یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە:
ساڵی ده‌ستپێكی ئه‌و ڕۆژژمێره، واته ساڵی ١ی ڕۆژژمێره‌كه، ئه‌و ساڵه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ.)
له شاری مه‌كه‌وه كۆچ (هجرت) ده‌كات بۆ شاری مه‌دینه (ساڵی ٦٢٢ی زایینی).
هه‌ر بۆیه به ساڵی هه‌تاوی ده‌ڵێن "ساڵی کۆچیی هه‌تاوی" (هجری شمسی).
ڕۆژژمێری پاشایه‌تی: دوایین شای ئێران (موحه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی)، ویستی ساڵی ١ی ڕۆژژمێره‌كه بكاته كاتێ كه ئیمپراتۆریی ماد ڕووخێنرا و پاشایه‌تیی هه‌خامه‌نشیی پارس بۆ یه‌كه‌م جار له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. له ڕێكه‌وتی ٢٤/١٢/١٣٥٤ مه‌جلیسه‌كانی (شورای ملی) و
(سنا) بڕیاریان دا كه ده‌ستپێكی ڕۆژژمێری ئێرانی ببێته ده‌ستپێكی پاشایه‌تیی كوورووش (یه‌كه‌م پاتشای هه‌خامه‌نشی كه ئیمپراتۆریی مادی ڕووخاند و به‌و جۆره پارسه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست).
له ده‌ستپێكی ساڵی ١٣٥٥دا ڕۆژژمێری پاشایه‌تی (تقویم شاهنشاهی) به‌كار برا و بوو به ساڵی ٢٥٣٥ی پاشایه‌تی.
به‌ڵام به سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئێران كه بوو به هۆی ڕووخانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی له ئێران‌دا، ئه‌و بیرۆكه‌یه تێك چوو و له ڕێكه‌وتی ٥/٦/١٣٥٧ ڕۆژژمێری پاشایه‌تی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و بووه‌وه به "كۆچیی هه‌تاوی" (هجری شمسی).