ڕووداو دیجیتاڵ
د. جۆیس بلەو، نووسەر، زمانناس و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جۆیس لە ساڵی 1932 لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەدایک بووە و لە زانکۆی سۆربۆن بڕوانامەی دوکتۆرای لە زمانی کوردی بەدەست هێناوە. هەروەها بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی کوردی بوو لە پاریس.
لە ساڵانی 50کاندا چووەتە فەرەنسا و دەستی بە فێربوونی زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی کردووە.
هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری (Kurdish Studies) بووە لە پەیمانگەی نەتەوەیی زمان و شارستانیی ڕۆژهەڵات (INALCO) و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی کوردی.
جۆیس خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبییە، کە دیارترینیان فەرهەنگی زمانی کوردی-فەرەنسی-ئینگلیزییە.
بەشێک لە بەرهەمەکانی جۆیس بلەو ئەمانەن:
- پرسی کورد، لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی، ساڵی 1963
- کوردانی ئامادە و چیای شنگال – شیکاری زمانەوانی و دەقە فۆلکلۆرییەکان (1975)
- جووەکانی کوردستان (1985)
- کەلەپووری کوردی (2012)
https://manage.rudaw.net/sorani/culture/25102024