بەیاننامەی شورای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان سەبارەت بە گۆشار و هەڕەشەکان لەسەر نووسەر و ڕووناکبیری کورد مامۆستا شێرزاد حەسەن
دینت تۆشەی چەم ، مەیلت تۆشەی دڵ
ڕازت تۆشەی گۆش ، مەنزڵ وە مەنزڵ
مەولەوی کورد
مامۆستا شێرزاد حەسەن لە ڕاستیدا سامانی نەتەوەیەکە و هەرجۆرە سووکایەتی و هەڕەشەیێک بۆ سەر ئەو کەسایەتییە هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو گەلی کورد .
ئەم جۆرە هەڕەشانە لە ژێر هەر ناوێک و بە هەر بیانوو و پاساوێکەوە بکرێتە سەر ژیانی نووسەران و ڕووناکبیرانمان کە هەڵگری ئازارەکانی نیشتمان و خەمە مرۆییەکانن، دوورە لە هەر چەشنە یاسا و ڕێسایێکی ئینسانی و وڵامێکی کۆن و سواویشە بۆ پرسیارە تازەکانی سەردەم و هەوڵێکی نەزۆکە بۆ بێدەنگکردنی ئەو دەنگە دلێره ئینسانییانەی کە هەتاکوو دوا پشووش ڕێبواری عەشق و ئازادین .