https://goo.gl/wCo4Y8
به‌شێک له پێشه‌کی فه‌رهه‌نگی زانستگای کوردستان
دێره‌ن، با ئێمه‌یچ نه‌ی گوزه‌ره‌وه
جامێ وه ده‌س نێین ده‌س وه سه‌ره‌وه
«مه‌وله‌وی»
کوردی لای ئێمه ئێژن: «خێڵ بار ئه‌که‌ن و پیره‌ژن که‌پر ئه‌وه‌سێ!»
ڕاستت ده‌وێ، باس و به‌سه‌رهاتی ئه‌و پێرێژنه، له زۆر باره‌وه له ئێمه‌ی کورد قه‌وماوه؛ یه‌کیان: بواری زمان و زمانه‌وانی.
ئه‌گه‌ر چاوێک له کتێبخانه‌ی خه‌ڵکانی دراوسێ و ده‌وروپشتمان بکه‌ین، ده‌بینین چه‌ند دارا و ده‌وڵه‌مه‌ندن و تا کوێ ڕۆیشتوون و به کوێ گه‌یشتوون.
بۆ نموونه، بواری فه‌رهه‌نگنووسین: باسی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، دیاره هه‌ر بۆ کردن نابێ! با چاوێ له فارسی بکه‌ین: هه‌ر له‌م سی ـ چل ساڵه‌دا، به ده‌یان فه‌رهه‌نگ و فه‌رهه‌نگی به‌رفراوان و زانستنامه‌ی گه‌وره و بچووکی له هه‌موو بابه‌تێک ده‌رهاتووه؛ یه‌ک له یه‌ک جوانتر؛ یه‌ک له یه‌ک ڕازاوه‌تر. هێندێکیان بووجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان کراوه و هێندێک ته‌نانه‌ت وارخان و عه‌ماره‌تی گه‌وره‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه و به ده‌یان پسپۆڕی زمانه‌وان و وێژه‌وان و مێژووزان و چی و چیوان و چی و چیزانی تر له سه‌ری کار ده‌که‌ن.
ئه‌مجار به‌شی ئێمه؟
ئه‌وه بۆ سی سالآن ده‌چێ هه‌نبانه‌بۆرینه له چاپ ده‌رچووه. له‌م سالآنه چه‌ند جاران، ته‌نانه‌ت به دزیش! چاپ کراوه‌ته‌وه، خوا ئه‌یزانێ؛ به‌لآم بێ زیاد و که‌م! ته‌نانه‌ت ڕێ نه‌دراوه هه‌ڵه چاپییهکانیشی لێ بسڕینه‌وه!
ـ شتی وا چۆن ده‌بێ؟
ـ چۆن وا نه‌بێ؟ وهژاردنهوهی کتێبان خه‌رج له سه‌ر ده‌ستی خاوه‌نی (!) داده‌نێ و خاوه‌نی ههنبانهش پهخشانگایهکه* خۆیشی ته‌واو بۆ ناگه‌ڕێ؛ له کوێ بێنێ خێرات بکا و به خێری خۆی، له‌سه‌رڕا ئه‌و هه‌زار و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه تێکبداته‌وه و دیسان تێکیبخاتهوه؟ خۆ داموده‌زگایه‌کی پشتیوانیشمان نییه چاوی له به‌هره و داهات نه‌بێ و وه‌ک بۆ زمانه‌کانی تر ده‌کرێ، بۆ زمانی کوردیشی بکا و پشتی کاری وا بگرێ. به‌و پێیه، ئه‌وه‌ش که سیوچهند ساڵی پێش ده‌ستی دا، هه‌لێک بوو، هه‌ڵکه‌وت. مه‌سه‌ل ده‌ڵێ: «هۆیه و هه‌ر ئه‌مڕۆیه» چۆن هات؟ هه‌ر وایشه چوو ... هه‌یهوو تا خولێکی تر و ده‌رفه‌تێکی تر!
**
شاعیرێکی فارس ده‌ڵێ: «تاو که ده‌ڕوا ئاوا ببێ، سێبه‌ر شۆڕتر ده‌بێته‌وه» منیش که پێم له ده‌روازه‌ی شێست ناوه و ئاوا بوونم له به‌رچاوه، تازه که‌وتۆته سه‌رم، پاش کاری ئه‌م فه‌رهه‌نگه و ده‌رهێنانی یهکبهرگی و چکۆله‌که‌ی، به یارمه‌تی هه‌واڵان و پشتیوانیی زانستگای کوردستان، له‌و تۆژینگهیهدا، بناغه‌ی فه‌رهه‌نگێکی به‌رفراوان (دائرةالمعارف)ی کوردی داڕێژین و باقی ژیانم خه‌ریکی ئه‌و کاره بم: (ناسنامه‌یه‌کی کورد و کوردستان، برێتی له: زمان، وێژه، هونه‌ر، مێژوو، جوغرافیا، پیشه و پیشه‌سازی؛ به ده‌ق و وێنه و فیلمه‌وه). ده‌زانم بارێکی زۆر قورس و ئه‌رکێکی یه‌کجار گرانه و سنه‌یی گوته‌نی: «هه‌ر به ده‌م ئاسانه». جا ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگه به به‌ری من و بۆ ته‌مه‌نی من «شۆڕ» بێ، هیوام به‌رزه و دڵنیام لاوه‌کان، به مه‌رجی دڵهێنان و لێبڕان، به ئه‌نجامێکی شیاو و شایانی ده‌گه‌یه‌نن.
وه‌هایه، که کانی به هیوا
به‌هارانه لووزه‌و ئه‌به‌ستن به‌ره‌و شاری ده‌ریا
...
له هه‌ر شوێنێ ڕاماوه، داماوه، کاری ته‌واوه!
ئه‌زانێ ئه‌بێ هه‌ر بژێ و باژوێ
تا بژی، تا بمێنێ
هه‌ناوی به هه‌نگاوه
نه‌سره‌وتنه کووله‌که‌ی ڕۆحی ئاوه! ***
براتان: ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی
سنه، ڕه‌شه‌مه‌ی 1396 (2018)
*«په‌خشانگا» بۆ «مطبعه»ی عه‌ره‌بی و «انتشارات» فارسی
**سوی مغرب چو می‌رود خورشید ســایــههــا را درازتــر بـیـنـی «رَهی مُعیری»
***کۆتایی خه‌وه‌به‌ردینه، «سواره»