تریفەی ئەوین


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


پێنووسی مامۆستا عەلی ڕیازیفەڕ

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Репост из: دێرینە شێعری کوردی
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
بێ شرۆڤە....

@trupkirezgari


Репост из: دێرینە شێعری کوردی
بەراوردێک لەنێوان ڕۆمانی "کوێری"ی (ژۆزێ ساراماگۆ) و "هەوەرکانی دانیال"ی (بەختیار عەلی) و "کچەکوردیکی ئەنفالکراو"ی (سەدرەددین محێدین کەڵهوڕی) و کورتە چیرۆکی "فلاش"ی (ئیتالۆ کالوینۆ) و "فیلمی کوێری"

بە خوێندنەوەی دوو ڕۆمانی (کوێری) و (هەورەکانی دانیال) و وردبوونەوە لە ناوەرۆکیان ئەم خاڵە هاوبەشانەی نێوانیان، سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن:
- نەخۆشییەکی هەمەگیر لە هەردووکاندا (کوێری – خەونێکی شەڕانگێز)
- دابینکردنی شێتخانەیەک بۆ پاوانەکردنی نەخۆشەکان.
- خوڕافاتێکی ماڵوێرانکەر لە هەردووک کۆمەڵگادا.
- دەرد و ئازاردانی لەڕادەبەدەری نەخۆشەکان و بەرەو نابوودی‌بردنیان.
- هێمانی(عنصر) بەرچاوی بۆن، ئەویش بۆنی بۆگەن و پیسایی کە گشت کۆڵان و شارەکە دەتەنێتەوە.
- وەستانی کات و کاتژمێر لە هەردووک ڕۆماندا
- گرنگیدانێکی تایبەت بە مۆزەخانە و کتێب و بۆنی ژیانبەخشی کتب وەک خۆشترین بەرامەی ژیان.
- کەڵکوەرگرتنی خراپی پێشەوا ئایینییەکان له دین و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک پێی و بردنیان بەرەو نەزانی و نەمانی مرۆڤایەتی و ژیان.
- گرینگبوونی ژن لە هەر دوو ڕۆماندا وەک سەرچاوەی ژیانەوە و کولتوور و ئاوەدانی؛ لە کوێریدا هاوسەری دوکتۆر و لە هەورەکانی دانیالدا کچی پرۆفیسۆر بەهنام(نادین). جێی ئاماژەیە لە تەواوی ڕۆمانی هەورەکانی دانیالدا کە شار و شارستانیەت بەرەو وێرانی و نەمان دەڕوات تەنیا لە چەند جێگادا ناو لە ژن دەبردرێ و کاتێ پڕڕەنگ دەبێت کە باسی ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی ژیان و کۆمەڵگا دێتە ئاراوە و ئەویش لە مۆزخانە و کتێبخانەی پرۆفیسۆرە و بە بوونی (نادین)ی کچی کە بەردەوام کتێبێکی لە ئامێزدایە.

بەڵام وێکچوونی نێوان (کوێری) و (کچەکوردێکی ئەنفالکراو) لەو دەرد و ئازار و دەستدرێژییە سکێسییەدایە کە بە ژنان دەکرێت و هەروەک هاوسەری دکتۆر سەرکردەی سەربزێوە دزێوەکان سەر دەبڕێت، (نەسرین)ش لە (کچەکوردێکی ئەنفالکراو)دا کە تراژێدییەکی ڕاستەقینەی کوردییە، سەرکردەی ئەو زیندانەی تێیدا بەند کراون و هەر شەوێ چەند نەفەر لە کچەکان دەبەن و دەستدرێژیان دەکەنه سەر بە دەستەی تفەنگەکەی خۆی دەیکوژێت و خۆیان ڕزگار دەکات، بەڕاستی بوێری و ئازایەتی و ئاگاییی ئەو دوو ژنە لە هەردوو ڕۆماندا سەرنجڕاکێش و جێگای تێفکرینە.

بەڵام کورتەچیرۆکی (فلاش) ڕێک وەک کوێری لە چواڕێیانێک ڕووی دەدا، بەم جیاوازییە کە لە فلاشدا بەپێچەوانەی کوێری کارەکتەری سەرەکیی چیرۆک لەناکاو سۆمای چاوەکانی بەرەو زانایی و ئاگایی دەدرەوشێنەوە و شێوەی بینین و بیرکردنەوە له چەمک و ژیان و شتەکانی دەوروبەری بەرەو ئاسۆیەکی جیاواز لە خەڵکانی ئاسایی دەڕوات و تیشکی ئاگایی، دەروون و مێشکی دەکاتەوە و هاوارەکەی، هاواری ئاگایی و زانینە.

بەڵام ئەگەر بمانهەوێت بەراوردێک لەنێوان ڕۆمانی کوێری و فیلمی کوێریدا بکەین، بە ڕای گشت ئەو هاوڕێیانەی ڕۆمانەکەیان خوێندبۆوە و فیلمەکەشیان دیتبوو، گشتیان لەسەر ئەمە کۆک بوون کە فیلمەکە لە بواری پێکهاتە و گۆشەنیگا و کەش و خاڵی ترۆپکی چیرۆکەوە زۆر لاوازتر لە ڕۆمانەکە بوو و ئەو جوانیکارییانەی لە ڕۆمانەکەدا سەرنجی خوێنەریان ڕادەکێشا لە فیلمەکەدا بەرچاو نەبوو، ڕۆمانەکە هەر خوێنەرەی بەرەو ڕوانگەیەک و خاڵێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش دەبرد بەڵام فیلمەکە بیر و زەینی بینەری لەنێو وێنەکاندا بەند دەکرد و نەیدەهێشت خۆی لە گۆشەنیگایەکی ترەوە بیبینێت.
بەگشتی مەودای سپی‌خوێندنەوەی ڕۆمانەکە لە فیلمەکە زۆرتر بوو و ئەو چێژ و گۆشەنیگا و وێنانەی خوێنەرێک لە ڕۆمانەکەدا دەیدیت لە فیلمەکەدا قەتیس مابۆوە.

سارا خەنشا

@trupkirezgari


Репост из: کانالی «زریان» دەنگی بۆکان
ارتفاع برف در جاده مهاباد - بوکان به بیش از ۶ متر رسید

رییس اداره راهداری و حمل‌ونقل جاده‌ای مهاباد(آذربایجان غربی):
🔹ارتفاع برف در گردنه «قره‌بلاغ» محور مهاباد - بوکان که به بیش از ۶ متر رسیده است، موجب بسته شدن این محور برای سومین روز متوالی شد.

🔹شدت کولاک در این محور به حدی است که چند دستگاه خودرو و ماشین‌آلات سنگین راهداری این شهرستان از جمله ۲ دستگاه لودر و گریدر در زیر برف مدفون شدند/ ایرنا

ارتباط با مدیر کانال
@ziryanmukry
۹۸/۱۱/۲۱


Репост из: کانالی «زریان» دەنگی بۆکان
#آیین_زندگی


شاید یک برخورد ناخوشایند در محل کار یا در خیابان تاثیر خیلی بدی بر ما بگذارد . این ماجرا بعد از چند دقیقه پایان می گیرد اما ناراحتی و آزردگی حاصل از آن ممکن است یکی دو روز یا حتی بیشتر در ذهن ما باقی بماند و ما را بیازارد .
اگر دقیق تر محاسبه کنیم خواهیم دید که فکر و اندیشه آن برخورد ناخوشایند یا اتفاق بد خیلی بیشتر از خود آن اتفاق باعث ناراحتی ما شده است.
بنابراین این بار که اتفاق بدی افتاد یا برخورد ناخوشایندی پیش آمد می توانیم تصمیم بگیریم که کمتر ناراحت شویم و زودتر آن را فراموش کنیم
نباید افکار و احساسات منفی مانند خشم و نفرت و آزردگی را در ذهن و دل خود نگه داریم .

تصور کنید اگر زباله های آشپزخانه را چند روزی بیرون نگذارید چه اتفاقی خواهد افتاد . تمام خانه بو می گیرد و آلوده می شود . در چنین خانه ای نمی توان احساس شادی و آرامش کرد .
دقیقا همین مسئله در مورد افکار و احساسات منفی هم درست است . اگر آنها را مدت طولانی در خود نگه داریم ذهن و دل ما را آلوده خواهند کرد آنگاه مشکل است که بتوانیم شاد باشیم.



ارتباط با مدیر کانال
@ziryanmukry
۹۸/۱۱/۲۱


Репост из: مامۆستا مەولەوی
دڵ چۆن وەش نەبۆ،
گیان چۆن نەتاوۆ؟

لەیل ئینتیزار بۆ،
مەجنوون نەیاوۆ

مەولەوی

@Mawlavi_kurd


هیچ دەزانی
ئەوکاتانەی خۆشت دەوێم
دونیا دڵی دەکرێتەوە
ئاسمانیش پێدەکەنێ و
خۆرەتاویش بەنازترە
بولبولەکان دەنگ خۆشتر و
مێلاقەکان ڕەنگیان گەشە و
ڕیحانەکان بۆن خۆشترن
ئەستێرەکان سەمادەکەن
ڕووبارەکان بەگۆرانی
بۆباوەشی دەریا دەچن
باڵندەکان ڕێ ونناکەن
ڕێبوارەکان بەگۆرانی
ڕێگای عاشقی دەپێون
جستان تریق دەبێتەوە و
سەرما هەرهێزی نامێنێ
مەلەکان بەوەی سەرخۆشن
منیش گەرباش لێم بڕوانی
لەگشت کاتێ گەرم وگوڕتر
شێعروگۆرانیت بۆدەڵێم
عەلی ڕیازیفەڕ ئیسکی بەغدا ٦۷هەتاوی


Репост из: مامۆستا هێمن و هەژار
🌺 ژمارە ٢١٠

🌼 کوردی

گەردوون مەیەکەی مەرگە، جیھان مەیخانە
دەرخواردی ئەدا ھەرکەسێ لێی میوانە

بینۆشە بە ڕووی خۆشەوە گەر نۆرەت ھات
جەژنێکە شەپۆڕێکی دەگەڵ یارانە

🌼 فارسی

در دایرهٔ سپهر ناپیدا غور
جامی‌ست که جمله را چشانند به دور

نوبت چو به دور تو رسد آه مکن
می نوش به خوشدلی که دور است نه جور


چوارێنە : خەییام
وەرگێڕانی : ھەژار



@kurdistan_mamosta


🍂🍁🍂🍁🍂🍁

نازانم لەبیرت ماوە؟

بەمنداڵی لەقوتابخانە
لەسەرپەڕتووکێ خوێناوی
وێنەی کۆترێکم کێشاوە
وتت ئەی کوا هێلانەکەی
دارەکان چۆنە شێواون
لق وپۆپیان بۆ شکاوە
ئەی ئەوشاخە بەرزە جوانە
کوانێ هەوروبارانەکەی
چۆنە بەفری لێنەماوە
کوانێ دارستانی چڕی
ئەدی لەکوێن کانی وچاوە
لەداوێنی خوارووی وێنە
ڕووبارێکت بۆم کێشاوە
چەن ماسیشت تێهاویشت و
بەپێکەنینەوە وتت
خۆشەویستم باش بزانە
هەرگیز
بێ یەک ناژین گیانا
ئەم چن ماسییە وئەوئاوە
ئێستا وەرە وڕاست پێمبڵێ
تۆ چۆن دەژی دوورلەمن و
لە تاراوگە و بێ سەرچاوە؟!
عەلی ڕیازیفەڕ بۆکان

🍂🍁🍂🍁🍂🍁


Репост из: AWAT Bokani ️
ئەفسانەیه ژینی من هەموی بــو به
غەمباری
لەم چەشنه سوتانەی من خوایه تۆ
ئاگاداری


#شازی_ئاواز_گۆرین
#تۆن_چریکەی_بۆکانی
5⃣
🆔 T.me/AwatPage
📥 lلینک فایل کاملl ⤵️
https://t.me/AwatPage/21111


Репост из: AWAT Bokani ️
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
دیسان ئاوازی تازه 😍😍

سینه نەرمی مەمه قوت وەک مـانگ
گەشه ڕومەتی
مــــــامی ئەو لـــــێۆە ئـــاڵەت تەواو
نابـــێ لەزەتی
له داخی بی رەحمیەکەت من دەژیم
به زوڵــــمەتی
بۆچی وەکو جـــاران نی دڵ مەگۆره
نـــــــەفرەتی

#دانیشتنی_تازه
#شیعر_ئاواز_تازه
🆔 T.me/AwatPage


Репост из: سێزدەی مانگ
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾

مامۆستا پەشێو و دڵه‌ڕاوکە هەمیشەییه‌کەی بۆ زمان و ڕێزمانی کوردی
@sezdeymang


Репост из: دەنگ و دیمەنی ناوچەی ئاڵەشین
مامۆستا هێمن دەیگوت جیرانێکی زۆر لەبارمان هەبوو لە شیلاناوێ ڕۆژێکی لە ماڵێ وەڕەز دانیشتبووم لە دەرکەیاندا، چووم کردمەوە جیرانەکەمان بوو، گوتی: مامۆستا دایە خانم لە ماڵە؟
منیش گوتم بۆچیتە؟
گوتی هاتووم بۆ "نێرە"ی(نێرە بە مەشکەی دار دەڵێن)
هێمنیش ڕوو دە خانمەی دەکا و دەڵێ ئەمن نابم؟
ژنەش دەڵێ: بۆخۆمان یەکی ڕزیومان هەیە هاتووم بۆ یەکی تازە.


Репост из: دێرینە شێعری کوردی
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
"تەمەن"


#ئەحمەد_محەممەد

ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم،
ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتا
لە عومری من ئەسڕیتەوە

خۆزگە منیش وەک پەپوولە،
گشت تەمەنم وەرزێک بوایە
دوور لە خەم و تاڵیی ژیان،
تەنیا گوڵم بناسیایە

لە گـــــــــریانی مناڵیما،
پێکەنینم بە خەم ئەهات
کەچی ئێستا خەم دەریایە و
بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات

لە سەد جارا، تەنیا جارێ
زەردەخەنە دێتە میوان
وەک سێبەری لای ئێوارەی
خۆرنشینی دارئەرخەوان

ئەی هاوڕێیان، چاوم نوقمی
نیـــــگارێکی پڕ بـەهــارە
تاسەم وەری، بەڵام هێشتا
خۆشەویستیم هەر بێدارە

ئێستاش گەڵای عومری گەنجیم
وەکـو پــاییز هەڵوەریوە
کێ وەکو من تەم و خومار
پەنجەرەکەی داپــۆشیوە؟

@trupkirezgari


Репост из: دێرینە شێعری کوردی
ڕوشتەیی لوئلوء لە دانەی ئەشکی من دەگرینەوە
بۆیە هەر دەم ئاشنا بۆ حاڵی من دەگرینەوە

کەی دەبێ وەک بولبول و گوڵ دابنیشین پێکەوە
ئەو بە خەندەی لێوی ئاڵ و من بە گریە و شینەوە

باغی ڕوخساری لە من پۆشی بە سەرپۆشی نیقاب
یانی لاچۆ عاجزم ئیمڕۆ بەدەس گوڵچینەوە

تا قیامەت سەر لە سوجدەی شوکردا هەڵنابڕم
گەر بڵێ لاچۆ لەبەر چاوم، بە خەشم و قینەوە

تورکی چاوی گەر ببینێ عابیدی خەڵوەتنشین
دێتە جونبوش ئەو بە جوببە و خەرقەیی پەشمینەوە

با نەکا عاشق گلەی ناحەق لە بەدبەختی ڕەقیب
خوێنی فەرهادە و گوناهی وا بەسەر شیرینەوە

سیحری غەمزەی وەردەگێڕێ زاهید و عالم لە ڕێ
ئەم بە کۆڵێ عیلمەوە، زاهید بە بارێ دینەوە

گەر بڵێم قوربانی تۆ بم ڕوو لە من کە لەحزەیە
وەردەگێڕێ شەمعی ڕوخساری بەدەم ئامینەوە

ڕیشەیی جەرگی لەبن هێنام بە قوللابی موژەی
بۆ دەکا حاشا بە پەنجەی قرمز و خوێنینەوە

چی دەکا ئینگلیزی هیجرت عەسکەری لوتفت کە هات
زوو بە زوو بەسرەی ویسالت بێسەدا دەگرینەوە

من کە وا مات و پیادەم گەر ڕوخی شا ڕێگە دا
تەی دەکەم عەرسەی کومەیتی ئەو بە سەد فەرزینەوە

«ناریا» بێژەنسیفەت تا کەی لەبۆ تورکی جیهان
قەیدی زیندانی بەدەستی نەفسی وەک گورگینەوە


🔸ناری

@trupkirezgari


Репост из: 🌹بیـــــرەوەری🌹
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🎥کوورتەیێک لە ژیاننامەی کچی کافرۆش

مۆنالیزای #کورد


کـــۆنترین وێنە و بەرهــەمی هونــــەرمەندانی کورد لە کاناڵـــی بیرەوەری

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEPp3_Dj5ui9XS5HXg


Репост из: 🌹بیـــــرەوەری🌹
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🎥 ڤیدیۆیەکی تایبەت
دایکم ...
شێرکۆ ی نەمر

کـــۆنترین وێنە و بەرهــەمی هونــــەرمەندانی کورد لە کاناڵـــی بیرەوەری

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEPp3_Dj5ui9XS5HXg


Репост из: 🌹بیـــــرەوەری🌹
📸 وێنەی کونگرەی قوتابیانی جیهانی
ساڵی ۱۹۶۷ زایینی له وڵاتی ئەمریکا، کۆمەڵێک ئافرەتی جیهانی هەر یەک بە جلی نەتەوەیی خۆی وەستاوە کە له نێوانیوان دا ئافرەتێکی کوردی جوولەکە بە جل و بەرگی ڕەسەنی کوردی

کـــۆنترین وێنە و بەرهــەمی هونــــەرمەندانی کورد لە کاناڵـــی بیرەوەری

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEPp3_Dj5ui9XS5HXg


Репост из: 🌹بیـــــرەوەری🌹
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🎥 کاک مەزهەر خالقی
هەورامان ...


کـــۆنترین وێنە و بەرهــەمی هونــــەرمەندانی کورد لە کاناڵـــی بیرەوەری

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEPp3_Dj5ui9XS5HXg


📼گۆرانی خۆشی مامۆستا یەدوللای مەحەمەدی ،مریەم سابلاغی

کـــۆنترین وێنە و بەرهــەمی هونــــەرمەندانی کورد لە کاناڵـــی بیرەوەری

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEPp3_Dj5ui9XS5HXg


Репост из: 🌹بیـــــرەوەری🌹
Видео недоступно для предпросмотра
Смотреть в Telegram
🎥 گۆرانی خۆشی مامۆستا ماملێ و چەن وێنەیەک لە شاری مەهاباد


کـــۆنترین وێنە و بەرهــەمی هونــــەرمەندانی کورد لە کاناڵـــی بیرەوەری

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEPp3_Dj5ui9XS5HXg

Показано 20 последних публикаций.

140

подписчиков
Статистика канала