"ژوانگەی ئەوین"


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


شێعری ڕەسەنی کوردی..
بەڕێوبەر☟☟☟☟☟☟
@Ayuob_Selemani

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


#گۆرانی

قوربانی وەفاتم

مامۆستا:نەجمەدین غوڵامی

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


#قوربانی_وەفاتم

#شیعری_مەقام_ساڵح_دیلان

#شیعری_گۆرانی_نالی

#گۆرانی_نەجمەدین_غوڵامی

مەقام:

ئای کێ بێ ئێستا هەواڵ و پەیام
بگەیێنێتە گوێ گۆڕەکەی خەیام

بڵێ ئەی سەرشێت کوشتەی گڕی تەڕ
گەر تێتا ماوە هەندێ نرخ و فەڕ

تۆ له سەر باکەی شووشەکەی شکان
له گەڵ یەزدانا کردت به زۆران

هەڵسەوە بەرەو ئەو ناوە هەڵتووتێ
نەک شووشه شکا وا ڕەز ئەسووتێ

گۆرانی:

ئەو سیلسیلە وا موشکی خەتا نێوی براوە
پڕپێچ و شکەن، خەم بە خەم و حەڵقە کراوە

بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بە جێت هێشتم وەرەوە بۆ جێ ژوان

قوربانی وەفاتم تاماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بەتامتم

لەو لاوێکە لەولاوە بە ئەم لاوە کشاوە
یا یاسەمەنی خاوە بە ڕووی ڕۆژدا ڕژاوە

بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بە جێت هێشتم وەرەوە بۆ جێ ژوان

قوربانی وەفاتم تاماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بەتامتم

یا دووکەڵی جەستەی منە بەو شەمعە سووتاوە
یا ھەوری سیاتارە کە مانیع لە ھەتاوە

بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بە جێت هێشتم وەرەوە بۆ جێ ژوان

قوربانی وەفاتم تاماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بەتامتم

داوێکە لە ڕووی دانەیی خاڵت تەنراوە
زنجیرە لە پێی مائیلی ئەو ڕووتە نراوە

بێرەوە گوڵە گیان ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بە جێت هێشتم وەرەوە بۆ جێ ژوان

قوربانی وەفاتم تاماوە حەیاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بەتامتم

بە دەنگی مامۆستا نەجمەی غوڵامی(👇)


‍ سڵاوێک لە ناخی دڵەوە
ڕازاوە بە بۆنی گوڵ و
تێکەڵ لە گەڵ شنەی بەیانی
ئاراستەی هەموو ئازیزان

ڕۆژتان باش و ژیانتان پڕ لە بزەی خۆشەویستی
هیوادارم ئەمڕۆ سەرەتای بەختەوەری بێت بۆتان

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


🗓ئەمڕۆ: سێشەممە

٦ جۆزەردانی۲۷۲۰ کوردی
٦ خۆردادی ۱۳۹۹ هەتاوی
۳ شەوالی ۱٤٤۱ مانگی
۲٦ مەی ۲۰۲۰ زایینی


"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


#پەند

ئەو کاتەی بەریتانيا هيندستانى داگير كرد بوو، سەربازێکی بەریتانی زللـەیەکی لە هاوڵاتیەکی هيندی دا. هينديەكەش بە بێ ترس ، لە ناو خەڵکەکە بە هەموو توانای خۆی زللـەکەی لە سەربازە بەريتانيەکەی دایەوە ..!
سەربازەکە چوو بۆ لێپرسراوەکەی گێڕایەوە . کە ئەو هیندییە سوکایەتی بە هێزی بەریتانیا کردووە و ، لە ڕووی هەڵچۆتەوە دەبێ سزا بدرێت !
بەڵام لێپرسراوەکەی پێچەوانەی ئەو ، گووتی : بڕۆ 50 هەزار ڕووپیەى بۆ بدەیە و داوای ڵێبوردنیشی لێ بکە!!
بەريتانيەکە بەو هەڵوێستەی بەرپرسەکەی زۆر نيگەران بوو ! بە ناچاری چووە لای هينديەكە و ، داوای لێ بوردنی لێ کرد و 50 هەزار ڕووپیەکەشی دایە .
هينديه كه لەبەر زۆری پارەكەی ، هەڵوێست و زللـە لێدانی ئینگلیزەکەی له بيرچۆوە !
بەو 50 هەزاره زۆر دەولەمەند بوو . چونكه پارەيەكى زۆر بوو و ، لەو سەردەمەی دا ، پێی دەوڵەمەند بوو و ،بوو به سەرمايه دار . چەند پاسەوانێكى لەخۆی کۆکردەوە . دوای چەند ساڵێک لێپرسراوه بەریتانیەکە ئەو هەڵوێستەی هەر لە بير مابوو، سەربازەکەی بانگ کرد و ، گووتی : لەبیرتە چەند ساڵیک پێش ئێستا ئەو کابرا هیندیەی کە ئێستا وا دەوڵەمەندە ، زللـەیەکی لە تۆودا ؟
سەربازە بەريتانيەكه گووتی : هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە!!
لێپرسراوەکەی گووتی : تۆش ئەوڕۆ بڕۆ لەبەر چاوی خەڵكيكى زۆر و ، بازرگان و دەوڵەمەندەکانی دەور و بەری بە هەموو هێزت زلـلەیەکی لێ بدە!!
سەربازەکە گوتی : ئاخر ئەو لە کاتێکدا خاوەنی هیچ نەبو و ، زوريش هەژار بوو ! لێی قبووڵ نەکردم ، کە زللـەم لێی دا ، ئێستا خاوەن پاسەوان و سەروەتە هەر دەمکوژێ !!
لێپرسراوەکە گوتی :بڕۆ ؛ مەترسە ؛ ناتكوژيت!!
سەربازەكه رويشت و ، له ناو کۆمەڵێک خزمەتکار و پاسەوان و پياوماقولدا بە هەموو توانای خۆی زللـەیەکی لە هينديەكەی دا !!؟
بەڵام هينديه كە نەك هەرهيچى نەگوت ، تەنانەت نەوێرا سەيريشى بكات !!
سەربازەکە سەری سوڕما ! گەڕايهوە بۆ لای بەرپرسەکەی و ، نەقلەکەی بۆ گێڕایەوە ..
گوتی : ئەو هينديه لە یەکەمجاردا کە زۆر هه ژاربوو زللـەى منی پێ قبوڵنەکرا!!
کەچی ئەوڕۆ بەو هەموو سەروەت و سامان و پاسەوانەوە ، زۆر بێ دەسەڵات دەرکەوت

لێپرسراوەکە گوتی : ئاخر يەكەم جار هیچ شتێکی نەبوو ، جگە لە کەرامەت ! بۆيه قبووڵی نەبوو تۆ کەرامەتی بشکێنی ..
بەڵام دووەم جار هەموو شتێکی هەبوو کەرامەت نەبێ ، کە بە 50 هەزار ڕووپیە فرۆشتى !
ئيستا كەرامەتى نەماوە و ، لە جیاتیان سامانی هەیە ! ناشیەوێ سامانەکەی لە دەست بدات !
بۆیە هەرچی لێی بکەیت سەری شۆڕ دەکات !
وەک ئەمرۆی ئێمە ، کە هەزاران کەسی بێ کەرامەت هەیە لە پێناو لەدەست نەدانی سامانەکانیان ، ئامادەن کەرامەتی هەزاران کەسی زۆر کەرامەتدار بشکێنن ..

‏" وەرگیراوە "

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


Репост из: Bestoonـــmazharpour
بۆ زاڵ بوون بە سەر تاڵی ژیانـا
هەنگاوەڪانم بەرەو لووتڪەی
چیاڪان هەڵدەگرم....
بێستوون
@bestoon_mazhar


#گۆرانی

جەژنەن شاییەن

مامۆستا:ناسر ڕەزازی

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


#جەژنەن_شاییەن

شیعر : مامۆستا مەولەوی

وتـــنـــی : مامۆستا ناسر ڕەزازی

🎼🎼🎼🎼🎼🎼🎼🎼🎼🎼


ئاماوە وەهار ، وەهاری شادیی
بۆی عەتر نەسیم غونچەی ئازادی

جەژنەن شاییەن موبارەک بادەن
باڵای قیبلەکەم چۆن گۆڵان شادەن

خێڵ‌خانەی خەفەت باربەنیش کەردەن
مەینەت ڕوو نیان وە ماوای مەردەن

جەژنەن شاییەن موبارەک بادەن
باڵای قیبلەکەم چۆن گۆڵان شادەن

بەزم وشەوق وعەیش نە دەروون جەمەن
ئانە هیچ نەبۆ نە دەروون خەمەن

جەژنەن شاییەن موبارەک بادەن
باڵای قیبلەکەم چۆن گۆڵان شادەن

ئینە نەتیجەی دیای باڵای تۆن
نیشانەی ویساڵ خاڵێ ئاڵای تۆن

جەژنەن شاییەن موبارەک بادەن
باڵای قیبلەکەم چۆن گۆڵان شادەن


بە دەنگی مامۆستا ناسر ڕەزازی(👇)


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
سڵاوێڪ پڕ لە هەست،
شەڵاڵــی بۆنی ریحان،
لەگەڵ کازێوەی بەرەو بەیان
پێشڪەشی ئێوەی ئازیز و
هەرچی ڪوردی بە شەرەفە.

بەیانیتان باش و ڕۆژتان پڕ لە دەستڪەوتی باش و بە نرخ هــاوڕێیانـم.


"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


🗓ئەمڕۆ: دووشەممە

٥ جۆزەردانی۲۷۲۰ کوردی
٥ خۆردادی ۱۳۹۹ هەتاوی
۲ شەوالی ۱٤٤۱ مانگی
۲٥ مەی ۲۰۲۰ زایینی


"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


ڕۆژی جەژن و خۆشییە
تێپەڕبوو ڕۆژی دەرد وخەم

هات شنەی ڕەحمەت بەجارێک
ڕایڕفاند و بردی تەم

مامۆستا هێمن

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


#جێژن

جێژنی هات
مانگێک تینوویەتی و برسیەتی
ئاخ
بۆ جێژنی سەدان ساڵەی کۆیلەتی

ئەییووب سلێمانی(کەژوان)

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


#گۆرانی

جەژنانە

بارزان مەحموودیان

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


وێڕای سڵاو و ڕێزێکی تایبەت
جێژنی ڕەمەزان لە سەرجەم ئەندامانی ئەمەگناسی "ژوانگەی ئەوین" پیرۆز بێ، هیوادارم ئەو جێژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و کۆتایی هاتنی برسیەتی و تینوویەتی و بێ پێڵاوی و بێ بەرگی جەماوەری سک قوپاو و لێو وشکی گەلەکەمان
بە هیوای جێژنی مرۆڤایەتی،
جێژنی یەڪسانی،
جێژنی ڕزگاری،

براتان ئەییووب سلێمانی


🗓ئەمڕۆ: یەک شەممە

٤ جۆزەردانی۲۷۲۰ کوردی
٤ خۆردادی ۱۳۹۹ هەتاوی
۱ شەوالی ۱٤٤۱ مانگی
۲٤ مەی ۲۰۲۰ زایینی


"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


#حسێن حەمیدی - بۆکان

مام حاجیەک هەموو ڕەمەزانێک ۳۰ دەنک مێوژ دەکاتە گیرفانی و هەموو ڕۆژێکی ڕەمەزان تێپەڕدەبێت دەنکێکی دەخوات بۆ ئەوە ی بزانێت چەند ماوە بۆ جێژن؟
ڕۆژێک جلەکانی هەڵەواسێ...
حاجی ژن ڵە ناکاو دەستی بەر جلەکانی دەکەوێت و مێوژەکە دەبینێ و دەڵێ کوێربم نەمزانی حاجی حەزی لە مێوژە،دەچێ یەک چەنگی پڕ مێوژ دەکاته گیرفانی مام حاجی،دوای چەند ڕۆژێک ...جەماعەت لێی دەپرسن مام حاجی چەند ڕۆژی ماوە بۆ جێژن؟!..ئەویش دەست دەکا بە گیرفانیا و ئەو هەموو مێوژە دەبینێت و دەڵێ...
بە خوا به حسابی مێوژەکە بێت ئەمساڵ چاوتان به جێژن ناکەوێت!


"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


#بیرەوەرییەک لە مامۆستا هێمن و پیرەپیاوێکی لەکی کرماشانی


کاک ئەحمەد شەریفی دەگێڕێتەوە: مامۆستا هێمن هاتبووە کرماشان، ئێوارەیەک ویستمان بڕۆین سەردانی تاقوەسان بکەین، پێش باخچەی شارۆچکەی "مسکن"، پیرەپیاوێک لەسەر عەرەبانەیەک خەیاری ترۆزیی دەفرۆشت و بە دەنگی بەرز بانگی دەکرد: "خەیاری شێنگ سێ گلە میەمە یەی تمەن"
واتە: (خەیاری ترۆزیی سێ دانەی دەدەمە یەک تمەن)
مامۆستا هێمن کە لەم ڕستەیە تێ نەگەیشتبوو، چووە پێش و بە پیرەپیاوەکەی گوت: چ هەرا هەرایەکتە، دەڵێی چی؟!
من زانیم پیرەپیاوەکەش شتێک لە قسەکانی مام هێمن تێ نەگەییشتووە، بۆیە قسەکانی مام هێمنم بۆی کردە کرماشانیی.
کابرا تووڕە بوو و بە دەنگی بەرز هاواری کرد: "بچوو بچوو خاڵوو کوردیی نمەزانی"
واتە: (بچۆ بچۆ خاڵۆ، کوردیی نازانی)
قسەکانی کابراشم بۆ مام هێمن کردە موکریانی. مامۆستا هێمن خێرا پیرەپیاوە لەکەکەی لە ئامێز گرت و ڕایمووسی و پێی گوت: تۆ ڕاست دەکەی، کاتێ کە من لە شێوەزاری تۆ تێناگەم، دیارە کە کوردی نازانم.

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


#گۆرانی

ئای چەندەم خۆش ئەوێ

مامۆستا:ناسر ڕەزازی

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan


#ئای_چەندەم_خۆش_ئەوێ

شیعر : مامۆستا عەلی مەردان

وتنی : مامۆستا ناسر ڕەزازی


🎼🎼🎼🎼🎼🎼🎼🎼🎼🎼🎼


ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ
خۆ تۆ بەرزی نەخشینی
وەک سۆنە و کۆتر و کەوێ
دەروونم پڕە لە ژان
فرمێسک ئەڕژێ لە چاوان
پشتم شەق بوو چەماوە
هەر وەکوو کەمەی گۆچان

ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ
لێرە بێ یا کوو لەوێ
دڵەکەم هەر لەیلای ئەوێ

لێوانت پەڕەی گوڵە
نێوقەد دەڵێی شمشاڵە
باڵا بە بەرزیی ئاڵا
تەمەنت چواردە ساڵە

ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ
قەت نانەووم ساتێ شەوێ
لێم حەرام خواردن و خەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوی
وای چەندەم خۆش ئەوێ

دەروونم پڕە لە ژان
فرمێسک ئەڕژێ لە چاوان
پشتم شەق بوو چەماوە
هەر وەکوو کەمەی گۆچان
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ

لێرە بێ یاکوو لەوێ
دڵەکەم هەر لەیلای ئەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ

بە دەنگی مامۆستا ناسر ڕەزازی(👇)


ســڵاو هاوڕێیانی خۆشەویست
بەیانی و ڕۆژتان باش.

هیوادارم ئاونگی ڕەنگینی بەیان ڪە سووچێ لە نیگاے هەقە، بڕژێ بەسەر دڵی مێهرەبانی تەواوے دۆستاندا و
بە دڵێڪی شادەوە هەنگاو هەڵێنن بۆ پێشوازے لە جێژنی گەورەی ڕەمەزان...

"ژوانگەی ئەوین"

❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan

Показано 20 последних публикаций.

337

подписчиков
Статистика канала