"ئینسان گرنگی و قەدرگرتنی پێویست دانانێت بۆ گرنگترین و نزیکترین خۆشەویستەکانی تەنها لەبەر ئەوەی هەموو ڕۆژێک لەبەرچاوین، وە ئەمەش لەکۆنەوە ئافەتی نیعمەتەکان بووە کە ڕاهاتن لەسەریان قەدریان ناهێڵێت ،تاکو ئەو ساتە دەگات کە مردن دێتە پێش تاکو نرخی تەواوەتی بۆ بەنرخەکان بگێڕێتەوە،وەک بڵێی لەدەستدان مانای نیعمەتەکان ئەچەسپێنێ بۆ زۆرینە، لەو ساتەی کە سوودی نییە ئەو زانینە، بگرە زانینەکە لەو ساتەدا(مردن) ئازارێکە سەرو ئازار"