#بیرەوەرییەک لە مامۆستا هێمن و پیرەپیاوێکی لەکی کرماشانی
کاک ئەحمەد شەریفی دەگێڕێتەوە: مامۆستا هێمن هاتبووە کرماشان، ئێوارەیەک ویستمان بڕۆین سەردانی تاقوەسان بکەین، پێش باخچەی شارۆچکەی "مسکن"، پیرەپیاوێک لەسەر عەرەبانەیەک خەیاری ترۆزیی دەفرۆشت و بە دەنگی بەرز بانگی دەکرد: "خەیاری شێنگ سێ گلە میەمە یەی تمەن"
واتە: (خەیاری ترۆزیی سێ دانەی دەدەمە یەک تمەن)
مامۆستا هێمن کە لەم ڕستەیە تێ نەگەیشتبوو، چووە پێش و بە پیرەپیاوەکەی گوت: چ هەرا هەرایەکتە، دەڵێی چی؟!
من زانیم پیرەپیاوەکەش شتێک لە قسەکانی مام هێمن تێ نەگەییشتووە، بۆیە قسەکانی مام هێمنم بۆی کردە کرماشانیی.
کابرا تووڕە بوو و بە دەنگی بەرز هاواری کرد: "بچوو بچوو خاڵوو کوردیی نمەزانی"
واتە: (بچۆ بچۆ خاڵۆ، کوردیی نازانی)
قسەکانی کابراشم بۆ مام هێمن کردە موکریانی. مامۆستا هێمن خێرا پیرەپیاوە لەکەکەی لە ئامێز گرت و ڕایمووسی و پێی گوت: تۆ ڕاست دەکەی، کاتێ کە من لە شێوەزاری تۆ تێناگەم، دیارە کە کوردی نازانم.
"ژوانگەی ئەوین"
❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan