Репост из: دێرینە شێعری کوردی
بەراوردێک لەنێوان ڕۆمانی "کوێری"ی (ژۆزێ ساراماگۆ) و "هەوەرکانی دانیال"ی (بەختیار عەلی) و "کچەکوردیکی ئەنفالکراو"ی (سەدرەددین محێدین کەڵهوڕی) و کورتە چیرۆکی "فلاش"ی (ئیتالۆ کالوینۆ) و "فیلمی کوێری"
بە خوێندنەوەی دوو ڕۆمانی (کوێری) و (هەورەکانی دانیال) و وردبوونەوە لە ناوەرۆکیان ئەم خاڵە هاوبەشانەی نێوانیان، سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن:
- نەخۆشییەکی هەمەگیر لە هەردووکاندا (کوێری – خەونێکی شەڕانگێز)
- دابینکردنی شێتخانەیەک بۆ پاوانەکردنی نەخۆشەکان.
- خوڕافاتێکی ماڵوێرانکەر لە هەردووک کۆمەڵگادا.
- دەرد و ئازاردانی لەڕادەبەدەری نەخۆشەکان و بەرەو نابوودیبردنیان.
- هێمانی(عنصر) بەرچاوی بۆن، ئەویش بۆنی بۆگەن و پیسایی کە گشت کۆڵان و شارەکە دەتەنێتەوە.
- وەستانی کات و کاتژمێر لە هەردووک ڕۆماندا
- گرنگیدانێکی تایبەت بە مۆزەخانە و کتێب و بۆنی ژیانبەخشی کتب وەک خۆشترین بەرامەی ژیان.
- کەڵکوەرگرتنی خراپی پێشەوا ئایینییەکان له دین و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک پێی و بردنیان بەرەو نەزانی و نەمانی مرۆڤایەتی و ژیان.
- گرینگبوونی ژن لە هەر دوو ڕۆماندا وەک سەرچاوەی ژیانەوە و کولتوور و ئاوەدانی؛ لە کوێریدا هاوسەری دوکتۆر و لە هەورەکانی دانیالدا کچی پرۆفیسۆر بەهنام(نادین). جێی ئاماژەیە لە تەواوی ڕۆمانی هەورەکانی دانیالدا کە شار و شارستانیەت بەرەو وێرانی و نەمان دەڕوات تەنیا لە چەند جێگادا ناو لە ژن دەبردرێ و کاتێ پڕڕەنگ دەبێت کە باسی ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی ژیان و کۆمەڵگا دێتە ئاراوە و ئەویش لە مۆزخانە و کتێبخانەی پرۆفیسۆرە و بە بوونی (نادین)ی کچی کە بەردەوام کتێبێکی لە ئامێزدایە.
بەڵام وێکچوونی نێوان (کوێری) و (کچەکوردێکی ئەنفالکراو) لەو دەرد و ئازار و دەستدرێژییە سکێسییەدایە کە بە ژنان دەکرێت و هەروەک هاوسەری دکتۆر سەرکردەی سەربزێوە دزێوەکان سەر دەبڕێت، (نەسرین)ش لە (کچەکوردێکی ئەنفالکراو)دا کە تراژێدییەکی ڕاستەقینەی کوردییە، سەرکردەی ئەو زیندانەی تێیدا بەند کراون و هەر شەوێ چەند نەفەر لە کچەکان دەبەن و دەستدرێژیان دەکەنه سەر بە دەستەی تفەنگەکەی خۆی دەیکوژێت و خۆیان ڕزگار دەکات، بەڕاستی بوێری و ئازایەتی و ئاگاییی ئەو دوو ژنە لە هەردوو ڕۆماندا سەرنجڕاکێش و جێگای تێفکرینە.
بەڵام کورتەچیرۆکی (فلاش) ڕێک وەک کوێری لە چواڕێیانێک ڕووی دەدا، بەم جیاوازییە کە لە فلاشدا بەپێچەوانەی کوێری کارەکتەری سەرەکیی چیرۆک لەناکاو سۆمای چاوەکانی بەرەو زانایی و ئاگایی دەدرەوشێنەوە و شێوەی بینین و بیرکردنەوە له چەمک و ژیان و شتەکانی دەوروبەری بەرەو ئاسۆیەکی جیاواز لە خەڵکانی ئاسایی دەڕوات و تیشکی ئاگایی، دەروون و مێشکی دەکاتەوە و هاوارەکەی، هاواری ئاگایی و زانینە.
بەڵام ئەگەر بمانهەوێت بەراوردێک لەنێوان ڕۆمانی کوێری و فیلمی کوێریدا بکەین، بە ڕای گشت ئەو هاوڕێیانەی ڕۆمانەکەیان خوێندبۆوە و فیلمەکەشیان دیتبوو، گشتیان لەسەر ئەمە کۆک بوون کە فیلمەکە لە بواری پێکهاتە و گۆشەنیگا و کەش و خاڵی ترۆپکی چیرۆکەوە زۆر لاوازتر لە ڕۆمانەکە بوو و ئەو جوانیکارییانەی لە ڕۆمانەکەدا سەرنجی خوێنەریان ڕادەکێشا لە فیلمەکەدا بەرچاو نەبوو، ڕۆمانەکە هەر خوێنەرەی بەرەو ڕوانگەیەک و خاڵێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش دەبرد بەڵام فیلمەکە بیر و زەینی بینەری لەنێو وێنەکاندا بەند دەکرد و نەیدەهێشت خۆی لە گۆشەنیگایەکی ترەوە بیبینێت.
بەگشتی مەودای سپیخوێندنەوەی ڕۆمانەکە لە فیلمەکە زۆرتر بوو و ئەو چێژ و گۆشەنیگا و وێنانەی خوێنەرێک لە ڕۆمانەکەدا دەیدیت لە فیلمەکەدا قەتیس مابۆوە.
سارا خەنشا
@trupkirezgari