مامۆستا کرێکار جارێکی دی بۆ زیندان؟!
✍ نووسینی: شێخ ئەبووبەسیر تەرتووسی خوا بیپارێزێت
📋 وەرگێڕانی: شاباز کوردی
شێخ مەلا کرێکار لێوەی زانراوە کە ڕێزی یاساکانی وڵاتی جێکۆچ و جێنیشتی "نەرویج" دەگرێت، کەچی دەسەڵاتی نەرویجی سەرلەبەیانیی ۱٥/۰۷/۲۰۱۹ دەستگیری دەکات و خانەوادەکەی دەتۆقێنیت، ئەمە لەکاتێکدا شێخ تەمەنی شەست و سێی تێپەڕاندووە، ئەمەش وەک بەدەمەوەچوونی بۆ دۆسیەیەکی هەڵبەستراو لە دژی لە لایەن دەسەڵاتی ئیتالییەوە، پاش ئەوەی کە دووربەدوور حوکمی ۱۲ ساڵی بەسەردا سەپاند .. جا خۆ ئەگەر شێخ شتێکی ئەوتۆشی لەسەر بووایە کە شیاوی گرتن بێت لەسەری، دەسەڵاتی نەرویجی باشتر پێی دەزانی تا ئیتالیا یان هەر وڵاتێکی دیکە!
جا کە هۆکارێکی وا نەبوو کە شیاو بێت شێخی لەسەر بگیرێت، دەمێنێتەوە هۆکارە کۆنە نوێیەکە، ئەویش ئەو قینەیە کە لە دڵی گەندەڵەکان و عەلمانییە داخدارەکانی وڵاتەکەی خۆی "کوردستانی عێراق" دا هەیە دەرەق بەو .. ئەوانەی کە بێوچان بە درۆ و ساختەکاری دەسەڵاتی نەرویجی و ئەورووپی هان دەدەن لە دژی شێخ و خانەوادەکەی .. تۆڵەی هیچیش نییە لێی دەکەنەوە جگە لەوەی کە دەڵێت: الله خودامە، هەروەها لەبەر ئەوەی کە لەسەر ئەوان و گەندەڵی و ستەم و سەرکێشییەکانیان وتەی حەق دەڵێت!
ئێمە سەرەڕای ئەوەی کە گرتنی شێخ سەرزەنشت و سەرکۆنە دەکەن، داوا دەکەین لە دەسەڵاتی نەرویجی شێخ ئازاد بکات و بە زووترین کات بیگێڕێتەوە ناو خانەوادەی بەڕێزی و منداڵەکانی.
۱۹/۰۷/۲۰۱۹
کاناڵی توێشوو
@tweshoo