عەفرینگراد
هاڕەی ئێف شازدەم دەگاتە بەر گوێ،
لرفەی ئاگری زارکی دۆزەخ و بۆنی دووکەڵ دێ.
هەشتا ملیۆن چاو ڕووەو ڕۆژاوان،
چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە هەڵدێ.
هیوای جارانم بە مەزادخانەی مافی مرۆڤ بوو،
دەناورامەوە بێتە هیمدادم.
دەمگوت: "چیای من بوو پەنای نووحی دا،
من قەد و چڵی داربەڕووی مادم..."
بەڵام، لەمەوالا،
ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم
سەر بڵند دەکەم،
دەڵێم: " هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم".
عەبدوڵڵا پەشێو ١٠-٢-٢٠١٨
@abdulla_pashew
هاڕەی ئێف شازدەم دەگاتە بەر گوێ،
لرفەی ئاگری زارکی دۆزەخ و بۆنی دووکەڵ دێ.
هەشتا ملیۆن چاو ڕووەو ڕۆژاوان،
چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە هەڵدێ.
هیوای جارانم بە مەزادخانەی مافی مرۆڤ بوو،
دەناورامەوە بێتە هیمدادم.
دەمگوت: "چیای من بوو پەنای نووحی دا،
من قەد و چڵی داربەڕووی مادم..."
بەڵام، لەمەوالا،
ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم
سەر بڵند دەکەم،
دەڵێم: " هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم".
عەبدوڵڵا پەشێو ١٠-٢-٢٠١٨
@abdulla_pashew