تەیری گول عاشق بەداری زەقنەبووتە
کە ئایەتی (شجرة الزقوم) هاتە خوارەوە، ئەبو جەهل سووکایەتی پێکرد وتی: "إن التمر والزبدة نتزقمه"واتە ئێمە خۆرما و ڕۆنەکەرە بەقوزەڵقوت دەکەین. ئیتر بە کەنیزەکەکەی وت بڕۆ زەقوممان بۆ بێنە. کەنیزەکەکەش ئامادەی کرد و بۆی هێنان. ئەبو جەهلیش بانگی هاوڕێکانی کرد و وتی وەرن زەقوم بخۆین.
عەرەبەکانی قوڕەیش شیرینییەکان بە خۆرما و ڕۆنەکەرە دروست دەکرد و، پییاندەگووت (زەقوم). دوای ئەو سووکایەتییەی ئەبو جەهل، خوای گەورە ئایەتی: (إِنَّ شَجَرَةَ الزَّقُّومِ، طَعَامُ الأثِيمِ)ی ناردە خوارەوە، واتە: داری زەقنەبووت خواردنی گوناهبارانە لە دۆزەخدا. زەقوم بەخۆی و بەرەکەیەوە دارێکی ناشیرین و پیسە و، فیتنەیە بۆ ستەمکاران و، ئەشکەنجەیە بۆ گومڕا و گوناهباران کە بە تاوانەکانیانەوە دەگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە. زەقوم یان زەقنەبووت/ژەقنەبووت تاڵە و ناوسک دەکوڵێنێت.