مرۆڤ دوو هێزی هەیە کە ئەو دوو هێزە مرۆڤ لە گیانداری تر جیای دەکاتەوە:
❶ قوة علمیة نظریة: هێزی زانست و زانیاری ، کە بەم هێزە جیهان بینی و چاو ڕۆشن دەبێت .
❷قوة عملیة ارادية: هێزی توانا ( ارادة )ە کە بەم هێزەدەوانت هەموو شتێکی چاک یان خراپ ئەنجام بدات .
جا هێزی زانیاری ( العلمية )ە بە پێنج خاڵ بەدەست دێت :
۱ـ بە ناسینی پەروەردگاری بەدەست دێت .
۲ـ بەناسینی ناو سیفەتەکانی خوا بەدەست دێت .
۳ـ بەناسینی ئەو ڕێگایەی دەیگەیەنێتە ئامانج بەدست دێت .
٤ـ بەناسینی دڵ و دەروونی خۆی بەدەست دێت .
٥ـ بەناسینی کەم و کوڕیەکانی خۆی بەدەست دێت .
ئا بەو پێنج خاڵە هێزی جیهان بینینی ( العلمیة )ەی دەستی دەکەوێت ، هەر کەسێک ئەم خاڵانەی هەمووی تیا کۆ ببێتەوە ئەوە کامەرانترین و زاناترین کەسە .
هێزی ( ارادة )ش مرۆڤ کاتێک دەست دەکەوێت ، ئەگەر ڕەچاوی سنورەکانی خوای گەورە بکات و هەڵسێت بە ئەنجامدانی بەنیەتێکی پاک و بەو شێوەی فەرمانی پێکراوە ، ڕەچاوی نەکردنی ئەمانەش نەگەیشتنیەتی بە مەبەست .
مرۆڤ بۆ بەردەوام بونی لەسەر ئەم ڕێگایەش پێویستی بە یارمەتی خودا هەیە ، ئەم مەبەستەشی بەدەست نایە گەر بە یارمەتی خودانەبێت ، وە پێویستی بە ڕێنمووی خوا دەبێت تاکو ڕێکای ڕاستی پێنیشان بدات ئەو ڕێگایەیی خوا خۆشەویستانی لەسەر جێگیر کردوە ، مرۆڤ پێویستی پێویستی بەیارمەتی خودا هەیە ە بەردەوامی بکات و لانەدات لەسەر ئەم ڕێگایە و تاکو لانەدات لێی ، چونکە دەرچوونی لەم ڕێگا ڕاستەدا یان بەتێکچوون و خراپ بوونی هێزی زانستیەتی کە نەفام و گومڕا دەبێت ، یان بە تێکچوون و خراپ بوونی هێزی کارکردنیەتی کە کاری وا ئەنجامدەدات تووشی توڕەیی خودا دەبێت .
مەریوان محمد
٨ ذو القعدة / شەممە