وەڵامی گومانەڪانی مولحیدەڪان


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


#پشتیوان_بەخوا_لێڕە_دڕۆی_فێلی_مولحیدان_هەڵ_دەماڵین .

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


پرسیار:
ئایا چۆن وەڵامی ئەم پرسیارەی شەیتان بدەینەوە: كێ‌ خوای دروست كردووە ؟‏

وەڵام:
بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. ئەگەر شەیتان بەم پرسیارە وەسوەسەی كرد بۆ كەسێك ئەوا با پەنابگرێت بە خوا، خوای پایەبەرز ‏فەرموویەتی ‌‏: [وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنْ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ] ‌‎ ‌‏(فصلت).‏ واتە: ئەگەر شەیتان وەسوەسەی بۆت كرد و خراپەی بۆت رازاندەوە و تەمبەڵی كردیتەوە لە چاكەكردن و ‏هانی دایت ‏بۆ تاوان كردن ئەوا پەنا بگرە بە خوا چوونكە خوا بیسەر و زانایە.‏ وە پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏ ‏) فێری كردووین كەوا فێڵی شەیتان ڕەتبكەینەوە و بڵێین: ((آمَنْتُ بِاللَّهِ وَبِرُسُلِهِ، ‏اللَّهُ أَحَدٌ، اللَّهُ الصَّمَدُ، لَمْ يَلِدْ، وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ)).واتە: ئیمانم هەیە بە خوا و پێغەمبەرانی، خوا ‏تەنهایە، خوا پێویستی بە كەس نییە و هەموو ‏دروستكراوێكیش پێویستی بەو هەیە، لە كەس نەبووە، و كەسیشی لـێ‌ ‏نەبووە، و هیچ هاوشێواز و هاووێنەی ‏نییە.‏ ئەنجا با سێ‌ جار تف بكات بە لای چەپیدا، و پەنا بگرێت بە خوا لە شەیتان، و وازیش بێنێت لەو ‏وەسوەسە و گومانە ‏و بیری لێنەكاتەوە، ئەمانە هەمووی ئەو وەسوەسەیە ناهێڵێت.‏ ئەمە پوختەی ئەو فەرموودە صەحیحانەیە كە لەم بارەیەوە هاتوون لە [صحيح البخاري رقم: (3276) وصحيح مسلم رقم: ‌‏(134) ومسند أحمد رقم: (25006) وصحيح أبـي داود رقم: (4722) ] دا.‏ وە پێویستە بوترێت: خوای گەورە دروستكارەو دروستكراو نییە، بۆ زیاتر نزیك بوونەوەی ئەم ‏شتە لەبیرو هۆشماندا ‏دەڵێین: ژمارە دوو ژمارە یەك لەپێشیەوەیەتی، وە ژمارە یەك هیچ شتێك لە ‏پێشیەوە نییە، خوای گەورە تاك‌و تەنهایەو ‏هیچ شتێك لە پێشیەوە نەبووە، هەروەك پێغەمبەری ‏خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ دەفەرمووێت: ‏ ‏(اللهُمَّ أَنْتَ الأَوَّلُ فَليْسَ قَبْلكَ شيء). (رواه مسلم وأبو داود والترمذي وابن ماجة وصححه الشيخ الألباني في: صحيح ‏الجامع الصغير: 4424)‏ واتە: خوایە تۆ لەسەرەتاوە هەر بوویت‌و هیچ شتێك لە پێش تۆوە نەبووە. ‏ ‏ وە خوای گەورە دەفەرمووێ: [ هُوَ الأَوَّلُ وَالآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ] ‌‏ [الحديد: 3] .‏ ‏ واتە: هەر خوای گەورەیە كە یەكەمین‌و دواهەمینە، وە ئاشكراو نهێنی دەزانێت، وە ئەو بەهەموو ‏شتێك ئاگادارە.‏ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ


................................................
(عیلمانییەت و ئەخلاق)

عیلمانییەت لە زۆر وڵاتی موسڵماناندا، سنورەکانی جیاکردنەوەی دین لە دەولەت( = العلمانية الجزئية) تێیپەڕاندوە، گەیشتوەتە قۆناغی جیاکردنەوەی مرۆڤ لە ئەخلاق ( = العلمانیة الشاملة).

زۆربەی هەڵگرانی ئەم عیلمانییەتە، وەکو پڕوژەیەکی فیکری دژە ئیسلام تەماشای عیلمانیەت ناکەن، بەڵکو بە نەفامی کاری بۆ دەکەن لە پێناو بەرژەوەندی شەخصي یان سیاسی، کەمێکیش لەمانە بە باشی لە پرۆژەکە تێدەگەن، بە فێلبازی بڕیارەکانیان دەسەپێنن، دەزانن ڕێگر لە بەرامبەر ئاواتەکانیان ئیسلامە، جەنگیش لە نێوان ئیسلام و ماسونییەتە!

نەفام و فێلباز لە کادیرانی عیلمانیەت، بە هەمان شێوە قسەدەکەن، باری دارایی باشیان و پڵەی دەسەلات، وادەکات خەڵک و خزموکەس گوێبیستیان ببن! کە دەڵێن:
(نوێژ و رۆژوو ...هتد، حەقی خودایە؛ ئەگەر کەسێک نەیکات، خودا ئەڕحەم الراحمینە، بەلام پێویستە ڕێز لە سەربەستی بەرامبەر بگیرێت، موڵک و ماڵی گشتی بپارێزرێت، ئەمە حەقی خەڵکە و تەنها ئەمە ئەخلاقە!)...

ئەگەر ئەوان لە خۆیان تێنەگەن، ئێمە لە ئەوان و دەستە ڕەشە ماسونییەکانی پشتیان تێدەگەین، دەیانەوێت، مرۆڤ بەتایبەت مرۆڤی موسڵمان پەیوەندی بە خوداوە نەمینێت (نۆێژ نەکات) لە ئیسلام و قورئان دابڕێت، تاوەکو کوێلاتیان بۆ بکات، بە هزرە بۆگەنەکەیان بڵێت ئەشەدوبیلا وایە، چ ب زمانی حال یان بە زمانی قال ... .

چونکە ئەم دابراوە بە ئاسانی قەناعەتی دێت کە ریبا بازرگانییەکە هەردوو لا ڕازین بۆچی حەرام بێت؟ بەڵکو زینا کاتێک تاوانە کە لایەک بەسەر لای دووەمدا بسەپێنێت!

ئەوەندە نابات نیقاب و باڵاپوشی ئافرەت لای دەبێتە جێی شەرمەزاری، جاربەجاریش باسی جێندەر و یەکسانی دوو ڕەگەزەکە دەکات، تادەگاتە قەناعەتکردن بە ڕێگادان بە زەواجی هاوڕەگەزی، بەبیانووی ئەوە کە شارستانیەتی ئەمڕۆ هەموو سەربەستێک دەپارێزێت، ئێمەش پێویستە بەشێک بین لەم شارستانیەتە، تاوەکو بە مافەکانمان بگەین...!!

ئەمە حاڵی کەسێکە، کە یەکەم جار عیلمانیەتی شامیلە؛ قەناعەتی پێکردووە، کە ئەگەر نۆێژ نەکات بۆی هەیە؛ چونکە خودا ئەڕحم الڕاحمینە!

لە کوتاییدا

برای موسڵمان بزانە شەڕەکە ترسناک و گەورەیە، نەلێی پەیوەندی بە منەوە نییە، بەڵکو ئامانجی شەڕەکە ئەتۆی! دەیانەوێت پشت لە ڕێبازی پێغەمبەران بکەیت، بۆ هەر ڕێبازێکی دیکە، کە گشتیان ڕێبازی شەیتانن، لە بەرژەوەندی دوژمنانی ئیسلامن.
................................................
سەرچاوەکان:
°ئایەتی (٢٠٨)ی سورەتی (البقرە).
°موسوعة (اليهود و اليهودية و الصهيونية - النسخة المطولة -)(١/ ٢٠٩ - ٢١٧ مبحث العلمانية الشاملة) تأليف عبد الوهاب المسيري.
................................................


Репост из: كەناڵی مامۆستا علي خان
ئه‌ڵمانیا به‌ ڕه‌سمی ڕسته‌ی "إن شاء الله Inschallah"ى خسته‌ ناو قاموسی “دودن”ه‌وه‌ كه‌ فه‌رهه‌نگێكی كۆنی زمانی ئه‌ڵمانیه‌، وبه‌ وشه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ناساندی، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانێكی زۆری ئه‌ڵمانیا به‌ كاری ده‌هێنن.
لای خۆشمان ئه‌یانه‌وێت ئه‌و وشانه‌ی كه‌ سه‌دان ساڵه‌ هه‌یانه‌ زیاتر له‌ هه‌زار ساڵه‌ كورد به‌ كاریان جا ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن.
له‌ به‌رامبه‌ریش دا چی له‌ شوێن دا دا بنێن؟ وشه‌ی كوردی؟ شه‌ڵا! به‌ڵكو وشه‌ی بیانی وئینگلیزی!
ڕاسته‌ عه‌لمانیه‌ت خراپه‌ به‌ڵام وه‌ڵاهی عه‌لمانی كوردی له‌ چاو عه‌لمانی ئه‌وروپی وه‌كو شتی صینی وشتی یابانی وایه‌... له‌گه‌ڵ ڕێزم دا... .


شیخ رسلان دەڵێ

رۆژێ دوو تەکفیری لەلای یەک دانیشتبوون

مێشێک هات ئازاری یەکیانی دا
تەکفیریەکە وتی بەهاوەڵەکەی دەزانی ئەو مێشە کافر بوو😳 وتی بۆ وتی چونکە ئازاری موسلمانی داوە ئازار دانی موسلمانیش کوفرە

هاوەڵەکەی وتی نا من تەکفیری ناکەم وتی مادام ئەو مێشە کافر ناکەی تۆش کافری..

لەسەر قاعیدەی من لم يكفر الذباب فهو كافر


١١ ڕۆژ پشووەکەی سەری ساڵ بۆ کێبوو؟

کارمەندێکی فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوی کردەوە کە لە ئێستادا ١٣٠ وەزیرو ڕاوێژکارو پەرلەمانتارو بەڕێوەبەری گشتی لە ئەوروپاو ئەمریکاو تورکیاو چەند وڵاتێکی عەرەبین بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ لەگەڵ خێزانەکانیان.

له‌وانه‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ خێزانه‌وه‌ له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌كه‌ی له‌ ئه‌وروپان .
58 په‌رله‌مانتارو 30 وه‌زیرو بریكارو راویژكار و به‌ریوه‌به‌ری گشتی لەئەوروپان.
٤ وەزیر لە لوبنانن و ٣ راوێژکار لە تورکیا.

تۆی هاوڵاتی لەکام وڵات پشووی سەری ساڵ بەسەر دەبەی؟


انەى پێش ئەمانیش درۆ و بوختانیان هەڵدەبەست، هەتا تووشى بەڵاى ئێمە بوون و سزاى ئێمەیان چەشت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیارى و زانستێكى خواییتان لەلایە، تا نیشانمان بدەن و بۆمان دەربخەن ؟ ئێوە شوێنى هیچ شتێكى تر ناكەون جگە لە گومان، و هیچ شتێكى تر ناكەن مەگەر ئەوە نەبێت كە درۆ دەكەن.
خواى گەورە ڕوونى كردووەتەوە كە ئەوانەى قەدەر دەكەن بە بیانوو لەسەر هاوەڵ بڕیاردانەكانیان، پێشتر خەڵكى تر هەبوون وەكو ئەوان بەرنامەى خوایان بە درۆ خستووەتەوە، و بەردەوام بوون تاوەك سزاى خواى گەورەیان چەشت، ئەگەر بڕوبیانووەكانیان ڕاست بوایە خواى گەورە سزاى نەدەدان، پاشان داوا لە پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم دەكات، داوایان لێ بكات بەڵگە بخەنە ڕوو لە سەر ڕاستى و درووستى بڕوبیانووەكانیان، و ڕوونى دەكاتەوە كە هیچ بەڵگەیەكان نیە.
3. قەدەر نهێنیەكى شاردراوەیە، جگە لە خواى گەورە كەس نایزانێت تاوەكو ڕوونەدات، باشە كابراى سەرپێچیكار و تاوانبار چۆن زانى خواى گەورە سەرپێچى و تاوانى لەسەر نووسیوە تاوەكو ئەنجامى بدات ؟ ئایا ناكرێ چاڪە و گوێڕایەڵی لەسەر نوسی بێت؟ ئەی باشە بۆ لە جیاتی سەرپێچی و تاوان گوێڕایەڵی و چاڪە ناڪات و بلێت: اللە چاڪە و گوێڕایەڵی لەسەر نووسیوم ؟..
4. خوا فەزڵ و ڕێزی مرۆڤی داوە بەسەر زیندەوەرەكانی تردا ، ئەمەش لە ڕێگای ئەو ژیری و تێگەیشتنە ( عقل وفهم ) ی کە پێی بەخشیوە ، وە هەروەها لە ڕێگای ناردنی پێغەمبەران و کتێبە ئاسمانیەکانەوە ، ڕێگای چاکە و خراپەی بۆ روون کردووەتەوە و ، و ویست و تواناشی پێبەخشیوە ، کە دەتوانێت یەکێک لەو دوو ڕێگایە بۆ خۆی هەڵبژێرێ ، باشە بۆچی کابرای سەرپێچیکار ڕێگای خراپە هەڵدەبژێرێت و ڕێگای چاکە هەڵنابژێرێت ؟ ئایا ئەگەر ئەو کەسە بیەوێت گەشتێك بکات ، ڕێگایەكیان ئارام و بێ ترس ، ڕێگایەکیان ترسناك ، ئایا کامیان دەگرێتە بەر ؟؟
بێگومان رێگا ئارام و بێ ترسەکە دەگرێتە بەر، ڕێگاکەی دی ناگرێتە بەر بەبیانووی ئەوەی کە خوای گەورە لەسەری نوسیووە ، بێگومان ئەگەر ترسناکەکە بگرێتە بەرو بلێت : خوای گەورە لەسەری نوسیووم ، ئەوە خەڵك بەگێل و گەمژە و شێت لە قەڵەمی دەدەن.
بۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤ ڕێگای چاکە بگرێته بەر ، و خۆی هەڵنەخەڵەتێنێ بەگرتنەبەری ڕێگای خراپە بەبیانووی ئەوەی کە خوای گەورە لەسەری نوسیوە.
دەبینین مرۆڤ هەموو ڕێگایەك دەگرێتە بەر بۆ دەستهێنانی رزق و ڕۆزی ، و لە ماڵدا دەست و ئەژنۆ دانانیشێت و پشت بە قەدەر ببەستێت ، ئەی باشە جیاوازی چیە لەنێوان هەوڵ و کۆشش بۆ دونیا و هەوڵ و کۆشش بۆ قیامەت؟
شتەکە زۆر ڕوونە ، بەڵام هەوا و ئارەزوو ، مڕۆڤ کەڕو کوێر و ڵال دەکات_خوای گەورە پەنامان بدات _آمین..


#وەڵامدانەوەى چەند پرسیارێك لە سەر "قەدەر"
بسم الله الرحمن الرحيم
بابەتى قەدەر یەكێكە لەو بابەتانەى كە لاوان پرسیارى زۆرى لە سەر دەكەن و گومانیان هەیە تیایدا، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم نەهى كردووە لە ناكۆكى و مشت و مڕ لەم بابەتە هەستیارەدا، زۆر ڕۆچوون لە بابەتى قەدەردا، مرۆڤ بەرەو تیاچوون دەبات.
كاتێك پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئەوەى بە هاوەڵان فەرموو: كە هەركەسێك جێگاكەى لە بەهەشت و جێگاكەى لە دۆزەخدا نووسراوە، هاوەڵان فەرموویان: ئایا پشت نەبەستین بەوەى كە لە سەرمان نووسراوە و واز لە كاركردن بهێنین، ئەویش صلى الله عليه وسلم فەرمووى: " اعملوا فكل میسر لما خلق له " پاشان پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئەم ئایەتانەى خوێندەوە:
[ فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى * وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى * وَأَمَّا مَنْ بَخِلَ وَاسْتَغْنَى * وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى ] (اللیل: 5 - 10) [ رواه البخاری ] .
واتە: جا ئەوەى دەبەخشێت و پارێزگار و لە خواترسە، و بڕواى پتەوى بە پاداشتى چاك و پتەوى خوایى هەیە، ئەوە ڕێگاى چاكە و چاكەكارى بۆ ئاسان دەكەین و سەرئەنجام دەیخەینە خێر و خۆشیەوە، بەڵام ئەوەى ڕەزیل و دەست نوقاو بێت و خۆى بێ نیاز بزانێت و (ڕەزامەندى خوایى مەبەست نەبێت)، و بڕواى نەبێت بە پاداشت و بەهرەى چاكى خوایى و بە درۆى بزانێت، ئەوە ڕێبازى تەنگانە و ناخۆشى بۆ ئاسان دەكەین و سەرئەنجام بە دۆزەخى دەگەیەنین.
پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ڕێگەى پێ نەدان پشت بەوە ببەستن كە لەسەریان نووسراوە و واز لە كاركردن بهێنن، چونكە ئەوەى ناوى لە كۆمەڵى بەهەشتیەكان نووسرابێت، ناچێتە بەهەشتەوە تاوەكو كردەوەى ئەوان ئەنجام نەدات، وە ئەوەى ناوى لە كۆمەڵى دۆزەخیەكان نووسرابێت، ناچێتە دۆزەخەوە تاوەكو كردەوەى ئەوان ئەنجام نەدات.
كاركردن بە دەست مرۆڤ خۆیەتى، و خواى گەورە ویست (الإرادة‌) و توانا (القدرة‌) ى پێ بەخشیوە بۆ ئەنجامدانى كارەكانى، بۆ نموونە بیەوێ گەشت بكات دەیكات، و ئەگەر حەزى لێ نەبێت نایكات، ئەنجامدانى كردەوەى چاك و خراپیش بەهەمان شێوە بەندە بە ویست و ئارەزووى خۆى دەیكات.
وەڵامدانەوەى چەند پرسیارێك لە سەر قەدەر
یەكەم: ئەوەیە كە: مرۆڤ بە ویست و تواناى خۆى كارەكانى ڕادەپەڕێنێت بە بێ ئەوەى هەست بەوە بكات كەسێك زۆرى لێ دەكات، باشە ئەمە چۆن لەگەڵ ئەوەدا دەگونجێت كە دەڵێن هەموو شتێك بە قەزا و قەدەرى خوایە ؟
وەڵام: ئەگەر بیربكەینەوە لە كاركردن و جووڵەى بەندەكان، بۆمان دەردەكەوێت كە لە دوو شتەوە سەرچاوە دەگرێت:
یەكەمیان: ویست (الإرادة‌)
دووەمیان: توانا (القدرة)
ئەگەر ئەم دووانە نەبن كردەوەش بوونى نابێت، ویست و تواناش لەو شتانەن كە خواى گەورە درووستى كردوون، چونكە ویست لە هێزى ژیریەوەیە، و تواناش لە هێزى جەستەوەیە، و ئەگەر خواى گەورە بیەوێ عەقڵ لە مرۆڤ دەسێنێتەوە بەمەش ویستى نامێنێت، یان تواناى لێ دەسێنێت، ئەو كاتە مەحاڵە بتوانێت كردەوە ئەنجام بدات.
بۆیە ئەگەر مرۆڤ سووربوو لەسەر ئەنجامدانى كارێك، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەزانین كە خواى گەورە ئەو كارەى ویستووە و دیارى كردووە، چونكە ئەگەر نەیویستایە ئەوا نەیدەهێشت كەسەكە كارەكە ئەنجام بدات یان ڕێگرێك (مانع) ى بۆ درووست دەكرد كە بە هۆیەوە نەیتوانیایە كارەكە جێبەجێ بكات.
بە كابرایەكى دەشتەكیان ووت بە چى پەروەردگارت ناسى ؟ ئەویش ووتى: (بنقض العزائم و صرف الهمم).
دووەم: خواى گەورە چۆن سزاى كەسێك دەدات لەسەر ئەنجامدانى تاوان و سەرپێچیەك لە كاتێكدا كە هەر خۆى لەسەرى نووسیوە و هەردەبێت ببێت ؟
وەڵام: وەڵامى ئەم پرسیارە بەچەند خاڵێك دەدەینەوە
1. ئەو كەسەى ئەم پرسیارە دەكات، ئەى بۆ ناڵێت بۆچى خواى گەورە پاداشتى كەسێك دەداتەوە لەسەر كردەوەیەك كە خۆى لەسەرى نووسیوە و هەردەبێت بیكات، چونكە دادپەروەرى (عدل) نیە تۆ قەدەر بكەیت بە بیانوو و بەڵگە بۆ ئەنجامدانى سەرپێچیەكان و نەیكەیت بە بەڵگە و بیانوو لە كاتى ئەنجامدانى گوێڕایەڵى و كردەوە چاكەكاندا.
2. خواى گەورە ئەم بڕوبیانووەى پووچەڵ كردووەتەوە لە قورئاندا، و بە قسەى بێ زانستى لە قەڵەم داوە، و فەرموویەتى:
[ سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلا آبَاؤُنَا وَلا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّى ذَاقُوا بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلاَّ تَخْرُصُونَ ] [ الأنعام: 148 ] .
واتە: لەمەودوا هاوەڵ بڕیاردەرەكان دەڵێن: ئەگەر خوا بیویستایە هاوەڵمان بۆ بڕیار نەدەدا !! باو و باپیرانیشمان هاوەڵ بڕیاردەر (مشرك) نەدەبوون !! هیچ شتێكیشمان لە خۆمان حەرام نەدەكرد !! (ئەمانە هەمووى قسەى بەتاڵە و هەرگیز خواى گەورە زۆر لە كەس ناكات بۆ باوەڕهێنان یان بێباوەڕى) هەر بەو شێوەیە ئەو


Репост из: جـیـهانی ووشـەکـان
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
وشهد شاهد من أهلها! دان پێدانان بە فەشەلی دەعوەکەیان ( یەکگرتوو) و ڕاستیەکیش لەسەر بڵاو بوونەوەی دەعوەی سەلەفی لە زاری خۆیانەوە!




( مالکم کیف تحکمون ) ؟؟!
ئەوانەى شوین ئاینى ئیسلام کەوتون باوەریان بەوە هەیە بۆ پیاو هەیە تا چوار خیزانى هەبیت بەمەرجى عەدالەت شانازیشى پیوە دەکەین، بەڵأم تیبینى وشەى ( پیاو) بکە !!
ئەمە کاریکى شەرعیە کە خۆفرۆش و چەپەکان لەگەل نەفامەکان پیی رازى نین.
وە خۆیشیان ئەهلى ئەوە نین ....
ئینجا هەرکەسیک ٣ژنى هەیە بۆحەسودى پى دەبەیت ئەوە فەزلى خوایە بەسەریەوە.
یان خانوى ٣قاتى هەیە - کەلەمەشدا راست ناکەیت - کەى کیشەى تۆیە ئەگەر پارەى تۆو باوکتى بردووە و خانوى پیکردووە برۆشکات بکە لەدادگاو حەقى خۆتانى لى وەربگرنەوە ئیتر لەسەر ئەم کەنال و ئەوکەنال ئەونە گارە گار مەکەن وەک مریشکى نەخۆش !!
وە وەک کەسى بەنج کراو یان نەخۆش قسە مەبزرکینن ..
( اذا لم تستحي فاصنع ماشئت )
بەریوەبەرى کەنالى ئامۆژگارى ریزدار دکتۆر عبداللطيف سەیارەى درعى نییە بەکاتى ئیستا کەتۆ قسەت تیداکردووە و درۆتکرد .
بەلام ئەوکاتەى هەى بوو ماوەیەکى دیارى کراوبوو - ئەگەرچى هەیشى بیت هەتا رۆژى مردن هیچ ناشەرعى تیدانییە و زۆریش ئاساییە تەنها لاى نەفام و داخ لەدلەکان نەبیت - بەلام ئەوە ٣بۆ٤سالە ئەو سەیارەیەشى نەماوە کە بەشیکى زۆرى بەقەرزکردرابوو، دیارە هاورى سامان خەوتووە و ئاگاى لەخۆى نییە و ٤سال لە دواى خەلکیەوەیە و رەنگە ئەوماوەیە لەحالەتى سربوندابوبیت !!
ئەمانەى لەکوى هینا : ئەوەى کەنالى پى بەریوە دەچیت پارەى موسلمانانە.
ئەوەیشى هەى خۆیەتى وەک هەموو کەسیکى تر فەرمان بەرى حکومەتە.

لەکۆتایدا :
داواکارم لە کەنالى ئامۆژگارى و بەریوەبەرى کەنالى ئامۆژگارى
کە دەعوا قەیدبکەن لەسەر ئەو کەنالە و ئەو بەناو مەلایە و تەنانەت لەسەر پیشکەشکارەکەیش کە وەک سوکایەتى پیدەکەنیت بەوەى کە هاورى سامان دەلیت : ٣ژنى هەیە و خانوى ٣قاتى هەیە .....
هەتاوەکو چیتر سنور بەزینى بەرامبەر بە کەنالى ئامۆژگارى و بەریوەبەرەکەى نەکریت ....

والحمدلله رب العالمین
وصلى الله وسلم على نبینا محمد
براتان
زانا عثمان پینجوینى
٢٩- ربیع٢- ١٤٤١ هـــ
٢٦- ١٢- ٢٠١٩


وەڵامیک بۆهاورى سامان ى nrt2
----- ----- ----- -------
بسم الله وحده والصلاة والسلام على من لانبي بعده ....
قال تعالى : ( ولایحیق المکر السیء الا بأهله )

پیرى ئیوارە(٢٤- ١٢- ٢٠١٩) لە ئیوارەى nrt2 میواندارى کەسیک کرابوو بەناوى : هاورى سامان، کە تائیستاش خەلکیکى زۆر لەموسلمانان نازانن ئەمە مەلایە یاخود نا، بەلکو زۆریک لەخەلکى لەکۆمینت و پۆستەکانیاندا بە مولحید و بیباوەر و مونافق ناوى دەهینن، کەئەمەش جیگەى پرسیارە بۆتەنها کەسیکى لەوشیوەیە بەناوى مەلاوە ئەم هەموو گومانەى لەسەرە ؟؟!!
بەهەرحال ئەوەى ئەمەویت قسەى لەسەر بکەم چەند قسەیەکی ئەو کەسە نەفامەیە :
١- دەلیت پارەى زەکات ئەدریتە کەنالە تەلەفیزۆنیەکان و ناوى کەنالى ( ئامۆژگارى ) دەهینیت، واتە : ئەلیت مەیدەن !
خۆئەگەر ئەم کەسە کەسیکى زانا و شارەزابوایە و وەک فەتوایەکى شەرعى ئەم قسەیەى بکردایە تاراددەیەک ئاسایی بوو، بەڵام ئەمە نەزانایە نە شارەزایە نەئەهلى فەتوایشە، وە قسەکانیشى وەک دژایەتى بۆ دەعوەى سەلەفییە نەک خودى زەکاتدان بەکەنالەکە، ئەمە لەلایەک، لەلایەکى تریشەوە کەسانى زاناو عالمى گەورە فەتوایانداوە کە زەکات بە کەنالیک ئەدریت بانگەوازى بۆتەوحیدو سوننەت و ریگەى راستى ئیسلام بیت، ئیتر کەسیکى وەک ئەم بەناو مەلایە هەرچى بلیت لەئاستى ئەوانەدا هیچ وەزنیکى نییە ، و ئەم بابەتەش لەشوینى خۆیدا رونکراوەتەوە .

٢- دەلیت :( ئەوەش جۆریکە لە بازرگانى .... خۆیان ئەى خۆن )
بیگومان زەکاتدان بەوکەس و شوینانەى کە شیاوى زەکاتن بازرگانین بۆرۆژى قیامەت و ان شاءالله کەسى زەکات دەر سودەکەى دەبینیتەوە لەدوارۆژدا، بەلام مەبەستت ئەوەبیت ئەوکەسانەى لە کەنالى ئامۆژگارى زەکاتەکە وەردەگرن و بەکارى دەهینن بۆخۆیانن ئەوە ئەگەر درۆزن نیت بیسەلمینە ؟؟!

٣- دەلیت :( یەکیک نەصیحەیە و کەنالى نازانم چى یە )
الحمدلله بەکویرایی چاوى دوژمنان کەنالى ئامۆژگارى دەعوەى بۆتەوحید و سوننەت و ئیسلامى راستەقینەیە، بۆیە بوەتە چقلى چاوى بیباوەران و مولحید و چەپ و گشت ئەوانەى حەزیان بەپاکى نییە، کەنالى ئامۆژگارى ئامۆژگارى خەلکى دەکەن رون بن لە دینداریان و شانازى بەئیسلامەتیان بکەن نەک کەسیکى بەناو موسلمان بیت و کردارو رەفتارت دژى ئیسلام بیت بەجۆریک خەلکیکى زۆر گومانى بى دینیت لى بکەن، وە ئامۆژگارى خەلکى دەکات یارمەتیدەرى خراپەکاران نەبیت لەملاوە دژایەتى ئیسلام و زاناکانى بکات و جنیوبداتە ئیمامى بوخارى و موسلیم رەحمەتى خوایان لیبیت لەولایشەوە دەست لەملانى عەلمانى و مولحید و چەپەکان بیت !!

٤- دەلیت :( زەکات و پارەى دونیایان لەو خەلکە رەش و روتە سەندۆتەوە بۆکەنالەانیان )
کەنالى ئامۆژگارى بەزۆر زەکاتى لە هیچ کەسیک نەسەندووە، ئەوە خەلکى موسلمانە عاقل و ژیرە و متمانەى بەو کەنالەو بەریوەبەرەکەى و مامؤستاكانى هەیە و زەکاتى خۆى دەداتە ئەوکەنالە موبارەکە کە دین و ئەقلاقى جوان دەکاتە دیارى بۆولات و نیشتیمان، ئینجا هاورى نەمان بینى نکولى لە فلمە تورکى و دۆبلاژکراوەکان بکەیت کەلەو کەنالانەوە پەخش دەکرین کە تۆ دەچیتە میوانداریان کە ئەوفلیمانە بونە هۆکارى فەسادکردنى کۆمەلگا و لەبەریەک هەلوەشاندنى خیزانەکان بە شاهیدى دادگاکان و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان و میللەتەکەیش شاهیدە، بۆچى نکولی ناکەیت لەوهەموو کوفرو بەدرەوشتیەى کەنالەکان بلاوى دەکەنەوە و مال و خیزان و کورو کچى تۆو ئەومیللەتەش بەرەو هەلدیردەبەن ؟؟!
نەک نکولى ناکەیت بەلکو زۆرجار تۆیش چمکیکى ئەم جەریمانە لەئەستۆى خۆت دەگریت و لەخواش ناترسیت !!
خەلکى تاوانبارە زەکات بدات بۆ بەرزکردنەوەى بانگەوازى تەوحید و سوننەت، بەلام جەنابت نکولى لە ئوصولەکانى ئیسلام بکەیت و بیباوەربیت بە سزاى ناوگۆر و چەندین بابەتى ترى ئوصولى ئیسلام و بى ریزى بکەیت بەرامبەر ئیمام و پیشەواکانى موسلمانان پیاوى چاک و بانگخوازو مەلابیت !! عش رجبا ترى عجبا !!

٥- دەلیت :( دلنیام ئەم کەنالانە لەدەرەوەى کوردستان دەعم دەکرین، وە حکومەتى هەریمیش دەعمى ئەو کەنالانە دەکات )
ئەگەر تۆیش و هاوپیشەکانت یەک لەت بەلگەتان پیبوایە دەمیک بوو هەموو دونیاتان لى پرکردبوو، چونکە لەچاوى ئیوەدا سەرابیش ئاوە جاچى جاى ئاوە راستیەکە ببینن
منیش ئەلیم : کەراستگۆیت بەبەلگە ئەم قسانەت بسەلمینە، عەیبە بەراستى بەوشیوەیە قسەى ناراست هەلبریژیت و ببیتە پەلەیەکى ناشرین بەسەر مامۆستا راستگۆو باشە کانیشەوە.

٦- دەلیت :( خاوەنى کەنالەکان ٣ ژنى هەیە ... خانوى سى قاتى هەیە سەیارەى درعى هەیە ... ئەمە لەکویت هینا )
کەتۆموسلمانیکى عاقل بیت ئەبو بت زانیایە کەنابیت تەداخولى ژیانى شەخصى خەلکى تربکەیت ( من حسن الاسلام المرء تركه مالا يعنيه )
، بۆچى فەرمان بەمەعروف و نەهى لەمونکەرى ئیمە لاى ئیوە تەداخولى ئیش و کارو بارى شەخصى خەلکییە، کەراستیش ناکەن و ئەوە تەداخولیکى شەرعى و ریزلیگیراوە، بەلام تەداخواى مال و خیزانى خەلکى لەلایەن ئیوەوە ریگە پیدراو وئاساییە


😯😯😯


محمد شحرور سەرکێشی رەوتی بەناو قورئانیەکان کۆچی دوایی کرد ..
زۆر دژایەتی دین و سونەتی کرد
زۆر دژایەتی فەرموودەی پێغەمبەری دەکرد ..
زۆر شتی حەلال وحەرام دەکرد پێچەوانەی دەق .
زور دژایەتی امامی بخاری کرد ..

هیچی بۆ نەمایەوە دینیش هەروەک خۆی عەزیزو ئەویش زەلیل بۆ ژێر گڵ .


Репост из: وه‌ڵامه‌كان
بەمزوانە
نامیلکەى : ورياى بيرى ئيلحادى به
چاوەڕوان بن إن شاء الله


ووتاری هەینی
بابەت: شوێنی ئافرەت لە ئیسلام

باسی بابەتێک دەکەین کە زۆرقسەی لەسەرە لەلایان کافر و مولحید وە هەندێك لە موسلمانی ئیمان زەعیف ئەویش....
شوێن و جێگای ئافرەتە لە ئیسلام
ئایا ئافرەت شوێنی جادە و مۆل و کافتریا و ئیش کردن و دەرەوەیە یان شوێنی مالەوەیە؟؟!!

بێ گومان شوێنی ئافرەت لە ئیسلام مالەوەیە
ئافرەت مەلیکەی مالی خۆیتی

پێش هەموو شتێک دەبێت ئیماندار بزانێت
‏قال الشيخ العلامة محمد أمان الجامي رحمه الله:
الشيء الذي يجب أن يؤمن به المؤمن بأن الله لا يفعل فعلا ، ولا يخلق خلقا ولا يشرع تشريعا إلا لحكمة ، وليس بلازم أن يدرك العباد الحكمة
(شرح شرح الواسطية: ٣٣٣/٢)

هەر دروست کراوێک یان تشریعێک ئەمر و نهیەک لەلایەن خوای گەورە الا حیکمەتێکی تێدایە...

بێ گومان مانەوەی ئافرەت لەمالەکەیدا حیکمەت و مصلحەتی زۆری تێدایە.....

خوای گەورە خالقی هەموومانە وە خالقی ئافرەتانە هەر خوای گەورەش دەزانێ چ شوێنێک بۆ ئافرەت باشتر و چاکترە

خوای گەورە دەفەرموێت:
(وَقَرۡنَ فِی بُیُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجۡنَ تَبَرُّجَ ٱلۡجَـٰهِلِیَّةِ ٱلۡأُولَىٰۖ وَأَقِمۡنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِینَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۤۚ)
[سورة الأحزاب 33]

واتە: ئەی ئافرەتان لە مالەکانتان بمێنەوە وەکو سەردەمی جاهیلی جوانی خۆتان بۆ پیاوان بەدیارمەیەخن و مەچوونە دەرەوە.

بەلام ئێستا بەداخەوە کافر و مولحید و بێ باوەران وە هەندێک بەناو مەلا و بانگخواز وە حزبە بەناو ئیسلامیەکان.... هەول دەدەن ئافرەتان لەمالەکانیان بێنە دەرەوە دەلێن شانازی دەکەین ئێمە ئافرەتانمان لە چوارچێوەی دیوار هینا دەرێ؟؟!!
شانازی کردن بە دژایەتی کردنی فەرمانی الله؟؟؟!!!

ئێمە شانازی دەکەین بە فرمانی الله وە دەبێت ئافرەتان لەمالەوەبن هەروەکو خوای گەورە فەرموویەتی سبحانە وەتعالی

‏قال الشيخ الألباني رحمه الله:
"يجب أن تعرف المرأة أنها خُلقت
لتلزم بيتها وتخدم زوجها وتربي أولادها"
[سلسلة الهدى والنــــور شريط3]

واتە: پێویستە هەموو کەسێک بزانێت بەتایبەتی ئافرەتان کە خوای گەورە ئافرەتی دروست کردوون بۆ ئەوەی لەمالەوە بێت وە خزمەتی پیاوەکەی بکات وە مندالەکانی پەروەردە بکات.

قال العلامة محمدالأمين الشنقيطي رحمه الله: 
«كون المرأة لاتخرج من بيتها،من صفات جمالها»
أضواءالبيان314/6

واتە: ئافرەت لەمالەوەبوو نەچوە دەرەوە ئەوە لە صیفاتی جوانی و عاقلی و تێگەیشتوی ئەم ئافرەتەیە.

‏عن ابن عباس -رضي الله عنه- أنه قال :
" النساء عورة ، خُلقن من ضعف ، فاستروا عوراتهن بالبيوت ".
موسوعة ابن أبي الدنيا (٧/٥٥٠)

واتە: ئافرەت عورەتە بە ضەعیفی دروستکراون (ئافرەتان) عورەتەکان داپۆشن بە مالەکانیان.

مال بۆ ئافرەت درع و پارێزەرە ،
ئافرەت دەپارێزێت لە کێشەو ناخۆشی و کەسانی نفس نزم و خراپ

‏قال العلامة ابن باديس رحمه الله :
( البيت هو المدرسة الأولى ، والمصنع الأصلي لتكوين الرجال ؛ وتديّن الأم هو أساس حفظ الدّين والخلق ).
الآثــار : (٤/٢٠١)

واتە: مالەکان مدرسەی یەکەمن وە پەروەردەکردن و پێراگەیاندنی پیاوانن وە دایکان ئەوان ئەساسی پاراستنی دین و ئەخلاقی مندالەکانە.

‏قال العلامة القرطبي رحمه الله:
كل بلدة يكون فيها أربعة,فأهلها معصومون من البلآء:
⇦إمام عادل لا يظلم
⇦وعالم على سبيل الهدى
⇦ومشايخ يأمرون بالمعروف و ينهون عن المنكر و يحرّضون على طلب_العلم والقرآن
⇦ونسآؤهم مستورات لا يتبرجن تبرج الجاهلية الأولى. [الجامع_لأحكام_القرآن4\49]

هەر شار و وولاتێک ئەو چوارکەسەیان تێدابوو لە بەلاو موصیبەت خوای گەورە دەیانپارێزێت
۱- امامێکی عادل و دادپەروەر ظلم و ستەم نەکات
۲- زانایەك خەلک بۆ هیدایەت و رێگای راست بانگ بکات
۳- کەسانێکی عالم ئەمر بەچاکە و نەهی لەخراپە بکەن خەلکی فێری علم و قورئان بکەن
٤- ئافرەتانێکی داپۆشراو بن وەکو سەردەمی جاهیلی جوانی خۆیان بۆ پیاوان دەرنەیەخن و لە مالەکەنیان دەرنەچن

‏قال الترمذي رحمه الله :
وصلاح المرأة في البيت .
[ سير أعلام النبلاء - ١٣/٤٤١]

واتە: اصلاح و باش بوونی ئافرەت لە مالەکەیدایە

ئێستا بەناوی حریەت و ئازادی دەیانەوێ ئافرەت بێ شەرم بێت ئافرەت بەرەلابێت ،
ئافرەتان لەمالەکانیان بێنەدەرێ بە حیسابی خۆیان ئازادبن

کەچی ئەوانە نایەنەوێ ئافرەتان ئازادبن دەیانەوێ ئافرەتان بێ شەرم و ئابرووبن مێرد و مندال و مالیان نەمینێ ئافرەتان تووشی کێشەبکەن بەطلاقدانیان بدەن تووشی نەخۆشی نەفسی و خۆسوتاندن و خوکوشتن ببنەوە

‏قال العلامة العثيمين رحمه الله:
«هؤلاء الذين يدندون بالحرية لا يعرفون معنى الحرية حقيقة، ولو عرفوها لوجدوا أنها الرق حقيقة… فالحرية حقيقةً في أن يحرر الإنسان نفسه من عبادة الشيطان والهوى، ويلتزم بدين الله عز وجل».
سؤال على الهاتف (٦٥٦/٢).

واتە: ئەوانەی بانگەشەی ئازدی دەکەن لە راستیدا نازانن ئازادی چییە مانای ئازدی نازانن...،
لەراستیدا ئازادی ئەوەیە ئینسان خۆی لە بەندایەتیکردنی


مردنی ئەندازیاری لادان و بەلاڕێدابردن

زۆرن ئەوانەی دژایەتی ئیسلامیان کرد بە درێژایی مێژوو و سەرکەوتوو. جا ئەوانەی دژایەتی ئیسلامیان کرد بەشێکیان لە دەرەوە ئاڵای دژایەتیان هەڵگرت و بەشێکی تر لە ناوەوە ئەو کارەیان کرد، بەڵام ئەوانەی لە ناوەوە و بەناوی ئیسلام و قورئان و نوێخوازی و عەقڵانیەت و ریفۆرم و پاککردنەوەی توراس و ... هتد ئەو کارەیان کرد کاریگەریان زیاتر بوو لە گومڕاکردن و بەلاڕێدابردنی خەڵک، چونکە دیارە هێشتا موسڵمانان بایی ئەوەندە حەماسەتی ئەوەیان ماوە دژی ئەوانە بن کە بە ئاشکرا و بێ پێچ و پەنا دژایەتی دینەکەیان دەکەن، بەڵام کاتێک کەسێک دێ هەر بەناوی قورئانەوە دەست دەکا بە تێکدان و شێواندنی دین ئەوا خەڵکێکی بەرچاو هەیە گوێی بۆ بگرێ.
ئەندازیاری سوری محمد شحرور یەکێک بوو لەوانە کە لە پەنای قورئان دژایەتی ئیسلامی کرد چونکە دەیزانی ئەوە رێگا کاریگەرەکەیە بۆ فریودانی خەڵک. ئەوەی شەحرور کردی هیچ مولحیدێک نەیکردووە چونکە ئەو هەر بەناوی دینەوە شتێکی نەهێشتەوە لە بنەما جێگیرەکانی دین نەیگۆڕێت و بەلاڕێیدا نەبات، لەو لینکەدا دەتوانن سەیری هەندێک لە گومڕاییەکانی ئەو کابرایە بکەن کە پێشتر لە پەیجدا بڵاومان کردۆتەوە:
https://www.facebook.com/gwman.walam/posts/1595485844079350:0?__tn__=K-R
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە لە دوێنێوە زۆرێک لە موسڵمانان لە پۆست و کۆمێنتدا رەحمەتی بۆ دەنێرن و بەلایان نە بایە نە باران! بێگومان ئێمە ناڵێین شەحرور جەهەنەمیە و ئەوە کاری ئێمە نیە تەنها خوا خۆی دەزانێ چارەنوسی قەبر و قیامەتی چۆنە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە کە رەحمەتی بۆ بنێرین دوای ئەو هەموو لادان و بەلاڕێدابردنەی کردی لە دینی خوا، دوای ئەو هەموو کتێبەی بڵاوی کردەوە و ئەو بەرنامانەی لە کەناڵە ئاسمانیەکان پێشکەشی کرد کە پڕیەتی لە کوفری صەریح و بێ رێزیکردنی ئاشکرا بەرامبەر خوا و پێغەمبەر و رەتکردنەوەی فەرموودەی صەحیح و بێ نرخکردنی پێغەمبەرایەتی و وەحی و فەتوای سەیر و سەمەرە و حەلالکردنی حەڕام و حەلالکردنی زینا و .... هتد هەندێ لە پۆستەکان دەڵێن ئەویش اجتهادی کردووە و رای جیاوازی هەیە و ئەوە شتێکی ئاساییە!! دەی خۆ بەو حیسابە بێ نەمرود و فیرعەون و ئەبو جەهل و ئەبو لەهەبیش رای جیاوازیان هەبووە و اجتهادیان کردووە.. ئایا رەحمەت بۆ ئەوانیش بنێردرێ؟!
دووبارەی دەکەینەوە کە ئێمە حوکمی جەهەنەم بۆ شەحرور و غەیری ئەویش نادەین و ئەوە کاری ئێمەی مرۆ ڤ نیە و پێشمان خۆش نیە خەڵک بەرەو جەهەنەم بچێ، بەڵام بەگوێرەی کردەوەکانی و کتێبەکانی و بەرنامەکانی ئەگەر تەوبەی لێ نەکات بە راشکاوی و ئیعلانی نەکات کە پەشیمانە لەو کوفر و گومڕاییەی بڵاوی کردۆتەوە ئەوا پێناچێ مەصیری باش بێ لە قیامەتدا و خوای گەورەش خۆی زاناترە.

#ئەیاد_ئەحمەد




الحمدلله یەک لە سەرانی کوفر و زەندەقە و گومڕایی بەهیلاک ڕۆشت !

محمد شحرور کە یەکێک بوو لە سەرانی گومڕایی و کوفر و زەندەقە و هەوڵدەران بۆ تحریف کردنی ئیسلام و عقیدە و بنەماکان و تفسیری ئایەتەکان و ڕەد کردنەوەیان بەهەوا و ئارەزووی پیسی خۆیان بە هاوشێوەی عدنان ابراهیم و منصور علي كيالي و لێکچووەکانی دیکەیان بەناوی عقڵانیەت و خوێندنەوەی نوێ بۆ دەق و بەناوی قورئانیەکان و عقڵانیەکان و دژە توراسەکان و تفسیرە کۆنەکان !

یونس ڕێوی و قانع خورشیدەکان هاوشێوە و ئیلهام وەرگرەکانن لە ئەم بونەوەرە پیسە و هاشێوەکانی ئەمە کە ئەوانیش لەناو کوردان بریتین لە سەرانی گومڕایی و گومڕاکار کە الحمدلله هەموو هەوڵ و جوهدیان ئیلا بۆ سەرانی دڵنەخۆش کاریگەرە کە بەدوای ئەو شوبهە و انحرافانە دەڕوات ..

الحمدللە یەکێک لەو سەرچاوانەی کە بە سەرچاوەی ئیلهامی فیکر و خوێندنەوەی نوێ و تفسیری نوێ بوو بۆیان بە هیلاک ڕۆشت .

ڕۆژی شەممە ٢١ ی ١٢ ی ٢٠١٩ .


#وەڵامی_گومانەكان

#خوای گەورە زوڵم لە كافر و مولحیدان ناكات و لە دونیادا ئاگاداری كردونەتەوە


ـ❀✿❁✾✾❁✿❀ـ



خوای گەورە زۆر بەڕەحم و مهرەبانە ستەم لەهیچ کەسێک ناکات بۆ یە ئەگەر کافرێک یاخود مولحیدێک بچێتە ئاگری دۆزەخەوە بەهەتا هەتایی ئەوە خوای گەورە ستەمیی نەکردوە چونکە خوای گەورە لەم دونیا ئاگاداری کردۆتەوە کەڕۆژێک دێت زیندو دەکریتەوە لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت وەهەروەها ۱۲٤ هەزار پێغەمبەری ناردوە (عليهم الصلاة والسلام) تا ئاگادارمان بکەنەوە باوەڕ بێنین بەخوا ....
وە خوا بپەرستین بەتاک و تەنها وە هیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نەدەین لەگەڵ کۆمەڵێک موعجیزەدا کە ڕویداوە .......
دوای ئەوە تۆهەر باوەڕ نەهێنیت بەبونی خوا دەتەوێت لەودونیاش سەر فرازبیت ناوەڵا موستەحەقی جەهەنمی بەهەتا هەتایی ....
خوای گەورە لەم دونیا ئاگادارتی کردۆتەوە....

خوای مەزن دەفەرموێت:

( وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ )
هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.

( الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ )
ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.


( وَمَا يُكَذِّبُ بِهِ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ ) که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.

( إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ )
ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه‌، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه‌)...!!

( كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ )
نه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

( كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ )
نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته‌.

( ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ )
له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.

( ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا الَّذِي كُنتُم بِهِ تُكَذِّبُونَ )
پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.

ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــ


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram

Показано 20 последних публикаций.

567

подписчиков
Статистика канала