پـاداشــت 📄


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


ئـەوەی خـودا یاری بـێت نابێت ترسی لە ڪەس هەبێت ، گەر خـودا هاودەمت بێ ، ڕێ چەن درێژ بێ ، بێ زیان تێدەپەڕێ .❤️🌏..!

𝙾𝚠𝚗𝚎𝚛 : @Eram_0

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


{ دوعا }

خوا گیان لە کاتی دوعا ڕەوانبێژی ناوێت ،قسەکانی ناو دڵتی ئەوێت.!


ئێمە بچوکین و خودامان گەورەیە🤎.!


📄 خۆڵاسەی خۆڵاسە ئەوەیە

"تۆ تەمەنت پێ بەخشراوە بۆ بەرهەمداری تێیدا و بێ هوودە درووست نەکراویت،گەر باشترینی تەمەنەکانت ئەوێ بەدەستی بێنیت،بچۆ تەمەنت تەرخان بکە لە فێربوونی علومی شەرعی شەریف و (شەهادەیەک یان پیشەیەک بۆ نانی حەڵاڵی دونیاکەت و ئاوەدانکردنەوەی زەوی)،پاشان کردەوە بکە بە علمەکەت،پاشان ئەوەی لەخۆتدا چاندووتە بچۆ له ئومەتەکەشتی بچێنە ئیدی باشترینی تەمەنەکانت بۆ خۆت هەڵبژاردووە=[عیلم+عەمەل+نەشری خەیر ]،دوای ئەمه گرنگی مەدە بە ئاڵتون و پارەی دونیا چی فەوتاوە،ڕازی بە بەوەی خەڵکی دونیا جێ بهێڵن بە ئاڵتون و کلیلی خانوەوە،تۆش دونیا بەجێ بهێڵیت بە ڕازیبوونی رب العالمین و هەڵگرتنی شەرعی شەریفی رسول الله"وە ﷺ لە سینەت،ئیدی باشترینی تەمەنەکانت بۆ خۆت هەڵبژاردووە،مەشڵێ نایکەم و ناتوانم ئەی نایکەی بەس پێم بڵێ چییی ئەکەی..؟!!"


‎زۆرجار ئەو ژن و مێردانە دەبینم کە کێشەیان هەیە ، هەمیشە باسی ئەوە ئەکەن کە بۆ یەک چرکەش خۆشیان لەیەکتری نەدیوە ، مرۆڤ لە بیرهێنانەوەی خراپەی ئەوانی تردا توانایەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە ، بە ئاستەم چاکەکانی بیر دێتەوە ،ئەم خووە خراپە لە مرۆڤدا خۆکردە؟ ، یان خودا کرد نازانین ، کەچی دەتوانێت کۆمێنتێک ، دەنگبەرزکردنەوەیەک ، قسەیەک ، خراپەیەک لە قوڵترین شوێنی یادەوەری خۆیدا بهێڵێتەوە و دەیان پاسۆرد و ووشەتێپەڕی بۆدانێت ، تا لە کاتی پێویستدا وەک ئارگۆمێنتی خەجالەتی لە دژی بەرامبەرەکەی بەکاری بهێنێت ، کەچی هەر ئەم مرۆڤە بە ئاستەم بیری دێتەوە ، نامەی عاشقانە ، گوڵی نیلوفەر ، کارتی شەکراو ، نیگای چاو ، باوەش ، دەستگرتن ، سەر ڕێگرتن .

‎تەنها کەمێک چاوتان بنوقێنن لە هەڵەی کەسێک ، دەبینن لەودیو دڕکەوە مێرگێکیش هەیە ، لەودیو تاریکیەکانەوە ، روناکیەکی زۆریش هەیە🤎.!


📄"لەگەڵ کەسانێک دانیشە ئەدەب و علمیان لەتۆ زیاتر بێت،ئەمە زۆر بەرزت ئەکاتەوە،با خۆشت بێ ئاگا بیت"


گەورەیی و هێز و دەسەڵات هەر بۆ تۆیە پەروەردگارم هەر تۆش پشتیوان و یار و یاوەرمانی 🤎.!

' سورة ال عمران '


سورة ال عمران🖤


📄 "کەسی وا هەیە ڕیشی سپی بوو ،لەگەڵ پەروەردگاری مەجلیسێکی دانەنا موحاسەبەی نەفسی خۆی بکات..!!"

سیدي ابن عطاء الله


📄هونەرەکەی ئەوەیە شتێک ببینی لە جوانی کە خەڵک ئەیبینن ، بەڵام تۆ لەوان زیاتر پێی سەرسام بیت

بەڵام تەنها ئەمەش بەس نییە سەرەڕای سەرسامیت ئەبێ بزانی لە گۆشەیەکەوە دەری بخەیت کە جوانیەکەی دەرکەوێ.!📷


الحمدلله بۆ بینینی ئەو هەموو جوانییە🤎.!


القرآن الکریم Tv.Qurani dan repost
Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
سـورة العـنكبوت
عبدالرحمن مسعد 🩶🕋


تـۆهـیـچ شـتـێـڪ نـەبـووۍ!
چـۆنـە ئـێـسـتـا خـۆت لـێ بـووە بـە شـت!؟

#🖤🎞 ..
https://t.me/TvQurani


📄"ئافەتی نیعمەت ئولفەت گرتنە پێوەی "


📄 هەر ڕۆژێکت بەسەر بڕوات لاشەی خۆت و خێزانت ساغ بێت و نانی ئەو ڕۆژەتان هەبوبێت و سەقفی ماڵتان هەبێت ،ئێوە لە نیعمەتێکن لە مەزنترینی نیعمەتەکان ،بەڵام ئافەتی نیعمەت ئولفەت گرتنە پێوەی ،کە ئیتر شکور ناکرێ و وائەزانیت هەر ئەبێت وابێت و بە فەزڵ و نیعمەت سەیری ناکەیت"


21/9/2024 --- Autumn 🤎🍂

ئەک ڕەبی بەخێر هاتی جوانترین وەرزی ساڵ بێدەنگترین و هێمنترین وەرز باشترینی هەر چەن ئەبیتە هاوڕێی هەموان خەم ڕەوێن و خەم هێنیشی بەڵام من قبوڵمە بە هەر کامەیان بێیتە خزمەتم میوانداریت لەسەر چاومە مەگەر لە کۆنەوە نەوتراوە ئەبێ بەرگەی ئەوە بگریت کە ئەتەوێت و تامەزرۆی بۆی ئەما ئەمە جوانترین وتەیە بەرامبەر بە تۆ پایزم .!🤎


 تێگەیشتن لە لێخۆشبوون گرنگترە
تێگەیشتن لە زروف و بارودۆخی ژیانی بەرامبەر زۆرجار لە بەخشین و لێخۆشبوونی گرنگترە و پێویستترە،
ئێمەمانان زۆر کات ناتوانین خەڵکانێک ببەخشین!
زۆر جار دڵمان دەبێتە بەرد بەرامبەر هەڵە و کێماسی و کەمتەرخەمییەکانی کەسی بەرامبەر، زۆر جار دڵمان گەرد دەکات و ناتوانین بەرامبەر ببەخشین، بەڵام خۆ دەتوانین لێی تێبگەین، خۆ دەتوانین لەو بارودۆخە تێبگەین کە بەرامبەری تێدایە وایکردووە ئەو هەڵەیە بکات، خۆ دەتوانین بۆ لەحزەیەک خۆمان بخەینە شوێنی ئەو و لەو زروفە قورس و سەختە تێبگەین،
بێگومان بۆ کەسی بەرامبەریش تێگەیشتن و خۆ خستنە شوێنی ئەو زۆر گرنگتر و پێویستترە لە بەخشین و لێخۆشبوون.🖤!


ئەزیزان جوانی خۆی شتێکە تێگەیشتن لە جوانی شتێکی دیکەیە،
هەموو کەسێک لە جوانی تێناگات!
ئەو کەسەی کە لەجوانی تێدەگات دیارە خۆی جوان و پاک و خۆشەویستە،
ئەگەر کەسێک بەتۆ دەڵێت تۆ جوان و باشیت سوپاسی بکە،
هەموو کەسێک ناتوانێت وابڵێت
هەموو کەسێک لەجوانی تێناگات!
هەموو کەسێک ئەو هەست و شعورەی نییە،
زۆر کەس لەوە بچووکترن هەتا بەتۆ بڵێن تۆ جوانیت
تۆ گەورە و قەشەنگ و میهرەبانیت،
کاتێک یەکێک پەیدا دەبێت و وات پێدەڵێت خۆشحاڵبە،
کاتێک کەسێک تێدەگات و ئەم شتانە دەڵێت
دەبێت سوپاسگوزاری خوا بکەین 🖤..!


📄 فەرامۆشکردنی ڕاستی ، لە خودی ڕاستییەکە کەم ناکاتەوە.!


📄 باش بوونت پێوانە ئەکرێ لەگەڵ ئەوەی تا چەندێک چاو و دەروونت لاواز ئەبێ لە بەرامبەر هەڵکەوتنی چەندەها دەرفەت بۆ کردنی کاری حەرام، بەڵام تۆ نەکردنی هەڵبژێری بە پێچەوانەی ئەوانەی خۆیان ڕسوا دەکەن بۆ یەک دەرفەت.!!!
هەڵبەتە ژیان کردن بەم جۆرەش خۆی بۆ خۆی شانازیە..!


"ئینسان گرنگی و قەدرگرتنی پێویست دانانێت بۆ گرنگترین و نزیکترین خۆشەویستەکانی تەنها لەبەر ئەوەی هەموو ڕۆژێک لەبەرچاوین، وە ئەمەش لەکۆنەوە ئافەتی نیعمەتەکان بووە کە ڕاهاتن لەسەریان قەدریان ناهێڵێت ،تاکو ئەو ساتە دەگات کە مردن دێتە پێش تاکو نرخی تەواوەتی بۆ بەنرخەکان بگێڕێتەوە،وەک بڵێی لەدەستدان مانای نیعمەتەکان ئەچەسپێنێ بۆ زۆرینە، لەو ساتەی کە سوودی نییە ئەو زانینە، بگرە زانینەکە لەو ساتەدا(مردن) ئازارێکە سەرو ئازار"


من باش تێ ئەگەم کە یەکێک ئەڵێ بەدەست خۆم نییە یانی چی ...
{ منیش ئەمەوێ باش بم ناتوانم }

لەگەڵ یەکتر میهرەبان بن ببنە دڵنەوای بۆ یەکتر ساڕێژی برینی یەک بکەن دونیا بۆ هەمووان وەک و یەک نییە .!🖤


📄 هەر زانستێک و زانیاریەکی نوێ فێری ئەبیت هیچ نییە،ئیلا دێڕێک نەبێت...

تا ئەو کاتەی ئەو دێڕە دەکەیتە واقع و ئیشی پێ ئەکەیت لەژیانت،بۆیە گرنگترین شت لەگەڵ فێربوونی هەر مەعریفەیەکی نوێ ،تەرکیز خستنە سەر جێ بە جێ کردنیەتی لە ژیانی ڕۆژانەت

تۆ بۆ سەرفرازی دین و دونیاکەت دوو شتی زۆر سادەت ئەوێ

کۆمەڵە زانیاریەکی بەسوودی کەم+کردەوە کردن پێیان=تۆ خاڵێک لەپێش زۆرینەی خەڵکەوەیت.!!

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.