✍ [سوره الا‌نعام آیه 6]
"أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ قَرْنٍ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّنْ لَكُمْ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاءَ عَلَيْهِمْ مِدْرَارًا وَجَعَلْنَا الْأَنْهَارَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ وَأَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ"
{لەناوبردنی ئوممەتان بە هۆی تاوانی خۆیانەوەیە}
ئایا نابینن له پێش ئه‌ماندا چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ترمان له‌ناوبرد كه ئه‌وانمان جێگیر كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا به شێوازێك كه ئێوه‌مان ئه‌وه‌نده جێگیر نه‌كرد، واته: ته‌مه‌نیان درێژتر بووه‌و به‌هێزتر بوونه‌و ماڵ و منداڵ و سامان و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربازیان له ئێوه زیاتر بووه به‌ڵام هه‌موومان له‌ناوبردن كه‌واته له‌ناوبردنی ئێوه ئاسانتره.
وه بارانی به‌لێزمه‌و به‌خوڕ و زۆریشمان بۆ ئه‌باراندن وه ڕووباره‌كان به‌ژێر دار و ماڵیاندا ئه‌ڕۆی به‌ڵام به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه له‌ناومان بردن وه له پاش ئه‌مان ئوممه‌تان و میللەتانێكی ترمان دروست كرد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفر ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تر له‌ناو ئه‌به‌ین.
📲
@TafsirQuran_Piruz