ماجد مردوخ روحانی


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


ئەم ڕووپەڕە لەلایەن ماجد مەردۆخ ڕۆحانی‌یەوە بەڕێوە نابردرێت و تەنیا بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و وێنەی پێوەندیدار بەوە.

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


https://goo.gl/wCo4Y8
به‌شێک له پێشه‌کی فه‌رهه‌نگی زانستگای کوردستان
دێره‌ن، با ئێمه‌یچ نه‌ی گوزه‌ره‌وه
جامێ وه ده‌س نێین ده‌س وه سه‌ره‌وه
«مه‌وله‌وی»

کوردی لای ئێمه ئێژن: «خێڵ بار ئه‌که‌ن و پیره‌ژن که‌پر ئه‌وه‌سێ!»
ڕاستت ده‌وێ، باس و به‌سه‌رهاتی ئه‌و پێرێژنه، له زۆر باره‌وه له ئێمه‌ی کورد قه‌وماوه؛ یه‌کیان: بواری زمان و زمانه‌وانی.
ئه‌گه‌ر چاوێک له کتێبخانه‌ی خه‌ڵکانی دراوسێ و ده‌وروپشتمان بکه‌ین، ده‌بینین چه‌ند دارا و ده‌وڵه‌مه‌ندن و تا کوێ ڕۆیشتوون و به کوێ گه‌یشتوون.
بۆ نموونه، بواری فه‌رهه‌نگ‌نووسین: باسی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، دیاره هه‌ر بۆ کردن نابێ! با چاوێ له فارسی بکه‌ین: هه‌ر له‌م سی ـ چل ساڵه‌دا، به ده‌یان فه‌رهه‌نگ و فه‌رهه‌نگی به‌رفراوان و زانست‌نامه‌ی گه‌وره و بچووکی له هه‌موو بابه‌تێک ده‌رهاتووه؛ یه‌ک له‌ یه‌ک جوانتر؛ یه‌ک له یه‌ک ڕازاوه‌تر. هێندێکیان بووجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان کراوه و هێندێک ته‌نانه‌ت وارخان و عه‌ماره‌تی گه‌وره‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه و به ده‌یان پسپۆڕی زمانه‌وان و وێژه‌وان و مێژووزان و چی و چی‌وان و چی و چی‌زانی تر له سه‌ری کار ده‌که‌ن.
ئه‌مجار به‌شی ئێمه؟
ئه‌وه بۆ سی سالآن ده‌چێ هه‌نبانه‌بۆرینه له چاپ ده‌رچووه. له‌م سالآنه‌ چه‌ند جاران، ته‌نانه‌ت به دزیش! چاپ کراوه‌ته‌وه، خوا ئه‌یزانێ؛ به‌لآم بێ زیاد و که‌م! ته‌نانه‌ت ڕێ نه‌دراوه هه‌ڵه چاپییه‌کانیشی لێ بسڕینه‌وه!
ـ شتی وا چۆن ده‌بێ؟
ـ چۆن وا نه‌بێ؟ وه‌ژاردنه‌وه‌ی کتێبان خه‌رج له سه‌ر ده‌ستی خاوه‌نی (!) داده‌نێ و خاوه‌نی هه‌نبانه‌ش په‌خشانگایه‌که* خۆیشی ته‌واو بۆ ناگه‌ڕێ؛ له کوێ بێنێ خێرات بکا و به خێری خۆی، له‌سه‌رڕا ئه‌و هه‌زار و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه تێک‌بداته‌وه و دیسان تێکی‌بخاته‌وه؟ خۆ دام‌وده‌زگایه‌کی پشتیوانیشمان نییه چاوی له به‌هره و داهات نه‌بێ و وه‌ک بۆ زمانه‌کانی تر ده‌کرێ، بۆ زمانی کوردیشی بکا و پشتی کاری وا بگرێ. به‌و پێیه، ئه‌وه‌ش که سی‌وچه‌ند ساڵی پێش ده‌ستی دا، هه‌لێک بوو، هه‌ڵکه‌وت. مه‌سه‌ل ده‌ڵێ: «هۆیه و هه‌ر ئه‌مڕۆیه» چۆن هات؟ هه‌ر وایشه چوو ... هه‌یهوو تا خولێکی تر و ده‌رفه‌تێکی تر!

**

شاعیرێکی فارس ده‌ڵێ: «تاو که ده‌ڕوا ئاوا ببێ، سێبه‌ر شۆڕتر ده‌بێته‌وه» منیش که پێم له ده‌روازه‌ی شێست ناوه و ئاوا بوونم له به‌رچاوه، تازه که‌وتۆته سه‌رم، پاش کاری ئه‌م فه‌رهه‌نگه و ده‌رهێنانی یه‌ک‌به‌رگی و چکۆله‌که‌ی، به یارمه‌تی هه‌واڵان و پشتیوانیی زانستگای کوردستان، له‌و تۆژینگه‌یه‌دا، بناغه‌ی فه‌رهه‌نگێکی به‌رفراوان (دائرة‌‌المعارف)ی کوردی داڕێژین و باقی ژیانم خه‌ریکی ئه‌و کاره بم: (ناسنامه‌یه‌کی کورد و کوردستان، برێتی له: زمان، وێژه، هونه‌ر، مێژوو، جوغرافیا، پیشه و پیشه‌سازی؛ به ده‌ق و وێنه و فیلمه‌وه). ده‌زانم بارێکی زۆر قورس و ئه‌رکێکی یه‌کجار گرانه و سنه‌یی گوته‌نی: «هه‌ر به ده‌م ئاسانه». جا ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگه به به‌ری من و بۆ ته‌مه‌نی من «شۆڕ» بێ، هیوام به‌رزه و دڵنیام لاوه‌کان، به مه‌رجی دڵ‌هێنان و لێ‌بڕان، به ئه‌نجامێکی شیاو و شایانی ده‌گه‌یه‌نن.

وه‌هایه، که کانی به‌ هیوا
به‌هارانه لووزه‌و ئه‌به‌ستن به‌ره‌و شاری ده‌ریا
...
له هه‌ر شوێنێ ڕاماوه، داماوه، کاری ته‌واوه!
ئه‌زانێ ئه‌بێ هه‌ر بژێ و باژوێ
تا بژی، تا بمێنێ
هه‌ناوی به هه‌نگاوه
نه‌سره‌وتنه کووله‌که‌ی ڕۆحی ئاوه! ***

براتان: ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی
سنه، ڕه‌شه‌مه‌ی 1396 (2018)

*«په‌خشانگا» بۆ «مطبعه‌»ی عه‌ره‌بی و «انتشارات» فارسی
**سوی مغرب چو می‌رود خورشید ســایــه‌هــا را درازتــر بـیـنـی «رَهی مُعیری»
***کۆتایی خه‌وه‌به‌ردینه، «سواره»


فەرهەنگی زانستگای کوردستان
ماجد مەردۆخ ڕۆحانی
چوار بەرگ
نەرخ: 180هەزار تمەن/50دولار
بڵاوکردنەوە: چاپەمەنی خانی

📞09187771585
پیشانگای کتیبی تاران(ردیف23 غرفەی 30)

@majedrohani


فه‌رهه‌نگی زانستگای کوردستان

@majedrohani


غه‌زه‌لێک مامۆستا حه‌ق‌شناس- ده‌سخه‌تی ماجد روحانی:
برژانگ چاوه‌که‌ت له دڵم تیری کارییه
جه‌رگم هه‌میشه چۆگه‌له‌که‌ی خوێنی جارییه
یادت هه‌میشه مۆنس ته‌نهائیه منه
لێمی مه‌سێنه گیانه‌کم ئه‌م یادگارییه
هه‌ر وه‌ک که‌وێ له ناو قه‌فه‌سا هات و چو ئه‌کا
کار دڵم ڵه سینه فه‌قه‌ت بێقه‌رارییه
گیان و د‌ڵێکه پێشکه‌ش خاک پات ئه‌که‌م
چه‌بکه‌م هه‌ژارییه و سه‌به‌ب شه‌رمه‌زارییه
ڕێزه‌یک له ناز نه‌رگس ئه‌و چاوه مه‌ستته
ناگۆرمه‌وه به شه‌وکه‌ت جم، ئه‌م هه‌ژارییه
پیری ڕمانی ماڵی جوانیم و داخه‌که‌م
سه‌وقات شوێن نه‌شئه‌یی مه‌ستی خومارییه
بوون و نه‌بوون و مان و نه‌مان تۆ حه‌ق‌شناس!
جه‌بره و به مه‌یل دڵبره، که‌ی ئیختیارییه

https://t.me/majedrohani


غه‌زه‌لێک مامۆستا حه‌ق‌شناس- ده‌سخه‌تی ماجد روحانی:
برژانگ چاوه‌که‌ت له دڵم تیری کارییه
جه‌رگم هه‌میشه چۆگه‌له‌که‌ی خوێنی جارییه
یادت هه‌میشه مۆنس ته‌نهائیه منه
لێمی مه‌سێنه گیانه‌کم ئه‌م یادگارییه
..




Shami 4.pdf
155.1Kb
پێشه‌کی چه‌پکه گوڵ- شامی کرماشانی- ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی
@majedrohani


پەریشان مۆ پەریشانم وڵم کە
دچار دەرد پنھانم وڵم کە

وە دەردم ئاشنا کردی، نەکردی
ستەمگەر فکر دەرمانم وڵم کە

وڵم کە تا نەوێ کەس پەی وە دەردم
دۆ سێ رووژی کە مێمانم وڵم کە

نەکرد کەس داوەتم خوەم بیمە مێمان
وە کار خوەم پەشیمانم وڵم کە

نە سازی من لە فوولاد و نە لە سەنگ
ھەف ھەش دا تیکە سۆخانم وڵم کە

ھەمامە ئی سەراێ سەرد و گەرمە
بساو کیسە وە ناوشانم وڵم کە

تەنم زانم نەسیب مار و موورە
نە موورم نە سۆڵێمانم وڵم کە

لەوە ترسم بکیشد کار وە ھاوار
نەکێ کەس گووش وە ئەفقانم وڵم کە

وە کام کەس نەگەردد چەرخ تا سەر
نە دەرویشم نە سۆڵتانم وڵم کە

وە بادەێ جام تەڵخ زندەگانی
دەمی مەست و قەزەڵخانم وڵم کە

خراوم کرد خەرابات خیاڵد
وە دەس چی ئەقل و ئیمانم وڵم کە

گوزەشت فەسڵ بەھار و مووسم باخ
وە فکر لەرز زمسانم وڵم کە

وە سەھراێ خیاڵ، چون قەیس سانی
تۆ کردی وێڵ وێڵانم وڵم کە

وە واوێلای دڵ ھەر شەو رەوانە
سرشک قەم وە دامانم وڵم کە

وە کام دشمەن بوەم ئای دووس شکایەت
کە دووس بی قاتڵ گیانم وڵم کە

وڵم کەی یا نیەکەی رەھمی وە ھاڵم
تەنم کردیدە زندانم وڵم کە

وڵم کە، وڵکەرت نیم سوب لە مەھشەر
تۆ کردی خار دەورانم وڵم کە

وە ئەرواھ شەرەف سەوگەند کە دائم
مەلوول مەرگ وژدانم وڵم کە

شەرەف کوشیاد و وژدان جوانەمەرگ بی
وە بێ‌وژدانی ھێرانم وڵم کە

تو کردی بێ سەروسامان «شامی»
وە مەولا خوەم قەشەنگ زانم وڵم کە

شامی کرماشانی
https://t.me/majedrohani

https://public.upera.co/7UXE4khq


ھەر لە زاخۆ ھەتاکوو کرماشان
پرسەیە، ماتەمە، بەخۆدادان
لە شنۆوە ھەتاکوو سەنجابی
تووشی کوردێکی بێ کەسەر نابی
ھەر لە ھەولێرەوە ھەتا پاوە
نەتەوەی کورد پەشێوە، تاساوە
جا چلۆن دڵ بەخەم نەبین، نەگرین
جا چلۆن کۆڕی شینی بۆ نەگرین

ماموستا هێمن
https://t.me/majedrohani


فرمێسکی هه‌ژارێک

له‌سه‌ر چۆمی «ڕاین» له ڕۆژگارێ جارێ
تکا ئه‌شکی ئاواره‌کوردێ، هه‌ژارێ

به‌سه‌ریا خوڕی: کوێنده‌ریی ئه‌ی تکه‌ی سوێر!
ئه‌تۆ و ئێره چی؟ ده‌نکه فرمێسکی بێ‏خێر!

وتی: ئاوی چاوی کوڕی کوردسانم
له ده‌جله و فورات ڕایه ناو و نیشانم

له زێڕینه‌ڕوود و ته‌تاهۆ سه‌لامێ
له به‌ژنت له چلچه‌شمه پێمه په‌یامێ

له‌سه‌رخۆ به ئه‌ی ڕاینی شۆخ و شیرین
شتێک بوین ئه‌مه‌ش گه‌رچی ئێستا ئه‌سیرین

هه‌چه‌ند دیل و بێچاره‌شه نیشتمانم
ببه‌خشه له‌ جێی تۆی به خۆشتر ده‌زانم

چ که‌ڵوه و چ سیروان و ئاوێژه‌ڕۆیه
به دیمه‌ن هه‌مووی شۆخ و شه‌نگتر له تۆیه

ئه‌گه‌ر لا ده‌چێ ئه‌م ته‌مه‌ی نه‌گبه‌تیمان
به‌خاوه‌ن ده‌بێ کێو و چۆم و زه‌ویمان

له دڕکی نه‌یاران بژارێکی ده‌کرێ
هه‌زارانی وه‌ک تۆ له شاباشی ده‌درێ

به‌ڵێ ئاوی چاوم له دڵ هه‌ڵکزاوم
له‌ ڕێی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردان ڕژاوم

وتی ڕاین: ئه‌ی تیشک و هێزی دڵی من
وه‌ره باوه‌شم بتبه‌مه به‌حری بێ‏بن

به هاوار و دادت موحیت بشڵه‌ژێنه
له چه‌پگه‌ردی گه‌ردوون به‌شی کورد بسێنه

هه‌ژار موکریانی
https://t.me/majedrohani


قهوانه شڕه

بوو به هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ
له‌گه‌ڵ عاره‌ب بووینه یه‌ک‌ماڵ

خێوی قیبله و کیتابێکین
وه‌ک ده‌ڵێن به‌ره‌بابێکین

به‌لآم ئه‌و برا ئیسلامه‌م
ئه‌و کاکه نێره‌زه‌لامه‌م

هه‌رچی هه‌مبوو بردی بۆ خۆ
منی کوشت به هه‌رزن و جۆ

به فه‌رمووده‌ی ئه‌و، له ژینا
هاوبه‌شین له شایی و شینا

شین بۆ من و شایی بۆ ئه‌و
من ئه‌بێ له‌ڕ بم، ئه‌و قه‌ڵه‌و

ئه‌گه‌ر داوای نان و ئاو که‌م
ئاره‌زووی به‌رگ و پێلآو که‌م

بڵێم برای هاودینه‌که‌م
هاوڕێکه‌ی له مێژینه‌که‌م

به ناشکوری ناڵێم براین
ناچاریان کردم تێک خراین

له ڕێگه‌ی خوا و قورعانه‌که‌ت
خێری دین و ئیمانه‌که‌ت

سه‌دیه‌کێ له داهاته‌که‌م
چۆڕێک شیری وڵساته‌که‌م

هه‌زاریه‌کێ له نه‌وتی خۆم
پێم که‌ره‌م که! بێ‏نان و دۆم

با به‌س کوێر بم بێ‏ ڕووناکی
با پێت بڵێم کاکی چاکی

ئه‌ڵێ: هه‌ی له دین وه‌رگه‌ڕاو!
کورد و به‌رگ و نان و پێلآو؟

وه دیاره بوویته «شعووبی»
ئه‌بێ له ڕێگه ده‌رچووبی


هه‌ر له شێخی ئه‌زهه‌ره‌وه
کێ مێزه‌ره‌ی به سه‌ره‌وه

مڕ ده‌کرێن له گۆشت و پلآو
پڕ ده‌کرێن له پاره و دراو

وه‌ها تیژ ده‌بن سه‌رده‌که‌ن
فتوای کافریم ده‌رده‌که‌ن

پاش فتوا، له‌م کوردستانه
فڕۆکه و بۆمبابارانه

تۆپ و ده‌بابه و شێست‌تیره
خوێن ڕشتنی لاو و پیره

کوشتنی ژن و منداڵه
بژیومان هه‌ر خوێنی ئاڵه

مزگه‌وته‌که‌م ده‌ڕوخێنن
قورعانه‌که‌م ده‌سووتێنن

سه‌رله‌نوێ تاڵانم ده‌که‌ن
هه‌رزن و جۆیه‌که‌ش ده‌به‌ن

ناچارم‏ ئه‌که‌ن بێمه ده‌نگ
په‌لامار به‌رم بۆ تفه‌نگ

که ئه‌شچم تۆڵه بستێنم
وه‌ک پڵنگی چنگ به‌خوێنم

دوژمن خۆ ناگرێ له به‌رم
خوێنیان ڕاده‌ماڵێ ته‌رم

ئه‌بێته قیڕقیڕی یابا
یابا که زانی ده‌رنابا

ئه‌مجاره‌ش وه‌ک چه‌ندهه‌زار جار
قه‌وانه‌شڕ ده‌خاته کار

دیسان مه‌لا و ئایه‌ت دێنن
له‌سه‌ر ئیزگه بۆم ده‌خوێنن:

عه‌ره‌ب و کورد برای دینن
هه‌ردووک دۆعای یه‌ک ئامینن

که‌ی ڕه‌وایه ئیسلام کوشتن
حه‌رام کراوه خوێن‌ڕشتن

منیش به‌سته‌زمان و فه‌قیر
دیسان له ته‌پکه ئه‌که‌م گیر

به دوو درۆ ده‌مخافڵێنن
هه‌تا ده‌رفه‌ت وه‌ده‌س دێنن

دیسان ئه‌و زوڕنا و ئه‌و پیکه
دیسان هه‌مان فاک و فیکه

ئاخر ناڵێم جارێک و دوان
تاکه‌ی ببمه مه‌ڕی بێ‏شوان؟

تاکه‌ی به‌ درۆ ده‌سخه‌ڕۆ بم
هه‌تاکه‌ی هه‌ر ڕه‌نجه‌ڕۆ بم؟

بۆچ من بکوژرێم ڕه‌وایه؟
تاکه‌ی سه‌ما به‌و هه‌وایه؟

بۆچ نه‌بمه خێوی نانی خۆم؟
بۆ نه‌خوێنم به زمانی خۆم؟

بۆ نه‌وتی خۆم ده‌س خۆم نه‌خه‌م؟
بۆ خۆم ڕزگار نه‌که‌م له خه‌م؟

بۆچ ماڵی خۆم دیاری نه‌بێ؟
بۆ به‌شم یه‌کجاری نه‌بێ؟

من چم هه‌یه با له لام بێ
عه‌ره‌ب بڕوا و هه‌ر ئیسلام بێ

له خاکم ده‌رچێ و له ڕێدا
قه‌وانه شڕه‌ی خۆی لێدا

ئه‌و ڕۆژه‌ی چاره‌ی نابینم
خاوه‌نی ژیان و دینم

تا که‌نگێ برسی و له‌ ژێر بم؟
با تاوێک ئیسلامی تێر بم


ئه‌گه‌ر کوردیش ببن به پیاو
وه‌ک گه‌لانی خودا پێداو

هیچ زیانی بۆ په‌ز نابێ
قه‌ت له‌ لای خوا ناحه‌ز نابێ

ههژار موکریانی


خاڵو رێبوار به ده‌نگی ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی- شاره‌کم سنه
@majedrohani


ئاویه‌ر-نۆرۆز 96


ئاویه‌ر-نۆرۆز 96


مردم‌شناسي كوردستان dan repost
شعر صباح الخير از ملاي جزيري (كرمانج شمالي)
برگردان به سوراني:‌ ماموستا هه‌ژار
با صداي: ماجد مردوخ روحاني
كانال مردم‌شناسي تصويري كوردستان
@Amirkurdistani


مردم‌شناسي كوردستان dan repost
صباح الخير يا خانم
گۆرانیێکی زۆر خۆش له‌ زوبه‌یر ساڵه‌ح
كانال مردم‌شناسي تصويري كوردستان
@Amirkurdistani


به‌شێک له رێبه‌ری نه‌مر

هه‌رچی له ئاخێ ڕسکاوه
مه‌رگیشی بۆ داندراوه

مرۆ دێته سه‌ر زه‌مینێ
خۆشی و ناخۆشییان ده‌بینێ

هه‌یه ژیوه و هه‌ڵوه‌ریوه
هاوساشی پێی نه‌زانیوه

هه‌یشه به‌رز ده‌بێته‌وه
ناوبانگی ده‌ته‌نێته‌وه

حوکمی سه‌رزه‌مین داده‌گرێ
هه‌ر هێنده زله تا ده‌مرێ

جه‌لال و گه‌وره‌یی و شکۆی
به‌رپێوار ده‌بن له‌گه‌ڵ خۆی

زه‌مان ناوی ده‌سڕێته‌وه
له یادی یاد ده‌چێته‌وه

ئه‌وی مه‌رگ پێ ناوێرێ
ناچاره خۆی لێ ببوێرێ

هونه‌ره، مه‌ردایه‌تییه
به‌خشینه، ئازایه‌تییه

به‌زه‌یه به هه‌ژاراندا
وه‌فایه ده‌گه‌ڵ یاراندا

دژ وه‌ستانه له بێدادی
هه‌وڵ‌دانه بۆ ئازادی

بۆ هه‌ق روو به مردن چوونه
بۆ زاڵم سه‌رکز نه‌بوونه

خێوی هه‌ریه‌ک له‌و خدانه
نێوی به‌دوور له نه‌مانه

هه‌تا کۆن بێ گه‌شتر ده‌بێ
له ژین خاوه‌ن‌به‌شتر ده‌بێ

چ جای که گش لای یه‌کێ بێ
ده‌بێ ئه‌و هه‌ر ژیوه کێ بێ؟!
(هه‌ژار)


به‌شێک له رێبه‌ری نه‌مر


وەڵامی بنەماڵەی مامۆستا هەژار بە تەلەویزیونی مەهاباد

سڵاو
من ناوم زاگرۆس شه‌ره‌فکه‌ندييه‌؛ کوڕی مامۆستا هه‌ژاری موکريانيم. ئه‌ويش دايکمه‌: مه عسوومه خانم، خێزانی مامۆستا هه‌ژاری موکريانی.
ئێمه‌ ماوه‌يه کی له‌‌وه پێش گوێ بیست بووين که‌ به‌رنامه‌یک له‌ تلويزيۆنی مه‌هاباد بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ بيانووی به‌رنامه‌که‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ ساڵڕۆژی کۆچی دوايی باوکم بووه‌. له‌وێدا کۆمه‌ڵێک بوختان و درۆ و ده‌له‌سه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ به‌زمانی ئێمه‌وه‌ که‌ زۆر جێ داخه‌. له‌و درۆ و ده‌له‌سانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ به ‌زمانی ئێمه‌وه‌ وتراوه‌ که‌ قسه‌يان له‌گه‌ڵ کردووين و ده‌بێ ئێمه وتبێتمان که‌ گله‌ييمان له‌ کاکا ماجد رۆحاني هه‌يه‌ که‌ موڵک و ماڵی ئێمه‌ی داگیر کردبێت. من ئه‌وه‌ لێره‌وه‌ ڕاده‌گه‌ينم که‌ ته‌واوی، سه‌رتاپای ئه‌و قسانه‌ درۆ و ده‌له‌سه‌يه‌. ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئه‌و قسانه‌ی کردووه‌ له‌و به‌رنامه‌يه‌، نه‌ له‌ نزيک نه‌ له‌ دووره‌وه‌ ده‌يناسين و نه‌ ده‌مانناسێت؛ نه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ که‌س کردووه‌ و نه‌که‌س موساحيبه‌ی له‌گه‌ڵ کردووين و نه‌که‌س ته‌له‌فۆني بۆ کردووين و ئه‌و قسانه‌ش هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستراوه‌. کاک ماجيدی رۆحانی نزيکترين دۆستی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌يه‌. که‌سێکه‌ که‌ هه‌ر له‌ سه‌رده‌می ژيانی بابم، ده‌ستی راستی بابم بووه‌ و زه‌حمه‌تی زۆری له‌گه‌ڵ کێشاوه،‌ له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی کتێبه‌کان، چنيني کتێبه‌کان و دوای مه‌رگی باوکيشم ئه‌وه‌ 25 ساڵه‌ شه‌و و رۆژ به‌ ده‌رد و مه‌رگی ئێمه‌وه‌ گرفتاره‌. هيچ که‌س ئه‌و کاره‌ی که‌ ئه‌و کردوويه‌تی، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی خۆی و بۆ باب و دايکی خۆی نايکا
ئێستا ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌وێ ئه‌و قسه‌ی کردووه‌ ئيتر چ مه‌نزوورێکی بووه‌؟ و يا ئه‌و ته‌له‌فيزيۆنه‌ چ شتێکی هه‌يه‌؟ به چ مه‌به‌ستێک ئه‌و شتانه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌؟ ئێمه‌ ئاگادار نين. به‌س ئه‌وه‌ ڕاده‌گه‌يێنين که‌ سه‌رتا پای ئه‌و قسانه‌ی که‌ له‌وێ کراون درۆ و ده‌له‌سه‌ن؛ زۆريش جێ داخن. که‌ به‌ زمانی ئێمه‌‌وه شتێک ئه‌وترێ.
ئێمه‌ دانيشتووی شاری هه‌ولێرين؛ له هه‌رێمی کوردستان ده‌ژين؛ ئه‌من و دايکم. بۆيه‌ش له‌ ته‌له‌فيزيۆنی داخلی ئێران و مه‌هاباد، به راستي زۆر ئاگادار نين؛ دره‌نگتر ئه‌و شته‌مان زانيوه‌، بۆيه‌ ئێستا ئه‌وه‌تان بۆ روون کردنه‌وه بۆ باس ده‌که‌م.
ئه‌و که‌سه‌ له‌ نێو وت و وێژه‌که‌ی خۆيدا له‌وێدا، له‌و درۆ و ده‌له‌سانه‌دا، گوتوويه‌تی که‌: به‌ ته‌ليفۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دايکم کردووه‌! ئه‌وه‌ش درۆيێکی زۆر گه‌وره‌يه‌ چونکه‌ دايکم حه‌وت ساڵه‌ توانايی قسه‌کردنی له‌ ده‌ست داوه‌ و ناتوانێ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا قسه‌ بکات. به‌ هۆی نه‌خۆشی، به‌ هۆی گه‌وره‌يی ته‌مه‌نی. نازانم ئه‌و کابرايه‌ چۆن ده توانێ به‌ ته‌ليفۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دايکم بکا و موساحه‌به‌ی له‌گه‌ڵ کردووه‌؟! يان قسه‌ی له‌گه‌ڵ من کردبێت. به‌ هيچ جۆرێ ئه‌و شتانه‌ ڕاست نين و زۆر زۆر جێی داخن. ئێمه‌ زۆر زۆر قه‌رزداری کاک ماجيدی رۆحانين و دۆستی نزيکی ئێمه‌يه‌ و له‌ برا بۆ من فه‌رزتره‌.
ويستم ئه‌وه‌ روون که‌مه‌وه‌. ئيتر ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم ده‌زانم که‌ ئه‌و شته‌ روون بێته‌وه‌. غه‌دریکی گه‌وره له سه‌ر و دژِی کاک ماجيدی رۆحاني ده‌زانم و هه‌ر که عه‌رزم کردن، که‌ له‌ برا بۆ من فه‌رزتره‌. زۆر سپاس


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
وەڵامی بنەماڵەی مامۆستا هەژار بە تەلەویزیونی مەهاباد

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

176

obunachilar
Kanal statistikasi