ئەو گەنجە هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتەکەدا کردووە ، منیش پێمگووت : ئایا تۆ پێتنەگوتم کە بینیوتە پیاوێک ماچی کردووە ؟
گەنجەکەش لەوەڵامدا گووتی : بەڵێ بینیم باوکی ماچی کرد کاتێک منداڵ بوو .

سەرچاوە : البداية والنهاية (۸/٥۳).




https://t.me/hiwazirak

20 last posts shown.

260

subscribers
Channel statistics