ئاوارە وڵات


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan



Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


شێعری "جەلال نەجاڕی" هەمیشە بۆ من تام و چێــژ و واتایەکی تایبەتیان هەیە.

خیابانی "وصال"

وێنەی خیابانێک لە مندا ون بووە دوێنێ
دەستی هەنارێکیش لە دەستمدا کە ساوا بوو

وێنەی ژنێک جەستەی لە جەستەمدا دەهاڵا تێک
رووحی لە رووحمدا "حەبیبەی ماڵیاوا"* بوو
.
.
.
لەو دیوی تەنیاییمەوە بمنووسەوە باوان
لەو دیوی ئاوابوونی ئێوارەم کە ئاوا بوو...

#

دەنگی کچێنیتم لە ناخمدا، لە ناختدا
مەمنێژە ئەی خاتوونی تێکڕای وەرزەکانی من

مەمنێژە ئەی تاسەی هەموو ساتم هەموو کاتم
ئەی باوەشت تەنیا هەرێمی نیشتمانی من

باڵندە نیم ئێوارەیەک تۆ ئاسمانم بی
باڵندە نی ئێوارەیەک بۆ ئاسمانی من
.
.
.
من لێرە رابردووم لەگەڵ ئێوارەدا سیمای
دوو سێبەری تەنیایە رادەخوشێن لە ژێر پێدا

من لێرە تەنیاییم لەگەڵ ئەم شارەدا وێنەی
تەنیاترین باڵندەیە تەنیا لە سەر جێدا

من لێرە رێبواری تەریکی ئەو شەقامانەم
بێ تۆ کەسی تێدا نیە بێ تۆ کەسی ...تێدا...

#
ئێستا خیابانێک لە مندا مردووە خانم
ئێستا لە ناخمدا هەنارێک نا، ژنێکی تر
ئێستا بیابانێک لە مندا ئاوسی مەرگە و
ئێستا لە ناخمدا سەری هەڵدا منێکی تر

#جەلال_نەجاری
بەفرانباری 1399

* حەزرەتی نالی:
جەنانی وەک جینان کردم بە ماوا
حەبیبەی ماڵیاوا ماڵی ئاوا
🛣🛣🛣🛣🛣
https://telegram.me/aaware


هه‌ستت بنێ هه‌ستم كه‌ ته‌نیامه‌
لێوت بنێ لێوم كه‌ تینووتم
تۆ نیت و شه‌وگارێكی ئه‌ڵكۆڵی
خۆمم له‌گه‌ڵ ئه‌ز هاوده‌م و جووتم

ده‌ستم ده‌له‌رزێ و لاتره‌ی ویسكی
ده‌ڕژێ له‌ زاری، خوێنی جه‌رگی خۆم
ده‌شكێم لە قوڕگمدا د..ری..نگ..دد..ر.ی.ن.گ
ئاخ بۆ ژوانێ به‌ر له‌ مه‌رگی خۆم!

چۆڵ و ته‌ریكن كووچه‌كا‌نی شار
ڤیترینه‌كانیش زویر و بێڕه‌نگن
ڕێبواره‌كان وه‌ك سێبه‌رێ نامۆ
ده‌خوشێن به‌ره‌و هیچ، كاڵ و بێده‌نگن

ده‌ستم ده‌نێمه‌ بینه‌-قاقایه‌ك
قاقا… كه‌نینێ ده‌نگڤه‌دانێتی
ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ڕژێ، له‌ چاومدا
ئه‌و خۆمه‌یه‌ ئاویلكه‌دانێتی

له‌ترێ ده‌ده‌م، به‌رده‌بمه‌وه‌ شێواو
نێو بۆگه‌نی تابووتی پێڵاوم
ته‌نیایی هێنده‌ی چووكه‌وه‌ كردووم
گێژم له‌ پرسی؛ چۆنه‌ هه‌ر ماوم؟

من لێره‌م و سۆراغی خۆم ده‌گرم
بۆ كوێ براوه‌ ته‌رم و تابووتم؟
تۆ نیت و شه‌وگارێكی مه‌رگاوی
خۆمم له‌ ئه‌زدا بزر و نابووتم؟!
2020
🌾🌾🌾🌾🌾🌾
https://telegram.me/aaware


بەشێک لە پەیکەرە ئاسنینەکانی هونەرمەند "سەیوان سەعیدیان" لە پێشانگەی MED ÖPPET HJÄRTA، شاری یەڤلەی سوێد


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
"پارادۆکس"
دەنگ: دلێر کەمانگەر
شێعر: دلێر کەمانگەر - مەنسوور تەیفووری
مۆنتاژ: زانا پشکۆ


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
"ئەوان گرینگیمان پێنادەن"
They don't care about us
ڤێرژنێکی دیکە لە بەرهەمێکی هەرمانی مایکل جەکسۆن بە ئامێری چێلۆ...
2Cellos Luka Sulic and Stejpan Hauser...
Directed by: Zdenko Basic


"منداڵی"
ئەم کافەیە کۆنە، قەنەفە و هەرزاڵی
دەمباتەوە قاوەخانەکەی ئەو ساڵی-
بەر باغی چرۆی هومێدی "ئەو ناسین" و
گیرۆدە –لەوێ- بوونی ئەمن بەو خاڵی
تاپۆیەکی مێوینە لە توخمی گوڵ بوو
ڕابووری، بە پێش داوەڵی نێودڵ خاڵیی-
وێرانەیەکا کە من لەوێدا هیچ بووم
پووچێکی تژی لە خەونی بەر کەنداڵی
هەر خۆم و نیگای تۆسنی جوانوویەک بوو
پڕتاوێ بە سەر دڵی منا دایکاڵی
هەر خۆی و هەتاکو ژوانی نێو ئەم کافە
هەر خۆم و لە خۆشەویستییا هەر کاڵیی
ماچێکی چکەم دەویست، گوتی؛ هێشتاکە-
بۆی شیرێ لە دەمتایە گەلێک منداڵی
***
ئێستاکە ئەتۆ لە گەڵ دڵم سەرقاڵی
خۆت مۆن مەکە، لێت نایەتەوە خوێنتاڵیی
شیرینە – دەڵێم - چایەکەیان، شیرینم!
ئەو پیاڵەیە چاوەڕێیە بوا بێحاڵی؟
وەک خۆم کە دەمێکە دەم بە تاسەی لێوت
وەک خۆت کە وەکوو [هەناسەکەم!] عەوداڵی
ماچێکی چکۆلە، لە دەمت، نامدەیتێ
بۆ هێندە دژی کەم و چکە و تۆسقاڵی؟
هەرچێکی دەڵێی، بڵێ، بەڵام دەنگۆیە
چۆن پووچی دەکەم، دەڵێم؛ ئەتۆم ئاواڵی؟!
بۆی شیری مەمی تۆیە لە نێو زارمدا
بەو پەڵپ و بیانووە ئەتۆی منداڵی!

٨-٦-٢٠١٤
https://telegram.me/aaware


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
"ڕەگەزی ماچ دەبەخشم بە ڕقی ئەستوورت"
☘☘☘
غەزەلی خوداحافیزی، بە دەنگ و دیمەنی شاعیر; جەلال نەجاڕی


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
نازێ نێرگزا حەوشێ
بەرهەمی: هونەرگەها وەلات
مووزیک: مەحموود بەرازی


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
دانیەل خەیری خواه٠٠٠
پێرفۆرمانسێکی هونەریی لەمەڕ چۆنێتیی دەستشۆردن.
وێدەچێ لە ژێر کاریگەریی دیمەنێکی فیلمی "دیکتاتۆری مەزن" دروست کرابێ، کاتێک چارلی چاپڵین بە سەماوە ڕدێن دەتاشێ.


#خودا_مرد

ئامریکا دایکی خۆی گاوە
ئامریکا لە پەسنی دەستە پیسەکاندا ئۆقرەی گرتووە
ئامریکا وەڵامە لە پانتایی زینداندا
ئامریکا لە زینداندا گاگۆڵکە دەکا و ئامریکا ئاوەدانە بە فیشەک!
وە مەچەکی خودا لە سەر پەلاپیتکەی تفەنگ
هێرش بەرن دایک سەگانە!


ئامریکا ئاوەدانە بە سرتەی باڕووت
بە نێوچاوانی پڕ لە تەرمەوە
تەرم بۆگەنی کردووە و سەر یەک کەتوون
تەرم تەرم تەرم تەرم تەرمم لە تەرمی گەڵا نزیکە
لە خەونی دار
لە تەرمی پەپوولە دەچێ تەرمی دایکم
لە تەرمی سەگ دەچێ تەرمی ئەو گۆڕستانە
چما تەرمی من لێرە بێ سێحەبە!

ئامریکا ئۆقرەی گرتووە
لە تەرمی کیسەڵدا
لە هەنیسکی قالۆنچەدا
بە سەر شانی داڵاشەوە تەرمی ئامریکا لە خوین گەوزاوە
بە سەر شانی خوێنەوە تەرمی ئامریکا شار بە شار_
_دەڵێ جێم کە تا وەبەر شەقم نەداوە هەموو_
_ی خوێنی بەفرە دەڕژێت و دڵۆپ دڵۆپ_
_دەبارێ بۆمب و فیشەک فیشەک دەنووسمەوە_
_نمە نمەی تەرمت کە تەرممم وشکەگێ دەکرێت بە سەر شانی ئامریکاوە!


ئامریکا دایکی خۆی گاوە
خوێن دەڕوا دەوەنا و دەوەن
بە سەر پرچی سپی باڵندەکاندا
وە کەروێشکە دەکا مەرگ
بە سەر تەرمی دەریادا
شەپۆلان دەدا خوێن، خوێن دەمەیوێ و دەبنە تۆپەڵە قوڕ
لێک دەڕاسێن و یەک وەبەر شەق دەدەدن!
خۆتان وەبەر شەق دەن دایک سەگانە! خۆتان بگێن دایک سەگانە!

شێعری: ئەرسەلان چەڵەبی


"پێبکەنە"
پێبکەنە جارێک، هەتا "ئۆخەی" بە لێوما بێتەوە
شەتڵی موچڕکێکی خۆش، لەم گیانەدا بڕوێتەوە
پێبکەنە جارێک، هەتا دەنگت بگاتە گوێی دەروون
با پشووی ئاڵۆزی سینگم، رێک و پێک بخرێتەوە
پێبکەنە، با لەو نواڵە رووتەنەی "شەنگال"ەکەم
کانیاوی دیدەکەی ئازیزێ هەڵتۆقێتەوە
پێبکەنە، با زایەڵەت زاڵ بێ بە سەر قرمەی چەکا
زرمە زرمی تۆپ و تانگی شەڕگە کپ بکرێتەوە
پێبکەنە، تا ئاشتەوایی دێتە نێو فەرهەنگی شەڕ
با تەڕایی خوێن لە چاوی دایکەکان بسڕێتەوە
پێبکەنە، با بێنەوە باوەش بناری کۆڵنەدان
با شەدەی سووری شەهید لەو لووتکەیە هاڵێتەوە
پێبکەنە، تا هاتنەوەی پێڵاوەکانی کاک "فوئاد"
با "موعینی" جارێ تر لەو بەندەنە رابێتەوە
پێبکەنە، با شەرمەزار بێ رەشبزەی لێوی غەدر
با لە "پێرلاشز" نەمامی دەنگێ هەڵبزنێتەوە
پێبکەنە، با جارێ تر خەڵفێک "لە سەر بێشکەی شەپۆل
رانەژێ تەرمی"* و تەرە و ئاوارە هەڵنەخولێتەوە
پێبکەنە، تا تین دەزێتە نێو شەقامی بەستەڵەک
تا کەلەپچە و کۆتی گرتووخانە هەڵدەپسێتەوە
پێبکەنە، تا ئاشبەتاڵی هەرچی پەرژین و سنوور
تا هەناسەی وان و ورمێ لێک گرێدەدرێتەوە
پێبکەنە، با هێند نەوی و هەرزان نەبێ نرخی مرۆڤ
با بەرەو بەرزی، بەرەو ئازادی تێهەڵچێتەوە
پێبکەنە دیدەم! جیهان هی ئێمەیە تا ئەو دەمەی
بسکی هیوا بەو بزە شینەی دەمت دەشنێتەوە
ئاوارە وڵات

*دۆینێ شەوێ لە خەونمدا
تەرمم لە سەر بێشکەی شەپۆلان رادەژا
"قاسم موئەییدزادە" https://telegram.me/aaware


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
Simav huseyn

Pêşiya malê xendeke
Feqîr derî lê veke
Keçik dertê ser çiya
Gotina bavê xwe nake

https://telegram.me/aaware


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
پێشییا مالێ
سترانبێژ: محەمەد ئاتلی
https://telegram.me/aaware


Pêşiya malê
ستران: پێشییا مالێ
سترانبێژ: ئارام تیگران

https://telegram.me/aaware


🔹"ئەستەمە سەرلەبەری دانیشتووانی شارەدێیەک وا بە ئاسانی بەجێیبێڵن و بڕۆن. گریمان چۆڵیان کردووە، بۆ دەبێ حکوومەت بەڕێوەبەری پۆستەخانە بۆ شارەدێیەکی چۆل و هۆل بنێرێ؟"

تەیری تەکباڵ - #یاشار_کەماڵ


https://telegram.me/aaware


بۆ "عەدنان حەسەنپوور" و هاولفەکانی
"من و قەفەس"
جەللاد - دەرفەتێکی تری دا بە تاسەکەم
دیوار - رۆچنەیەکی تری دا... هەناسەکەم
مەمنون - ئەی قەفەس کە منت گرتە باوەشت!
مەمنون - ئەی سمیتی سڕی ژێر پیاسەکەم!

ژوورێک، کەیلی دووکەڵ و قورم و هەتاکو سەر
شێدار، پڕ دروشمی "نهێلیزم" و "بی پدر"
ئاسۆ، هەمیشە رەش نیە، گا نەختێ روون و گەش
جەللاد - دەرفەتێکی تری... هەڵفڕیمە دەر

وێنەم، بووەتە شاپەڕی رۆژنامە سوورەکان
دەنگێک، من دەڵێتەوە لەودیو سنوورەکان
هاتم، چ باس" ئاو- یەر"ی رۆحی پەژمەلام؟!
داخم، تەبا نەبوون گمەی کۆترە دوورەکان

هاکا، تەواو دەرفەت و دیسان من و قەفەس
هاکا، سەعات –پرزەبڕاو- ، ژووری بێ نەفەس
تەنیا، سمیتی سارد و رەق، شەتڵی "هێڤی"یەک
هەر خۆم، نسێم، یەک جگەرەی بێ هەڤاڵ و کەس
ئاوارە وڵات – 19-10-2014
https://telegram.me/aaware


@attachbot dan repost
"شار"

سەعاتی شەش بە ریتمی "با" شەقامەکان بە لەنجەوە و بە لار
وە جەستە رووت و قووت و شووتەکانی سەر پیادەڕەو لەبار

لە باری کۆڵبەڕێکی سەر سنوورە دوورەدەستەکانی ئەم...
وڵاتە بۆگەنەی کە نێوی نیشتمانی ئێمەیە، بەغار

دەگاتە دەستی جەستە مەستەکان و ئەسپەکان لەوانەیە
کە حیلەیان بگاتە تەشقی ئاسمانی شینی قەندەهار

وە هار دەبن لە ساتەوەختەکانی سەگوەڕی رشانەوە
دەلینگەکان و لینگەکان بەرەو سەرێ بە شانەوە قوتار

وە دەم بە دەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئێمەوە بە سەر
بەڕێوەیە لە ناوەڕاستی ناوەڕاستی ئێمەوە، قەتار

بەرەو حەشیمەتی لەت و پەتی پەت و مەتی پیادەڕەو
دەبێتە رازی تا هەتا لە خەڵوەتی کچانەدا/ خەیار

بزاڤی سەوزی سەر شەقامەکان و تامەکان و زامەکا...
ن و لامەکان و بێشەریکە "جامعە" لە حاڵەتی گوزار

کە دەرنەچێ دەریدەخەن به بیری روونەوە له ..وونەوە
دەبێتە تیتری رۆۆۆژنامەکان: غیابی گوو... گو... گوو ... گوتار

لە سەردەمی خرۆشی جەستەدا کە مەست دەبن وەکوو ئەسپ
ئەمن بەراز و تۆ بەراز و هەر هەموو بەرااااز نا بە زار

بڵێنەوە سروودی داڕمانی ئەو گەلەی لە سەر شەقام
بە لارەوە و بە لەنجەوە بە فینجەوە و بە عینجەوە چ شار*

جه‌لال نه‌جاڕی
* "بە فینجە و عینجەوە چ شار" سەردێڕی چەند شێعری مامۆستا ساڵح سووزەنییە. 🧩🧩🧩🧩 https://telegram.me/aaware


@attachbot dan repost
"وچانێك له ‌گه‌ڵ جه‌لال نه‌جاڕی و غه‌زه‌لی مۆدێڕن"
رۆڵان بارت ده‌ڵێ: ناكرێ جیاوازتر بنووسی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازتر بهزری. بارت پێیوایه‌؛ ناشێ چاوه‌ڕوانیی جیاوازنووسینمان له ‌كه‌سێك هه‌بێ كه ‌نه‌یهه‌وێ به ‌هزر و ڕامانی خۆیدا بچێته‌وه ‌و له ‌دیدێكی تره‌وه ‌له‌ جیهانی ده‌وروبه‌ری بڕوانێ.
هاتنی ڕه‌وتی مۆدێرنیزم بۆ نێو شێعری كێش و سه‌رواداری كوردی، گوڕ و گوژمه‌یه‌كی نوێ و جیاوازی خستۆته‌ فۆڕم و نێوه‌رۆكی ئه‌م شێوازه‌ شێعرییه‌وه‌ كه‌ ئێستا شاعیران و به‌شێك له‌ ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌م ڕه‌وته‌ به‌ غه‌زه‌لی شار یاخود غه‌زه‌لی مۆدێڕن ناوی ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دابڕاندنی ئه‌م فۆرمه‌ له‌ نه‌ریته ‌كڵیشه‌یی و سواوه‌كانی شێعر و غه‌زه‌لی كلاسیك و تا ڕاده‌یه‌كیش نیۆكلاسیك، ده‌ره‌تانێكی تازه‌شی بۆ كۆمه‌ڵێك گه‌مه‌ی زمانی و فۆرمی و په‌ڕژانه ‌سه‌ر هه‌ندێك مژاری تایبه‌ت به ‌كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن ڕه‌خساندووه.‌
ئاوڕدانه‌وه ‌له ‌بابه‌تگه‌ی ڕۆژانه‌ و سووژه‌گه‌لی تازه ‌به‌ تاقی ته‌نیا پێناسه‌ی مۆدێڕن و نوێبوون به‌ غه‌زه‌لی مۆدێرن نابه‌خشێ، به‌ڵكوو به‌ توێژهاویشتنی شێعر له‌ ڕووی فۆڕم و مێتۆدی باو و كارپێكراوه‌وه‌، هه‌روه‌ها داهێنانی ڕوانگه‌یه‌كی ڕێژه‌ییتر و كراوه‌تر بۆ دیارده‌ی زمان و پێكهاته‌ی شێعر و شكاندنی قالبه‌ ئاشناكانی غه‌زه‌ل، ئه‌م پێناسه‌یه‌ دێته‌دی. مخابن نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی وه‌ها و دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هیم و هێمای نه‌گۆڕی شێعری كلاسیك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی شاعیرانی نیۆكلاسیكی كوردیدا - گه‌ر به‌ دیدێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ڕادیكاڵه‌وه‌ لێی بڕوانین- جگه‌ له‌ چه‌ند نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن، ته‌نها قه‌باره‌ی غه‌زه‌لی كوردی هه‌ڵمساندووه‌ و له‌ ڕووی نوێگه‌ریی و ئاوانگاردبوونه‌وه‌، شتێكی ئه‌وتۆی نه‌خستۆته‌ سه‌ر خه‌رمانی وێژه‌ی كلاسیكی كوردییه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر زمان له ‌غه‌زه‌لی كلاسیكدا، به‌ده‌ر له‌ هه‌ندێك گه‌مه‌ی زمانی و وشه‌یی له‌ سه‌ر هه‌مان گرێژه‌نه‌ و قالبی ڕه‌سمی خۆی ده‌سووڕێته‌وه‌، له ‌غه‌زه‌لی مۆدێڕندا وێڕای ده‌رچوون له‌م گرێژه‌نه‌یه‌، هێشتاش وه‌ك كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی غه‌زه‌ل ده‌وری خۆی هێشتۆته‌وه‌، به‌ڵام چۆنێتی ده‌كارهێنانی زمان ده‌گۆڕدرێت. ئه‌وه‌ی غه‌زه‌لی مۆدێڕنی كوردی ده‌یهه‌وێ بیكات گه‌مه‌كردن به‌زمان نیه‌، به‌ڵكوو گه‌مه‌یه‌كی ناسك و جاروباره ‌بێ به‌زه‌ییانه ‌و دژ-ڕێسای زمانییه ‌كه ‌ده‌ستی شاعیر بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستی زیاتر ئاوه‌ڵاتر ده‌كات.

من مامه ‌شیشه‌تم كه ‌له ‌ئاسۆی بڵیندی تۆ
به‌ربوومه‌وه ‌و به ‌سینگی خیابانه‌وه ‌ب ڵ ئا و...

ئه‌مه ‌جگه ‌له‌وه‌ی زمان له‌ غه‌زه‌لی مۆدێڕندا ئه‌و ده‌مامكه‌ نه‌ریتی و ڕه‌سمییه‌ی جاران تووڕ هه‌ڵده‌دا و ڕووهه‌ڵماڵراوتر، چه‌قه‌سرۆتر و به‌گشتی بوێرتر خۆ ده‌نوێنێ.

به‌یان ئه‌نگووت و شه‌و ڕابرد و من ڕووم
له ‌تۆیه ‌سێبه‌ری ڕووحی بزربووم!
كه ‌ڕاماوی له ‌جه‌سته‌ی نیوه‌زیندووم
شه‌ڵاڵی شاوه‌ت و میز و گه‌ن و گووم

بوێریی زمان له ‌غه‌زه‌لی مۆدێڕندا ته‌نها به ‌ده‌كاركردنی هه‌ندێك وشه‌ی بڤه‌ی نێو به‌رهه‌می شاعیرانی دیكه‌دا ناوه‌ستێ و زۆرجار زمانێكی یاخی ده‌بینین كه ‌ته‌نانه‌ت گوێ به ‌ڕێنووس و ڕێزمانی باویش نادا. ئیتر زمان به ‌ته‌واوی ئه‌و ڕیشاڵه ‌باریكه‌یه ‌كه ‌كه‌ڵكه‌ڵه ‌زه‌ینی و ده‌روونییه‌كانی مرۆڤی شاعیر به ‌جیهانی ده‌وروبه‌ری ده‌به‌ستێته‌وه ‌و بۆ ڕۆكردنی كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی له‌سه‌ر له‌پی شێعر، بێ گوێدان به‌ كۆسپ و ته‌گه‌ره ‌ڕێزمانییه‌كان و بۆ خه‌لسین له‌و كۆت و به‌نده ‌فۆرم-زمانییانه‌ی كه ‌غه‌زه‌لی كلاسیك پێیه‌وه ‌ده‌یناڵاند، ئه‌و به‌ن و ڕیشاڵه ‌به ‌ئاره‌زووی خۆی باده‌دا، ئه‌مه‌ش ئاوێته‌ی جوانیناسییه‌كی شێعری و زمانی ده‌كات و خوێنه‌ری ڕاهاتوو به ‌زمانی باو، جاڕز و زه‌ده ‌ناكات.

ده‌چمه ‌مێعراجی مه‌مك ده‌بمه‌وه‌به‌ر

...

حه‌كایه‌تێكی سپی بوو له ‌پێخه‌فی خوێنا
عه‌شیره‌تی ڕه‌شه‌باكانی سه‌رزه‌وه‌ی دێنا...

...یه ‌به‌ر خه‌یاڵ و له ‌ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تی مه‌رگا
نوقم ببوو وه ‌ته‌نانه‌ت له ‌حاڵه‌تی مه‌رگا

په‌پووله‌تر له ‌ئه‌تۆ بوو، له ‌گه‌ڵ ئه‌تۆ ون بووم
به‌یانییه‌ك كه ‌به ‌ته‌نیا غه‌زه‌لترین ژن بووم

ئه‌م نڤیساره ‌له ‌داهاتوودا لك و پۆپی زیاتری لێ ده‌بێته‌وه ‌و به ‌بینێكی درێژتره‌وه ‌ده‌په‌ڕژێمه ‌سه‌ر جیهانی شێعریی جه‌لال و غه‌زه‌لی مۆدێرنی كوردی.
ئه‌مه‌ش نوێترین به‌رهه‌می جه‌لال نه‌جاڕی: 👇👇👇👇 https://telegram.me/aaware


@attachbot dan repost
کاتی خۆی لە سەر بۆردوومان و تۆپبارانی قەندیل لە لایەن ئێران و تورکیاوە نووسراوە.
"قەندیل"
کۆتره‌شینکه‌ی سه‌ربه‌کڵاوه‌
به‌ من ناڵێی چ قه‌وماوه‌؟

له‌ به‌ر چی وا کپ و زویری؟
مه‌گه‌ر دراویه‌ به‌ر تیری؟

که‌وا مات و دڵشکاوی
فرمێسکت ده‌ڕژن له‌ چاوی؟

به‌ ده‌نگێ که‌یلی تانه‌ و پۆ
کۆتره‌شینکه‌ وا هاته‌ گۆ:

بۆ نازانی چ قه‌وماوه‌؟
که‌ وا جه‌رگم هه‌ڵقرچاوه‌؟

دڵ و هه‌ناوم برژاوه‌
خوێنه‌ و له‌ چاوم رژاوه‌

جا که‌ نازانی بۆ ماتم
گوێ بگره‌ له‌ به‌سه‌رهاتم

قه‌ندیلی وه‌ک هه‌موو جاران
سه‌ر به‌ ته‌می ده‌ست زۆرداران

قه‌ڵای سه‌ختی به‌رخۆدانێ
شووره‌ی به‌رزی کۆڵنه‌دانێ

ئه‌وڕۆ دیسان برینداره‌
به‌ تانگ و تۆپ و خۆمپاره‌

ژن و پیاو و کوڕ و کاڵی
منداڵی پڕ گڕ و گاڵی

ره‌ز و مێرگ و گه‌وه‌ و پاڵی
نواڵه‌ و کوێستان و ره‌شماڵی

خڕ و دوند و به‌رپه‌ساری
چڕ و گوند و جێ‌هه‌واری

دیسانه‌کانێ وه‌ک جاران
دراونه‌ته‌ به‌ر تۆپباران

خه‌می دیکه‌م له‌وه‌ی‌ڕایه‌
که‌س مته‌قی لێوه‌ نایه‌

ده‌ڵێی هیچ نێ و شه‌ڕه‌بایه‌
خه‌تای خۆشمانه‌ ئه‌م کایه

سه‌د لۆکه‌یان له‌ گوێ ناوه‌
ده‌ڵێی هه‌ر هیچ نه‌قه‌وماوه

خۆ که‌ڕکردن هه‌تا که‌نگێ؟
بۆ له‌ کاکان نایه‌ ده‌نگێ؟

"ئه‌م دوژمنه‌ رق‌ئه‌ستووره‌
له‌ سه‌ر تاوانی خۆی سووره‌"

هی ده‌ خۆشمان هه‌ر وا ماتن
کوا هاوخوێن و هاوخه‌باتن؟

مه‌گری مه‌گری کۆتره‌شینکه‌
ئیتر به‌س شیوه‌ن و شین که‌

ره‌نگه‌ دوژمن وا بزانێ
قه‌ندیل به‌وانه‌ چۆک دانێ

که‌چی شاخی سه‌رله‌هه‌وران
سه‌ر کز ناکا به‌ وان جه‌وران

قه‌ندیل قه‌ڵای خۆڕاگری
سه‌ری به‌رزه‌ وه‌ک ئاگری

دڵی دوژمن لێی ده‌له‌رزێ
قه‌ندیل به‌ قاڵاو نابه‌زێ

رۆڵه‌ی تۆڵه‌ی ده‌کاته‌وه‌
کورده‌ و سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه

با پێت بڵێم ئه‌و راستیه‌
زوڵمی زاڵم تا سه‌ر نیه

رۆژانێکی تاڵ و تفته‌
به‌ڵام ده‌ گوێی که‌ ئه‌م گفته‌

به‌ریان کورته‌ رۆژانی ته‌نگ
هاکا لێیان هاتینه‌ ده‌نگ

کاتێ که‌ هێزی گه‌ل بزووت
تیشکی هیوای ئێمه‌ ئه‌نگووت

ده‌ستی یه‌کتر ده‌گرینه‌وه‌
ئه‌وجار تێهه‌ڵده‌بینه‌وه

تێکده‌شکێنین تاج و ته‌ختی
ره‌شی ده‌که‌ین رۆژی به‌ختی

مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌
هه‌ر زۆرداره‌ و تێداچووه

هه‌تا کورد مافی بستێنێ
ئه‌و به‌سته‌یه‌ی بۆ ده‌خوێنێ

ره‌نگه‌ دوژمن وا بزانێ
قه‌ندیل به‌وانه‌ چۆک دانێ

که‌چی شاخی سه‌ر له‌ هه‌وران
سه‌ر کز ناکا به‌ وان جه‌وران

قه‌ندیل قه‌ڵای به‌رخۆدانه‌
شووره‌ی به‌رزی کۆڵنه‌دانه‌.

🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀 2009


rawêjîsm | ڕاوێژیسم dan repost
محەمەد ساڵح رۆستەمزادە (نامۆ).pdf
5.4Mb
نامۆ / لە نێو گەلێکی بە هونەر نامۆ!

ژیاننامە و بەشێک لە کار و چالاکییەکانی هونەرمەندی گەورەی کورد "محەممەد ڕۆستەم زادە" ناسراو بە "نامۆ".

#ڕاوێژیسم | #نامۆ

@rawezhism

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

121

obunachilar
Kanal statistikasi