زۆرجار ئەو ژن و مێردانە دەبینم کە کێشەیان هەیە ، هەمیشە باسی ئەوە ئەکەن کە بۆ یەک چرکەش خۆشیان لەیەکتری نەدیوە ، مرۆڤ لە بیرهێنانەوەی خراپەی ئەوانی تردا توانایەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە ، بە ئاستەم چاکەکانی بیر دێتەوە ،ئەم خووە خراپە لە مرۆڤدا خۆکردە؟ ، یان خودا کرد نازانین ، کەچی دەتوانێت کۆمێنتێک ، دەنگبەرزکردنەوەیەک ، قسەیەک ، خراپەیەک لە قوڵترین شوێنی یادەوەری خۆیدا بهێڵێتەوە و دەیان پاسۆرد و ووشەتێپەڕی بۆدانێت ، تا لە کاتی پێویستدا وەک ئارگۆمێنتی خەجالەتی لە دژی بەرامبەرەکەی بەکاری بهێنێت ، کەچی هەر ئەم مرۆڤە بە ئاستەم بیری دێتەوە ، نامەی عاشقانە ، گوڵی نیلوفەر ، کارتی شەکراو ، نیگای چاو ، باوەش ، دەستگرتن ، سەر ڕێگرتن .
تەنها کەمێک چاوتان بنوقێنن لە هەڵەی کەسێک ، دەبینن لەودیو دڕکەوە مێرگێکیش هەیە ، لەودیو تاریکیەکانەوە ، روناکیەکی زۆریش هەیە🤎.!
تەنها کەمێک چاوتان بنوقێنن لە هەڵەی کەسێک ، دەبینن لەودیو دڕکەوە مێرگێکیش هەیە ، لەودیو تاریکیەکانەوە ، روناکیەکی زۆریش هەیە🤎.!