وتە زێڕینەکانی شێخ تەریفی


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‏🌟وتە زێڕینەکانی زانای بلیمەت ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎شێخ عەبدولعەزیز ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎تەریفی بە زمانی ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎کوردی🌟
🌟 كلمات و درر العلامة الشيخ عبد العزيز الطريفي باللغة الكردية 🌟

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


دەردەکانی دڵیش چەشنی دەردەکانی لەش دەگوازرێنەوە، هەربۆیە پارێز پێویستە لە هاونشینی لەگەڵ دڵنەخۆشان، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «گەر ئەوانەتان دیت کە شوێن ئایەتە فرەماناکان دەکەون، ئەوانەن کە خودا ناوی بردوون، لێیان بەپارێز بن.

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd




وتە زێڕینەکانی شێخ تەریفی dan repost
ئازادی ئەوەیە ئاوەز ئازاد بێت نەک ئارەزوو، گەر ئاوەز ئازاد بێت ڕێنماییت دەکات بۆ ڕاستەڕێ، کە ئارەزووش بەرەڵا بێت پەلکێشت دەکات بەرەو هەڵدێر.

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd


توێشوو dan repost
#توێشوو
@tweshoo


ڕۆژووی ڕۆژانی شەممە نەهیی لەسەر هاتووە لە فەرموودەیەکدا کە سەحیح نییە، جا ئەگەر وا ڕێکەوت کە ڕۆژی عەرەفە یان عاشوورا یان ڕۆژە سپییەکان یا هەر ڕۆژێکی دیکەی فەزڵدار کەوتە ڕۆژی شەممە، ئەوە هیچ کاریگەریی نییە، ڕۆژووی عاشوورا سوننەتە گەرچی بە تەنیای تاقیش بێت و بکەوێتە ڕۆژی شەممەش، ئەو فەرموودەیەی کە لەمەڕ نەهی لە ڕۆژووی ڕۆژی شەممە هاتووە نەسەلماوە، پێغەمبەر ﷺ و هاوەڵانیش کاریان پێنەکردووە.

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd




گەورەیی فەزڵی ڕۆژووی عاشوورا دوای عەرەفە دێت، باشترین شێوەی گرتنیشی:
🔸 ڕۆژووی نۆیەم و دەیەم
🔸 پاشان دەیەم و یازدەیەم
🔸 پاشان دەیەم بە تەنیا یان هەر سێ ڕۆژەکە هەموو.

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd




خاوەنی پڕبەرەکەتترین ماڵ و سامان ئەو کەسەیە کە زۆرترین سەدەقە بدات، لە فەرموودەدا هاتووە کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (سەدەقە لە ماڵ و سامان کەم ناکاتەوە) لە فەرموودەی قودسیشدا هاتووە کە خوای گەورە فەرموویەتی: (ئەی ئادەمیزاد ببەخشە پێت دەبەخشم).

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd




ڕۆژووی هەر ڕۆژێک کە لە مانگەکانی دیکەدا سوننەتە، ئەوە لە مانگی موحەڕڕەمدا لە هەموو مانگەکانی دیکە فەزڵی زۆرترە، وەک دووشەممە و پێنجشەممە و ڕۆژانی ناوەندی مانگی کۆچی و ڕۆژووی پێغەمبەر داود.

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd




(جیاکردنەوەی دین لە سیاسەت) لە ڕۆژئاوا بۆیە سەریهەڵدا چونکە دینەکەیان گەندەڵ بووبوو، سیاسەتیشی دەگەناند، هەرچی لە ڕۆژهەڵاتیشە ئەو جیاکردنەوەیە لەبەر ئەوەیە سیاسییەکان خۆیان گەندەڵن و دین ئەو سیاسەتەیان لێدەشێوێنێت.

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd




ئەوەی بڵێت: (من تەنیا بە عەقڵی خۆم و بە بێ وەحی ڕێگای خودا دەدۆزمەوە) وەکوو کەسێکە بڵێت: (من تەنیا بە چاوی خۆم و بە بێ ڕۆشنایی ڕێگای خۆم دەگرمەبەر)؛ هەریەک لەم دووانە لاملن لە ئاست بڕاوەیەکی بەڵگەنەویست، یەکەمیان دینی نییە و دووەمیان دونیا.

📚 فصول في العقيدة
شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd




وتە زێڕینەکانی شێخ تەریفی dan repost
وتە زێڕینەکانی شێخ تەریفی
@Altarefekurd


وتە زێڕینەکانی شێخ تەریفی dan repost
عومەری کوڕی خەتتاب کۆچی پێغەمبەر ﷺ ی کردە مێژوو نەک لەدایکبوون، کە ئەمە پیشەی ئەهلی کیتابە، ئاخر ئەم ئوممەتە ئوممەتی کردارە و کاتی بێ کردە پیرۆز نابینێت.

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd


وتە زێڕینەکانی شێخ تەریفی dan repost
مونافیقەکان لە سەردەمی پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم - گەرچی کەم بوون - هۆکار بوون بۆ دێرکەوتنی سەرکەوتن بەسەر جوولەکەدا، ئەمڕۆ سەرکەوتن دێرتر دەکەوێت چونکە مونافیقان لە جوولەکە زۆرترن.

شێخ عەبدولعەزیز تەریفی
@Altarefekurd



20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

219

obunachilar
Kanal statistikasi