✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️ئامانجی...[ڤینـــــگ]
(کورتیلە چیرۆک)
🔵 #ناسر_فەتحی
گولـلەیەکی ڕۆشنبیر، لە خەشابێکدا کۆبوونەوەیەکی بۆ کۆمەڵێک گولـلەی دیکە گرتبوو و خەری بوو وتارێکی لە ژێر ناوی "فەلسەفە گولـلەی ڕاستقینە"ی پێشکەش دەکردن.
لە بەشێک لە وتارەکەی دا ئاماژەی بە خاڵێکی گرنگ کرد و گوتی: "دوژمن و خودی، بۆ ئێمەی گولـلە مانایەکی جیاوازی هەیە، ئێمە لە دەستی هەرکام لە دوولایەنی شەڕەکەدا بین، ئەرکمان ئەوەیە لایەنی بەرامبەریان بپێکین و لە ناوی بەرین. شەڕی ئێمە لەگەڵ گولـلەکانی لایەنی بەرامبەرمان نییە، شەڕی ئێمە کوشتنی خودی لایەنی بەرامبەرە. بەختەوەر ترین گولـلە ئەو گولـلەیەیە کە بەر ئامانج بکەوێ و، لەویش بەختەوەر تر ئەوەیە لە شوێنێکی کارییی ئامانج بکەوێ و، لە هەموانیش بەختەوەرتر ئەو گولـلەیەیە کەوا بە خوێنی دڵ یان مێشکی ئامانج سارد دەبێتەوە. تەنیا بێ بەختی و سەر شۆڕییەک کە بۆ ئێمەی گولـلە هەیە... [ڤینـــــــــگ]
بەر لەوەی قسەکەی تەواو بێ، هاویشترا، کاتێک چووە نێو دڵی ئامانجەوە و نووکەکەی بە ئاستەم سەری لە دڵێ ئامانجەکە وەدەرنا، هاواری شادیی لێ بەرز بووەوە؛ بەڵام ئەوکاتەی کە هێشتا بەتەواوی سارد نەببووەوە، کوتووپڕ چاوی بە گولـلەیەکی لایەنی بەڕامبەر کەوت کە بەر لەوەی بگاتە دڵی ئامانج سارد ببووەوە. ئیتر ئەو قسەیەی فریای نەکەوتبوو لە کۆبوونەوەکەی دا تەواوی بکات، ئاوای تەواوی کرد: "ئەوەیە کە بەر جەستەی ئەو ئامانجە بکەوین کە ئامانجی لایەنی بەرامبەرمانە!"
✅ t.me/SomaGovar