ڕاپۆرتی سێیەمین دانیشتنی کتێبخوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
چوارشەمە ڕێکەوتی ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹٨ی هەتاوی بەرانبەر بە ۱٨ی دێسامبری ۲۰۱۹ی زایینی سێیەمین دانیشتنی کتێبخوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوە چوو.
لەو دانیشتنەدا کتێبی "هاوارەبەرە و میرزا"ی کاک فەتاح ئەمیری کە لە دانیشتنی پێشوو هەڵبژێردرابوو و بۆ ماوەی مانگێک بە شێوەی پەرتووک، پێدیئێف و دەنگەپەرتووک لەبەر دەستی خوێنەران دانرابوو قسەی لەسەر کرا.
کورگێڕ سەرەتا ئاماژەی بە شێوەی بەڕێوەچوونی ئەوجارەی دانیشتنەکە کرد کە بە شێوەی پرسیار و وەڵام بوو، دوایی نووسەر و کتێبەکە ناسێندرا. یەکەمین پرسیار لە وێنەی ڕووبەرگی کتێبەکە کرا و بیروڕای بەشداربووان لەسەر وێکچوونی ناوەرۆک و وێنەکە ساغ بۆوە.
پرسیار لە کەسایەتی سەرەکی ڕۆمان کرا کە هێندێک پێیان وا بوو میرزایە و دەبووایه ڕووبەرگەکەش وێنەی وی با کە وێ دەچێ وێنەی یارە بێ، هێندێکیش زمانیان وەک کەسایەتییەک هێنا بەرچاو کە تەواوی ڕۆمان و ورکەچیرۆکەکانی لە خزمەت گرتووە.
سێیەم پرسیار کە ئاراستەی کۆڕ کرا لەمەڕ هاوارەکان و ئەو کەسانەی هاواریان بۆ دەبردرا بوو، کە هەم باسی وەڵامدانەوەی خودی نووسەر کە لە پێشەکی ڕۆمانەکەدا هاتووه کرا و هەم بیروبۆچوونی بەشداربووانیش هاتە ئاراوە.
بە هاتنی خاتوو "حەیات عارف" پرسیارەکان درێژەیان پێ درا و خاتوو عارف کورتەوتارێکی پێشکێش کرد. لەم وتارەدا ئاماژە بە چەند خاڵی زۆر بەرچاو و دڵڕفێن کە لە ڕۆمانی هاوارەبەرەدا خۆیان دەنواند، کرا کە بریتی بوون لە:
۱. کەڵک وەرگرتن لە پەند و نەزیلە ڕەسەنەکانی کوردەواری لە بەشە گونجاوەکانی چیرۆک بەپێی ناوەرۆک و بابەت.
۲. زایەڵەی کەلتووری جوانی کوردەواری له توێتوێی ڕستەکانی ڕۆماندا.
۳. بەکارهێنانی بەجێوڕێ و گونجاوی زمان بەپێی کەسایەتییەکانی ڕۆمان.
٤. هەبوونی کۆتایییەکی ئاوەڵا، جۆرێک کە دەستی ڕۆماننووسی بۆ نووسینی ڕۆمانێکی تر بە ناوی میرزای ئاوەڵا کردۆتەوە.
٥. کەڵک وەرگرتن لە کورتەچیرۆک لە هەناوی ڕۆماندا؛ یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ڕۆمان بەکاربردنی کورتەچیرۆک لەنێو ڕۆماندایە کە نووسەر بەشێوەیەکی لێزانانە لەم تایبەتمەندییەی کەڵک وەرگرتبوو.
جگە لەو خاڵه بەهێزانەی ئاماژەیان پێ کرا، چەند خاڵی تریش لە ڕۆمانەکەدا خۆیان دەنواند کە تا ڕادەیەک نیشاندەری شێوەیەکی شیاو بۆ ڕۆمان نین:
۱. بەکارهێنانی وەسفی دوورودرێژ و بە دوای یەکدا، کە ڕەنگە لە زۆربەی جێگاکاندا خوێنەر ماندوو بکات.
۲. نووسەر، ڕوانگەیەکی گەشبینانەی لەمەڕ ژنان نەبووە، ئەم ڕوانگەیە لەو وتووێژانەی لەنێوان کەسایەتییەکاندا دەکرا، خۆی دەنواند.
۳. له ڕۆماندا داهێڵان و گرێچنی و گرێکردنەوەیەکی شیاو بەدی نەدەکرا.
دوای پێشکەشکردنی وتارەکە، دانیشتنەکە بەم پرسیارە کە ڕوانگەی کاک فەتاح ئەمیری و کەسایەتییەکانی نێو ڕۆمان لەمەڕ ژن له سەردەمی ڕەزاشادا دەبووایه چۆن وێنا کرابا کە ژنانی ئەمڕۆیی لێی دڵگیر نەببان و توانیبایان پەیوەندی دەگەڵ بگرن، درێژەی پێ درا و پرسیارەکانی تر ئاوا هاتنە ئاراوە: بۆ نووسەر هاوشێوەی کەسایەتیی پیاوەکان، نەچۆتە قووڵاییی کەسایەتیی ژنانی نێو ڕۆمان؟ بۆ تەنیا لە سێ لاپەڕەی کۆتاییی میرزادا کەسایەتیی کەڵەژنێکی کوردەواری وەک دایە مرۆت دێنێتە نێو ڕۆمان و بەخێرایی لە سەری تێ دەپەڕێ و لەکۆڵ خۆی دەکاتەوە؟ هەروەها پرسیار لە وەرگێڕانی ڕۆمانەکە کرا کە ئەگەر کەسێک بیهەوێ بە فارسی یان هەر زمانێکی تر وەریبگێڕێت، بڵێی وەرگێڕەکەی بتوانێ سەرکەوتوانە ئەم ئەزموونە تێپەڕ کات؟ هەمووی بەشداربووان لەسەر ئەو باوەڕە کۆک بوون کە لەبەر پێکهاتەی زمانیی ڕۆمانەکە، وەرگێڕ ڕەنگه نەتوانێت سەرکەوتووانە باسی کەلتووری کوردەواری بکا.