ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ


Гео и язык канала: не указан, не указан
Категория: не указана


بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ کاناڵی ئەنجومەن :
@Edebishino

Связанные каналы

Гео и язык канала
не указан, не указан
Категория
не указана
Статистика
Фильтр публикаций


دانیشتنی سێیەم له زنجیره دانیشتنەکانی مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاوا.
تەوەری دانیشتنەکە: سوقڕات و ئەفلاتوون.
ڕۆژی شەممه، ۱۹ی ڕێبەندان. کاتژمێر ۳ تا ۵. شنۆ، موجتەمەعی فەرهەنگی، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی.

@EnjumeniEdebiShino


Репост из: فه‌رهاد ساڵه‌حی فه‌ر
‍ لە گوێچکەما .."دەنگی قورینگان دێ لە هەوای"
لەیلا ، قاقەز ،دڵم بە گۆمی خوێنەوە..

کەسێک کە ڕەنگی لەچکەکەی دەچوو لە.. نا!
ئەرێ لە چاوی تۆ دەچوو لە وێنەوە

کە تێپەڕی لە بەر دووچاوم ون دەبێ
کە لێوەکان وڕێنەیەک دەڵێنەوە

بەدەم هەناسەیەک کە قووڵ و پەت پەتی
لە ناخی سینە دێ دەڵێ مەمێنەوە

لە کونجی کۆتەکەم حەشارم داوی با
کەسێ نەبینێ تۆ لە ئەم کەلێنەوە

لە چرکەکانی کاتژمێری دەستم و
بە دەم بەهانەکان بە دەم بەڵێنەوە

تەواوی گیانی من دەچێتە تاکسیەک
تکایە کاکە زەبتەکەت کوژێنەوە

دەبینی ئاسەواری دڵتەڕیم وەرین؟
بە من چی گەر هەموو"کوێستانچی بێنەوە"

دڵم دەچێتەپشت چرایە سوورە لێم
نانامەڕۆ تکایە بمگەڕێنەوە

خەریکەچۆڵ دەبێ شەقامی بێ کەسیم
تەنیا منم ئەویش بە دەم وڕێنەوە

_فەرهاد ساڵەحی فەر_
@farhadsalehifar35


دەمێکە چاو بە گریانە دەمێکە
سروشکی ئەو لە سەرچاوەی خەمێکە

هەتەر ناکا قەتیس ماوە دوو دیدەم
پەڵەی داوە لە سەر ڕووم وەک چەمێکە

لە بێگانەی غەریبی چاوەکانت
سکاڵای دڵ دەبیسم سەردەمێکە

بە گژ خەندەی دەمی لاساری خۆ دێم
دڵە شەیدا و پڕووکاوی شەمێکە

ڕما کۆشکی ئەوینـم تا قیامەت
بنووسە تۆ ئەوەش زین و مەمێکە

بناری خێڵی عاشق هەر ڕماوە
بەهار و وەرزی مەستی هەر چەلێکە

@EnjumeniEdebiShino


شەیدا مەحمودی (شنۆ)








Репост из: خاتوونەکانی کتێبی شنۆ
لە بەشی کۆتاییی دانیشتنەکەدا سێیەم وتار لە گۆشەنیگایەکی ترەوە لەژێر سەردێڕی " هێندەک خاڵ و تێبینی لەسەر پێکهاتەی گەڵاڵەی چیرۆک " لەلایەن خاتوون (حەیات عارف)ەوە پێشکەشی بەشداربووان کرا:

ڕەخنەکاری بە واتای تاوتوێکردنی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بەرهەمێکە، کە دەتوانێت بابەتگەلی جۆراوجۆر وەک: ڕامیاری، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، دەروونناسی و ... لەخۆ بگرێت.
بەرهەمێکی بەهێز و بێوێنە دەتوانرێت لە چەند لایەنی جیاواز تاوتوێ کرێت کە کتێبی کوێری نموونەیەکی بەرچاوی ئەم جۆرە بەرهەمانەیە.
هەر مرۆڤێک پێنج هەستی هەیە کە هەستی دیتن یان بینایی حەفتا و پێنج لە سەدی هەستەکانی مرۆڤ دەگرێتە خۆ.
ساراماگۆ زۆر ژیرانە و باش لەم سووژە کەڵکی وەرگرتووە و بە شێوەی سەمبولیک لە ڕۆمانەکەیدا هێناویەتەوە.
بەستێنی ئەم چیرۆکە کە مەبەست بارودۆخی کاتی و شوێنی ڕووداوەکان و گێڕانەوەکانی چیرۆکە لێکچوونێکی بەرچاوی لەگەڵ ڕۆمانی (کافکا در کرانە)ی هەیە.
هەروەها ئەو دەستوور و فەرمانانی حکوومەت لەم ڕۆماندا بە ژێردەستانی دەدات وەک ئەو فەرمانانە دەچێت کە بەرازەکان لە قەڵای ئاژەڵەکان (قلعە حیوانات) دەیاندا.
ئەم کتێبە لە ڕیزی ژانرە ترسناکەکانە.

چەند خاڵی گرینگی ئەم کتێبە بریتین لە:
- کەرەکتەرەکان ناوی تایبەت بە خۆیان نەبوو.
- نووسەر بە وەسفکردن، ناوی لەسەر کەسایەتییەکان داناوە و هۆی ئەم کارەی ئەمەیە کە مرۆڤکان هەتا قۆناغی ئاژەڵی هاتوونەتە خوار.
- ڕاوەستانی کات بە شێوەیەک کە هەموو کاتژمێرەکان جگە لە کاتژمێری ژنی دکتۆر ڕادەوەستن و لە جووڵە دەکەون.
- کەڵکوەرگرتنی خراپی پێشوا ئایینییەکان لە خەڵک کە خۆی یەکێ لە هۆیەکانی کوێری بوو.
- شوێن و پلەی بەرزی ژن لە ڕۆمانەکەدا

بەڵام گرینگترین بەشی پێکهاتەی چیرۆک خاڵی ترۆپکی بوو کە نووسەر زۆر ژیرانە لە دوایین ڕستەی ڕۆمان ئاماژەی پێ کردبوو: "هاوسەری دوکتۆر سەری بەرەو ئاسمان وەرسووڕاند و هەموو شتێکی سپی بینی، چاوی لە خوارەوە کرد. شار هەروا لە جێی خۆی بوو."
بە ڕای من یەکێک لە خاڵە کارتێنەکەرەکانی چیرۆکی کوێری هاتنی جارجارەی گێڕەوە لەنێو دەقی چیرۆکدا بوو لە کاتێکا ڕەنگە هیچ پێویستییەک بەم کارە نەبا چونکە کردار و گوتاری کەسایەتییەکان خۆی نیشانگەری گشت شت بوو.

دانیشتنەکە بە کۆبەندییەک لە کۆی بابەتەکانی باسکراو و ناساندنی کتێب (جەمشید خانی مامم) بۆ دانیشتنی مانگی داهاتوو و ڕێکەوتی بەڕێوەچوونەکەی کۆتایی پێ هات.
جێی ئاماژەیە دوو وتاری خاتوون (لەیلا خاکی) و (سارا خەنشا) بەهۆی تەواوبوونی کات مانەوە، کە هەردووکیان لە دوو وتاری سەربەخۆدا لەبەر دەستی خوێنەرانی بەڕێز دادەنرێت.


Репост из: خاتوونەکانی کتێبی شنۆ
لە درێژەی بەرنامەدا وتارێکی تر لەژێر سەردێڕی "لێکدانەوەیەکی کورتی ڕامیاری، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، ئەخلاقی و فەلسەفەی لەسەر ڕۆمانی کوێری " لەلایەن خاتوون (شەیدا مەحموودی)یەوە پێشکەشی ئامادەبووان کرا:

لەم وتارەدا بەکورتی لە ڕوانگەی ڕامیاری و کۆمەڵناسی و دەروونناسی و ئەخلاقی و کارتێکەرییەکانیان لەسەر کۆمەڵگا ڕۆمانەکە خرایە بەرباس. بەشداربووان هەرکام لە گۆشەنیکا و ڕوانینی خۆیانەوە بیروڕایان هێنایە ئاراوە؛ هەروەها باس لە ڕوانگەی بەنرخی دکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە کرا، کە ڕۆمان وەک تاقیگەی ژیان دادەنێرێت و ڕۆماننووس بە وەدیهێبانی هەلومەرجە نائاسایییەکان وا دەکا هەڵسوکەوتەکان هەڵسەنگێنێ و مرۆڤ لەو تاقیگەیەدا شێوەیەک لە ژیان، بەدەر لە ژیانی ئاسایی تاقی کاتەوە و ئەم بارودۆخە لە ڕۆمانی کۆریدا بەجوانترین شێوە خۆی دەنوێنێت.
لە درێژەی وتارەکەدا باس لەو ئازار و زیانانە کرا کە مرۆڤ دەتوانێ لە مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بدات.
لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، تێنەگیشتنی چینی دەسەڵاتدار لە بێدەسەڵات و حەشاردانی گرفتەکان نەتەنیا بە ڕێگاچارە دانانرێ بەڵکوو خەساری قەرەبوونەکراوی گیرۆدەکردنی گشتی بە نەفامی و کوێری لێ دەکەوێتەوە.
لە بواری کۆمەڵایەتیەوە نووسەر ئەوپەڕی هێزی خۆی بەکار هێناوە هەروەک ئاگاداران لە گشت چین و توێژەکانی بانگهێشت کردووە و گیروگرفتێک که بۆیان دێتە پێش یەگڕا هەستی پێ دەکەن و دەبێ ڕەچاوی هەموو بەرژەوەندییەکان بکەن بۆ بەسەربردنی ژیانێکی هەر چەند نالەبار بەڵام بەهۆی تێکهەڵچوون و دژەبەرایەتی لەنێو پاوانەدا هەلومەرج دەگۆڕێ و شڵەژاوی و شپرزەیی زاڵ دەبێ. لەم بەشدا ڕۆڵی ژن بەجوانترین شێوە وەک کەسێک کە جڵەوی کۆمەڵگای بە دەستە و دەتوانێت کۆمەڵگا بەرەو ئاقاری مرۆڤایی و ئاگایی بەرێت، وێنا دەکرێت. نووسەر جەخت دەکاتە سەر نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان کە لە نەفامیدا چۆن خۆ دەردەخەن و کۆمەڵگا بەرەو زۆڵم و بێعەداڵەتی و داگیرکەری و لەشفرۆشی و ملهۆڕی دەبەن.
لە ڕوانگەی دەروونناسیەوە، مرۆڤ کە توۆشی کوێری دەرون یا زەین و بیر و ئاوەز بێ دەکرێ تووشی گەلێک گیروگرفتی چاوەڕواننەکراو بێ چۆن بە ئاوەزی کوێر و بە نەفامی ناکرێ بڕیاری باش بدرێ.
و لە بواری فەلسەفیشدا ئاماژە بە بیروکەی دکتر (علی اکبرافراسیاب) کرا کە دەڵێ: "ئەم چیرۆکە وەک سەیر و سلووکی عارفان وایە گەلێ قۆناغی قورس و گران تێپەڕ دەکەن تا دەگەن بە ڕاستەقینە و ڕزگاری. ئەو ڕێگە بۆ ئیسلاح و چاکسازیی دەروون پێویستە و ئەوە هێمایەکە لە پیسی و ناپاکی بەرەو جوانی و خاوێنی".


Репост из: خاتوونەکانی کتێبی شنۆ
ڕاپۆرتی چوارەمین دانیشتنی کتێب خوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

چوارشەمە ڕێکەوتی ۲٥ی بەفرانباری ۱۳۹۸ی هەتاوی بەرانبەر بە ۱٥ی ژانویەی ۲۰۲۰ی زایینی چوارەمین دانیشتنی کتێب خوێندنەوەی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوە چوو.
لەو دانیشتنەدا کتێبی (کوێری)ی ژۆزێ ساراماگۆ لە وەرگێڕانی مامۆستا (سەلاح ئاشتی) تاوتوێ کرا.

کۆڕگێڕ لە سەرەتادا کۆبوونەوەکەی بە شێعرێکی "باخچەی پاشا"ی (پاشای باران) کە ناوەرۆکی شێعرەکە لەگەڵ مژاری کتێبی کوێری هاوکێش بوو ڕازاندەوە و کورتەوتارێک لەسەر ژیانی نووسەر (ژۆزێ ساراماگۆ) و وەرگێڕی کوێری بۆ زمانی کوردی مامۆستا (سەلاح ئاشتی) پێشکەش کرد. بۆ ئەم دانیشتنە پێنج وتار ئامادە کرابوون کە بەداخەوە لەبەر کورتی کات تەنیا سێیان پێشکەش کران:
یەکەم وتار لەژێر سەردێڕی "لێکدانەوەیەکی عیرفانی لەسەر ڕۆمانی کوێری" لەلایەن خاتوون (پرشنگ بەهرامیان) پێشکەش کرا:

ساراماگۆ لە ڕۆمانی کوێریدا، باوەڕێکی قووڵی بە دادوەری کۆمەڵایەتی و پابەندی ئەقڵ و ئاوەز لەگەڵ پاکژ کردنەوەی ڕووح و جەستە هەیە کە تەنیا ڕێگای مانەوەی کۆمەڵگایە و لە قاڵبی ڕۆمانی کوێریدا پێشکەشمان دەکات. لەم ڕۆمانەدا کوێری ڕاستی نییە و وێنەیەکە لە کوێربوونی ئەقڵ و فامی مرۆڤەکان؛ چونکە مرۆڤەکان ئەقڵیان هەیە بەڵام ئاقڵانە هەڵسوکەوت ناکەن. لەم ڕۆمانەدا بە کوێربوونی یەک بە دوای یەکی کەسەکانی کۆمەڵگا، وێنای نوقمبوونی کۆمەڵگا لە سارای نەزانی و بەپێی ئەو، شوێنهاتەکانی نەزانی کە بریتین لە: قەبووڵکردنی زوڵم و زۆری و کرمۆڵی و هەژاری و حیزی و هتد دەکات. هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەم بابەتە کە مرۆڤەکان لە خۆیاندا بەدوای مەعریفەت و ناسیاریدان بەڵام بە درێژایی کاتدا سەرکوتی دەکەن.
ئەم ڕۆمانە چیرۆکی سەیر و ڕەوتی گوورانی سیمۆر‌غ یان (منطق الطیر)ی (عطار)مان وەبیر دێنێتەوە کە ڕێڕەوانی دوای پێوانی قۆناغە دژوارەکانی گەیشتوونە سارای مانا.
ڕەنگی سپی لەم ڕۆمانەدا لە ڕوانگەی عیرفانەوە پڕ لە مانایە و حکایەت لە دڵێکی سپی بەفراسای عارف دەکات.
ڕووداوەکانی ڕۆمان بە بینایی دەست پێ دەکەن و بە بیناییش کۆتایییان پێ دێت کە لە خۆیدا (انا لله و انا الیه راجعون) دێنێتەوە بەرچاو. لە ڕاستیدا عیڕفان فێری مرۆڤ دەکا کە بە چ شێوەیەک لە دنیای نزمی ئاژەڵانەوە بەرەوە پلەی واڵا و مەعنەوی مرۆڤایەتی بڕوات.
لە عیرفاندا کوێری هێمای نەزانی و بێئاگایی و قەناعەتکردن بە ژیانی مادی و نەدیتنی ڕاستییەکان و ئەم رۆمانە ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤ وێنا دەکات.
ژیان لەم دنیایەدا ڕێک بە کورتی ئەو دەورانەیە کە قارەمانەکانی ڕۆمان لە پاوانە(قرنطینە)دا دەژیان و هەر کەس هەرچی هەیەتی لەم شانۆیەدا نیشان دەدات و کۆتایییەکەی گەیشتن بە کەسایەتییەکی بەرزە. یەکەم قوربانی چیرۆکی کوێری پیاوە دزە دزێوەکە بوو کە لەبەر دەستدرێژیکردنی بە کچەی چاویلکە لە چاو، بریندار بوو و لە کۆتاییدا کوژرا و ئەم ڕووداوە خۆی پێمان دەڵێت هیچ کەس ناتوانێت لە دەرەنجامی کردەوەی خۆی هەڵێت کە خۆی نیشان لە مشوور و ژیری و فەلسەفەی ئافرانە.
لە عیرفان و سۆفیگەریدا مرۆڤەکان کوێرن و پێویستیان بە ڕێنما و پیر هەیە؛ لەم ڕۆمانەدا هاوسەری دوکتۆر ڕێنمایە کە وەک پیرێکی مەعنەوی ئەرکەکانی خۆی بەجێ دێنێ و تەنیا کەسێکە کە لەنێو نەزانەکاندا خاوەنی ناسیاری و چاوی دڵە، چونکە هاوسەری دوکتۆر سەرچاوەی خۆشەویستی و دلۆڤانی بوو و هەمیشە و لە هەر کاتدا بە هاوژینەکەی وەفادار بوو. قارەمانی چیرۆک ژنێکە کە دەتوانێت هێمای باشترینی دەروونمان بێت کە هەر ناسیاری و ئاگاییی دەروونییە.
لە عیرفاندا بایەخێکی زۆر بە ژن دراوە و ئەو بە هێمای ئەشقی خودایی و ئاسمانی دادەنێن.
لە عیرفاندا هەموو و هەرچی لەم دنیایەدایە و خولقاون، نەبوونی هەبوون ـ نوێنن چونکە هەموویان دەبینرێن و وەبەر هەستدەکەون بەڵام لە کۆتاییدا نیست و نابوود دەبن و تەنیا هەبوونی نیستی‌نوێن، وجوودی خودای بەرزە کە ئێمە نایبینین و بەر هەست ناییت بەڵام بنەمای وجوودە.
خوێندنەوەی ئەم وتارە بە گۆڕینەوە بیروڕای بەشداربووان سەبارەت بە ناورۆکی ئەم وتارە کۆتایی پێ هات.


Репост из: شنۆهەواڵ/shnohewal🍒
فیلم کوتاە "قەسیدەی کوژراو"
ساختەی نجات مولودی
بە بخش مسابقەی جشنوارەی بین المللی فیلم "JIFFA" کشور ھندوستان، راه یافت.


@shnohewal




Репост из: ده‌نگی‌کوردستان
🔺مەرگی تاقەنەی‌دووم لە کوێ نووسرا؟

✍ "بەختیار عه‌لی"
له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ "دانا فایه‌ق"

🔻لە ئەسڵدا (مەرگی تاقانە دووەم)م ساڵی ١٩٨٦ لەسەر سنووری ئێران لە گوندێک بە ناوی "سیاگوێز" نووسی، هەڵبەت گوند نەبوو، هیچ نەبوو، تەواو خاپوور بووبوو، تەنیا دوو ماڵی تێدابوو، من و گۆران باباعەلی و ئاکۆ غەریب و دارا ئارامی نیگارکێش لەوێ لە خانوویەکی کۆندا دەژیاین، پێشتریش لەو خانووەدا لەگەڵ "فاروق ڕەفیق" ژیابووم، کابرایەکی دوژمنداری گوندەکی ئەو ماڵەی بە قەد بەرزاییەکی سەختەوە دروستکردبوو، گوندەکە تەنیا چارەکێک لە گوندی "چەمپاراوی" ئێرانەوە دوورە، من (مەرگی تاقانەی دووەم)م لەوێ نووسی... ئێستا هیچ بیرم نییە، چ دەرد و بەدبەختییەک پاڵی بە منەوە ناوە، لەو فەزا ترسناکەی جەنگی عێراق و ئێراندا و لەو شوێنە چۆڵ و ترسناکەی سنوور، کاری وا بنووسم، بەڵام دواجار کە مەرگی تاقانەم خوێندەوە، هەستم بە نۆستالژیایەکی نهێنی کرد، نۆستالژیایەکی ژێرەوانکێ بۆ ژیانی شار، من ئادەمیزادێکی شاریم، فەزای چۆڵەوانی و گوند تەنیا بۆ ماوەیەک دەمبەن، مەرگی تاقانە نیشانەی عەشق و کینەی منە بۆ شار... شوێن لە مەرگی تاقانەدا لە هەر شتێکی تر گرنگترە، ناکرێت لەسەر کاری خۆم زۆر قسە بکەم، بەڵام دەکرێت بڵێم مەرگی تاقانەی دووەم دۆکیۆمێنتە لەسەر کەسێک، کە پەیوەندیی بە شوێنەوە تێکچووە.

@DengiKurdistan


سڵاو بەڕێزان
ریزی بەرنامەی دانیشتنی کۆڕی چیرۆک رێکەوتی ١٠ی رێبەندان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ــ دوو چیرۆکی " ھەرمان " و " نۆستالژیا" نووسینی کاک ئاسۆ جەودەت
ــ " میوانداری " نووسینی کاک عێرفان رەسووڵی
ــ " خەزێنە " نووسینی کاک عەلی سۆھرابی


دانیشتنی یەکەم له زنجیره دانیشتنەکانی مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاوا.
تەوەرەی باسەکە: سەرهەڵدانی فەلسەفه و فیلسووفانی پێش سوقرات.
ڕۆژی شەممه، ۵ی ڕێبەندان. کاتژمێر ۳ تا ۵. شنۆ، موجتەمەعی فەرهەنگی، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی.

@EnjumeniEdebiShino




* ڕیزی بەرنامەکانی دانیشتنی شێعر و ڕەخنەی ئەدەبی

۱ـ کورتە وتارێک لەسەر شێوازی شێرکۆ بێکەس له شێعردا ـ مراد ئەعزەمی

۲ـ ئاوڕ دانەوەیەکی نوێ له شێعرەکانی یوونس ڕەزایی ـ ڕەهبەر مەحموودزاده

۳ـ خوێندنەوەی شێعری "نیوەشەو" ـ کەریم خزری

بەڕێوەبەری کۆڕەکە کاک کەریم خزری‌یه.

@EnjumeniEdebiShino


و من آنان را
به صدای قدم پیک
بشارت دادم.
و به نزدیکی روز،
و به افزایش رنگ!
به طنین گل سرخ، پشت پرچین سخن‌های درشت.
و به آنان گفتم
هر که در حافظهٔ چوب ببیند باغی
صورتش در وزش بیشهٔ شور ابدی
خواهد ماند...


سهراب سپهری

@EnjumeniEdebiShino


* شێعری منداڵان

شەیدا مەحموودی


بابە وەرە چاو لێکە
دایە شیرم بۆ تێکە

چەچاو چەن گەورە بوومە
ساغ و بەڕەنگ و ڕوومە

خۆراکی باشیش دەخۆم
ددانیشم جوان دەشۆم

شێعر و وانە دەزانم
خۆشەویستی هەمووانم

لە ناو ماڵ کایە دەکەم
دایکیشم عاجز ناکەم

خوایە دڵی من پاکە
دوعاکەشم گیرا کە

دایە و بابە هەر وابن
دوور لە دەرد و بەڵا بن

@EnjumeniEdebiShino


* شێعر بۆ منداڵان

عیرفان ڕەسووڵی


کولوو کولوو بەفری جوان
وا دێتە خوار لە ئاسمان

دەنک دەنک دەبارێ
شار و دێ دادەشارێ

کرپ کرپ کرپەی دێ
لە ژێر پێما بەفری نوێ

سەربان و کووچە و کۆڵان
باخچە و حەساری ماڵان

وەک ڕۆژی جەژن خۆشن
بەرگی سپی دەپۆشن

کۆڵان پڕ دەبێ لە دەنگ
لە قاقا و خۆشی و جەفەنگ

لە بووکە بەفرینەی جوان
شەڕەتۆپ و ڕەدوونان

ڕۆدەچم هەڵدخلیسکێم
لەم بەفرەدا دەگەوزێم

پێم جوانی بەفری سپی
ڕووناکــــ و کـــــــڕوکپی

@EnjumeniEdebiShino


فیلیپ کی دیک؛ ویرایش ژنتیک و چرنوبیل

"فیلیپ کی دیک" یکی دیگر از بزرگ‌ترین نویسندگان علمی تخیلی در تمام دوران است. بسیاری از آثار او الهام‌بخش نویسندگان و طرفداران به‌طور یکسان تا زمان مرگ او در اوایل دهه ۱۹۸۰ است.
او کسی است که دورانی را پیش‌بینی کرده است که DNA انسان به‌طور مصنوعی توسط فناوری‌های نو اصلاح می‌شود. او همچنین در آثار خود از بروز حادثه‌ای هسته‌ای خبر داد که می‌گفت در ۱۹۸۵ رخ خواهد داد. (چرنوبیل در سال ۱۹۸۶ رخ داد.)

آرتور سی کلارک و پیش‌بینی چاپگر سه‌بعدی
در دهه ۱۹۶۰ آرتور سی کلارک فیزیکدان و نویسنده مشهور بریتانیایی، پیش‌بینی‌های بسیار جالبی را درباره آینده مطرح کرد. او که دارنده هفت مدرک دکترای افتخاری در رشته‌های مختلف تجربی از جمله مدال درجه یک فیزیک و ریاضیات بود، عمدتاً به‌عنوان نویسنده داستان‌های علمی - تخیلی شناخته شده است.

او از بسیاری ابتکارات جهان مدرن خبر داد که در آن زمان حقیقتاً جز تخیل نامی نداشت. از جمله ظهور اینترنت، چاپ یا همان پرینتر سه‌بعدی را هم پیش‌بینی کرد. همچنین به‌گونه‌ای عجیب و غریب، خبر از ظهور میمون‌های خدمتکار تعلیم‌دیده داد. اما پیش‌بینی اصلی آرتور سی کلارک، طرح موضوع "ایستگاه‌های راکتی" بود که در واقع پیش‌بینی فناوری‌های پیشرفته‌ای شبیه به ماهواره‌های امروزین بود.

آرتور سی کلارک، در سال ۱۹۶۴ در جریان پخش یک مستند تلویزیونی از شبکه بی‌بی‌سی، شرحی از چشم‌انداز خود از آینده ارائه کرد. در جریان این گزارش مستند، او جزئیاتی از نگرش و عقایدش درباره آینده بیان کرد و از جمله اظهار داشت که در آینده مردم قادر خواهند بود بدون اینکه از مکان و موقعیت‌های یکدیگر آگاه باشند، با هم تماس بگیرند و به آسانی از هر جای جهان که هستند، کسب و کار خود را اداره کنند.

آیا این اظهارات شما را به یاد اینترنت نمی‌اندازد؟ او همچنین از اختراع آنچه که آن را "دستگاه تکثیر" می‌نامید، خبر داده بود. طبق پیش‌بینی‌های او این دستگاه در واقع فناوری خاصی بود که برای کپی‌برداری دقیق از هر چیزی قابل استفاده است.
هر چند که بسیاری از ما احتمالاً بلافاصله به‌یاد سیستم کپی‌برداری در فیلم Star Trek می‌افتیم، اما چنین دستگاهی می‌تواند درعین‌حال یادآور پرینتر‌های سه‌بعدی باشد که با دقتی بالا هر چیزی را کپی می‌کنند.
او همچنین درباره پیشرفت‌های پزشکی و موارد دیگری نیز پیش‌بینی‌های جالب توجهی کرده است. شاید لازم نباشد که یادآوری کنیم آرتور سی کلارک نویسنده مشهور بریتانیایی، خالق رمان علمی - تخیلی بسیار معروف "۲۰۰۱: اودیسه فضایی" است که بیشتر ما با فیلمی با همین نام با آن آشنایی داریم.
این فیلم در اصل برمبنای این کتاب توسط "استنلی کوبریک" ساخته شد و جایزه اسکار را برای او و آرتور سی کلارک به ارمغان آورد.

@EnjumeniEdebiShino

Показано 20 последних публикаций.

406

подписчиков
Статистика канала