Video is unavailable for watching
Show in Telegram
#دەریـای_ئـەوین
ئێمە ڕۆڵەی باوەشی ئازار و گریان و شەوین
ڕێ دەپێوین, ڕێ دەپێوین, ڕێ بەرەو لووتکەی ئەوین
ئێمە ڕۆڵەی خۆر و گڕکانین و تاریکی بەزێن
ئەسپی ژێر پێمان برووسکەن, فێری تەقڵە و هەوهەوین
چلچەمەی ئەشقە دەماری ئێمە, دڵ سەرچاوەکەی
بەرزی سەرمان, دوندی ئاواتێکی بەرزین, نانەوین
ئێمە خەرمانەین لەدەوری مانگی هیوای نیشتمان
تا زەوی پاراو نەکا بارانی شادی, ناڕەوین
ژوانی هیوامان چیای عەشقە و هەمێزی گەرمی خۆر
ڕژد و هەوراز و گەوەی ڕێمان لە بەر پێدا, کەوین
پەنجەمان لێک هەڵدەپێکین هەروەکوو کانی و شەتاو
ڕێ دەپێوین, ڕێ دەپێوین, ڕێ بەرەو دەریای ئەوین
✍#مامۆستا_ئەمین_گەردیگلانی
@kaziveh2525