کەبێ دەنگ بوو لە ئاستی زوڵم، ئیتر کەڕامەت و زانستی شێخ و زاناکانم بۆ چیە؟
پەیامێکی بێدارکەرەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمد للە، والصلاة، والسلام علی رسول الله، وآله وصحبه ومن والاه.
اما بعد:
خۆشەویستەکەم، برای بەڕێزم، هەرکاتێ زوڵم و نادادی زۆر بوو، زاناو شێخەکانیش لێی بێدەنگ بوون، ئەوە تامی ئەو تاڵیە دەبێ هەموو تاکەکانی ئەو میللەتە بیچێژێ.
کە سەیری هاوەڵان و سەلەف دەکەی بەپێچەوانەی ئەمە کاریان کردووە، ئەمان جوان لە دوو شت تێگەیشتبوون (دینداری نێوان خۆیان و خودا + جێ بەجێ کردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەلایەن خەلیفەکانەوە) هەرکاتێ خەلیفە لایدابێ، ئەوە بە وتەی حەق ڕووی بەڕووی بوونەتەوە، چونکە ئازیزمان فەرموویەتی: گەورەترین جیهادو تێکۆشان گوتنی وتەیەکی حەقە لەلای سوڵتانێکی خراپ...
برای موتەسەوفیم من چیم لە شێخێک داوە با هەزاران کەڕاماتیشی هەبێ کەچی بەرامبەر زوڵم و نادادی کە بەرامبەر میللەتەکەی دەکرێ ڕۆژێ لەڕۆژان هەڵوێستەکی نەبووبێ؟
میللەتەکەی لەلوتکەی چەوساندنەوە بووبێ؟
ئایە تەنها بەوەندە ئیکتیفات کردووە کە بچیتە تەکیەو خانەقەکەیی و نان لەلای بخۆیی و دواتر هەندێ زیکر بکەن و وابزانی شتی زۆر گەورەت کردووە!
من لەماوەی ڕابووردوودا چەندەها کەسایەتیم بینیوە هەتا هی وایان تێدا هەبووە ئەگەر کەڕاماتەکانی بنوسمەوە ڕەنگە دوو سێ بەرگی لێدەربچێ، کەچی ڕۆژێ لەڕۆژان لێم نەدیتن بەرامبەر گەندەڵی و نادادی کاربەدەستان وتەیەکیان هەبێ و بێنە سەرخەت.
شێخی گەیلانی رحمە اللە، شێخی گەورەی موتەسەوفینە لەسەر مینبەر بەناڕاستەوخۆ لەپێش وەزیری دەوڵەتی عەبباسی دەیگوت: ئەو دارە سەر دەبڕم! کە مەبەستی سەری خەلیفە دەبڕم؟ چونکە نادادی لێ بینی بوو
ئێستاکە پێچەوانەی ئەو پەیڕەو و هەدیەن کە شێخی پایەبەرز لەسەری بووە.
لەزانا بەرزەکانیش ئەوەتا ئیمامی گەورە محي الدینی نەوەوی رحمە اللە، چەند جارێک نامەی ئاگادارکردنەوەی ناردووە بۆ زاهیر بێپێرسی مەملووکی، کەستەم و نادادی لێ بینی بوو، ئیتر نازانم زانست و کەڕامەت چی بۆ میللەت دەکەن و سوودی چیە بۆیان ئەگەر میللەت لەلوتکەی نادادیدا بێ؟
سەیری میللەتم کرد لە بۆشاییەکی زۆر قووڵدان بەشوێن مەهدی ئاسادا دەگەڕێن تا بەڕووی زوڵمدا بووەستنەوەو بەبکەرەیدا بڵێن ئەوەی تۆ دەیکەت زوڵمە لەخوا بترسە، ستەم لە میللەتەکەت مەکە!
کەچی کەسی وامان بینی نەک هەر ئەوەندە وەکوو ئێمەمانان مەڕ ئاسا بۆخۆی بێدەنگ بێ بەڵکوو بەرگری لەو کاربەدەستە زاڵمەش دەکات و چووەتە ڕیزی ئەو بەناوی پۆست و پارە...کە ڕووی خۆیی و باب و باپیریشی ڕەش کردووە.
برای سەلەفیم، من چۆن بەجوانی بڕوانمە زاناکەت لە ئاستی زانست و ڕیش و شەڕواڵە کورتەکەی هەر دەڵێی سیمای هاوەڵانە کەچی ناتوانێ بەڕووی ستەمکارێدا بووەستێ و پێی بڵێ ئەوەی دەیکەی زوڵمە، بۆیە مەیکەو لەخوا بترسە، نەک هەر ئەوەندە مەڕ ئاسا وەکوو ئێمەمانان بێدەنگ بێ، ئەویش هەستێ لەژێرەوە نزیک بێ لە دەسەڵاتداران و، دینەکەی بۆیان لار بکاتەوە بەپێی خواستی ئەوان!
یەعنی هەتا کەی قەناعەت بەخۆتان دەکەن ئەوەی ئێوە شوێنیان کەوتوون هیچی غیڕەتی نزمترین هاوەڵی پێغەمبەری نیە...
هیچی هی ئەوەنین بیانکەنە قدوەو شوێنکەوتەی خۆتان...
مەڕئاسا بخۆن و بخەون
شوانەکەشتان با بەسەگ و دارەکەی بەردەوام لەسەرتان بێ.