هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی عەلی باپیر لەمەڕ تاڵیبان و شێخان و ڕێبەرانی ڕەوتی جیهادی جیهانی
✍ شاباز کوردی
با بڵێین هەرچۆنێک کە بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەڵەبجە و ناوچەگەلێکی هەورامان و شارەزوور بە هاوسەرۆکیی عەلی باپیر و دواتریش کۆمەڵی ئیسلامی بە ئەمیرایەتیی ئەو نەیانتوانی نموونەیەکی جوانی ئیسلامەتی و فەرمانڕەوایی ئیسلامی پیشانی خەڵک بدەن و تەنیا نیو مەتریش جادەیان بۆ خەڵکی قیرتاو نەکرد جگە لە جادەی خورماڵ ئەحمەدئاوا 😄 کە ڕێگای هاتوچۆی عەلی باپیر بوو کاتێک ماڵی لە ئەحمەدئاوا بوو، تاڵیبانیش هەر بەو شێوەیە.
گەرچی بەو شێوە بەراوردە زوڵم لە تاڵیبان دەکەین، چونکە بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی تەنیا یەکێتی بوو دژایەتیی دەکردن ئەوە حاڵیان بوو.
ئێستا وەرە بیر بکەوە لەوەی ئەمریکا و ڕووسیا و چین و هەموو وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی بە ناو ئیسلامی و شەرق و غەرب هەموویان بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سیخوڕی و سەربازییانەوە دژایەتیی ئیمارەتی ئیسلامیی تاڵیبانیان دەکرد لە ئەفغانستان، بەڵام نەک هەنگاوێک نەگەڕانەوە دواوە و ملیان بۆ کوفر شۆڕ نەکرد، بەڵکوو ئەوە ئێستا ئەمریکایە دەستە و دامێنی ئیرادەی پۆڵایینی موجاهیدانی تاڵیبان بووە کە ڕازی ببێت بە ئاشتی لەگەڵ حکومەتەکە کارتۆنییەەی کابول، بەڵام هەموو جوابێکی موجاهیدانی ئیمارەت = تاڵیبان بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە تەنیا شتێک پیوەندیی بە ئێوەوە هەبێە کشانەوە و دەرچوونە لە خاکی ئەفغانستان بە خۆتان و هاوپەیمانانتانەوە، ئەویش تا دوا ساتی دەرچوونتان دەبێ بێوچان لە ژێر گورزی موجاهیداندا بن.
بە داخەوە واماندەزانی عەلی باپیر زۆر لەوە زیرەکتر و عاقڵترە ببێتە قوربانیی ڕاگەیاندنی دژەئیسلام.
ئینجا ئەو شێخە بەڕێزانەی ئەو بە تێوریسێنی توندڕەوی ناویان دەبات (مەقدیسی و فەلەستینی و زەواهیری)، ئەوانە هەڵسوڕێنەری داینەمۆی جیهاد و ڕووبەڕووبوونەوەی کوفری جیهانی و داردەستەکانیانن لە وڵاتانی موسوڵماناندا، نەک وەکوو جەنابیان کە ساڵانێکە داینەمۆ جیهادییەکەی خۆیشی سووتاوە و تایەکانیشی سنوورەکانی عەقیدە و شەرعی بەزاندووە، بە ناوی سیاسەتی شەرعییەوە (کە هیچ شەرعی نییە) هەر ڕۆژە و دەبێتە پاشکۆی حیزبێکی عەلمانی و بازرگانی بە خوێنی سەرکردە و پێشمەرگەکانی حیزبەکەی دەکات، دوایین گاڵتەی شەیتانیش بە عەقڵی ئەوەیە کە (ئیسلام) بووە بە باری گران بەسەر حیزبەکەیەوە و وادەزانێت کە ئیسلام وا دەخوازێت واز لە دروشمی ئیسلام بهێنێت!.
جا وەرە ئەوە حاڵ و ماڵت بێت و بێیت بەرد لە ماڵی پارێزەرانی شەرع و ئوممەت بگریت، ڕیسواییەکە نموونەی کەمە، بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژی ڕووەیبیزە و هەڵدێراوانە، ڕۆژگارێکە هەر مێروولەیە و خۆی گڤ دەکاتەوە و بە گژ قۆللـەی قافدا دەچێت.
خوا هیدایەتت بدات عەلی باپیر.
کاناڵی توێشوو
@tweshoo