مامۆستا ڕەوەند قەرەداغی


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


ئە م کە ناڵە تایبە تە بە بڵاوکردنە وە ی وتارو دە رس وبابە تی بە سود بۆزانست خوازان و تە واوی موسوڵمان لە ژێر ڕۆشنای قورئان و سوننە ت بە تێگە یشتنی پێشینە ی ئومە ت

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
مامۆستا راوەند قەراداغی


سـەرڪـەوتـن هـەر بــۆ ئـیـسـلامـە..😍 ..ماشاء اللّە


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
-جابری کوڕی عبداللە( رضي اللەعنهما)
-فەرمویەتی:
-پێشەوامان
-[ صلی اللەعلیەوعلی آلەوسلم ]
-سێ حەجی کردووە،
-دوو حەجیان پێش کۆچ کردنی بۆ مەدینە،
-حەجێکیش دوای کۆچی کردن.
ت ٨١٥ وصححه الألباني رحمهم الله.
۱۲/ ۱۱/ ۱٤٤۳كۆچی.


هذا قبر الإمام عثمان بن سعيد المعروف بالإمام (ورش) صاحب الرواية المشهورة (ورش عن نافع) والتي يقرأ بها أهل المغرب العربي.
وظل المصريون يقرأون برواية ورش عن نافع حتى دخلها العثمانيون، فقرأوا برواية حفص عن عاصم.

وقراءة نافع هي قراءة أهل المدينة، وهي القراءة التي كان النبي صلى الله عليه وآله وسلم يقرأ بها في أغلب الأوقات.

والإمام ورش من صعيد مصر من مدينة (قفط) التابعة لمحافظة (قنا)، ولقبه شيخه نافع ب (ورش) لشدة بياضه
وقد دُفن في القاهرة رضي الله عنه في مدافن الإمام الشافعي بالقرب من مسجد الإمام الشافعي وبالقرب من قبر الإمام (المُزني).
رضي الله عنهم أجمعين ونفعنا الله بهم


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
🌾🌿سبحان الله کاریگەری قورئانی پیرۆز لە سەردڵی ئە م پیاوە بە تە مەنە دڵ پڕ لە ئیمانە لە گەڵ خوێندنە وە ی دە گری


جاران خوا قینی ئـه‌گــرت لــه‌شــارێ
بــه‌ناخـی ئـــه‌رزا ئــه‌ی برده‌ خـوارێ

یــاخـود قــه‌ومـێکی بـه‌وه‌ ئه‌ترساند
لـه‌ ئاســمانــه‌وه‌ بــه‌ردی ئــه‌بـارانـــد

کــه‌ پــێـغــه‌مــبــه‌ری ئـێـمـه‌ په‌یابوو
بــۆ خـاتــری ئــه‌و، ئـه‌مــانــه‌ لاچـوو

ئــێـسـتـا لـه‌ رێـگـه‌ی دین لامان داوه‌
خـواو پێـغه‌مبه‌رمان هێند لێڕه‌نجاوه‌

وا ورده‌ ورده‌ ئــــه‌مـــان تـــرسـێـنـێ
لـه‌ جـێـی به‌رد، جارێ خۆڵ ئه‌بارێنێ

ئـه‌م خـۆڵـبـارینـه‌ جـێـگـه‌ی ئـیـنــزاره‌
هــه‌روابـیـن نـۆره‌ی بـه‌رده‌ ئـه‌مـجاره.

——
ئەمە بینین و خوێندنەوەی پیرەمێردە بۆ دیاردەی خۆڵبارین


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish


🌺 چەند خولەکێک لە نزاکانی قونوتی ئەمشەوی ڕابوردووی شەوانی پیرۆزی قەدر ، بە دەنگە تایبەتەکەی بەڕێز مامۆستا ڕەوەند قەرەداغی


یەکێک لە دیاردە جوانەکانی موسڵمانانی رۆژئاوا، پێلاوی مندالان لە مزگەوتدا☺
بەخشش دەخەنە نێو پیڵاوی مندالان، دڵخۆشی و ھاندان و شیرین کردنی مزگەوت لە دڵی منداڵان


تەیری گول عاشق بەداری زەقنەبووتە

کە ئایەتی (شجرة الزقوم) هاتە خوارەوە، ئەبو جەهل سووکایەتی پێکرد وتی: "إن التمر والزبدة نتزقمه"واتە ئێمە خۆرما و ڕۆنەکەرە بەقوزەڵقوت دەکەین. ئیتر بە کەنیزەکەکەی وت بڕۆ زەقوممان بۆ بێنە. کەنیزەکەکەش ئامادەی کرد و بۆی هێنان. ئەبو جەهلیش بانگی هاوڕێکانی کرد و وتی وەرن زەقوم بخۆین.
عەرەبەکانی قوڕەیش شیرینییەکان بە خۆرما و ڕۆنەکەرە دروست دەکرد و، پییاندەگووت (زەقوم). دوای ئەو سووکایەتییەی ئەبو جەهل، خوای گەورە ئایەتی: (إِنَّ شَجَرَةَ الزَّقُّومِ، طَعَامُ الأثِيمِ)ی ناردە خوارەوە، واتە: داری زەقنەبووت خواردنی گوناهبارانە لە دۆزەخدا. زەقوم بەخۆی و بەرەکەیەوە دارێکی ناشیرین و پیسە و، فیتنەیە بۆ ستەمکاران و، ئەشکەنجەیە بۆ گومڕا و گوناهباران کە بە تاوانەکانیانەوە دەگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە. زەقوم یان زەقنەبووت/ژەقنەبووت تاڵە و ناوسک دەکوڵێنێت.


#پله‌به‌رزى_زانایان

#موسلمانی_ژیر هەردەم ڕێز لە زانایان دەگرن چونکە دەزانن ئەمڕۆ بەلاشە لێرەن ، بەڵام بەیانی تەنها شوێنەواریان دەمینێ ، جابۆیە با هەست و سۆز و کەسایەتیان نەشکێنین با بەڕێزدارەوە قسەیان لەگەڵ بکەین ، وە دینەکەمان لەوانەوە وەربگرین ، چونكە #خودای_پەروەردگارﷻدەفەرمووێت:
[ يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌ له‌ ئێوه‌ وه‌ زانستی شه‌رعیان وه‌رگرتووه‌ خوای گه‌وره‌ پله‌و پایه‌یان به‌رز ئه‌كاته‌وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا [سوره المجادلة آیه11]
وە #پێغەمبەری_خوا ﷺدەفەرمووێت :
إن العلماء هم ورثة الأنبياء...،،
بەڕاستی زانایان میراتگری پێغەمبەرانن (علیە السلام)...،،
أبو داود3641الترمذي2682ابن ماجه223أحمد21715.

ئەمە وێنە و شوێنەواری زانای بەڕێز شێخ #صالح_اللحيدانە خودای پەروەردگارﷻ( لێی ڕازی بێت ) ، یەکێك بوو لە چاکترین زاناکانی ئەم سەردەمە ، دەبێت هەستی قوتابیە بەوەفاکانی چۆن بێت کە ئەمە یەکەم ڕەمەزانە بە بێ ئەو بەرێدەکەن...،،
#نسأل_الله أن يسكنه الفردوس
وأن يجعل قبره روضة من رياض الجنة...،، أمین ☝️

17 /رمضآن / 1443هـ




Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
🌷کاریگەری قورئان لە سە ردڵی پێشینە چاکە کانی ئە م ئومەتە

🌼 بڵاوی بکە رەوە لە پێناوی الله دا


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
پ/دەجال کێیە؟
و/
- ئەو کەسەیە بەجادوگەری وفێڵ کردن لەخەڵک متمانە بۆ خۆی دروست ئەکات لای خەڵک بۆ کۆکردنەوەی ماڵی دونیا،یان ناوبانگ دەرکردن.
-ئەو کەسایە خەڵکی بانگ ئەکات بۆ شوێن کەوتنی خۆی.
-ئەو کەسەیە خەڵکی پەروەردە ئەکات بۆ دەمارگیری خۆی.
-ئەو کەسەیە کۆمەڵێک خەڵکی داناوە بۆ پینەکردنی خراپەو گومڕاییەکانی.
-ئەو کەسەیە درۆکردن وسوێند خواردنی درۆ بووەتە پیشەی سەرەکی تێیدا.
-ئەو کەسەیە وەکو مەعسوم سەیری خۆی ئەکات.
-ئەو کەسەیە بۆ گەشتن بەبەرژەوەندییەکانی خۆی ڕێگای ناشەرعی ئەگرێتە بەرو وانیشانی خەڵک ئەدات کەشەرعییە.
-ئەو کەسەیە خۆی وەکو دڵسۆزو خەمخۆرێک بۆ ئیسلام نیشان ئەدات بەڵام هەقیقەتی کردەوەکانی دوژمنایەتی کردنی ئایینی ئیسلامە.
٢٨/ ٨/ ١٤٤٣کۆچی.


موعاویه‌ خاڵی باوه‌ڕداران!

هاوەڵانی خۆشەویستمان (ﷺ) هەموویان یەک شکۆیان هەیە لە دڵی ئیمانداراندا، سەنگی مەحەکی ئیمانی خەڵکین.
ئیمامی عەبدوڵڵا کوڕی موبارەک فەرمووی: "پێشەوا موعاوییە (خودا لێی ڕازی بێت) لای ئێمە سەنگی مەحەکە، ببینین کەسێک قسەی بەرزونزمی پێ بکات، لای ئێمە تۆمەتبارە بە دژە هاوەڵانی پەیامبەر (ﷺ)." [البدایة والنهایة (٨/١٣٩)]

دژایەتی هاوەڵان لەلایەن ئەهلی هەوا و بیدعەوە کاری ئێستایان نییە و لە سەرەتای دروستبوونی پێڕە لاڕێکانەوە سەری هەڵداوە، کەم هاوەڵی ئەزیز و بەڕێز هەیە لەو تاوان و ستەمانەیان پارێزراو بوو بێت. یەکێک لەو هاوەڵانەی کە پریشکێکی زۆری بەرکەوتووە ئیمام و پێشەوای گەورەی موسڵمانان، خاڵی ئیمانداران «موعاوییەی کوڕی ئەبوو سوفیانە» کە لە دێر زەمانەوە قسەڵۆکی لاواز و بێسەنەدی، یان دوژمنکارانەی بۆ دەکرێت و هەندێک لەوانەش خۆیان دەدەنە پاڵ سوننە، یان تەسەوف و زاهیدی و دونیانەویستی، کەچی دەم و زمانیان لە ئاستی ئەم هاوەڵە بەڕێزە نەپاراستووە و نازاهیدانە و بێوەرەع خۆیان خستووەتە سەنگەرێکی نالەبارەوە دژی پێشەوا موعاوییە.

لەبەر ئەوەی - هاوەڵێتی پێغەمبەر(ﷺ) سەلماوە بۆ پێشەوا موعاوییە - بەڵگە گشتییەکانی قورئان و سوننەت لە پەسن و چاکەیاندا بەسن بۆ ئەوەی هەموو موسڵمانێک ڕێزی تەواوی لێ بگرێت.
زۆر بەکورتی، خودای گەورە دەفەرمووێت: ﴿مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا﴾ [الفتح : ٢٩]
((موحەممەد (ﷺ) پێغەمبەری خودایە، هەروەها ئەو هاوەڵە بەڕێزانەی لەگەڵی بوون سەخت و توندن لەگەڵ کافراندا، هەروەها لەنێوان خۆیاندا زۆر بەڕەحم و سۆز و بەزەیی و میهرەبانن، کە دەبێت مرۆڤی باوەڕدار وا بێت.))

مەگەر ئیجماعی هەموو موسڵمانان و کافرانیش لەسەر ئەوە نییە کە پێشەوا موعاوییە هاوەڵی پێغەمبەری خوا (ﷺ)، نووسەری وەحی خودایی، خەزووری پێغەمبەر (ﷺ)، سەرکردەی سوپای دەریابڕی موسڵمانان بووە؟
کێ هەیە هێندە ئیمان چرچولۆچ بێت، زمانی نەگریسی بخاتە کار بۆ نکۆڵی پێشەوا موعاوییە؟

#ئاستانە_Astana




يەكێک لە گەورەترین درۆكانی مێژوو!

گومانی ئەو گومان لە دڵانەیە كە وادەزانن هاوەڵانی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم) ڕقیان لە یەكتر بووە و دوژمنایەتییان لە ئاست یەكتردا پەنها كردووە!

ئای بەڕاستی گومانێكی پووچە، زۆر دوورە لەوەی خودای پەروەردگار لە قورئاندا ڕوونی كردووەتەوە و دەفەرمووێت {كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّە}
[آل عمران: ١٠]
واتە: ((بەراستی ئێوە چاكترین ئۆممەتێكن بۆ خەڵكی هێنرابێتە دی، فەرمان بە چاكە دەكەن و جڵەوگیری لە خراپەش دەكەن و باوەڕی دامەزراو و بە خودا دەهێنن)).

یان ئەوەی كە پەیامبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرمووێت: ((خیر الناس قرن))، واتە: ((باشترین خەڵک، خەڵكی سەردەمی منن)).

پەڕتووکی: دەمێک لە مێژووی ئیسلام
لە نووسینى: د.عثمان بن محمد الخميس


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
🌺 خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی پیرۆز لە سورەتی موبارەکی (الإِسرآء) بە دەنگی بەڕێز مامۆستا ڕەوەند قەرەداغی لە خزمەت مامۆستایانی بەڕێزی (ڕێکخراوی دۆستانی نما ــ لقی ناوگردان).

🌺 دەستپێکی دانیشتنەکان بە قورئانی پیرۆز لە ئادابە جوانەکانی گشت کۆڕ و کۆمەڵێکی موسوڵمانانە.

🌺 خوای گەورە و میهرەبان قورئانی پیرۆز بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەک.


«ئەسینا» گەورەترین مەیدانی کۆیلە فرۆشان!

بە کۆیلە کردن بە ڕەهایی و بە زۆری لە شارستانییەتی یۆنانیدا هەبووە، بەڵکوو دەڵێن لە یۆنانەوە کۆیلایەتی سەری هەڵداوە، گرنگترین مەیدانی کۆیلە فرۆشانی دونیاش «ئەسینا» بووە، هاوشانی نەبووە مەگەر بە دەگمەن!

تەنیا لە شاری «ئەسینا»دا لە کۆتایی سەدەى چواری پێش زایین، مەزەندە دەکرێت ژمارەى کۆیلەکان لەو شارەدا ٤٠٠ هەزار بوو بێت، لە بەرانبەر تەنیا ١٠٠ هەزار ئازاد دا. واتە هەر ئازادێک نزیک چوار کۆیلەی لە خزمەت بووە، ژمارەکانیش بەپێی سەدەکان گۆڕاون.

بە گوێرەى وتارێکی «هێبیرێدس» کە لە ساڵی ٣٣٨ پپێش زایین پێشکەشی کردووە، سەرباری بوونی گومان لە ڕاستی و دروستی وتارەکە، ژمارەی کۆیلەکانی ئەسینا ١٥٠ هەزار بووە!

زۆری ئەم ژمارانە وا لە «ویلیام جێمس دیورانت- William James Durant» دەکات، بیانوویەکی پوچ و بێ بنەما بهێنێتەوە و بڵێت: "لەوانەیە زۆری ئەم ژمارانە هی ئەوە بێت، کۆیلەى مەیدانی کۆیلە فرۆشەکانیش هەژمار کرا بێت."

ئینجا وەک دەڵێن: "ویستی چاوی بڕێژێت، کوێری کرد!" ئینجا ئاژەڵیش ئەوەندە دەهێنرێتە مەیدان، شار پێویستییەتی! کۆیلەش ئەوەندە دەهێنرێتە بازاڕ کە دەکڕدرێت و خەڵک پێویستییەتی!


پەڕتووکی: کۆیلایەتی و کەنیزەک، لە دیدی ئیسلام و ئەوانی ترەوە

#کۆیلایەتی_لەناو_نەتەوە_کۆنەکاندا



20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

364

obunachilar
Kanal statistikasi