{{کـازیـوە}}


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


بەخێرهاتن هاوڕێیانی زێدە ئازیزم بۆ کەناڵی کـازیـوە

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


🎙گۆرانی :

#به‌یانیت_باش


#ئەمیر_بۆخارایی


@kaziveh2525


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
بەیانییە و هەستن لە خــەو
گوێ ڕادێرن بۆ قاسپەی کــەو

تێکەڵ بن لەگەڵ خۆرە تــاو
بە یادی جوانی مانگە شــەو

#سوارۆ


سڵاو هاوڕییان و هاودڵانی خۆشەویست
بەیانیتان باش ئەزیزان
بەخێرهاتن بۆ کەناڵی کازیوە


@kaziveh2525


وام پێ باشە
شیعر زوڕنا بێت
نەک لای لایە
یانی:
داتچڵەکێنێ، نەک بتخەوێنێ.

#ئەحمەد_شاملوو

@kaziveh2525


#جێ_پەنجەیی_ئەشق

لەو ڕۆژەوە پێت ناوەتە نێو هەست و خەیاڵم
هەر بۆنی غەزەل دەتکێ لە چوار گۆشەیی ماڵم

پەرداخی پڕی شەهدی گوڵت داوەتە دەستم
مەستانە لە ئاسمانی ئەوین بازە دوو باڵم

جێ پەنجەیی ئەشق دیارە لە ناو لاپەڕی ژینم
کوا کورتە؟ تەمەندارەترین ئاشقی ساڵم

بۆنی گوڵە دەتکێ لە نەفەسگاهی هەناسەم
لەو کاتەوە بەندی نەفەسی خۆشی شەماڵم

لێو ڕێژە لە بۆنی نەفەست هەردەمە ڕێگا
چاوی لە بەری پێتە قەسەم، چاوی کەماڵم

جێژوانە شێعر،یار و شەراب و شەوی یەڵدا
تێکرایی دەکەن نۆژ و دوعا تۆ بی حەلاڵم

شاخ ئاشقی بەژنی گوڵە دەتزانی کە ڕۆژێ
چۆپی دەگرن دێنە سەما گشت کوڕ و کاڵم

دەسنۆێژێ دەشۆم من لە تکەی شەونەمی چاوێ
بەڕماڵی شێعر ڕاخە لە سەر هەستی جەماڵم

من بۆنی مەمی خۆم لە دەمی سروەوە ناسی
ئەو کاتە گوڵێ زین نەفەسی کەوتەوە چاڵم

(سونبول) لە گوڵان دوور مەکەوە جوانی ببینە
کێوی کەرەم و ڕووحی وەفا و هەستی زووڵاڵم

#خاتوو_سونبول


@kaziveh2525


شه‌وانه‌ که‌سێک، بارانی عیشق ته‌ڕی ئه‌کات و
دێت و له‌ ده‌رگای ئازاره‌کانی من ئه‌دات و
هاوار ئه‌کات؛
- بیکه‌ره‌وه‌ ..!

من ئاگری نیشتمانم بۆ هێناویت،
بیکه‌ره‌وه‌، من باده‌ی دڵنه‌وایی و
کۆترێکی شیعری نالی و
هه‌ناسه‌یه‌کی سووتاوی شاره‌زوورم بۆ هێناویت!

بیکه‌ره‌وه‌، من پڕ به‌ کتێبه‌کانی ئاسووده‌یی
پڕ به‌ دنیای موباره‌کی په‌پووله‌کان،
شکۆفه‌ی ماچ و
غه‌زه‌ڵی ته‌ڕم بۆ هێناویت...
ئه‌و، که‌ دێت.. من نایناسم..
که‌چی ئه‌ڵێیت سه‌ده‌یەكە ھاوڕێمە

#جەمال_خەمبار

@kaziveh2525


#سمــایل_ئــاغــا



#شێــعری_شیـرینەکــەم



@kaziveh2525


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
#دەریـای_ئـەوین

ئێمە ڕۆڵەی باوەشی ئازار و گریان و شەوین
ڕێ دەپێوین, ڕێ دەپێوین, ڕێ بەرەو لووتکەی ئەوین

ئێمە ڕۆڵەی خۆر و گڕکانین و تاریکی بەزێن
ئەسپی ژێر پێمان برووسکەن, فێری تەقڵە و هەوهەوین

چلچەمەی ئەشقە دەماری ئێمە, دڵ سەرچاوەکەی
بەرزی سەرمان, دوندی ئاواتێکی بەرزین, نانەوین

ئێمە خەرمانەین لەدەوری مانگی هیوای نیشتمان
تا زەوی پاراو نەکا بارانی شادی, ناڕەوین

ژوانی هیوامان چیای عەشقە و هەمێزی گەرمی خۆر
ڕژد و هەوراز و گەوەی ڕێمان لە بەر پێدا, کەوین

پەنجەمان لێک هەڵدەپێکین هەروەکوو کانی و شەتاو
ڕێ دەپێوین, ڕێ دەپێوین, ڕێ بەرەو دەریای ئەوین

✍#مامۆستا_ئەمین_گەردیگلانی

@kaziveh2525


لەبۆم شــانازییە ناوت دەزانم
چ شیرینه کە دێتە سەر زمانم

دەبا بمرن نەیارانت لە ڕقدا
ئەمن تۆم خۆشدەوێ،

ئەی نیشتمانم!

#ئاران

@kaziveh2525


چاوی کیژی ئەورووپایی
گەر شینیش بێ-خۆشم دەوێ
گەر سەوزیش بێ-خۆشم دەوێ
وا تێدەگەم
شینترین چاو-سەوزترین چاو
لەم دنیایه
تۆزێک ڕەشی چاوی کچی نیشتمانی منی تیایه

#مامۆستاپەشێو

@kaziveh2525


#ئـاوات_بۆکانی




#بەخێـرهاتی_تاقەگوڵ



@kaziveh2525


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
#مەستی_تۆ

هێندە مەستی چاوی تۆ بووم ڕۆشتنی عومرم نەدی
لاوی ڕۆیشت و بە پیری تازە خۆم بیر هاتەوە


سێحری ئەو چاوەت گوڵی من وا تلسمی کردوم
گەر مەرگ بێت و بە جارێ تۆ لە یادم باتەوە


#مامۆستا_تێکۆشەر"

#بەخێرهاتن_ئازیزانم_بۆکەناڵی_کازیوە


@kaziveh2525


#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی

#کاک_ئیبراهیم_تاتلیس



ئاهەنگ :
#باران_بارانە



@kaziveh2525


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
#دەنگی_بەسۆزی_سمایل_ئاغا_چەوگالی "

#تۆ_بەقەد_ئەونیشتمانەم_دڵگرو_خۆڕاگری


#خۆشەویستان_بەخێرهاتن_بۆکەناڵی_کازیوە



@kaziveh2525


کە من و تۆ
دەگەین بە یەک
دەبین بە سیان
من و تۆ و ماچ

کە من و تۆ یەک
جێ دێڵین
دەبین بەچوار
تۆ و تەنیایی
من و ئازار

#لەتیف_هەڵمەت"

@kaziveh2525




#دڵتەنگی

ئەم زستانە ،
دڵتەنگی بەفرێڪی زۆرم
هەر ببارێ و هەر ببارێ
ڪولوو ڪولوو بێتە خوارێ
بچمەوە یادی منداڵی و یاریەڪانی ،
تۆپەڵە شەڕ
قەرێ قەرێ و شارە شارێ
ئێستاش ڪۆڵانەڪەی دڵم ...
پڕ لە یادی مناڵەڪانی گەڕەڪە و ...
خۆشەویستی هەواڵانی
لێ دەبارێ

هەزار خۆزگە ،
ئەم زستانە ...
بەفرێڪی زۆر زۆر ببارێ



✍#مامۆستاتێڪۆشەر
#دەنگ_ڪاوە_مەولانی


@kaziveh2525


#دایە_گیان



#سماییل_سەردەشتی



@kaziveh2525


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
سەر مەزاری دایە حەنیفە ناسری دایکی بنەماڵەی پاکزاد لە سێهەمین ڕۆژ
11.10.1401

@kaziveh2525




#مستــەفا_شێــواو🎤


#عیشقـی_پیـرۆز


#ھــۆنــراوەی:
#مامۆستاھـومێد



@kaziveh2525

20 last posts shown.

133

subscribers
Channel statistics