@attachbot dan repost
"وچانێك له گه‌ڵ جه‌لال نه‌جاڕی و غه‌زه‌لی مۆدێڕن"
رۆڵان بارت ده‌ڵێ: ناكرێ جیاوازتر بنووسی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازتر به‌زری. بارت پێیوایه؛ ناشێ چاوه‌ڕوانیی جیاوازنووسینمان له كه‌سێك هه‌بێ كه نه‌یهه‌وێ به هزر و ڕامانی خۆیدا بچێته‌وه و له دیدێكی تره‌وه له جیهانی ده‌وروبه‌ری بڕوانێ.
هاتنی ڕه‌وتی مۆدێرنیزم بۆ نێو شێعری كێش و سه‌رواداری كوردی، گوڕ و گوژمه‌یه‌كی نوێ و جیاوازی خستۆته فۆڕم و نێوه‌رۆكی ئه‌م شێوازه شێعرییه‌وه كه ئێستا شاعیران و به‌شێك له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌م ڕه‌وته به غه‌زه‌لی شار یاخود غه‌زه‌لی مۆدێڕن ناوی ده‌به‌ن. ئه‌مه جگه له دابڕاندنی ئه‌م فۆرمه له نه‌ریته كڵیشهیی و سواوه‌كانی شێعر و غه‌زه‌لی كلاسیك و تا ڕاده‌یه‌كیش نیۆكلاسیك، ده‌ره‌تانێكی تازه‌شی بۆ كۆمه‌ڵێك گه‌مه‌ی زمانی و فۆرمی و پهڕژانه سه‌ر هه‌ندێك مژاری تایبه‌ت به كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن ڕه‌خساندووه.
ئاوڕدانه‌وه له بابهتگهی ڕۆژانه و سووژه‌گه‌لی تازه به تاقی ته‌نیا پێناسه‌ی مۆدێڕن و نوێبوون به غه‌زه‌لی مۆدێرن نابه‌خشێ، به‌ڵكوو به توێژهاویشتنی شێعر له ڕووی فۆڕم و مێتۆدی باو و كارپێكراوهوه، هه‌روه‌ها داهێنانی ڕوانگه‌یه‌كی ڕێژه‌ییتر و كراوه‌تر بۆ دیارده‌ی زمان و پێكهاته‌ی شێعر و شكاندنی قالبه ئاشناكانی غه‌زه‌ل، ئه‌م پێناسه‌یه دێته‌دی. مخابن نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی وه‌ها و دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هیم و هێمای نه‌گۆڕی شێعری كلاسیك له به‌رهه‌مه‌كانی شاعیرانی نیۆكلاسیكی كوردیدا - گه‌ر به دیدێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ڕادیكاڵه‌وه لێی بڕوانین- جگه له چه‌ند نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن، ته‌نها قه‌باره‌ی غه‌زه‌لی كوردی هه‌ڵمساندووه و له ڕووی نوێگه‌ریی و ئاوانگاردبوونهوه، شتێكی ئه‌وتۆی نه‌خستۆته سه‌ر خه‌رمانی وێژه‌ی كلاسیكی كوردییه‌وه.
ئه‌گه‌ر زمان له غه‌زه‌لی كلاسیك‌دا، به‌ده‌ر له هه‌ندێك گه‌مه‌ی زمانی و وشه‌یی له سه‌ر هه‌مان گرێژه‌نه و قالبی ڕه‌سمی خۆی ده‌سووڕێته‌وه، له غه‌زه‌لی مۆدێڕن‌دا وێڕای ده‌رچوون له‌م گرێژهنهیه، هێشتاش وه‌ك كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی غه‌زه‌ل ده‌وری خۆی هێشتۆته‌وه، به‌ڵام چۆنێتی ده‌كارهێنانی زمان ده‌گۆڕدرێت. ئه‌وه‌ی غه‌زه‌لی مۆدێڕنی كوردی ده‌یهه‌وێ بیكات گه‌مه‌كردن به‌زمان نیه، به‌ڵكوو گه‌مه‌یه‌كی ناسك و جاروباره بێ به‌زه‌ییانه و دژ-ڕێسای زمانییه كه ده‌ستی شاعیر بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستی زیاتر ئاوه‌ڵاتر ده‌كات.
من مامه شیشهتم كه له ئاسۆی بڵیندی تۆ
به‌ربوومه‌وه و به سینگی خیابانه‌وه ب ڵ ئا و...
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زمان له غه‌زه‌لی مۆدێڕن‌دا ئه‌و ده‌مامكه نه‌ریتی و ڕه‌سمییه‌ی جاران تووڕ هه‌ڵده‌دا و ڕووههڵماڵراوتر، چهقهسرۆتر و به‌گشتی بوێرتر خۆ ده‌نوێنێ.
به‌یان ئه‌نگووت و شه‌و ڕابرد و من ڕووم
له تۆیه سێبه‌ری ڕووحی بزربووم!
كه ڕاماوی له جه‌سته‌ی نیوهزیندووم
شه‌ڵاڵی شاوه‌ت و میز و گه‌ن و گووم
بوێریی زمان له غه‌زه‌لی مۆدێڕن‌دا ته‌نها به ده‌كاركردنی هه‌ندێك وشه‌ی بڤه‌ی نێو به‌رهه‌می شاعیرانی دیكه‌دا ناوه‌ستێ و زۆرجار زمانێكی یاخی ده‌بینین كه ته‌نانه‌ت گوێ به ڕێنووس و ڕێزمانی باویش نادا. ئیتر زمان به ته‌واوی ئه‌و ڕیشاڵه باریكه‌یه كه كه‌ڵكه‌ڵه زه‌ینی و ده‌روونییه‌كانی مرۆڤی شاعیر به جیهانی ده‌وروبه‌ری ده‌به‌ستێته‌وه و بۆ ڕۆكردنی كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی له‌سه‌ر له‌پی شێعر، بێ گوێدان به كۆسپ و ته‌گه‌ره ڕێزمانییه‌كان و بۆ خهلسین له‌و كۆت و به‌نده فۆرم-زمانییانه‌ی كه غه‌زه‌لی كلاسیك پێیه‌وه ده‌یناڵاند، ئه‌و به‌ن و ڕیشاڵه به ئاره‌زووی خۆی باده‌دا، ئه‌مه‌ش ئاوێته‌ی جوانیناسییهكی شێعری و زمانی ده‌كات و خوێنه‌ری ڕاهاتوو به زمانی باو، جاڕز و زه‌ده ناكات.
ده‌چمه مێعراجی مه‌مك دهبمهوهبهر
...
حه‌كایه‌تێكی سپی بوو له پێخه‌فی خوێنا
عه‌شیره‌تی ڕه‌شه‌باكانی سه‌رزه‌وه‌ی دێنا...
...یه به‌ر خه‌یاڵ و له ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تی مه‌رگا
نوقم ببوو وه ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی مه‌رگا
پهپوولهتر له ئه‌تۆ بوو، له گه‌ڵ ئه‌تۆ ون بووم
به‌یانییه‌ك كه به ته‌نیا غهزهلترین ژن بووم
ئه‌م نڤیساره له داهاتوودا لك و پۆپی زیاتری لێ ده‌بێته‌وه و به بینێكی درێژتره‌وه ده‌په‌ڕژێمه سه‌ر جیهانی شێعریی جه‌لال و غه‌زه‌لی مۆدێرنی كوردی.
ئه‌مه‌ش نوێترین به‌رهه‌می جه‌لال نه‌جاڕی: 👇👇👇👇 https://telegram.me/aaware