Ébduĺĺa peşêw


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


بەرهەمەکانی مامــۆستا عەبــدوڵڵا پـــەشێـــو
کاناڵەکانی دیکەی ئێمە لە تێلێگرام:
@f_z_kurd
@sherko_bekas
@English_for_kurdistan
@tapuynusrawe
تکایە بۆ کەڵک وەرگرتن و پشتیوانی هاوڕێمان بن

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Репост из: @HZHyperBot
😍 نەوروزانە 😍 نەوروزانە 😍

💯گلچینی از بهترین کانالهای کوردی

کاری از گروە تبادلات کوردستان
➖➖➖➖➖➖➖➖➖

گۆرانی و شیعر بۆ عاشقان و دڵی‌سووتاوەکان
🔥
@bwavindaran
شیعر و گۆرانی و موسیقی کوردی عاشقانە
🔥
@Shpol_Darya
کانال روداوو : آنلاین - واقعی - فوی
🔥
@RUDAWkurdii
ئەشعاری ئەویندارانەی کوردستان و جیهان
🔥
@besnoor
کانال مامۆســتــــا حــەمە مـــەڵا
🔥 @
Hama_mala
ڕومان، شیعر، وتارەکانی بەخیار عەلی
🔥
@bextiyar_eli
مامۆستا نەجمەدین غوڵامی
🔥
@najmadinxulami
آمـــوزش زبـــــان کـــوردی
🔥 @
F_Z_Kurdi
استـــــــاد مظهــــــر خـــــــالقی
🔥
@mazhar_khaleghi
مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو
🔥
@Abdulla_Pashew
مامۆسا سەباح هەورامی
🔥
@Sabahhawrami
هنــرمند خبات‌ گـاگلی
🔥
@khabatgagli
حقایق شگفتآور تاریخ کوردستان باستان
🔥
@kurdistanananinet1
انگلیسی و کوردی را باهم یاد بگیر
🔥
@english_for_kurdistan
کاناڵی کتێب، ڕۆمان. ئەوین و ئازادی
🔥
@tapuynusrawe
مامۆستا رزگــــار قــــادری
🔥 ‌
@Rezgargadri
مامۆستا عەینـــــــەدین ئەڵماســــی
🔥
@aenadin_almasi
کانال هنرمند عـــزیـــــز ویســـــی
🔥
@Aziz_weysii
مامۆستا عــــۆسمان هــــــــەورامی
🔥
@Osman_Hawrami
امپراتور شعر جهان " شێرکۆ بێکس"
🔥
@sherko_bekas
عکس‌نوشتەهای زیبا، متنای‌کوتاە وخاص
§
e @kurdi4
آهنگ برای مجالس، گوشی و ماشین
🔥
@hawramanRojhalat
گـــــۆرانـــی کــــــوردی
🔥
@sene_music
آهنگهای نشنیدە از مامۆستا حسن زیرەک
🔥
@hasanzirak1


Репост из: تاپوی نووسراوە
نیشتیمانی من شانیشتیمان بوو
ئاخ!
سەدەی پیتڕۆل
ئاخ!
گاز و کیمیا
ئاخ چییان لێکرد
تەرەسی عۆجە و
گای بنەی خۆیی و
گەوادی دونیا..

#پەشێو

#ھەڵەبجە
#عەفرین

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶


ئەوینی تۆ لەپڕ هات و
شوورە وقەڵامی خاپوور کرد؛
ڕەنگەکانی هەموو گۆڕین
یاساکانی ژێرو ژوور کرد.

#پەشێو
🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


عەفرینگراد

هاڕەی ئێف شازدەم دەگاتە بەر گوێ،
لرفەی ئاگری زارکی دۆزەخ و بۆنی دووکەڵ دێ.
هەشتا ملیۆن چاو ڕووەو ڕۆژاوان،
چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە هەڵدێ.
هیوای جارانم بە مەزادخانەی مافی مرۆڤ بوو،
دەناورامەوە بێتە هیمدادم.
دەمگوت: "چیای من بوو پەنای نووحی دا،
من قەد و چڵی داربەڕووی مادم..."
بەڵام، لەمەوالا،
ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم
سەر بڵند دەکەم،
دەڵێم: " هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم".

عەبدوڵڵا پەشێو ١٠-٢-٢٠١٨

@abdulla_pashew


نوێترین هەڵبەستی #عەبدوڵا_پەشێو
#عەفرینگراد
بەدەنگی پەشێو
هاڕەی ئێف شازدەم دەگاتە بەرگوێ.....

@abdulla_pashew


Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
💥بۆ یەکەمجار
نوێترین هەڵبەستی #عەبدوڵا_پەشێو
#عەفرینگراد
🎤بەدەنگی #پەشێو
#Efrîngirad

@abdulla_pashew


Репост из: تاپوی نووسراوە
لەوێ لە #عەفرین شەڕی ئیدۆلۆژیا و بیر و بڕوا و شەری تیرۆریست نییە

لەوێ لە #عەفرین شەڕی نەتەوەیە وسەرھەڵدان و شەڕ لە گەل بەرخۆدانە

لەوێ لە #عەفرین شەڕی داگیرکردنەوەی خاکە


ھەمووان #دڵمان لە #عەفرینە


بیری من و قیبلەنما
وەکوو یەکن....
ڕوو دەکه‌مه هه‌ر جێیه‌کی
ئه‌م جیهانه،
ڕووی میلی ئه‌و ته‌نیا
به‌رەو کوردستانە
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


تۆ دڵۆپە خوناوێکی
لەسەر گەڵای عومری بەهار
تۆ گیانەکەم! کچی شەوی
زۆر دەترسم نێزیکت بم،
نە وەک بتکی بۆ سەر زەوی

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


گیانەکەم، تۆ نووسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم.
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە
چەند باڵی بیرم لێک دەدەم،
نە تێر دەبم، نە تێت دەگەم.

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو،
مانگ بەتاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
دار و بەردی بەردەرگەتان هاتنە تکا.

#عەبدووڵا_پەشێو
🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


کڕیوە بوو، دنیا بۆلێڵ
لەپم کردە لانەی کڵوەبەفرێکی وێڵ.
وەک ئاشقێک، تا توایەوە تێمڕوانی.
کە بوو بە ئاو ناسیمەوە:
دڵۆپێک بوو لەناو کانی.

#عەبدوڵڵا_پەشێو
🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


دەستم گوتیە پەنجەکانم
با لە مەیدان بتانبڕن
بەڵام هەرگیز نەتانکڕن.
دەمیشم گوتیە زمانم:
من بە درێژی تۆ دەخوڕم،
مەپرینگێوە، بئەنگێوە
سەروبەر بکەی دەتبڕم.

#عەبدوڵڵا_پەشێو
🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


گوێم لە هاواری نەتەوەکەمە
بەڵام دڵنیام
جیهانی سبەی گوشاد و ڕوونه
لەدایک بوونی مناڵم دیوە
قیژە و لینگکوتان
یەکەم نیشانەی لەدایک بوونە.

#عەبدووڵا_پەشێو
🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


زۆر تکایه
بۆ ئەوەی مناڵی ئێمەش
بووکەشووشەیان دەستکەوێ
وەکوو هەموو مناڵانی ئەم دنیایه
فێریان بکەن، ڕایانبێنن
تانک و تۆپی داگیرکەران،
تێک بشکێنن ...

#پەشێو
🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


بێگومان
جوانیت کەرتێکە لە گیانم
کەرتێکە لە جەستەم
جموجوڵێکە لەناو خوێنم
ئاوازێکی خواوەندانەیە
لەناخی وشەی هۆنراوەکانم!

پەشێو
@abdulla_pashew


ماوەیەکە
ڕێی جارانی خۆم گۆڕیوە
نەوەک ڕۆژێک
تووشت بێم و شێوەم نەکەی
نەوەک ئێستا
لە گێژەنی یادی تۆدا
ونتر بم لە بەردی بن گۆم...

🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹


Репост из: @attachbot
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

#وەتەن_چاوی_وا_لێمانە

ھەندێ ژمارە حسێبی جێگای بڕوا و متمانەی لێژنەی تاپوی نووسراوە، بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵی بوومولەرزە لێداوانی #کرماشان

موسسە خیریە صلاح الدین ایوبی
0841-5621-3379-6104

موسسە نیکوکاری احسان
0867-0164-8370-5859

انجمن سبز چیا و...مریوان
6104-3379-1307-4793

انجمن ادبی مولوی کورد سنه
6037-7011-6666-5833

مسجد قبا پاوه ماموستا قادری
6104-3378-9786-8046

حمایت از زلزله زدگان مسجد قادر حسینی
6037-9918-9989-5910

انجمن فرھنگی اجتماعی فیض اله بیگی سقز
6037-6919-8002-0648

‎انجمن موزیکال کوردی کوردهای خراسان
5859-8311-0307-5320

‎تیم امداد دانشجویان علامه تهران
6037-9973-1878-2571

‎دیارە ئەمانە تەنیا بەشێک لەو ھەموو ئەنجوومەن و ڕێکخراوە مەدەنییانە بوون کە لەم ماوەیەدا دەستیان بە ھەڵمەتی کۆکردن و ناردنی یارمەتییەکانی خەڵک بۆ بوومەلەرزە لێداوانی کرماشان کردووە و ئەوانەی بوون کە لێژنەی کەناڵەکانی سەر بە تاپوی نووسراوە ئاگاداریان بوو، بەرز و پیرۆز دەنرخێنین ھەوڵ و ماندووبوونیان لەو ئەرکە مرۆڤی و نیشتمانییەدا.

دەڕۆێینەوە سەوزتر لە جاران🍃🌺🍃🌺🌺

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶


Репост из: @attachbot
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وەتەن_چاوی_وا_لێمانە

سڵاو و ڕێز ھاوڕێیانی خۆشەویستی کەناڵەکانی سەر بە لئژنەی #تاپوی_نووسراوە، سەبارەت بە راپرسییەکەی دوێنێ شەوی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بوومەلەرزە لێداوانی #کرماشان دڵی رۆژھەڵات، کە پێتان خۆشە بەشداری کۆکردنەوەی یارمەتی لە لایەن کەناڵەوە بن یان نا، دەبێ سپاسی ھەموو ئەوانە بکەین کە بەشداری دەنگدان بوون و پێیان خۆش بوو لە ھەر ڕێگایەک و بە ھەر شێوەیەک دەکرێ یارمەتییەکی ھەر چەند بچووکیش کۆ بکرێتەوە، تاکوو دڵی تەنانەت منداڵێکی کوردیش بووە پێی خۆش بکرێ، سپاس بۆ ھەستی بەرزی مرۆڤانە و نیشتمانی ھەموو ھاوڕێیانی کەناڵ، دیارە بە ھەندێ ھۆوە نەکرا لیژنەی کەناڵەکانی سەر بە تاپوی نووسراوە ڕاستەوخۆ بەشداری کۆکردن و بڵاوکردنی ئەو یارمەتییانە بن، بۆیە لە گەڵ داوای لێبووردن، ھەندێ ژمارە حسێبی ئەنجوومەنە خێرخواز و جێگای متمانەکان کە ئێمە دەیانناسین، لێرەدا بڵاو دەکەینەوە، تاکوو ئەوانە پێیان خۆشە یارمەتی ھەرچەند بچووک یان دووبارە ھەنگاو بۆ یارمەتیدانی ھاوڵاتیان لە کرماشان ھەڵبگرن، بتوانن لەو ڕێگایەوە ھەوڵی ناردنی یارمەتییەکان بدەن، ھیوادارین ھەست بە بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر ھەر مرۆڤێک و بە تایبەت ھەر ھاونیشتمانییەک، ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ درێژکردنی دەستی ھەڵمەت و یارمەتی و دەست لە نێو دەستی یەکتر، ڕۆچنەیەک بکرێتەوە بۆ درەوشانەوەی دووبارەی ژیان لە #سەرپێڵ #سەلاس #ئزگڵە و....

لێژنەی کەناڵەکانی سەر بە تاپوی نووسراوە:
#شێرکۆ_بێکەس
#فێرگەی_زمانی_کوردی
#ئینگلیزی_بۆ_کوردستان
#عەبدووڵا_پەشێو
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە

دووبارە سپاس 🌺🍃

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶


سڵاو و ڕێز ھاوڕێیانی کەناڵەکانی سەر بە لێژنەی #تاپوی_نووسراوە پێتان چۆنە کەناڵەکانی ئێمەش وەک ھەنگاوێکی بچووک یارمەتیدانی ماڵی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان کۆ بکاتەوە ئایا دەتوانی بە کەمیش بێت ھاوکاری ئەو ئەرکە نیشتمانییە بیت؟!

بەڵێ یارمەتی دەدەم – 587
👍👍👍👍👍👍👍 73%

بۆم ناکرێ یارمەتی بدەم – 222
👍👍👍 27%

👥 809 people voted so far.

Показано 20 последних публикаций.

4 446

подписчиков
Статистика канала