٣. ساڵی کوردی
ساڵی كوردییش، هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانی، ساڵێكی هه‌تاوییه. واته به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به ده‌وری هه‌تاوه. ژماره‌ی مانگه‌كان و ده‌ستپێك و كۆتاییی ساڵه‌كان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، كتومت هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانییه. به‌ڵام دوو جیاوازیی سه‌ره‌كیی هه‌یه كه بریتین له:
١. ڕۆژژمێری كوردی به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆژژمێری ئێرانی، كۆچی نییه. به‌ڵكوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری كوردی ئه‌و ساڵه‌یه كه ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له لایه‌ن "دیاكۆ"وه دامه‌زرا. ئه‌ویش ٧٠٠ ساڵ پێش له زایین بوو.
٢. له سه‌رده‌می "كۆماری كوردستان" له مه‌هاباددا ناوی مانگه‌كان كران به كوردی كه بریتین له:
• به‌هار: (١. خاكه‌لێوه ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان).
• هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان).
• پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨.خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز).
• زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).
سه‌رنج: به خاكه‌لێوه، (نه‌ورۆز) و به بانه‌مه‌ڕ، (گوڵان) و به خه‌زه‌ڵوه‌ر، (گه‌ڵاڕێزان)یش ده‌وترێت.