توێشوو


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan



Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


بۆ کاک سەرباز کە خۆی و ئینصافەکەی لە گوێی گایا نووستوونە هەر ئەوەندە دەڵێم:

شێخ ئەبووقەتادە، شێخ ئەبووبەسیر، شێخ ئەبووموسعەبی سووری کە تەکفیری چوونە پەڕلەمانیان کردووە نەهاتوون تەکفیری ئەو ئیسلامییانە بکەن کە بە تەئویلەوە چوونەتە پەڕلەمان، بەڵکوو کار و نووسین و فەتاوا بەپێزەکانیان هەمیشە گورزی کاریگەر بووە بۆ گورچکی ئەهلی غولوو و ئەهلی ئیرجائیش.

ئەوجا خوا نەتگرێ خۆ شێخ ئەبووموسعەبی سووری هێشتا چارەووسی نادیارە لە نێوان کوژران یان ئەسارەتی دەستی ڕژێمی بەعسی نوسەیری کە خاچپەرستان ڕادەستیان کرد، بۆ هێندە چاوقایمیت و لە سزای خوا ناترسیت؟!

عەبدولقادر عەبدولعەزیز تەکفیری هەموو ئەوانەشی کرد کە دەنگیان دا بە مورسی، تەکفیری هەر کەسێکیش دەکات کە تەکفیری تاک تاکی پێشمەرگە و ئاسایش و هەموو جنوودی تاغووت نەکات، ئەگەرچی بە عامیش تەکفیریان بکات، فەتاوا سەرشێتانەکانیشی بوونەتە وزەی گرووپە سۆپەرخەوارجەکان و فیتنەی دونیای لێکەوتووەتەوە، ئیتر لێگەڕێ کە وەسیقەی تەرشیدی دایە دەر و تەراجوعاتی زۆر نالەباری کرد و دژی جیهادی تەواغیت وەستایەوە، ئەمە ئەو سەیید ئیمامەی تۆ کە گوایە نەچوویە ژێر سایەی دیموکراسیی غەربی، کەچی تا دێت غولووەکەی تیژتر دەبێت و لە تۆرابۆرا و جیهادەکە پەشیمان.

ئێستا پێم بڵێن ئەم هەڵەبێژییەی کاک سەرباز چۆن بە گومانی خێرەوە وەربگرین؟! چۆن نەڵێین ئەم سەربازە سەری هەوای باز نەبووە و شوێنی هەواکەی نەکەوتووە؟

شاباز کوردی

ئەوەش لینکی هەڵەوێژییەکانی سەرباز لە فەیسبووک
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=377092206535087&id=100027029328749

ڤیدیۆکەش لە کەناڵ ببینە👇
https://t.me/TWESHOO/170






توێشوو dan repost
پیرۆزبایی کردنی جەژن سوننەتە، هیچ حەدیسێکیش لەمەڕ سەرەتا و شێوازی پیرۆزبایی سابت نەبووە، پێش نوێژی جەژن بێت یان دوای نوێژ هەر دروستە، بەڵام دوای نوێژ باشترە.
@tweshoo


وتە زێڕینەکانی شێخ تەریفی dan repost
خودا دانابەزێت بۆ ئاسمانی دونیا مەگەر لە کاتێکی مەزندا، سابتیش نەبووە کە بە ڕۆژ دابەزێت جگە لە ڕۆژی عەرەفە، لەو ڕۆژەدا دەرگای ڕەحمەتی لە گشت کاتێک فراوانترە، بەشبڕاو کەسێکە کەلێنێک بۆ خۆی نەبینێتەوە.

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd


‏أدركتُ أقواماً كانوا يُخبِّئون الحاجات
إلى يومِ عرفة
ليسألوا اللهَ إياها!

الإمام الأوزاعي

خەڵکانێکم دیتووە کە نیازەکانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی عەرەفە تا لەو ڕۆژەدا لە خودای بخوازن.

ئیمامی ئەوزاعی
@tweshoo


إقرأ(بخوان) dan repost
په روه ردگار داده به زیت بو زه وی...
@iqraa23


توێشوو dan repost
فەزڵی ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە
#توێشوو
@tweshoo


توێشوو dan repost
دەڕۆژەی زولحیججە
شێخ عەبدولعەزیز تەریفی (فك الله أسره)
#توێشوو
@tweshoo


توێشوو dan repost
🔹 خواپەرستی لە کاتە چاکەکاندا لە بەزڕاگرتنی شەعیرەکانی خودایە، نافەرمانی کردنی خوداش لەو کاتانەدا کە خودا پێی خۆشە تاعەتی ئەوی تێدا بکرێت، ڕێزنەگرتنە لە شەعایری خودا، (ومن يعظم شعائر الله فإنها من تقوى القلوب) واتە: (هەرکی ڕێز لە شەعایری خودا بگرێت بەڕاستی ئەوە لە تەقوای دڵەوەیە).

✍ شێخ عەبدولعەزیز تەریفی (فك الله أسره)

#توێشوو
@tweshoo


هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی عەلی باپیر لەمەڕ تاڵیبان و شێخان و ڕێبەرانی ڕەوتی جیهادی جیهانی


✍ شاباز کوردی

با بڵێین هەرچۆنێک کە بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەڵەبجە و ناوچەگەلێکی هەورامان و شارەزوور بە هاوسەرۆکیی عەلی باپیر و دواتریش کۆمەڵی ئیسلامی بە ئەمیرایەتیی ئەو نەیانتوانی نموونەیەکی جوانی ئیسلامەتی و فەرمانڕەوایی ئیسلامی پیشانی خەڵک بدەن و تەنیا نیو مەتریش جادەیان بۆ خەڵکی قیرتاو نەکرد جگە لە جادەی خورماڵ ئەحمەدئاوا 😄 کە ڕێگای هاتوچۆی عەلی باپیر بوو کاتێک ماڵی لە ئەحمەدئاوا بوو، تاڵیبانیش هەر بەو شێوەیە.

گەرچی بەو شێوە بەراوردە زوڵم لە تاڵیبان دەکەین، چونکە بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی تەنیا یەکێتی بوو دژایەتیی دەکردن ئەوە حاڵیان بوو.

ئێستا وەرە بیر بکەوە لەوەی ئەمریکا و ڕووسیا و چین و هەموو وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی بە ناو ئیسلامی و شەرق و غەرب هەموویان بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سیخوڕی و سەربازییانەوە دژایەتیی ئیمارەتی ئیسلامیی تاڵیبانیان دەکرد لە ئەفغانستان، بەڵام نەک هەنگاوێک نەگەڕانەوە دواوە و ملیان بۆ کوفر شۆڕ نەکرد، بەڵکوو ئەوە ئێستا ئەمریکایە دەستە و دامێنی ئیرادەی پۆڵایینی موجاهیدانی تاڵیبان بووە کە ڕازی ببێت بە ئاشتی لەگەڵ حکومەتەکە کارتۆنییەەی کابول، بەڵام هەموو جوابێکی موجاهیدانی ئیمارەت = تاڵیبان بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە تەنیا شتێک پیوەندیی بە ئێوەوە هەبێە کشانەوە و دەرچوونە لە خاکی ئەفغانستان بە خۆتان و هاوپەیمانانتانەوە، ئەویش تا دوا ساتی دەرچوونتان دەبێ بێوچان لە ژێر گورزی موجاهیداندا بن.

بە داخەوە واماندەزانی عەلی باپیر زۆر لەوە زیرەکتر و عاقڵترە ببێتە قوربانیی ڕاگەیاندنی دژەئیسلام.

ئینجا ئەو شێخە بەڕێزانەی ئەو بە تێوریسێنی توندڕەوی ناویان دەبات (مەقدیسی و فەلەستینی و زەواهیری)، ئەوانە هەڵسوڕێنەری داینەمۆی جیهاد و ڕووبەڕووبوونەوەی کوفری جیهانی و داردەستەکانیانن لە وڵاتانی موسوڵماناندا، نەک وەکوو جەنابیان کە ساڵانێکە داینەمۆ جیهادییەکەی خۆیشی سووتاوە و تایەکانیشی سنوورەکانی عەقیدە و شەرعی بەزاندووە، بە ناوی سیاسەتی شەرعییەوە (کە هیچ شەرعی نییە) هەر ڕۆژە و دەبێتە پاشکۆی حیزبێکی عەلمانی و بازرگانی بە خوێنی سەرکردە و پێشمەرگەکانی حیزبەکەی دەکات، دوایین گاڵتەی شەیتانیش بە عەقڵی ئەوەیە کە (ئیسلام) بووە بە باری گران بەسەر حیزبەکەیەوە و وادەزانێت کە ئیسلام وا دەخوازێت واز لە دروشمی ئیسلام بهێنێت!.

جا وەرە ئەوە حاڵ و ماڵت بێت و بێیت بەرد لە ماڵی پارێزەرانی شەرع و ئوممەت بگریت، ڕیسواییەکە نموونەی کەمە، بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژی ڕووەیبیزە و هەڵدێراوانە، ڕۆژگارێکە هەر مێروولەیە و خۆی گڤ دەکاتەوە و بە گژ قۆللـەی قافدا دەچێت.

خوا هیدایەتت بدات عەلی باپیر.

کاناڵی توێشوو
@tweshoo


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی عەلی باپیر لەمەڕ تاڵیبان و شێخان و ڕێبەرانی ڕەوتی جیهادی جیهانی

✍ شاباز کوردی

با بڵێین هەرچۆنێک کە بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەڵەبجە و ناوچەگەلێکی هەورامان و شارەزوور بە هاوسەرۆکیی عەلی باپیر و دواتریش کۆمەڵی ئیسلامی بە ئەمیرایەتیی ئەو نەیانتوانی نموونەیەکی جوانی ئیسلامەتی و فەرمانڕەوایی ئیسلامی پیشانی خەڵک بدەن و تەنیا نیو مەتریش جادەیان بۆ خەڵکی قیرتاو نەکرد جگە لە جادەی خورماڵ ئەحمەدئاوا 😄 کە ڕێگای هاتوچۆی عەلی باپیر بوو کاتێک ماڵی لە ئەحمەدئاوا بوو، تاڵیبانیش هەر بەو شێوەیە.

گەرچی بەو شێوە بەراوردە زوڵم لە تاڵیبان دەکەین، چونکە بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی تەنیا یەکێتی بوو دژایەتیی دەکردن ئەوە حاڵیان بوو.

درێژەی بابەتەکە 👇
https://t.me/TWESHOO/157




کە ژیاننامەی پێشەوایانی دین دەخوێنمەوە پێشبڕکێیان لە یەقیندا دەبینم، بە دیتنی نووسینەکانی فەلسەفەگەرانیش پێشبڕکێیان لە گومان و دوودڵی و سەرگەردانیدا بەرچاو دەکەوێت، ئەمان لە کوێ و ئەوان لەکوێ؟!

شێخ ئیبراهیم سەکران
و: شاباز کوردی
@tweshoo




مامۆستا کرێکار جارێکی دی بۆ زیندان؟!

✍ نووسینی: شێخ ئەبووبەسیر تەرتووسی خوا بیپارێزێت
📋 وەرگێڕانی: شاباز کوردی

شێخ مەلا کرێکار لێوەی زانراوە کە ڕێزی یاساکانی وڵاتی جێکۆچ و جێنیشتی "نەرویج" دەگرێت، کەچی دەسەڵاتی نەرویجی سەرلەبەیانیی ۱٥/۰۷/۲۰۱۹ دەستگیری دەکات و خانەوادەکەی دەتۆقێنیت، ئەمە لەکاتێکدا شێخ تەمەنی شەست و سێی تێپەڕاندووە، ئەمەش وەک بەدەمەوەچوونی بۆ دۆسیەیەکی هەڵبەستراو لە دژی لە لایەن دەسەڵاتی ئیتالییەوە، پاش ئەوەی کە دووربەدوور حوکمی ۱۲ ساڵی بەسەردا سەپاند .. جا خۆ ئەگەر شێخ شتێکی ئەوتۆشی لەسەر بووایە کە شیاوی گرتن بێت لەسەری، دەسەڵاتی نەرویجی باشتر پێی دەزانی تا ئیتالیا یان هەر وڵاتێکی دیکە!
جا کە هۆکارێکی وا نەبوو کە شیاو بێت شێخی لەسەر بگیرێت، دەمێنێتەوە هۆکارە کۆنە نوێیەکە، ئەویش ئەو قینەیە کە لە دڵی گەندەڵەکان و عەلمانییە داخدارەکانی وڵاتەکەی خۆی "کوردستانی عێراق" دا هەیە دەرەق بەو .. ئەوانەی کە بێوچان بە درۆ و ساختەکاری دەسەڵاتی نەرویجی و ئەورووپی هان دەدەن لە دژی شێخ و خانەوادەکەی .. تۆڵەی هیچیش نییە لێی دەکەنەوە جگە لەوەی کە دەڵێت: الله خودامە، هەروەها لەبەر ئەوەی کە لەسەر ئەوان و گەندەڵی و ستەم و سەرکێشییەکانیان وتەی حەق دەڵێت!

ئێمە سەرەڕای ئەوەی کە گرتنی شێخ سەرزەنشت و سەرکۆنە دەکەن، داوا دەکەین لە دەسەڵاتی نەرویجی شێخ ئازاد بکات و بە زووترین کات بیگێڕێتەوە ناو خانەوادەی بەڕێزی و منداڵەکانی.

۱۹/۰۷/۲۰۱۹
کاناڵی توێشوو
@tweshoo


مامۆستا کرێکار جارێکی دی بۆ زیندان؟!
✍ شێخ ئەبووبەسیر تەرتووسی
📋و: شاباز کوردی
https://t.me/TWESHOO/150


شێخ ئەبووقەتادەی فەلەستینی dan repost
لە پەراوێزی گرتنی مامۆستا کرێکاردا

✍ نووسینی شێخ ئەبووقەتادەی فەلەستینی
📋 وەرگێڕانی: شاباز کوردی
👇👇👇
https://t.me/shabuqatadaku/316


شێخ ئەبووموسعەبی سووری:

دەزگا سیخوڕییە جیهانییەکان ئەوەیان زانیوە کە بابەتی تەکفیری موسوڵمانان دەبێتە مایەی دابڕانی نێوان ئێمە وەک موجاهیدان لەگەڵ موسوڵمانان، هەربۆیە دەستیان دایە دروست کردنی تەکفیرییەکان بە وردی، هەر بەو شێوەیەش گورزی کوشندە لە جیهادی جەزایر درا.
@tweshoo



20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

103

obunachilar
Kanal statistikasi