Forward from: Hêsir
ئەمن بۆ وەک هیچیان نەبووم... بۆ وەک کەسێک ناچم هەتا باوەشم بکەمەوە تێر بە خۆمەوە بگریم... باوەشێکم دەوێ پڕ لە خەون... من ڕاستییەکانی خۆمت پێ نیشان دەدەم تەنانەت ئەوەی لە قووڵترین بەشی بیرم دا مابێتەوە؛ تەنیا وەرە باوەشم پێدا گرە بڵێ بگری لێرەم... لەگەڵ هەموو ترسەکانت لێرەم... لەگەڵ لەرزەکانت... لەگەڵ ڕاچەنین و چەمانەوەت لێرەم... کە لەرزت گرت و هاتی بمری لێرەم... ئەمن لێرەم... بۆ هەمیشە...
درۆیە!
هیچ کەسێک هەتا هەمیشە لای من نییە... ڕۆژێک دەڕۆن... بە مردنیش بێ! دەزانم چارەنووسی من وەهایە کە هەمیشە بەجێ بمێنم... تەنانەت لە رۆیشتندا... کۆتا دەنگێک کە دەیبیسم قیژەکانی خۆمە... لەبەر لێزمەی ئەو بارانەی ناتوانێ گڕی ئەو تەب و کۆخەیە بشارێتەوە... بم شارنەوە... لەو حەشارگەیەدا بم شارنەوە، نامهەوێ بچم؛ نامهەوێ ئاوا بچم... دەمهەوێ بۆ جارێکیش کە بێ هەموو قسەکانم کردبێ... هەمووی خۆم ڕشتبێتەوە دەرێ و بەراوەژوو خۆمم لەبەر کردبێتەوە و بچم.
ئازار لێرە دەست پێدەکا کە دەزانی قسەکانت بۆ کەسێک گرینگە کە لە خەونەکانتدا دەت دیتەوە نەک لە ڕاستییەکاندا... لە سەر شەقام نەبوو... لە کووچەکاندا نەبوو، لە هیچ کوێ هیچ ئاسەوارێکی لێ نەما، تێدا چوو... هەموو چووین... بە فیڕۆ چووین... بە هەموو ئەوانەش دیسان حەولمان دەدا بۆ چ شتێک نازانم؟! شایەد وا فێر کراین...
#ڕۆشەنا
#غەوارە
۲۱۱
@hesirmin