«ڪەنـاڵـی ڕاسـتـگـۆبـە»


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


کەناڵێکە پر لە قورئان و فەرمودەی ڕاست و وتاری ئایینی و زانیاری بەسود و وتەی زانایان و پیاو چاکانی پێشینە ، دیزاین و فیدیۆی مۆنتاژکراوی ?? خۆمان دەبێت و بەردەوامین.
تایبەت ( http://t.me/shazad_saadi }
ڪەناڵ ( http://t.me/page_rastgoba )

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی
{ الدال علی الخیر کفا علە }
ئەو کەسەی کە چاکەیەك بە کەسێك پیشان بدات ،وەکو ئەوەیە کە خۆی ئەنجای دابێت.
( صحیح الجامع الصغیر : ۳۳۹۹ )
_________________________
       http://t.me/page_rastgoba
کەناڵی ڕاستگۆبە ئەم کەناڵەی ئێمە بێلایەنە هەڵدەستێ بە بڵاوکردنەوەی دینی ئیسلام وەک خۆی دوور لە زیادەڕەوی و کورت ڕەوی و شلڕەوی ، لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و یوتیوب و تلیگرام لەگەڵ تانین ، داواکارین لەخوای گەورە بیکاتە مایەی سوود و قازانجی ئێوەی بەڕێز لە دونیا و قیامەتتدا.






لەگەڵ قورئاندا

(وَقُلْ رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ)

واتە: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار! تۆ) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت.

[قورئانی پیرۆز, سوڕەتی المؤمنون, ئایەتی 118]


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
دەنگێکی خۆش و دڵگیر و خۆشەویست
قورئان خوێن رعد محمد
❝بەشێک لە سورەتی عبس❞


https://youtu.be/pqciTSqgY0c
دەنگێکی خۆشی و کارگەری مامۆستا ڕەمەزان شکور (سوڕەتی الفجر)






نوێژی جەژن چۆن دەكرێ ؟



بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەكەم : نوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش هەر دوو ڕكاتە ، " ئیمامی عومەر (خوای لێ‌ ڕازی بێت) دەفەرموێت : نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی قوربان دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە ، تەواون بە بێ‌ كورتكردنەوە لە سەر زمانی محمد صلى الله علیه وسلم " ( أحمد : 1 / 37 و سنده صحیح ) .
دووەم : "عەمری كوڕی شوعەیب لە باوكیەوە لە باپیریەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە نوێژی جەژندا حەوت ( الله أكبر ) ی كرد لە ڕكاتی یەكەمدا ، پاشان فاتیحەی خوێند ، پاشان (الله أكبر ) ی كرد و پاشان چووە ڕكوع ، پاشان چووە سوژدە و پاشان هەستایەوە ، وە پێنج ( الله أكبر ) ی كرد و پاشان فاتیحەی خوێند ، وە پاشان ( الله أكبر ) ی كرد و چووە ڕكوع و چووە سوژدە ". ( بڕوانە : إروا‌و الغلیل : 3 / 108 ، 112 )
سێیەم : بە ( صحیح ) ی لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم نەهاتووە كە لە كاتی تەكبیرەكانی ناو نوێژی جەژندا دەستی بەرز كردبێتەوە ، بەڵام (ابن القیم) دەفەرموێت : (( ابن عمر لەگەڵ زۆر بە دواگەڕانی بۆ سوننەت دەستی بەرز دەكردەوە لەگەڵ هەموو تەكبیرەیەكدا )) ( زاد المعاد : 1 / 441 ) .
بەڵام باشترین ڕێنمایی ، ڕێنمایی پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم .
شێخ ئەلبانی ( ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت ) دەفەرموێت : (( لەگەڵ ئەوەشدا كە لە عومەر و كوڕەكەیەوە گێڕدراوەتەوە ( واتە : دەستیان بەرز كردووەتەوە ) بەڵام ئەمە نابێت بە سوننەت بە تایبەتی كە ڕیوایەتی هەردووكیان لێرەدا ( صحیح ) نیە ، ڕیوایەتی عومەر بەیهەقی دەیگێڕێتەوە بە سەنەدێكی ( ضعيف ) ، ڕیوایەتی كوڕەكەی هێشتا نەم دۆزیوەتەوە و لە سەری ڕانەوەستاوم )) ( تمام المنە : 348 ) .
چوارەم : بە ( صحیح ) ی نەهاتووە لە پێغەمبەری خواوە –صلى الله علیه وسلم– كە زیكرێكی دیاریكراوی خوێندبێت لە نێوان تەكبیرەكاندا ، بەڵام بە سەنەدێكی ( جید ) لە ڕیوایەتی بەیهەقیدا ( 3 /291 ) هاتووە كە ( عبدالله ی كوڕی مسعود ) فەرموویەتی : " لە نێوان هەر دوو تەكبیرەیەكدا حەمد و سوپاس و ستایشی خوای تێدایە ".
پێنجەم : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە پاش سورەتی فاتیحە لە ڕكاتێكدا سورەتی ( ق و القران المجید ) ی خوێندووە ، وە لە ڕكاتەكەی تریشدا سورەتی ( اقتربت الساعة و انشق القمر ) ی خوێندووە . ( مسلم : 891 ) .
یان هەندێك جار سورەتی ( سبح اسم ربك الأعلى ) (هل أتاك حديث الغاشية) ی خوێندووە . ( مسلم : 878 ) .
( ابن القیم ) دەفەرموێت : (( ئەو دوو فەرموودەیە بە صەحیحی هاتوون جگە لەوانە هیچی تر بە صەحیحی نە هاتووە )). ( زاد المعاد : 1 / 443 )
شەشەم : ئیتر بەشەكانی تری وەكو نوێژەكانی تر وایە .
حەوتەم : هەركەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات ، ( عطاء ) دەفەرموێت : " ئەگەر كەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات " ( البخاری : 1 / 134 ، 135 )
هەشتەم : تەكبیرەكان سوننەتن و وازلێهێنانیان بە ئەنقەست یان بە هەڵە نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە ، بەڵام بێگومان پێچەوانەی سوننەتە.

لە كتێبی (حوكمەكانی هەردوو جەژن ) وەرگیراوە لە وەرگێڕانی: صلاح الدین عبد الكریم


له‌ڕیگه‌ی ئه‌پی #چۆنێتی_قوربانی_کردن وه‌ ئاشنابه‌ به‌
حوکمه‌کانی قوربانیکردن له‌سه‌رده‌می پێغەمبەردا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ،
لینکی داگرتن :
kurdishislamicapps.page.link/Qurbanykrdn




بۆ یەکەم جار
لبیك اللهم لبیك ،
القارئ محمد عبدالکریم الکردي
https://youtu.be/W2ecXA3noAQ
لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ/جدید/القارئ محمد عبدالکریم الکردي


بەشی یــ①ــەکەم
❞ ناسین و باسی مولحیدان ❝
بسم اللە وبە استعین:
١- وشەی (مُلْحِدْ ) لەزمانی عەرەبیدا لە وشەی (لَحَدَ)ەوە وەرگیراوە کە هاومانایە لەگەڵ وشەی (جَحَدَ) هەردوکیشیان بەواتای (نکوڵی کرد یان ئینکاری کرد) .
٢- بۆیە پێیان دەگوترێت( ملحد)چونکە نکوڵی دەکەن لە بونی خوا(اللە) پەنادەگرین بەخوا ،هەروەها نکوڵی دەکەن لە زیندوبونەوەو لێپرسینەوەی ناو گۆڕ و بونی مەلائیکەت و پردی صيراط و بەهەشت و جەهەننەم و زۆر شتی تریش.
٣- ئەمانە تاکە گروپن کە باوەریان بە هەبونی خوا نییە(پەنادەگرین بەخوا) ژمارەیان کەمە بەنزیکی لەسەدا بیستی جیهان ئەوانن واتا لەسەدا هەشتای باوەڕیان بە بونی خوا هەیە .
٤- ئەوان زۆر قورئان دەخوێننەوە و لەبەریشی دەکەن و زۆر خۆیان خەریک دەکەن بە خوێندن و لێکۆڵینەوە و لەبەرکردنی فەرمودەکانی پێغەمبەری خوا (صل الله عليه وآله وسلم) بەڵام بۆئەوە نا کە ئامۆژگاری خەڵکی پێبکەن بەڵکو بۆ ئەوەیانە ڕەخنە بگرن لە قورئان و لە حەدیث تا موسڵمانانی پێ گومڕا بکەن و سەر یان لێبشێوێنن و لەدینی خوا ساردیان بکەنەوە و هەڵیان بگێڕنەوە لە دینی خوا (پەنا دەگرین بەخوا).
٥- لەگەڵ ئەوەی زۆر ئینکاری دین دەکەن بەڵام زۆر جار هەیە خودا هیدایەتیان دەدات و ترسی خۆی دەخاتە دڵیانەوە جا بەهۆی بەلاغەت و بەتوانایی وشەکانی قورئانی پرۆز کە هەرگیز لە قسەی مرۆڤ ناچێت یان بەهۆی خوێندنەوەو وردبونەوە لە ژیانی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وآله وسلم ) یان بەهۆی نەرم و نیانی و ئەدەبی بانگخوازانی ئیسلام لەزانایان و مامۆستایانی پێش خۆمان ڕەحمەتی خوای پەروەردگاریان لێبێت یان زانایان و مامۆستایانی سەردەمی خۆمان خوای پەروەردگار بیان پارێزێت و بەرەکەت بخاتە تەمەن و کردەوەیانەوە،لەگەڵ ئیوەی خوێنەری خۆشەویستیش ،آمين
٦- لەبەر ئەوەی ئەوان زۆر خۆیان ماندو دەکەن و شەو و ڕۆژ لەسەر یەک دادەنێن بۆ سەرقاڵ بون بە قورئانی پیرۆز هەمیشە هەوڵی دۆزینەوەی هەڵەو ڕەخنەن لە قورئانی پیرۆز ، بەدا خەوە زۆر بەئاسانی موسڵمانان دەخەنە گومانەوە و شوبهەیان بۆ دروست دەکەن چونکە موسڵمانی ئیستا تەخت لێی خەوتوە لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابتان (کە سوێند بە خوا هیچ کەم و کوڕیەکی تێدانیە ئەم قورئانە بەڵڪو عەقڵی ئەوان درک بە ڕاستیەکان ناکات، یان خۆیان گێل دەکەن دور لە ڕوی ئیوەی خۆشەویست )
٧- بەڕاستی مەسەلەی ڕەددانەوەی مولحیدان و دانیشتن لەگەڵیان زۆر خەتەرە بەڵکو دەبێت ئیمەی قوتابی و هەتا مامۆستایانیش زۆر وریا بین و خۆمان بپارێزین و بۆ ئەوکەسانەی جێبێڵین کە قابیلی ئەو ئیشەن و خوا منەتی کردۆتە سەریان بەزانستی شەرعی تەواو و پێویست بۆ ئەم مەسەلەیە ئەگەر کەوتینیە زەروریشەوە پێویستە پشت ببەستین بە کتابی زانایانی پێش خۆمان یا خود خۆنزیک کردنەوە لەو کەسانەی شارەزان لەم مەسەلەیەدا چونکە ڕەددانەوەی مولحیدان و تێکەڵ بونیان زۆر خەتەرە ئەوان دڵیان نەخۆشە بێگومان نەخۆشیش زوو دەگوازرێتەوە (خوا پەنامان بدات) .
٨- نمونەی کەسێکی بەتوانا و شارەزا و عالم دوای تێکەڵ بونی لەگەڵ مولحیدان و خوێندنەوەی کتابەکانیان و ڕەددانەوەیان، بەڵام بەداخەوە قیامەتی دانا (عبداللە قصيمي) ە وەکو باس دەکەن ئەم پیاوە زۆر شارەزا بوەو زۆر قسە زان بوە و عالم بوە قسەی لەسەر هەرکەسێک کردبێت کردویەتی بە تۆز، دەگێڕنەوە جارێکیان لە زانکۆ مامۆستاکەی قسەیەکی کرد (عبدللە قصيمي) بەدڵی نەبوو (عبداللە قصيمي)ش رەددی دەداتەوە مامۆستاکەی تا یەک هەفتە لەڕوی نایەت بێتەوە زانکۆ ، دوای ئەوەی دەستی کرد بە رەددانەوەی مولحیدان و تێکەڵبونیان و مناقەشەکردن لەگەڵیان ئیتر کەوتە شوبهەو گومانەوەو لە دین هەڵگەڕایەوەو بوو بەمورتەد(پەنادەگرین بە خوا)، ئیتر دوای ئەوە حوکمی کوشتنی بۆ دەردەچێت لە سعودیە ناچار هەڵدێت بۆ دەرەوەی سعودییە لەوێ یەکێ لە تەلەبەکانی دەیبیڼێت پرسیاری لێدەکات بۆ وات لێهات ،ئەویش ئامۆژگاری دەکات بەوەی ((خۆی خەریک نەکات بە مولحیدان و ئەهلی فەلسەفە چونکە زۆر خەتەرە بۆ مرۆڤی موسڵمان)).
#بۆ زاینین [[ من وەکو کەسێک ئەمە هیچ توانای ئەوەم نییە رەدی مولحیدان بدەمەوەو بەشتێکی مەترسیداری دەزانم خۆمی لێدەپارێزم ،بەڵام لەبەر زەروری هەوڵدەدەم قەولی زانایانی کۆن و تازە بێنم و نقڵیان بکەم بۆتان بۆ رەددانەوەی مولحیدان ]]
# مامۆستا هەژار حمید دەفەرموێت [[ برای من مادام عیلمت نییەو شارەزای تەواوی دین نیت ،خۆت بپارێزەو خۆت بەدوربگرە لەو کەسانەی شوبهەو گومانیان لایە چونکە دڵنیابە توشت دەکەن ڕاکە لەبەریان وەکو چۆن ڕادەکەیت لەبەر شێر]].
سبحانک اللهم بحمدک اشهد أن لا إلە إلا أنت أستغفرک وأتوب إلیک ،وبارک اللە فیکم.

ـــ•❀✿❁✾❁✿❀•ـــ
🌻شازاد سعدی🌷


«بـسـم الله الـرحـمـن الـرحـیـم»

❝السلام علیکم ورحمة الله وبركاته❞

دەست دەکەین بە بڵاوکردنەوەی سەرەتایەك لەسەر باسکرن و ناساندنی مولحید و بێباوەڕان ، ئەمڕۆ یەکەم پۆستمان دەبێت ان شاءالله .

نوسینی //شازاد سعدی\\
http://t.me/page_rastgoba


تێبینی:- ئێوەش هاوکارمان بن بەبڵاوکردنەوەی ، خوای گەورە پاداشتی ئێوەی بەڕێزیش بداتەوە.


❝نوێ﹍جدید❞
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی
{ الدال علی الخیر کفا علە }
ئەو کەسەی کە چاکەیەك بە کەسێك پیشان بدات ،وەکو ئەوەیە کە خۆی ئەنجای دابێت.
( صحیح الجامع الصغیر : ۳۳۹۹)
#قورئان_خوێن_عبدالمؤمن_محمد_الكوردی
لینکی فیدیۆ لە یوتیوب بەکوالێتی بەرز HD☟.
https://youtu.be/080efqxIn20
'جدید_نوێ' دەنگێکی نەبیستراوی قورئان خوێن عبدالمؤمن محمد/ تەواوی سورة الملك
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی { الدال علی الخیر کفا علە } ئەو کەسەی کە چاکەیەك بە کەسێك پیشان بدات ،وەکو ئەوەیە کە خۆی ئەنجای دابێت. ( صحیح الجامع الصغیر : ۳۳۹۹) سبس...


❞ ئایا واجـبـه‌ ! ‌❝
دوێنـی بیـنیم لە گرتە فیدێۆیەك یونـس رێـوی
نـەشـارەزا لـە دیـن ئـەڵێ ڪەلتـوری عـەرەبە!!☟

عن صفية بنت شيبة: أن عائشة رضي الله عنها
كانت تقول لما نزلت هذه الآية:
{وليضربن بخمرهن على جيوبهن} [النور: ٣١]
«أخذن أزرهن فشققنها من قبل الحواشي فاختمرن بها»

واتە: لە صفیەی کچی شیبەوە ، کە عائیشە دایکی ئیمانداران فەرموویەتی: کاتێ ئەم ئایەتە دابەزی"والیضربن بخمورهن علی جیوبهن" ئێمەش لە دامێنی کراسەکانمان پارچەمان لێ دەکردەوە و دەم و چاومان پێ دادەپۆشی.

وعن عائشة رضي الله عنها قالت : كان الركبان يمرون بنا ونحن مع رسول الله صلى الله عليه وسلم مُحْرِمات ، فإذا حاذوا بنا أسدلت إحدانا جلبابها من رأسها على وجهها ، فإذا جاوزونا كشفناه .

رواه أبو داود (( 1833 )) وابن ماجه (( 2935 )).
وصححه ابن خزيمة ( 4 / 203 ) .
وصححه الألباني في كتاب جلباب المرأة المسلمة .

لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە (رضی الله عنها) دەڵێت: سواریەکان بەلاماندا دەڕۆشتن ، وە ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خودا لە ئیحرامدا بووین "لە ئیحرامدا درووست نیە ئافرەت پەچە و دەستکێش بکا" ، کە بەلاماندا تێپەڕینایە .عاباکەمان لە سەرمانەوە دا دەداوە بەسەر دەم و چاوماندا ، کاتێک تێدەپەڕین لامان دەبرد.

✏️نووسینی::((#شازاد_سعدی/FB)


✿﴿ ڕێگای بـەهـەشــت ﴾✿ dan repost
‎ھەڵوێستی ئیسلام سەبارەت بەو تەقینەوە و خۆتەقاندنەوانەی کە لە کوردستان و عێراق و جیھاندا ڕوودەدات .

نووسینی و ئامادەکردنی :
م.عەدنان بارام - خوا بیپارێزێت -






قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : 
« إن الله يحب الشاب التائب » .

واته :☟
خوای گەورە گەنجێکی تۆبەکاری خۆشدەوێت .

* رەقەم و لاپەرە 215 / 97 ،
* کاری پێ ناکرێت چونکە لاوازە ،
* ناوی کتێب : السلسلة الضعیفة.

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

278

obunachilar
Kanal statistikasi