دێرینە شێعری کوردی


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان
ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین
@tiropik

Связанные каналы  |  Похожие каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


نەورۆزانە dan repost
بەهارە جەژنی نەورۆزە ،سەمایە هەل هەلەو شادی
بەتشکی خۆرەتاوی نوێ پسا زنجیری بێدادی
🔵🔴🔵
دەنگ و ڕەنگی سەراو
@saraw_online
🔸🔹🔸
هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا
@meleksha
🔸🔹🔸
شێعر و پەخشانی کوردی
@zhilamo69
🔸🔹🔸
شێعر و دڵنووسراوە
@Dilnus
🔹🔸🔹
دەنگ و دیمەنی ناوچەی ئاڵەشین
@dangiAlashin
🔸🔹🔸
گۆڤاری ڕوانگە
@Rwangemagtbzmed
🔸🔹🔸
دێرینە شێعری کوردی
@trupkirezgari
🔹🔸🔹
هۆنراوەی پەژۆم
@pajom_poem
🔵🔴🔵
نەورۆزتان پیرۆز💥💥


ڕەببی ھەر کەس دوژمنی ئەو میللەتە دڵ پاکەیە

ژێر کەوێ کۆستی کەوێ ڕەببی سەعاتێک نەسرەوێ

🔹هەژار

@trupkirezgari


دەی پێم بڵێن
کامە نەورۆز!
کام بەهارم !؟
کامە جەژن و کامە خۆشی
ئیمڕۆ ماوە لە دیارم؟
کرماشانم بێ بەهارە
دایکی عەفرین تازیە بارە
کەرکوکیشم بێ خاوەنە و
هەڵواسراوە بە سێدارە،

دە پێم بڵێن ....
کامە نەورۆز؟
کام بەهارم؟
من دەمێکە تاسە بارم
بۆ نەورۆزی کوردەوارم ...

#کازیوە {س ،م }

@trupkirezgari


نـامـریـن، زیـنـدوو دەمـێنـیـن، بـەردەوامـه ژیـنـی کورد
هـەر بـەرەو ڕوونـاکیــیـه دواڕۆژەکـەی شـیـریـنـی کورد

هـاتـەوە نـەورۆزی کــوردان، ســاتـی ســاوی ســاره بـۆ
سانی سووڕی سەربەخۆیی و سوڵحە وا حەوت سینی کورد

ئـی خـۆمانه گـەرچـی داگیـر بکرێ چەن سـاڵی دیـکـەش!
خاکـی پاکـی شاری کـەرکووک بێت و یان عـەفرینی کورد

دڵـنـیـا بـن کـاتـی خـۆی گـشتـیـان بـە دەس دێنیـنـەوە
دوژمــنـان ئـێسـتـێ نـەیـانـدیـوە تــەواوی تـیـنـی کورد

زوو دەیـچـێژن زاڵـمـان ئـەو ژەهـری بێ ئـامـانـی گـەل
هـیچی دەرنـاچـن له تـۆڵەی سـەخت و تیـری قینـی کورد

ڕۆژگـارێـک دێت کـە ئـاغـاشـیان بـە نـۆکـەر نـاگـریـن!
چـوونکە سـەرکـەوتـوو دەبـێ ئـامانجـەکەی ئـائینـی کورد

خـۆشــه ئــازادی، گـەلـێـک پـیــرۆزە ڕزگـاری وەتــەن
ڕوونـه داهــاتـوو، وەدی دێ ئـارەزووی دێـریـنـی کورد

هـۆگـری شـەڕ نـیـن، پێمان دەفـرۆشن ئەمـما داخـەکەم
هەر خـەبـاتـە ڕێی نـەجـاتـە، بەسـه ناڵه و شینـی کورد

تـازه بوو سـاڵ و مـوحیب دەیکـووت به چـاوی پـڕ لە ئـاو:
نـامـریــن، زیـنـدوو دەمێنـیـن، بـەردەوامه ژیـنـی کورد...

«موحیب مەهابادی»

@trupkirezgari


#Şehrîban
#شهریبان
Newroz
نوروز


Destê xwe bi destê min de, îro newroza me ye
دستت رو به دستم بده، امروز نوروز ماست.
Newroza azadiyê, cejna hemî kurda ye
نوروز آزادی، جشن همه ی کردهاست.
Li #Efrîn, Amed û Qamişlo, Hewlêr û Mihabadê
در #عەفرین، ئامەد و قامیشلۆ، هەولێر و مەهاباد
Geş kin agirê newrozê, azad kin/ rizgar kin Kurdistanê
آتش نوروز را روشن کنید، کردستان را آزاد/ رستگار کنید.
Bîst û yekê Adarê, bi destpêka biharê
بیست و یکم آدار با سرآغاز بهار
Dixemilin deşt û çiya, bi kulîlkên biharê
آراسته می شوند کوه و دشت با شکوفه های بهاری.
Li Elih û Dêrsimê, Mêrdîn û Mûş û Wanê
در ئێلیهـ و دێرسیم، مێردین و مووش و وان
Geş kin agirê newrozê, azad kin/ rizgar kin kurdistanê
آتش نوروز را روشن کنید، کردستان را آزاد/ رستگار کنید.
Li Qers, Riha, Gimgimê, Şirnex û Colemêrgê
در قەرس، رحا، گمگم، شرنەخ و جۆلەمێرگ
Geş kin agirê newrozê, azad kin/ rizgar kin kurdistanê
آتش نوروز را روشن کنید، کردستان را آزاد / رستگار کنید.
Newroz cejn û şahî ye, cejna gelê Arî ye
نوروز جشن و شادیست، جشن ملت آریایست.
Li hember zilm û zorê, yekîtî û biratî ye.
در مقابل ظلم و زور، اتحاد و برادریست.
Li Helebçe û Kerkûkê, Mexmûr û Silêmanî
در حەلەبچه و کەرکووک، مەخموور و سلێمانی
Geş kin agirê newrozê, azad kin/ rizgar kin kurdistanê.
آتش نوروز را روشن کنید، کردستان را آزاد/ رستگار کنید.
Li Bokan û Hemedan, li Serdeşt û Ûrmiyê
در بووکان و هەمەدان، در سەردەشت و ئورمیه
Geş kin agirê newrozê, azad kin/ rizgar kin kurdistanê
آتش نوروز را روشن کنید، کردستان را آزاد/ رستگار کنید.

Wergêr: #Musapoor

@trupkirezgari


کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە ڕێی شارانەوە
ڕۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە
نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، پێم دەڵێن ئاوارەیە
گەرچی بێ رەشماڵ و پێ خواس، سەر بە کۆسارانەوە
شەریف

@trupkirezgari


وردە باران


بەژنی دارستان بە بەرگی سەوزەوە دەشنێتەوە
بەفری سەر شاخان لە شەرمی ڕووی شەماڵ ئەتۆێتەوە

چاوەڕێی میوانە کۆسار و هەموو دەشت و دەری
جارێکی تر دێنەوە باڵندەکانی کۆچەری

یەک لە شوێن یەک ئاسمانی شین دەپێون پێکەوە
سەیری ئەو سەرقافڵە بەو نەزمە ڕێک و پێکەوە

هەر شەقەی باڵە و چریکەی شادیە لێرە و لەوێ
ئاسمان ئەمشەو لە شەوقی وان خەوی لێ ناکەوێ

گیانە شەو تاریک و ڕێگا دوور و زۆریش ماندوون
کارەوانی ئەو هەموو باڵندە بۆچی هاتوون

بەو هەرا و هاوارە هێناویانە مزگێنی بەهار
گەرچی هەر ماوە لە پێی دارا گەڵای پاییزی پار

ئەو ئەوین‌دارانە هاو‌پەیمانی گوڵزار و چیان
دێن کە هەڵبەستن لە ئەو باخانە هێلانەی ژیان

من وەکوو ئەو کۆچەرانە ڕێی شەوم پێواوە زۆر
تا لەسەر ئەو شاخە سەیری کەم لەخەو هەستانی خۆر

بۆ بەرەوپیری بەهار و سەیری ئەو باخانە بێم
بێمەوە داوێنی کانی دەم لەسەر سینگی بنێم

گوێم لە موسیقای شنەی با بێ و سەمای سەوزە گیا
قاسپە‌قاسپ و هەڵفڕین و کەوپەڕی دوندی چیا

چاو لە هاتوو‌چۆی پەپوولەی جوانی سەر جۆبارەکان
چاوەڕێ بۆ سەیری چاوی نێرگزی گوڵزارەکان

دەنگی بلوێر و خوڕەی جۆبار و بەستەی بوڵبوڵێ
ڕازی ژینی خۆی و ڕەمزی ئەم بەهارەم بۆ بڵێ

ئەو پەپوولەش ئەم چڵ ئەو چڵ هەر وەها دەخولێتەوە
تا دەمی شیرینی غونچەی نەوبەهار ئەکرێتەوە

گەر دڵۆپە شەونمێ ماوێ لەسەر ڕوومەتیەوە
باوەشێنی کا بە باڵی پڕ لە خاڵ و خەتیەوە

ئەی پەپوولەی شۆخی و نەخشین پێ لەسەر گوڵ دامەنێ
وا وەرە نەک هەڵوەرێ خۆ ژینی دیکەی نادەنێ

چۆ لە داوێنی چیا ئەی گوڵ ئەگر تۆ هەڵوەری
نایە کەس بۆ سەیری دارستان و سروەی سێبەری

خۆزگە لەم ناوە شنەی با هێندە هاتوو‌چۆی نەبا
با ئەوەندەش بۆنی عەتری نێرگس و شەوبۆ نەبا

بەربەیان هێشتا گزینگی بەرزی تاو نادا لە شاخ
ئەو دەمەی ساردە هەناسەی بای بەیانی کوچەباخ

کەو بەرەو کانی‌بنار پۆل‌پۆل لە شاخان دێنە خوار
دێن بنۆشن ئاوی سارد و هەڵفڕن بۆلای نسار

تاکوو ڕۆژ هەڵدێ خەریکی خوێندن و دەندووکە شەڕ
با لەسەر کانی بمێنێ جێگە پێ و چەن دەنکە پەڕ

گەر دەبارێ وردە بارانی بەهاری جارووبار
نم‌نمی فرمێسکی شادی هەورەکانە دێنە خوار

تەڕ دەکەن ڕووی چیمەن و لێوی شکۆفەی سووری دار
با منیش وەک شۆڕە بی سەر دانەوێنم بۆ بەهار

تاوێ دانیشم لەپای داری قەراغی کانیێ
بێتە گوێم جارێ لەلایەن شوانەوە گۆرانیێ

با مەلێ بێ و نیشتەجێی ئەو دارە سەوز و جوانە بێ
پووش و پەڕ بێنە و خەریکی بەستنی هێلانە بێ

هات و چۆ کات و بخوێنێ و بەستەکەی دەنگ داتەوە
با گەڵای تازەم بەسەردا یەک بەیەک بەرداتەوە

دەشت و دەر سەوزە هەتا دەیبینی هەر شیناییە
هەرچی دەڕوانم کەمە و تێر نابێ ئەم بیناییە


🔹مامۆستا شەریف

@trupkirezgari


عاقڵان شەیدا دەبن، ڕووبەندی سەر ڕوو لامەده
عاشقان کوشتەی جەفاتن، قەتڵی مەزلوومان بەسه
گەنجی عیشقت پڕ به وێرانەی دڵه و من پێم کەمه
تا زیاد بێ چاوەڕێی دیشم، مەڵێ ئیحسان بەسه
#حەقیقی
@trupkirezgari


@attachbot dan repost
‍ کارت پوستالێکی زستانی دره‌نگ بۆ نه‌ورۆز

شیعر: یوونس ره‌زایی


له‌ ئێوه ...‌ پیرۆزه‌ کاتێک به‌ به‌فره‌وه‌
کلوو کلوو له‌ کاتژومێر دا
ده‌خوێنێ
وه‌رزێکیش به‌ رێبه‌ندان دا ماندوو
شکۆفه‌کانی...به‌یانی له‌ گوڵدانی شێعری مندا

شێعرێک له‌ ئێوه‌ پیرۆزه‌
ئه‌ی خوێنتان سورتر له‌ به‌ سه‌رهاتی رۆژێک نا
به‌ لاپه‌ڕه‌کانی رۆژئه‌ژمێره‌وه‌ ... شه‌هید
چوار شه‌ممۆیه‌ک ...که‌ پڕ له‌ ته‌مه‌نی ئاور
پڕ له‌ ئاڵای ئه‌و بزانه‌ی که‌سیره‌ نا...

که‌سیره‌ ده‌بێ ره‌نگه‌ ژیانم
به‌ دیار به‌هاره‌کانه‌وه‌... که‌ ته‌مه‌نتان داری نابێ
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ساڵیش
بارانتان بۆ ده‌نووسمه‌وه‌ له‌ دێڕێکی دژوار و تینوودا
که‌ خه‌مم بارته‌قای رووباری نابێ


پیرۆزه‌ له‌ من ته‌نیایی
مه‌زنه‌ له‌ ئێوه‌ ته‌مه‌نی ئاور...
له‌و رسته‌یه‌ دا هاوڕێیان.
____________

🎤دێکلەمە: شوانە رەحمانی

@trupkirezgari


🔸سڵاو ڕۆژباش ئازیزان

ئەمڕۆ
1ی خاکەلێوەے 2718ے ڪوردے
ـــــــــــــــــــــــــــ
🔹مەحوی

شنەی بادی بەھاری ھاتەوە خۆشی لە تۆ بولبول
بە شایی ھاتی گوڵ کۆکی کە سازی چەھچەھە و غولغول

چەمەن ھەر سەرو و نەسرینە لە تەرزی خوابگەی شیرین
سەری کێوانە یەکسەر وەک کەناری کۆھکەن ھەر گوڵ

چ شۆرێکی جنوونی پێوەیە بای ئەم بەھارانە
لە شارا ھەر زڕەی زنجیرە سەحرا شۆڕشی بولبول

دەبینی «قل هُو الله»ـخوێنەکانی کونجی مزگەوتان
ڕووەو سەحرا کە دەبیەن وا سوراحی ھاتەوە قولقول

دەبینم سیبحە دەر دەستانی ملکەچ بوو لەتەکیانا
لە سەحنی گوڵشەنا سەرمەست و دەستەملانی شیشەی مول

ھەموو خوێنی شەھان و تاجدارانە لە بن خاکا
کە وا ھەوری بەھاری سەرزەمینی پێ دەکا گوڵ گوڵ

زوبانی لاڵە بۆ حەیرانە حاڵی بۆ پەرێشانە
لە سۆسەن دەفکرم ((مەحوی)) لە وەزعی نێرگس و سونبول
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

@trupkirezgari


🌿💫

بەهار جوانه، بەڵام کاتێ،
زەویی دایکی، سەرفراز بێ
دەستی دڕک و داڵ نەیگاتێ
چاو بەرەوژێری بن نەبێ
بۆ ئاسمانی سەر بڕوانێ
من ئەمەوێ جوانیی بەهار،
له هەڵپەڕکێی کوردستانا
دەستی ئازادیی کورد بگرێ
له ناو نەورۆزی ژیانا...

🔹شێرکۆ بێکەس


@trupkirezgari


‍ ‍ 🔥" کۆڕی نەورۆز "🔥


جەژنی کۆنی کوردە دەنگ ئەداتەوە
هاتەوە نەورۆزی گەلم هاتەوە

جەژنی شادی و خۆشی و سەربەستیە
جەژنێک بۆ ڕزگار بوون لە ژێردەستیە

هەر دەبێ لەم ڕۆژە ببمە سەربەخۆ
دەر دەکەوێ ڕۆژی ئازادیم لە نۆ

هەر دەبێ لەم ڕۆژە گەلم دەرکەوێ
ناسرەوێ قەت ناسرەوێ تا سەرکەوێ

ڕۆژی سەرهەڵدانە (ئارام) ناسرەوم
من گەلی خۆڕاگرم قەت ناکەوم

ئاگری نەورۆزە گەش دەبێتەوە
شنەی شەماڵە، ئاڵا دەشنێتەوە

ڕۆژی کۆنی کوردە بۆ یەکگرتنەوە
کۆڕی خویشک و برا هەموو پێکەوە...

🔥✌️
ئارام.مەلەڪشا
ــــــــــــــــــ
https://t.me/joinchat/AAAAAEQ4TBj9vFdSoi7uFg
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نەورۆز بە مانای نوێ بوونەوەی ژیانە🌷
بە هیوای نەورۆزێکی پیرۆز بۆ ئێوەی ئازیز و بنەماڵەی بەڕێزتان، بە هیوای هێوەر بوونەوە و دڵخۆشی بۆ دڵی هەموو کوردێکی بە شەرەف و خۆڕاگر...
نائۆمێد نابین لە کەوتن
کورد هەموو جار کەوتووە
ئەو کەسەی کە نائۆمید بێ
لە پێست خۆیا خەوتووە
(ئارام.مەلەڪشا)
@trupkirezgari


@attachbot dan repost
‍ 🔹نەورۆز

هۆنراوە:🔸جەبار شافێعی زادە
ئەواز ، ڕێکخستنی موزیک و خوێندنی:
🔸🔹کامبیز ئەسەدی

نمەی باران ئەبارێت و
بیابان بۆنی گوڵ ئەگرێ
پەپوولەی وەرزی ئازادی
هەتا ئامێزی خۆر ئەفڕێ

ڕووبارێکی پڕ ئەستێرە
بە دەم ڕێوە سنوور ئەسڕێ
سروودێکی پڕ ئاوێنە
لەسەر لێوی وڵات ئەڕوێ

ڕێبواری ڕێگەی ئازادی
هەتا کازیوه ڕێ ئەبڕێ
بەهار دێت و چلە ی زستان
قەفەس ئەمرێت و مەل ئەفڕێ

لە ئامێزی چیادا با
سروودی سووری گوڵ ئەچڕێ
نەورۆز نەبێت و ئاگری سووری
هەموو ڕۆژێکی ساڵ ئەمرێ

لەگەڵ چیا نەورۆز ئەکەم
لە دڵما کانییێ ئەڕوێ
نیشتمانم چەشنی ماسی
لە داوێنی دەریا ئەنوێ

@trupkirezgari


(بەیانی هیوا)

ئاگری نیشتمان لە خان بەخانی جەستەمدا بڵێسە ئەسێنی و خوێن چڕنۆک لە دەمارەکانم ئەدات و خۆیی دەڕژێنێتە بەر داری بەرداری ئازادی.
جەرگی لەت لەتم دەکەم به بەرگڕ بۆ ئاگری نەورۆز و
بەیانی هیوام لە عەفرینەوە دەست پێ دەکەم
لەگەل تیشکی هەتاودا بەرگی لاوێکی نیشتمان لەخاک و خوێن گەوزاودا دەکەم بە ئاڵا و لەم کوردستان سەر سەوزدا, پێکەوە له گەل هەموو لایەن و چین و توێژەکان
لەگەل کوڕ و کچ و دایک و باوکان
دەچینە سەر گۆڕەکەی پێشەوا و بە سرودی( ئەی وەتەن )سەری ئەدینەوه لە چاوی شینی ئاسمان
قۆل لە قۆلی یەک ڕێژەی هەڵپەڕکێی باب و باپیرانمان لێک دەدەینەوە و دەڕۆینەوە بۆ بەر کڵپەی ئاگر .

بەیانی هیوام لە عەفرینەوه دەست پێ دەکەم
دەچمە لای شێخ سەعید و دکتۆر فواد تا وانەی (من کوردم)م پێ بڵێتەوە
سەرێک ئەدەم لە ماڵی شەفیقە سەعید, قەڵەمەکەی شێرکۆ هەڵدەگرم
دەڕۆم و دەڕۆم تا ئەگەمە دۆڵاشی مەریوان و دەست ئەکەم بە سینەی قانێعدا کەمێ ورەی لێ دەگرم
ئەوەندە دەڕۆم تا دەگەمە مەستوورە, لە گەل خۆمدا ئەیبەم تا ئاسۆیی ڕوونی داهاتووی کورد لە مێژوودا تۆمار بکات
لە دوورگەی ئیمڕاڵی سەردانێکی ئاپۆ ئەکەم چەند گریلای لێ ئەسێنم
خێرا ئەچمەوە بۆ زاگرۆس
شێرەکان بە ئاگاە دێنمەوە
لە هەر باغستانێکی ئەم بەهەشتە چەند گوڵێکی بە مزگێنی لێ هەڵدەگرم
ئەوەندە ئەچم تا (یۆئێن -un)کاس ئەبێ و ئەڕۆم شەقێک ئەدەم لە ئیڤڵ و دوو تف ئەکەمە ناو چاویی مافی ترۆر و کۆشکی ڕەش بەرد باران ئەکەم
ئەگەڕێمەوە بۆ کوردستان
ئەوانەی وا وەک نابەشەر
لە چەند لاوە قەپاڵ ئەگرن وەکو گورگ و گەماڵ و کەر
لە گەل خاک و خۆفرۆشان دەیانیرین بەرەوە ماڵی شار خامۆشان
بانگی سەربەستی ئەڵێن و
شمشاڵەکانی قالەمەڕە ئەبەین بەرەو جوانی بەهاری نوێ و چەتری خۆشەویستی هەڵ ئەدەین و ئاگرەکەی پیرەمێرد لە لە سەر کێوەکان ئەکەینەوە
بەیانی هیوامان لە کوردستاندا دەست پێ دەکەین و ئەوجار هەر دەمێنینەوە
هەر دەمێنینەوە
1ی خاکەلێوەی 2718ی کوردی

ن:لوقمان کانی سانان

@trupkirezgari


‍ ‍ بەهاری ئەمساڵ
لە شارەڪانی ڪوردستانەوە:
چادرێڪ لە ڪرماشان و
دوو سێ میتر تەنافی ئێعدام و
خانووە سووتاوێکی ڪەرکووڪ و
قاچی قرتاوی ڪۆرپەیەکی عەفرینی و
بڕێ زمانە بڕاوی ئامەدیەڪان،
ئەنێرم بۆ UN و
تەڕەماش و مافی مرۆڤ!

بەهاری ئەمساڵ
لە ڪۆڵانی ئاشقانەوە:
چەپڪێ گوڵی نێرگس،
ڪە دیاری دەزگیرانەکەمە
ئەیدەم لە یەقەی تێکۆشەرانی نیشتمان و
خۆیشم ڕوو ئەڪەم لە چیا...
دڵنیاتان ئەکەمەوە:
یا بە جەستەی بێ‌گیانەوە
یا هەتا سەرکەوتن ناگەڕێمەوە بۆ شار!

بەهاری ئەمساڵ
لە ڪێوەکانی ڪوردستانەوە:
ئەو شوێنەی وا خاڪ لە خوێن گرانترە...
مشتێ لە خۆڵی قەندیلەڪەم
ئەنێرمەوە بۆ شار و گوندی
هەر چوار بەشی وڵات...
تا هەموو شوێنێ
بۆنی غیرەت و ڕاپەڕین و
ئازادی و ئازایەتی بدات.

بەهاری ئەمساڵ
لە جەرگەی ڕۆشنبیراندا،
لە باشترین زانستگای دنیادا:
هەندێ شێعری سیاسی و
سێ چوار کتێوی باش و
پێنج شەش چەڪ و جامانە و جلیسقە،
ئەنێرمەوە بۆ ئەو کەسانەی وا
نوستوون و ئەیانەوێ:
لە خەو هەستن!!


🔹پەرویز شێخـی
@trupkirezgari


هەموو
ڕۆژێ لەتاو هيجرانے
ئەمساڵ

تەمەنناے مردنے پێراره
بێ تۆ

نالے

@trupkirezgari


(( مۆم ))

بۆیادی کام شاری ئائەم نیشتمانەم
مۆمی خەمی دڵ هەڵبکەم

بڕیارم دا
چەن مۆمێکی بە جەستە ڕەش
لەسەر گڵکۆی شێعرەکانما
بۆ یادی گشت شەهیدانی کوردستانم
داگیرسێنم

🔹 نامۆ.سەقز

@trupkirezgari


دێتە گوێم دەنگێ بە سۆز و شیوەن و گریانەوە
ناڵەیی دڵمە لە حەسرەت خاکی کوردستانەوە

لانەواز و بێکەس و مەزڵوومن ئێستە قەومی کورد
گا بەدەستی تورکەکان و گا بەدەس ئێرانەوە

ئیسمی ویجدان و عەداڵەت بێ موسەممایە و درۆ
بۆ سیاسەت ئەم قسە کەوتۆتە سەر لێوانەوە

ڕاستە گەر ئیسمی عەداڵەت بۆ چی منداڵانی کورد
وێڵ و سەرگەردان بسووڕێنۆ بەسەر کێوانەوە

ھێندە حیزە بەختی کورد بۆ کوشتن و تاڵانیان
کۆمەڵێ ھاتوون بە سواریی وشتری پێپانەوە

حاڵی کورد ئێستا لە بەینی تورک و ئێران و عەرەب
بێچووە تەیرێکە کە کەوتە داوی منداڵانەوە

ئەمڕۆ با وا بێ بەڵام ڕۆژێ ئەبێ ئەولادی کورد
دێنەوە مەیدان بە عیلم و سەنعەت و عیرفانەوە

نەوجوانانی وەتەن تەوحید ئەکەن ئەم میللەتە
ھەر لە کرماشان ھەتا ورمێ و سنە و بۆکانەوە

ڕێک ئەخەن وەزعییەتی وان و جزیرە و باشقەڵا
عەقرە و زاخۆ دەبەستن ڕێک بەقەد بۆتانەوە

خانەقین و مەندەلی خاکی لوڕستان یەک بە یەک
وەک وەسا ئەدروون بە باڵای مەنتیقەی بابانەوە

پاش قڕانی موددەعی دەس پێ ئەکەن تەعمیری موڵک
ڕێگەیی ئاسن ئەچێتە شاخی ھەورامانەوە

کێو و کەژ گشتی ئەبێتە باغ و جادە و قەیسەری
بۆ تەماشای دەستەدەستە دێن لە ئینگلسانەوە

لادە ئەحمەد تۆ لە باسی میللەت و سا پێی بڵێ
تاکوو ساقی زوو بدا بادە بەدەم مەستانەوە...

🔹ئەحمەد موختار جاف
@trupkirezgari


🔹سڵاو دوایین ڕۆژی ساڵی 2717ی کوردیتان باش

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە
🔹مامۆستا پیرەمێرد

@trupkirezgari


تەنیا له لوولەی تفەنگدا،
ئازادی چاوی هەڵدێنێ
حەق بانگ ئەدا
تەنیا هەر له ئاستی چەکا،
داگیرکەر ملی کەچ ئەکا

🔹شێرکۆ بێکەس

@trupkirezgari

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

415

obunachilar
Kanal statistikasi