خاتوونەکانی کتێبی شنۆ


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


خاتونەکانی کتێبی شنۆ

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


Репост из: ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
دانیشتنی سێیەم له زنجیره دانیشتنەکانی مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاوا.
تەوەری دانیشتنەکە: سوقڕات و ئەفلاتوون.
ڕۆژی شەممه، ۱۹ی ڕێبەندان. کاتژمێر ۳ تا ۵. شنۆ، موجتەمەعی فەرهەنگی، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی.

@EnjumeniEdebiShino


Репост из: ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
دەمێکە چاو بە گریانە دەمێکە
سروشکی ئەو لە سەرچاوەی خەمێکە

هەتەر ناکا قەتیس ماوە دوو دیدەم
پەڵەی داوە لە سەر ڕووم وەک چەمێکە

لە بێگانەی غەریبی چاوەکانت
سکاڵای دڵ دەبیسم سەردەمێکە

بە گژ خەندەی دەمی لاساری خۆ دێم
دڵە شەیدا و پڕووکاوی شەمێکە

ڕما کۆشکی ئەوینـم تا قیامەت
بنووسە تۆ ئەوەش زین و مەمێکە

بناری خێڵی عاشق هەر ڕماوە
بەهار و وەرزی مەستی هەر چەلێکە

@EnjumeniEdebiShino


شەیدا مەحمودی (شنۆ)


باسێک لەسەر وەرگێڕانەکانی "کوێری"

پۆست مۆدێرن، دیاردەیەکی بەربڵاو و هاوکات بەردەوام لە حاڵی گۆڕاندایه و تاریفکردنی بە واتایەکی نێوان‌دەقی دەکرێ و ئەو زاراوەیه لە دەڤەرە جۆراوجۆرەکانی زانستی ئینسانی وەرگیراوە و دەستەواژەیەکە بۆ شرۆڤەی جوانیناسییەکانی هاوچەرخ و شێوازێکی تری داڕشتنی هونەر و ئەدەبیات. بەبێ مۆدێرنیسم، پاش‌مۆدێرن مانای نییه و پاش‌مۆدێرن به مناڵی سەربزێوی مۆدێرنیسم دەزانن. بەڵام دەکرێ چەند تایبەتمەندی لە ئەدەبیاتەوە لەبەر چاو بگرین کە بەرهەمێک بچێتە خانەی پۆست‌مۆدێرنەوە؛ بۆ میناک لە چۆنییەتی داڕشتنی ئەدەبیدا "دیگر مکان سازی" بوتیقای ئەدەبیاتی پۆست‌مۆدێرنە، هەروەها زۆر جار خودی نووسەر زۆر وەستایانە لەنێو چیرۆک ئامادە دەبێ کە دەتوانێ ڕاوی بێ یا وەکوو کەسایەتییەکی نێو چیرۆک ئەژمار بکرێ. بەجۆرێک نەبوونی مسۆگەری و ڕێژەیی بوون چ لە بواری بوونناسی و چ لە بواری شوناسدا دووپات دەبێتەوە. لە تەکنیکەکانی ئەدەبیاتی پۆست‌مۆدێرن دەتوانین ئاماژە بە جەریانی شاڵاوی زەین، ڕەوایەتهەڵگر بوون، جۆراوجۆری، ڕاگواستنی پەیامگەلی لێڵ، شکاندنی ڕەوتی هێڵی داستان، باسی ژیانی شارستانیەت و هتد بکەین. زۆربەی ئەو تایبەتمەندییانە بەبەڵگە لەنیو ڕۆمانی کوێری دەدۆزرێنەوە و دەکرێ بڵێین ڕۆمانی کوێری، ڕۆمانێکی پۆست‌مۆدێرنە.
زمانی هەر نەتەوەیەک بە وتەی (هومبولت) زمانناس و فیلسووفی ئاڵمانی سەدەی نۆزدە ڕووحی ئەو نەتەوەیەیە و ڕووحی ئەو نەتەوەیەش زمانی ئەوە. بەهۆی وەک‌یەک‌نەچوونی زمانەکان، هەڵسەنگاندن و ناسینی دونیاش لەچاو ئاخێوەرانی ئەو زمانانە دەبێ جۆراوجۆر بێ و وەک یەک نەچێ. زمان و بیر تێک چندراون.

لێرەدا چەندین پرسیار دێتە ئاراوە:
ئایا هەموو زمانێک بۆ گەشە و وەپێشکەوتن دەبی ڕێک ڕێگە و پێگەی زمانە پێشکەوتووەکان بگرێتە بەر، تا بتوانێ شاکارێکی جیهانی پێ بنووسرێ؟
یاخوو ڕێگایەکی نیزیکتریش هەیە؟
زمان بەردەوام لە حاڵی گۆڕاندایە یەکێ لە هۆیەکانی گوڕانی زمانێک ئاخافتن بەو زمانەیە، چەندی ئاخافتن بە زمانێک زیاتر بێ پێشکەوتوویی زمانەکە زۆرترە. بەڵام ڕاگواستنی بیر و هزر لەنێوان زمانە جۆراوجۆرەکان بەهۆی وەرگێڕانەوە بەدی دێ. ئەرکی وەرگێڕێک وەک بیرمەندێک هەژاندنی ژینگەی جیهانیی کۆمەڵگا بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە و بەرەوپێشبردنی ئاخێوەرانی زمانەکەیە. وەرگێڕان دەتوانێ حەڵقە ونبووەکانی نێوان زمانان و نێوان بیر و هزرەکان بدۆزێتەوە و زمانی مەبەست هیچ دەربەستی وەی نەکا کە مێژووی زمانانی دی بپێوێ. ڕێک ئەو کارەی (مێهدی غەبرایی و سەلاحەددین ئاشتی) لە وەرگێڕانی ڕۆمانی کوێریدا دەیکەن.

بەڵام ئایا بەگوێرەی وەرگێڕان لە زمانی سەرەتا یا لە زمانانی دەستی چەندەم بۆ زمانی مەبەست، نووسینی نووسەرانی زمانی مەبەست بەو سەبکانە تەنیا لاساییکردنەوەیەکی ساکاری ڕەوشتی زمانانی دی نییە؟
ئەدەبی ئاخێوەرانی زمانێک بیر و هزر بڵاو دەکاتەوە و وەرگێڕان بۆ زمانانی تر دەتوانێ وەک دروستکەری خانە ونبووەکانی تەونە جاڵجاڵوکەکەی بوونناسی ژینگەی جیهانی پێ گەشە بکا. ڕاستە دەکرێ باسی سەرکەوتوویی و لاواز بوونی یان چۆنییەتی ڕاگواستنی سەبکی کاری نووسەرێک دە وەرگێڕانێکدا بکرێ بەڵام ئەرکی سەرەکی وەرگێڕان، مشتومڕی هاتوچۆی نێوان زمانییە و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بیر و هزرە.

لەیلا خاکی
سەرچاوەکان
1.پست مدرنیسم. گلن وارد. ترجمە ابوذر مرمی
2.زبان شناسی. آر-ال تراسک.بیل میبلین. ترجمه حشمت الله صباغی
3.زبان و ذهن. جین ایچیسون.ترجمه محم فائض
4.خطا و زبان بینابین.اس پیت کردر. ترجمه علی بهرامی
5.هفت گفتار درباره ترجمه.دکتر کوروش صفوی
6. ساتێک بۆ پرسیار. ڕەهبەر مەحموودزادە
7.وتارەکانی مریەم قازی کە لەسەر مەکتبەکان نووسراوە


بەراوردێک لەنێوان ڕۆمانی "کوێری"ی (ژۆزێ ساراماگۆ) و "هەوەرکانی دانیال"ی (بەختیار عەلی) و "کچەکوردیکی ئەنفالکراو"ی (سەدرەددین محێدین کەڵهوڕی) و کورتە چیرۆکی "فلاش"ی (ئیتالۆ کالوینۆ) و "فیلمی کوێری"

بە خوێندنەوەی دوو ڕۆمانی (کوێری) و (هەورەکانی دانیال) و وردبوونەوە لە ناوەرۆکیان ئەم خاڵە هاوبەشانەی نێوانیان، سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن:
- نەخۆشییەکی هەمەگیر لە هەردووکاندا (کوێری – خەونێکی شەڕانگێز)
- دابینکردنی شێتخانەیەک بۆ پاوانەکردنی نەخۆشەکان.
- خوڕافاتێکی ماڵوێرانکەر لە هەردووک کۆمەڵگادا.
- دەرد و ئازاردانی لەڕادەبەدەری نەخۆشەکان و بەرەو نابوودی‌بردنیان.
- هێمانی(عنصر) بەرچاوی بۆن، ئەویش بۆنی بۆگەن و پیسایی کە گشت کۆڵان و شارەکە دەتەنێتەوە.
- وەستانی کات و کاتژمێر لە هەردووک ڕۆماندا
- گرنگیدانێکی تایبەت بە مۆزەخانە و کتێب و بۆنی ژیانبەخشی کتب وەک خۆشترین بەرامەی ژیان.
- کەڵکوەرگرتنی خراپی پێشەوا ئایینییەکان له دین و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک پێی و بردنیان بەرەو نەزانی و نەمانی مرۆڤایەتی و ژیان.
- گرینگبوونی ژن لە هەر دوو ڕۆماندا وەک سەرچاوەی ژیانەوە و کولتوور و ئاوەدانی؛ لە کوێریدا هاوسەری دوکتۆر و لە هەورەکانی دانیالدا کچی پرۆفیسۆر بەهنام(نادین). جێی ئاماژەیە لە تەواوی ڕۆمانی هەورەکانی دانیالدا کە شار و شارستانیەت بەرەو وێرانی و نەمان دەڕوات تەنیا لە چەند جێگادا ناو لە ژن دەبردرێ و کاتێ پڕڕەنگ دەبێت کە باسی ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی ژیان و کۆمەڵگا دێتە ئاراوە و ئەویش لە مۆزخانە و کتێبخانەی پرۆفیسۆرە و بە بوونی (نادین)ی کچی کە بەردەوام کتێبێکی لە ئامێزدایە.

بەڵام وێکچوونی نێوان (کوێری) و (کچەکوردێکی ئەنفالکراو) لەو دەرد و ئازار و دەستدرێژییە سکێسییەدایە کە بە ژنان دەکرێت و هەروەک هاوسەری دکتۆر سەرکردەی سەربزێوە دزێوەکان سەر دەبڕێت، (نەسرین)ش لە (کچەکوردێکی ئەنفالکراو)دا کە تراژێدییەکی ڕاستەقینەی کوردییە، سەرکردەی ئەو زیندانەی تێیدا بەند کراون و هەر شەوێ چەند نەفەر لە کچەکان دەبەن و دەستدرێژیان دەکەنه سەر بە دەستەی تفەنگەکەی خۆی دەیکوژێت و خۆیان ڕزگار دەکات، بەڕاستی بوێری و ئازایەتی و ئاگاییی ئەو دوو ژنە لە هەردوو ڕۆماندا سەرنجڕاکێش و جێگای تێفکرینە.

بەڵام کورتەچیرۆکی (فلاش) ڕێک وەک کوێری لە چواڕێیانێک ڕووی دەدا، بەم جیاوازییە کە لە فلاشدا بەپێچەوانەی کوێری کارەکتەری سەرەکیی چیرۆک لەناکاو سۆمای چاوەکانی بەرەو زانایی و ئاگایی دەدرەوشێنەوە و شێوەی بینین و بیرکردنەوە له چەمک و ژیان و شتەکانی دەوروبەری بەرەو ئاسۆیەکی جیاواز لە خەڵکانی ئاسایی دەڕوات و تیشکی ئاگایی، دەروون و مێشکی دەکاتەوە و هاوارەکەی، هاواری ئاگایی و زانینە.

بەڵام ئەگەر بمانهەوێت بەراوردێک لەنێوان ڕۆمانی کوێری و فیلمی کوێریدا بکەین، بە ڕای گشت ئەو هاوڕێیانەی ڕۆمانەکەیان خوێندبۆوە و فیلمەکەشیان دیتبوو، گشتیان لەسەر ئەمە کۆک بوون کە فیلمەکە لە بواری پێکهاتە و گۆشەنیگا و کەش و خاڵی ترۆپکی چیرۆکەوە زۆر لاوازتر لە ڕۆمانەکە بوو و ئەو جوانیکارییانەی لە ڕۆمانەکەدا سەرنجی خوێنەریان ڕادەکێشا لە فیلمەکەدا بەرچاو نەبوو، ڕۆمانەکە هەر خوێنەرەی بەرەو ڕوانگەیەک و خاڵێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش دەبرد بەڵام فیلمەکە بیر و زەینی بینەری لەنێو وێنەکاندا بەند دەکرد و نەیدەهێشت خۆی لە گۆشەنیگایەکی ترەوە بیبینێت.
بەگشتی مەودای سپی‌خوێندنەوەی ڕۆمانەکە لە فیلمەکە زۆرتر بوو و ئەو چێژ و گۆشەنیگا و وێنانەی خوێنەرێک لە ڕۆمانەکەدا دەیدیت لە فیلمەکەدا قەتیس مابۆوە.

سارا خەنشا


Репост из: ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
دانیشتنی دووەم له زنجیره دانیشتنەکانی مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاوا.
تەوەرەی باسەکە: فیلسووفانی پێش سوقرات له تالیسەوە هەتا دێمۆکریتۆس
ڕۆژی شەممه، ۱۲ی ڕێبەندان. کاتژمێر ۳ تا ۵. شنۆ، موجتەمەعی فەرهەنگی، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی.

@EnjumeniEdebiShino




لە بەشی کۆتاییی دانیشتنەکەدا سێیەم وتار لە گۆشەنیگایەکی ترەوە لەژێر سەردێڕی " هێندەک خاڵ و تێبینی لەسەر پێکهاتەی گەڵاڵەی چیرۆک " لەلایەن خاتوون (حەیات عارف)ەوە پێشکەشی بەشداربووان کرا:

ڕەخنەکاری بە واتای تاوتوێکردنی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بەرهەمێکە، کە دەتوانێت بابەتگەلی جۆراوجۆر وەک: ڕامیاری، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، دەروونناسی و ... لەخۆ بگرێت.
بەرهەمێکی بەهێز و بێوێنە دەتوانرێت لە چەند لایەنی جیاواز تاوتوێ کرێت کە کتێبی کوێری نموونەیەکی بەرچاوی ئەم جۆرە بەرهەمانەیە.
هەر مرۆڤێک پێنج هەستی هەیە کە هەستی دیتن یان بینایی حەفتا و پێنج لە سەدی هەستەکانی مرۆڤ دەگرێتە خۆ.
ساراماگۆ زۆر ژیرانە و باش لەم سووژە کەڵکی وەرگرتووە و بە شێوەی سەمبولیک لە ڕۆمانەکەیدا هێناویەتەوە.
بەستێنی ئەم چیرۆکە کە مەبەست بارودۆخی کاتی و شوێنی ڕووداوەکان و گێڕانەوەکانی چیرۆکە لێکچوونێکی بەرچاوی لەگەڵ ڕۆمانی (کافکا در کرانە)ی هەیە.
هەروەها ئەو دەستوور و فەرمانانی حکوومەت لەم ڕۆماندا بە ژێردەستانی دەدات وەک ئەو فەرمانانە دەچێت کە بەرازەکان لە قەڵای ئاژەڵەکان (قلعە حیوانات) دەیاندا.
ئەم کتێبە لە ڕیزی ژانرە ترسناکەکانە.

چەند خاڵی گرینگی ئەم کتێبە بریتین لە:
- کەرەکتەرەکان ناوی تایبەت بە خۆیان نەبوو.
- نووسەر بە وەسفکردن، ناوی لەسەر کەسایەتییەکان داناوە و هۆی ئەم کارەی ئەمەیە کە مرۆڤکان هەتا قۆناغی ئاژەڵی هاتوونەتە خوار.
- ڕاوەستانی کات بە شێوەیەک کە هەموو کاتژمێرەکان جگە لە کاتژمێری ژنی دکتۆر ڕادەوەستن و لە جووڵە دەکەون.
- کەڵکوەرگرتنی خراپی پێشوا ئایینییەکان لە خەڵک کە خۆی یەکێ لە هۆیەکانی کوێری بوو.
- شوێن و پلەی بەرزی ژن لە ڕۆمانەکەدا

بەڵام گرینگترین بەشی پێکهاتەی چیرۆک خاڵی ترۆپکی بوو کە نووسەر زۆر ژیرانە لە دوایین ڕستەی ڕۆمان ئاماژەی پێ کردبوو: "هاوسەری دوکتۆر سەری بەرەو ئاسمان وەرسووڕاند و هەموو شتێکی سپی بینی، چاوی لە خوارەوە کرد. شار هەروا لە جێی خۆی بوو."
بە ڕای من یەکێک لە خاڵە کارتێنەکەرەکانی چیرۆکی کوێری هاتنی جارجارەی گێڕەوە لەنێو دەقی چیرۆکدا بوو لە کاتێکا ڕەنگە هیچ پێویستییەک بەم کارە نەبا چونکە کردار و گوتاری کەسایەتییەکان خۆی نیشانگەری گشت شت بوو.

دانیشتنەکە بە کۆبەندییەک لە کۆی بابەتەکانی باسکراو و ناساندنی کتێب (جەمشید خانی مامم) بۆ دانیشتنی مانگی داهاتوو و ڕێکەوتی بەڕێوەچوونەکەی کۆتایی پێ هات.
جێی ئاماژەیە دوو وتاری خاتوون (لەیلا خاکی) و (سارا خەنشا) بەهۆی تەواوبوونی کات مانەوە، کە هەردووکیان لە دوو وتاری سەربەخۆدا لەبەر دەستی خوێنەرانی بەڕێز دادەنرێت.


لە درێژەی بەرنامەدا وتارێکی تر لەژێر سەردێڕی "لێکدانەوەیەکی کورتی ڕامیاری، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، ئەخلاقی و فەلسەفەی لەسەر ڕۆمانی کوێری " لەلایەن خاتوون (شەیدا مەحموودی)یەوە پێشکەشی ئامادەبووان کرا:

لەم وتارەدا بەکورتی لە ڕوانگەی ڕامیاری و کۆمەڵناسی و دەروونناسی و ئەخلاقی و کارتێکەرییەکانیان لەسەر کۆمەڵگا ڕۆمانەکە خرایە بەرباس. بەشداربووان هەرکام لە گۆشەنیکا و ڕوانینی خۆیانەوە بیروڕایان هێنایە ئاراوە؛ هەروەها باس لە ڕوانگەی بەنرخی دکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە کرا، کە ڕۆمان وەک تاقیگەی ژیان دادەنێرێت و ڕۆماننووس بە وەدیهێبانی هەلومەرجە نائاسایییەکان وا دەکا هەڵسوکەوتەکان هەڵسەنگێنێ و مرۆڤ لەو تاقیگەیەدا شێوەیەک لە ژیان، بەدەر لە ژیانی ئاسایی تاقی کاتەوە و ئەم بارودۆخە لە ڕۆمانی کۆریدا بەجوانترین شێوە خۆی دەنوێنێت.
لە درێژەی وتارەکەدا باس لەو ئازار و زیانانە کرا کە مرۆڤ دەتوانێ لە مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بدات.
لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، تێنەگیشتنی چینی دەسەڵاتدار لە بێدەسەڵات و حەشاردانی گرفتەکان نەتەنیا بە ڕێگاچارە دانانرێ بەڵکوو خەساری قەرەبوونەکراوی گیرۆدەکردنی گشتی بە نەفامی و کوێری لێ دەکەوێتەوە.
لە بواری کۆمەڵایەتیەوە نووسەر ئەوپەڕی هێزی خۆی بەکار هێناوە هەروەک ئاگاداران لە گشت چین و توێژەکانی بانگهێشت کردووە و گیروگرفتێک که بۆیان دێتە پێش یەگڕا هەستی پێ دەکەن و دەبێ ڕەچاوی هەموو بەرژەوەندییەکان بکەن بۆ بەسەربردنی ژیانێکی هەر چەند نالەبار بەڵام بەهۆی تێکهەڵچوون و دژەبەرایەتی لەنێو پاوانەدا هەلومەرج دەگۆڕێ و شڵەژاوی و شپرزەیی زاڵ دەبێ. لەم بەشدا ڕۆڵی ژن بەجوانترین شێوە وەک کەسێک کە جڵەوی کۆمەڵگای بە دەستە و دەتوانێت کۆمەڵگا بەرەو ئاقاری مرۆڤایی و ئاگایی بەرێت، وێنا دەکرێت. نووسەر جەخت دەکاتە سەر نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان کە لە نەفامیدا چۆن خۆ دەردەخەن و کۆمەڵگا بەرەو زۆڵم و بێعەداڵەتی و داگیرکەری و لەشفرۆشی و ملهۆڕی دەبەن.
لە ڕوانگەی دەروونناسیەوە، مرۆڤ کە توۆشی کوێری دەرون یا زەین و بیر و ئاوەز بێ دەکرێ تووشی گەلێک گیروگرفتی چاوەڕواننەکراو بێ چۆن بە ئاوەزی کوێر و بە نەفامی ناکرێ بڕیاری باش بدرێ.
و لە بواری فەلسەفیشدا ئاماژە بە بیروکەی دکتر (علی اکبرافراسیاب) کرا کە دەڵێ: "ئەم چیرۆکە وەک سەیر و سلووکی عارفان وایە گەلێ قۆناغی قورس و گران تێپەڕ دەکەن تا دەگەن بە ڕاستەقینە و ڕزگاری. ئەو ڕێگە بۆ ئیسلاح و چاکسازیی دەروون پێویستە و ئەوە هێمایەکە لە پیسی و ناپاکی بەرەو جوانی و خاوێنی".


ڕاپۆرتی چوارەمین دانیشتنی کتێب خوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

چوارشەمە ڕێکەوتی ۲٥ی بەفرانباری ۱۳۹۸ی هەتاوی بەرانبەر بە ۱٥ی ژانویەی ۲۰۲۰ی زایینی چوارەمین دانیشتنی کتێب خوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوە چوو.
لەو دانیشتنەدا کتێبی (کوێری)ی ژۆزێ ساراماگۆ لە وەرگێڕانی مامۆستا (سەلاح ئاشتی) تاوتوێ کرا.

کۆڕگێڕ لە سەرەتادا کۆبوونەوەکەی بە شێعرێکی "باخچەی پاشا"ی (پاشای باران) کە ناوەرۆکی شێعرەکە لەگەڵ مژاری کتێبی کوێری هاوکێش بوو ڕازاندەوە و کورتەوتارێک لەسەر ژیانی نووسەر (ژۆزێ ساراماگۆ) و وەرگێڕی کوێری بۆ زمانی کوردی مامۆستا (سەلاح ئاشتی) پێشکەش کرد. بۆ ئەم دانیشتنە پێنج وتار ئامادە کرابوون کە بەداخەوە لەبەر کورتی کات تەنیا سێیان پێشکەش کران:
یەکەم وتار لەژێر سەردێڕی "لێکدانەوەیەکی عیرفانی لەسەر ڕۆمانی کوێری" لەلایەن خاتوون (پرشنگ بەهرامیان) پێشکەش کرا:

ساراماگۆ لە ڕۆمانی کوێریدا، باوەڕێکی قووڵی بە دادوەری کۆمەڵایەتی و پابەندی ئەقڵ و ئاوەز لەگەڵ پاکژ کردنەوەی ڕووح و جەستە هەیە کە تەنیا ڕێگای مانەوەی کۆمەڵگایە و لە قاڵبی ڕۆمانی کوێریدا پێشکەشمان دەکات. لەم ڕۆمانەدا کوێری ڕاستی نییە و وێنەیەکە لە کوێربوونی ئەقڵ و فامی مرۆڤەکان؛ چونکە مرۆڤەکان ئەقڵیان هەیە بەڵام ئاقڵانە هەڵسوکەوت ناکەن. لەم ڕۆمانەدا بە کوێربوونی یەک بە دوای یەکی کەسەکانی کۆمەڵگا، وێنای نوقمبوونی کۆمەڵگا لە سارای نەزانی و بەپێی ئەو، شوێنهاتەکانی نەزانی کە بریتین لە: قەبووڵکردنی زوڵم و زۆری و کرمۆڵی و هەژاری و حیزی و هتد دەکات. هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەم بابەتە کە مرۆڤەکان لە خۆیاندا بەدوای مەعریفەت و ناسیاریدان بەڵام بە درێژایی کاتدا سەرکوتی دەکەن.
ئەم ڕۆمانە چیرۆکی سەیر و ڕەوتی گوورانی سیمۆر‌غ یان (منطق الطیر)ی (عطار)مان وەبیر دێنێتەوە کە ڕێڕەوانی دوای پێوانی قۆناغە دژوارەکانی گەیشتوونە سارای مانا.
ڕەنگی سپی لەم ڕۆمانەدا لە ڕوانگەی عیرفانەوە پڕ لە مانایە و حکایەت لە دڵێکی سپی بەفراسای عارف دەکات.
ڕووداوەکانی ڕۆمان بە بینایی دەست پێ دەکەن و بە بیناییش کۆتایییان پێ دێت کە لە خۆیدا (انا لله و انا الیه راجعون) دێنێتەوە بەرچاو. لە ڕاستیدا عیڕفان فێری مرۆڤ دەکا کە بە چ شێوەیەک لە دنیای نزمی ئاژەڵانەوە بەرەوە پلەی واڵا و مەعنەوی مرۆڤایەتی بڕوات.
لە عیرفاندا کوێری هێمای نەزانی و بێئاگایی و قەناعەتکردن بە ژیانی مادی و نەدیتنی ڕاستییەکان و ئەم رۆمانە ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤ وێنا دەکات.
ژیان لەم دنیایەدا ڕێک بە کورتی ئەو دەورانەیە کە قارەمانەکانی ڕۆمان لە پاوانە(قرنطینە)دا دەژیان و هەر کەس هەرچی هەیەتی لەم شانۆیەدا نیشان دەدات و کۆتایییەکەی گەیشتن بە کەسایەتییەکی بەرزە. یەکەم قوربانی چیرۆکی کوێری پیاوە دزە دزێوەکە بوو کە لەبەر دەستدرێژیکردنی بە کچەی چاویلکە لە چاو، بریندار بوو و لە کۆتاییدا کوژرا و ئەم ڕووداوە خۆی پێمان دەڵێت هیچ کەس ناتوانێت لە دەرەنجامی کردەوەی خۆی هەڵێت کە خۆی نیشان لە مشوور و ژیری و فەلسەفەی ئافرانە.
لە عیرفان و سۆفیگەریدا مرۆڤەکان کوێرن و پێویستیان بە ڕێنما و پیر هەیە؛ لەم ڕۆمانەدا هاوسەری دوکتۆر ڕێنمایە کە وەک پیرێکی مەعنەوی ئەرکەکانی خۆی بەجێ دێنێ و تەنیا کەسێکە کە لەنێو نەزانەکاندا خاوەنی ناسیاری و چاوی دڵە، چونکە هاوسەری دوکتۆر سەرچاوەی خۆشەویستی و دلۆڤانی بوو و هەمیشە و لە هەر کاتدا بە هاوژینەکەی وەفادار بوو. قارەمانی چیرۆک ژنێکە کە دەتوانێت هێمای باشترینی دەروونمان بێت کە هەر ناسیاری و ئاگاییی دەروونییە.
لە عیرفاندا بایەخێکی زۆر بە ژن دراوە و ئەو بە هێمای ئەشقی خودایی و ئاسمانی دادەنێن.
لە عیرفاندا هەموو و هەرچی لەم دنیایەدایە و خولقاون، نەبوونی هەبوون ـ نوێنن چونکە هەموویان دەبینرێن و وەبەر هەستدەکەون بەڵام لە کۆتاییدا نیست و نابوود دەبن و تەنیا هەبوونی نیستی‌نوێن، وجوودی خودای بەرزە کە ئێمە نایبینین و بەر هەست ناییت بەڵام بنەمای وجوودە.
خوێندنەوەی ئەم وتارە بە گۆڕینەوە بیروڕای بەشداربووان سەبارەت بە ناورۆکی ئەم وتارە کۆتایی پێ هات.


ژۆزێ ساراماگۆ لە شوێنێک‌دا دەڵێ؛ خێزانی خۆم کاریگەرێکی زۆری هەبۆە لە سەر شێوازی بیر کردنەوەم سەبارەت بە ژنان. ئەو ئاماژە بەوە دەکا ژن لە ماڵە مندا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی گێڕاوە و هەر ئەوەش هۆکارە لە سەر ئەوەی زۆربەی قارەمانانی ڕۆمانەکانم ژن بن. کە وایە دەکرێ بڵەین ژنێک بەو هەڵوێست و ئاکارەی خۆی نووسەرێکی وەهای پەروەردە کردووە که زەینییەت و بیرۆکەی وا بەکار بێنێ بۆ ژنان و شاکاری ئەدەبی جیهانی بخولقێنێ کە هێزی ئەوین و ئاوەز لە ڕومانی کوێری‌دا بەشی ژن بێ.

هەر وەها لە ڕۆمانی کۆری دا نووسەر جەخت دەکاتە سەر کۆمەڵگایەکی کۆر کە بە هۆی ئەو نەخۆشی نەفامین "هەنجار" یا نۆرمە کۆمەڵایەتیەکان خۆ دەر دەخەن.
ئەگەرەکانی زیندوومانەوە وینا کراون .
زۆر باروودۆخی ئاڵۆز و نالەبار بەدی دێنێ. بێ عەداڵەتی و زوڵم، لەش فرۆشی، دزی، داگیرکەری، ملهووڕی، کەساسی و دەستەنگی بە شێوەێکی نالەبار گشت کۆمەڵگا دادەگرێ و ژیان بە تەواوی دەشێوێ. دیسانیش ژن وەک پێشەنگ و چاوساغی کۆمەڵ دەتوانێ ڕزگارکەر بێ.

لایەنی دەروون‌ناسی، لە ڕۆمانی کوێری‌دا بەشێکی بەرچاوە کە دەروون‌ناسان دەکرێ توێژینەوەی لەسەر بکەن. ڕۆماننووس کەسایەتییەکان پێش کوێربوون و دوای کوێر بوون دێنێتە بەر باس ئەگەر مرۆڤ تووشی کوێری دەروون و ویژدان بێ چ دەرنجامێکی هەیە کەوایە بێ ئاگایی و نەبوونی ڕوانگەی فراوان و بەربڵاو دەربارەی بوونی ڕاستەقینەی مرۆڤ و دوور بوونەوە لە هەوێتی زاتی خۆی، گەڕانەوەیە بۆ بێ شارستانیەتی و تێنەگیشتوویی و دڕەندەیی بەشەر، کە لە دەروون‌ناسی‌دا ئەو گریمانەیه هەیە مرۆڤ بەدیهاتوویەکی پێچرا و ڕێسراوە کە پێویستی بە فێر بوون و ئەزموون کردن هەیە هەتا بتوانێ بە باشترین شێواز ژیان تێپەڕ بکا.

کەواته ئایا مرۆڤی کوێر زەین دەتوانێ باش بیر بکاتەوە و باشترین بڕیار بدا؟
لێرەدا بە وردی باس لەو شڵەژان و ئاڵوگوڕە دەروونیەی مرۆڤ دەکا و لە ئاکام دا ڕوونیان دەکاتەوە.
لە بواری فەلسەفی یا ئەخلاقیدا، دکتر عەلی ئەکبەر ئەفراسیاب دەڵێ: بەسەرهات لە بینایی ڕا دەست‌پێدەکا و هەر به بیناییش کۆتایی پێ دێ؛ وەک سەیر و سلووکی عارفان وایە کە قوناغەکانی حەوت‌چەشن تێپەڕ دەکا هەتا ڕاستەقینەی خۆی دەبینێتەوە. ئەو نووسەره کوێری بە ئەزموون و تاقیکاری وێنا دەکا کە بەشەر لە بارودۆخێکی دژوار و نالەبار دا دەبێ تێپەڕێ و تا بە ئیسلاح و چاکسازی بگا و لە ژیانی حەیوانییەوە بۆ ژیانی ئینسانی هەنگاو بنێ. ئەوە لەڕاستی‌دا ڕزگار بوون لە پیسی و ئاڵۆزی و شپرزەیی دڵە بۆ هێمنایەتی.
دواجار کوێری وەک هێمای غەفڵەت و بێ ئاگایی دەناسێنێ. و ژن پەیژەی گەیشتن بەو سەرکەوتن و بەرزبوونەوەیە.

ژن لێرەدا زایەڵەی باشترین هەڵبژاردە و مراد حاسڵ بوونی ناخە کە بۆ هەر مرۆڤێک ڕێنمایی ڕاستەقینەیە.


باسێک لە سەر ڕۆمانی کوێری

شەیدا مەحموودی

نووسەری ڕۆمان ژۆزێ ساراماگۆ لە بنەماڵێکی هەژار و کرێکار لە ساڵی ۱۹۲۲ لە وڵاتی پورتەغال لە دایک بوو. نوسەر لە سەردەمی مێرمناڵیدا بە هۆی نەداری دەست لەخوێندن هەڵدەگرێ و ڕوو لە ناوەندەکانی فێرکاری و پیشەسازی دەکا.
بەر لەوەی ڕوو لە کاری نووسین بکا، گەلێ ئیش و پیشەی تری تاقی کردۆتەوە.
ساراماگۆ یەکەم ڕۆمانی لە ساڵی ۱۹٤۷ لە تەمەنی ۲٤ ساڵی دا چاپ و بڵاو کردۆتەوە و هەروەها کتێبی شێعرەکانی لە ژێر ناوی" شێعرە نەگونجاوەکان" و تاقمێکی تر لە ڕۆمانەکانی وەک " نقاشی و خطاطی ـ برخاسته از زمین ـ بالتاز و بلیموندا" له ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاو بوونەوە و نێو بانگی دەرکرد.
(سالمرگ ـ بلم سنگی ـ انجیل بە روایت عیسی مسیح ) و هەروەها ڕۆمانی کوێری لە ساڵی ۱۹٨٨ بڵاو بوونەوە.

ساراماگۆ بە هۆی نووسینی ڕۆمانی کوێری، نێوبانگی جیهانی دەرکرد و وەک یەکەمین پورتەغالی توانی خەڵاتی نۆبێل وەرگرێ.
ڕۆمانی کوێری ڕۆمانێکی کۆمەڵایەتی، ڕامیاری، دەروونناسی، فەلسەفیە، کە باس لەو زەرەر و زیانانە دەکا کە مرۆڤ دەتوانێ لە مرۆڤی بدا.

بە وتەی دکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە ڕۆمان تاقیگەی ژیانێکی ڕۆنراوه کە ڕۆمان نووس بە وەدیهێنان و ڕەخساندنی هەلومەرجێکی نائاسایی وا دەکا هەڵسووکەوتەکان هەڵسەنگێنێ و مرۆڤ لەو تاقیگە یا ئازمایشگایەدا شێوەیەک لە ژیانێکی بەدەر لە ژیانی ئاسایی تاقی کاتەوە و دەرەنجامی ڕەفتارەکانی بۆ دەرکەوێ.
ڕۆمان خوێن دەبێ زۆر وشیارانە کاراکتێر و کەسایەتیەکانی ڕۆمان بخاتە ژێر چاوەدێریی زەین و گشت لایەنە سەرەکی و تایبەتیەکان بقۆزێتەوە کە بەختەوەرانە لە ڕۆمانی کوێری دا ئەو باروودۆخە زۆر بە جوانی ئەو هەلومەرجە وەبەر چاو دەکەوێ و خوێنەر هەستی پێدەکا.

وەک خودی نووسەر بۆ خۆی ئاماژەی پێدەکا ڕۆمانی کوێری، کوێری ئاسایی چاو نیە بەڵکوو، کوێری عەقل و شعوور و دەروونە کە بە شێوەێکی زۆر پسپۆڕانە
و خەیاڵی وێنای دەکا و ئەوە کە نووسەر شاعیرە دەکرێ بڵەین هێزی خەیال یا قوەی تەخەییولی زۆر بە هێزە و هیچ خوێنەرێک ناتۆانی دان بەوە دانەنێ کە شوێنی نەکردۆته سەر دەروونی، بەڵکوو خۆ لە گەڵ خوێنەر ڕێک دەخا و ئەوەش خاڵی بەهێزی ڕۆمانە.

دەکرێ ڕۆمانەکە دابەش کەین بەسەر چەند بەش و هەر بەش بە کورتی شروڤە کەین.
لە بواری ڕامیاری، دەکرێ بڵەین تێنەگیشتنی چینی دەسەڵاتدار لە بێ دەسەڵات، بە هۆی کوێری ویژادن، زۆرداری و نادادەروەری و شاردنەوەی کێشەکان و لە بەرچاو ون کردنی ڕواڵەتی گرفتەکان، ڕوو دەدا کە لە ڕاستی‌دا دەبێته هۆی پەرە ستاندنی زیاتر و چارەسەر نەکرانی و لە ئاکام‌دا گیرۆدە بوونی گشت کۆمەڵگا بە نەفامی و کوێری.

لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوه، نووسەر ئەوپەڕی هێزی خۆی بەکار هێناوە و ڕەنگێکی زۆر بەرچاوی لەو بوارەوە پێوە دیارە. نووسەر لە گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، کەسایەتی و کاراکتێر بانگهێشت دەکا بۆ ناو ڕۆمانەکە. تایبەتتر ئەوەیە بە زیرەکایەتێکی بێ وێنە بەهەمان نێو دێن و دەور دەگێڕن وەک دکتۆر، ژنی دکتۆر، کچی عەینەکی و ..... کە بە هەر زمانێکی دنیا وەربگێڕدرێ هەست بە نامۆیی ناکرێ و جوان وەبەر هەست دەکەون و بەردەنگ زوو خوویان پێوە دەگرێ.
ئەو کەسایەتییانە هەریەک لە ژیانێکی ئاسایی ڕا تووشی یەک بارودۆخ و بە هەمان شێوە چارەنووسێکی نادیارن.
هەر وەک کەسایەتی دکتۆر لە ڕۆمان‌دا دڵێ: ئێمە گشتمان وەک یەکین لێرە کەس لە کەس گەورە تر نیە دەبێ بەرژەوەندی خۆمان بە باشی بزانین کە بەداخەوە ئەو ڕاسپادەی دکتۆر لەو ئیسڕاحتگەیە دا ژێر پێ دەخەن.

لە ڕۆمانی کوێری‌دا کەسایەتی ژنێکی بە هێز لە سەراسەری ڕۆمانەکەدا وەک ئاوێنەیەک دەبریقێتەوە، ڕووناکی‌بەخشە، جێگەی ئومێدە، سەرچاوەی مەعریفەت و ماندوونەناسیە. ژن هێمای بەرخۆدان و ئەوینداری و وەفاداری ڕاستەقینەیە و دەکرێ بە ڕاشکاوی بڵەین گشت ئەو تایبەتمەندییانە لە ژنێکی باوەڕ بە خۆ و چالاک‌دا دەبیندرێ و هەر کات لە کۆمەڵگا ژنانێکی ئەوتۆ هەبن، ژیانی تاکە کەسی و بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی دەتوانێ داهاتووێکی ڕووناکتری هەبێ.👇👇👇


سڵاو و ڕێز
هاوڕێیان و هۆگرانی کتێب، چوارەمین دانیشتنی کێبخوێندنەوە ژنانی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ، سبەی چوارشەمە ۲٥ی بەفرانبار دەمژمێر ۳ لە موجتەمەعی فەرهەنگی، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوە دەچێ.

بابەتی بەرباس: کتێبی "کوێری"ی ژۆزێ ساراماگۆ لە وەرگێڕانی مامۆستا سەلاح ئاشتی

🍂هاتن بۆ هەمووانە

🍃"بەڕێزان تکایە کاتی دیاریکراو ئامادە بن"




لە درێژەی دانیشتنەکەدا پەخشانێک لەسەر کەلتوور و کەسایەتی و سروشتە جوانەکەی ڕۆمان و کوردەواری لەلایەن خاتوو "شەیدا مەحموودی" یەوە خوێندراوە دانیشتنەکە بە پرسیارگەلێکی دی وەک" ئەو داب‌ونەریتانەی کە لە ڕۆماندا باسیان نەکراوە چ بوون؟ جوانترین وشەکانی نێو ڕۆمان کێهان؟ وشەی "یای" بۆ تەنانەت بۆ "ناز" بەکار هاتووە؟ بەراورد کردنی پێکهاتەی ڕۆمانی هاوارەبەرە لەگەڵ میرزا " و هتد ... درێژەی پێ درا و بەتێروتەسەلی باسی لێ کرا.

دوو پرسیاری تری دانیشتنەکە بریتی بوون لە وێکچوونی میژووییی ئەو سەردەمەی ڕۆمانی "ئەمن چراکان دەکوژێنمە" ی دانیشتنی پێشوو و "هاوارەبەرە و میرزا" تێدا نووسراوە و هەروەها کەشوهەوای شارستانییەتی ئەو دوو ڕۆمانە!؟ شارستانییەت دە ڕۆمانی هاوارەبەرەدا لە میرزادا خۆیا دەبێ و دواڕۆژێکی جوانتر و ڕوونتر لە بەراورد لەگەڵ ڕۆمانی "ئەمن چراکان دەکوژێنمەوە" وێنا دەکا.

لە ئاکامدا ئەو دانیشتنەش بە بیروڕا دەربڕین لەسەر پرسیاری" پتانسیەلەکانی زمانی کوردی بۆ نووسینی بیر و زانست کامەن؟ " و هەروەها کۆبەندییەک لەسەر دانیشتنەکە و ناسین و دیاریکردنی کتێب و ڕێکەوتی دانیشنی مانگی داهاتوو کۆتایی پێ هات.


ڕاپۆرتی سێیەمین دانیشتنی کتێب‌خوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

چوارشەمە ڕێکەوتی ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹٨ی هەتاوی بەرانبەر بە ۱٨ی دێسامبری ۲۰۱۹ی زایینی سێیەمین دانیشتنی کتێب‌خوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوە چوو.

لەو دانیشتنەدا کتێبی "هاوارەبەرە و میرزا"ی کاک فەتاح ئەمیری کە لە دانیشتنی پێشوو هەڵبژێردرابوو و بۆ ماوەی مانگێک بە شێوەی پەرتووک، پێ‌دی‌ئێف و دەنگەپەرتووک لەبەر دەستی خوێنەران دانرابوو قسەی لەسەر کرا.

کورگێڕ سەرەتا ئاماژەی بە شێوەی بەڕێوەچوونی ئەوجارەی دانیشتنەکە کرد کە بە شێوەی پرسیار و وەڵام بوو، دوایی نووسەر و کتێبەکە ناسێندرا. یەکەمین پرسیار لە وێنەی ڕووبەرگی کتێبەکە کرا و بیروڕای بەشداربووان لەسەر وێک‌چوونی ناوەرۆک و وێنەکە ساغ بۆوە.

پرسیار لە کەسایەتی سەرەکی ڕۆمان کرا کە هێندێک پێیان وا بوو میرزایە و دەبووایه ڕووبەرگەکەش وێنەی وی با کە وێ دەچێ وێنەی یارە بێ، هێندێکیش زمانیان وەک کەسایەتییەک هێنا بەرچاو کە تەواوی ڕۆمان و ورکەچیرۆکەکانی لە خزمەت گرتووە.

سێیەم پرسیار کە ئاراستەی کۆڕ کرا لەمەڕ هاوارەکان و ئەو کەسانەی هاواریان بۆ دەبردرا بوو، کە هەم باسی وەڵامدانەوەی خودی نووسەر کە لە پێشەکی ڕۆمانەکەدا هاتووه کرا و هەم بیروبۆچوونی بەشداربووانیش هاتە ئاراوە.

بە هاتنی خاتوو "حەیات عارف" پرسیارەکان درێژەیان پێ درا و خاتوو عارف کورتەوتارێکی پێشکێش کرد. لەم وتارەدا ئاماژە بە چەند خاڵی زۆر بەرچاو و دڵڕفێن کە لە ڕۆمانی هاوارەبەرەدا خۆیان دەنواند، کرا کە بریتی بوون لە:

۱. کەڵک وەرگرتن لە پەند و نەزیلە ڕەسەنەکانی کوردەواری لە بەشە گونجاوەکانی چیرۆک بەپێی ناوەرۆک و بابەت.
۲. زایەڵەی کەلتووری جوانی کوردەواری له توێتوێی ڕستەکانی ڕۆماندا.
۳. بەکارهێنانی بەجێ‌وڕێ و گونجاوی زمان بەپێی کەسایەتییەکانی ڕۆمان.
٤. هەبوونی کۆتایییەکی ئاوەڵا، جۆرێک کە دەستی ڕۆماننووسی بۆ نووسینی ڕۆمانێکی تر بە ناوی میرزای ئاوەڵا کردۆتەوە.
٥. کەڵک وەرگرتن لە کورتەچیرۆک لە هەناوی ڕۆماندا؛ یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ڕۆمان بەکاربردنی کورتەچیرۆک لەنێو ڕۆماندایە کە نووسەر بەشێوەیەکی لێزانانە لەم تایبەتمەندییەی کەڵک وەرگرتبوو.

جگە لەو خاڵه بەهێزانەی ئاماژەیان پێ کرا، چەند خاڵی تریش لە ڕۆمانەکەدا خۆیان دەنواند کە تا ڕادەیەک نیشاندەری شێوەیەکی شیاو بۆ ڕۆمان نین:
۱. بەکارهێنانی وەسفی دوورودرێژ و بە دوای یەکدا، کە ڕەنگە لە زۆربەی جێگاکاندا خوێنەر ماندوو بکات.
۲. نووسەر، ڕوانگەیەکی گەشبینانەی لەمەڕ ژنان نەبووە، ئەم ڕوانگەیە لەو وتووێژانەی لەنێوان کەسایەتییەکان‌دا دەکرا، خۆی دەنواند.
۳. له ڕۆماندا داهێڵان و گرێچنی و گرێکردنەوەیەکی شیاو بەدی نەدەکرا.

دوای پێشکەشکردنی وتارەکە، دانیشتنەکە بەم پرسیارە کە ڕوانگەی کاک فەتاح ئەمیری و کەسایەتییەکانی نێو ڕۆمان لەمەڕ ژن له سەردەمی ڕەزاشادا دەبووایه چۆن وێنا کرابا کە ژنانی ئەمڕۆیی لێی دڵگیر نەببان و توانیبایان پەیوەندی دەگەڵ بگرن، درێژەی پێ درا و پرسیارەکانی تر ئاوا هاتنە ئاراوە: بۆ نووسەر هاوشێوەی کەسایەتیی پیاوەکان، نەچۆتە قووڵاییی کەسایەتیی ژنانی نێو ڕۆمان؟ بۆ تەنیا لە سێ لاپەڕەی کۆتاییی میرزادا کەسایەتیی کەڵەژنێکی کوردەواری وەک دایە مرۆت دێنێتە نێو ڕۆمان و بەخێرایی لە سەری تێ دەپەڕێ و لەکۆڵ خۆی دەکاتەوە؟ هەروەها پرسیار لە وەرگێڕانی ڕۆمانەکە کرا کە ئەگەر کەسێک بیهەوێ بە فارسی یان هەر زمانێکی تر وەریبگێڕێت، بڵێی وەرگێڕەکەی بتوانێ سەرکەوتوانە ئەم ئەزموونە تێپەڕ کات؟ هەمووی بەشداربووان لەسەر ئەو باوەڕە کۆک بوون کە لەبەر پێکهاتەی زمانیی ڕۆمانەکە، وەرگێڕ ڕەنگه نەتوانێت سەرکەوتووانە باسی کەلتووری کوردەواری بکا.


Репост из: ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
ئافاقی شێعری نالی

دەیەمین و دوامین دانیشتنی کلاسی نالی‌ناسی، شەممه، ۳۰ی سەرماوەز کاتژمێر ۳ له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی بەڕێوە دەچێ.

تەوەری دانیشتنەکە: سووژەی کورد و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەوی‌ دی‌

بەشداری لەم کۆڕەدا ئازاده

@EnjumeniEdebiShino


نشانی دکترم را به شما می‌دهم.

ما که پول نداشتیم دماغمان را عمل کنیم و گونه بکاریم، ما که خط لب نداشتیم و مژه مصنوعی نداشتیم، ما که موی بلوند و قدِ بلند نداشتیم، ما که چشم‌هایمان رنگی نبود، رفتیم و کتاب خواندیم و با هر کتابی که خواندیم، دیدیم که زیباتر شدیم، آن‌قدر که هربار که رفتیم در آینه نگاه کردیم، گفتیم: خوب شد خدا ما را آفرید وگرنه جهان چیزی از زیبایی کم داشت.

می‌دانی آن جراح که هر روز ما را زیباتر می‌کند، اسمش چیست؟ اسمش « کتاب» است.
چاقویش درد ندارد، اما همه‌اش درمان است.
هزینه‌اش هم هرقدر که باشد به این زیبایی می‌ارزد.
من نشانی مطب این پزشک را به همه‌ی زنان می‌دهم:
به اولین کتابفروشی که رسیدید، بی وقت قبلی داخل شوید، آن طبیب مشفق، آنجا نشسته است، منتظر شماست.


👤 عرفان نظرآهاری


‍ 🔻رمان، بدون زن‌ها می‌میرد...

▫️۸۰ درصد فروش بازار کتاب بریتانیا، ایالات متحده و کانادا مدیون زنان است. زن‌ها نه تنها نسبت به مردان خریداران کتاب‌ مشتاق‌تری هستند، بلکه بیشتر از مردان به فستیوال‌های ادبی می‌روند، عضو کتابخانه می‌شوند، کتاب صوتی گوش می‌کنند، وبلاگ‌نویس ادبی هستند و به عضویت انجمن‌های ادبی درمی‌آیند.

▫️#هلن_تیلر، استاد برجستۀ انگلیسی در دانشگاه اکستر، در کتاب جدید خود تحت عنوان «چرا زنان داستان می‌خوانند: داستان‌های زندگی ما» به بررسی و توضیح عمق احساسات زنان پرداخته است. او بیش از ۴۰۰ زن را مورد بررسی قرار داده تا بفهمد آنها چطور به داستان ربط پیدا می‌کنند. پاسخ‌ها ارتباط قابل توجهی به خشونت، حس گناهکاری و نافرمانی دارد. یک مادر توضیح داد که چطور به خانواده‌اش می‌گوید برای لباس‌شویی به طبقه پایین می‌رود تا فقط ۱۰ دقیقه گران‌بها را برای خواندن یک رمان بدزدد. یکی دیگر برای او نوشت که خواندن رمان برایش تنها اندکی کمتر از نفس کشیدن اهمیت دارد. بقیه از اینکه موقع این کار مچشان گرفته شود می‌ترسند.

▫️این ایده که داستان یک حوزه زنانه است از سوی کسانی که با کتاب سر و کار دارند بدیهی فرض می‌شود. بر اساس تحقیقات یک کتاب دیگر، زنان در تمام دسته‌های رمان به غیر از فانتزی، علمی-تخیلی و وحشت روی دست مردان بلند شده‌اند. وقتی مردان داستان می‌خوانند تمایلی به خواندن آثار نوشته‌شده توسط زنان را ندارند، در حالی که تیلور ادعا می‌کند زنان آثار رمان‌نویسان مرد را می‌خوانند، تحسین می‌کنند و به ندرت قضاوت شخصی انجام می‌دهند.

▫️#یان_مک‌ایوان؛ نویسندۀ انگلیسی که از او رمان‌های «آمستردام»، «باغ سیمانی»، «تاوان» و «شنبه» ترجمه شده، یک بار نوشت: «وقتی زنان دست از خواندن بردارند، رمان می‌میرد.» تاریخ داستان همواره تاریخ خوانندگانِ زن بوده. از قرن ۱۸ رمان مورد توجه طبقه جدیدی از زنانِ مرفه بود که تحصیلات زیادی نداشتند. زنان از رمان به عنوان راهی برای یادگیری در مورد زندگی‌های دیگر و خیال‌پردازی درباره روابط و داستان‌های خود استفاده کردند که به آنها اجازه می‌داد موقعیت وابسته و فرعی خود نسبت به مردان را به چالش بکشند.

منبع: گاردین




لە درێژەی بەرنامەدا وتارێکی تر لە گۆشەنیگایەکی تر لەژێر سەردێڕی " پلان و پێکهاتەی ڕۆمان" لەلایەن خاتوو (حەیات عارف) پێشکەشی ئامادەبووان کرا:

پلان و پێکهاتەی چیرۆک لەم بەشانە پێک دێت: دەستپێک، گرێچنی، قەیران، داهێنان، خاڵی ترۆپک، گرێکردنەوە و کۆتایی.
نووسەر هەرکام لەم قۆناغانە وەستایانە دادەڕێژێت و هەروەها قۆناغەکانی پێکهاتەی چیرۆکیش زۆر وەستایانە و بەشێوەیەکی تایبەت کە بریتین لە: بابەت، ناوەرۆک، پاشبنەما، ئاهەنگ، ڕیتم، کەش، کەسایەتی، زمان، ڕوانگە، شێواز، تەکنیک، گێڕانەوەناسی دەنووسێتەوە.

چەند خاڵی گرینگ لەو ڕۆمانەدا بەرچاو بوو کە بریتی بوون لە:
۱.هەڤبەریی دوو ویژدانی (لایەنی گەشبین) و (لایەنی ڕەشبین) کە لە بەشە هەستیارەکانی ڕۆماندا کەسایەتییە سەرەکییەکەی دەخاتە کێشەوبەرە.
۲. دیاردەی تۆفانی کللۆ کە بەپێی باوەڕی جوولەکەکان کاتێ گەلێک تووشی تاوان دەبن، خودا بە ناردنی تۆفانی کللۆ تەمێیان دەکات.
۳. نووسەر لە خاڵی ترۆپکی ڕۆماندا، قەیرانە سەرەکییەکەی بە کورتەڕستەیەک کۆتایی پێ دێنێ: "من دەمەوێ لەگەڵ ویۆلیت هاوسەرگیری بکەم" جۆرێک کە خوێنەر بە فووت و فەنێکی بڕواپێنەکراو غافڵگیر دەکات.
٤. خاڵێکی گرینگی تر، کەسایەتیی کلاریسە کە لەم ڕۆمانەدا ڕۆڵی دایک، خوشک، هاوژین، کچ، هاوڕێ و دراوسێیەکی لەخۆبووردە و دڵسۆز و دلۆڤان دەگێڕێ.

لە درێژەی دانیشتنەکەدا کورتەبابەتێک لەسەر وشەی "نازانم" لەم ڕۆماندا لەلایەن خاتوو (لەیلا خاکی) هاتە بەرباس:

لە ڕۆمانی (ئەمن چراکان دەکوژێنمەوە)دا وشەگەلی جۆراوجۆر بەکار هاتووە بەڵام جارناجارێک کەسایەتیی سەرەکی ڕۆمان وشەیەک بەکار دێنێ کە جیگای سرنجە کوتنی وشەی "نازانم" لەلایەن کلاریسەوە لەدوای هەندێک لە مۆنۆلۆگەکانی!

مرۆڤ لە ژیانیدا بە نەبوونی ئامانج تووشی خەساری زۆر دەبێ. خۆ سەرقاڵ‌کردن بە کارەکانی ئاساییی ژیان و بێ ئامانج‌بوون لە زۆربەی زۆری ژیانەکانی ئەمڕۆدا دەدیترێ! بەڵام مێشک ڕاناوەستێ و ئامانجێک ناهۆشیارانە بۆ خۆی دەدۆزێتەوە کە دەتوانێ ئامانجێکی دروست و ئەخلاقیش نەبێ؛ هەر بۆیە وا باشترە کە وشیار بین و خۆمان ئامانجێک هەڵبژێرین.
بەڵام پرسیار ئەوەیە" چۆن ئامانج بۆ خۆمان دانێین و لێی هەڵنەبڕێین و بەردەوام بین؟"

کاتێک چاو لە ژیاننامەی کەسایەتییە سەرکەوتووەکان دەکەین لە زۆربەیاندا چەن خاڵی هاوبەش وەبەر چاو دێ:
بەردەوام بوون لە کارەکانیاندا و هەروەها پەروەردەی خاوخێزان کە دەبێ لە پلەی یەک و هەنگاوی یەکەم داندرێ. هەر بۆیەش پەروەردەی منداڵەکان دەبی بە جۆرێک پتەو و قایم بێت کە لە کار و ئامانجەکانیاندا بەردەوام و بادەوام بن.

لە کۆتاییی دانیشتنەکەدا کۆبەندییەک لە سەرجەم بابەتەکان و هەروەها بیروبۆچوونی بەشداربووان لەمەڕ چیرۆک و ناوەرۆکەکەیدا کرا و دەرەنجام بە ناساندنی کتێبی مانگی داهاتوو و کاتی کۆبوونەوەکەی کۆتایی بە دووەم دانیشتن هات.

Показано 20 последних публикаций.

84

подписчиков
Статистика канала